حیزبه‌که‌مان به‌ره‌و کۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می خۆی ده‌چێ. شوروشه‌وقی خۆ سازکردن و ئاماده‌کردنی پێداویستیه‌کانی کۆنگره‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند وپڕنێوه‌ڕۆک له ڕووی سیاسی و ته‌شکیلاتیه‌وه هه‌موو کۆمیته و ڕێکخراوکانی حیزبی داگرتووه.
ڕۆڵی به‌رچاوی حیزب له بزووتنه‌وه‌ی میللی و دێموکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا، وه‌رگیرانی سیاسه‌ت وهه‌ڵوێسته‌کانی حیزب له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و هێزه خه‌باتگێڕه‌کانی وڵاته‌که‌ماندا، په‌ره‌سه‌ندنی ته‌شکیلاتی حیزب له نێوخۆی کوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، چونه‌سه‌ری پرستیژ وئیعتیباری سیاسی و خه‌باتگێڕانه‌ی حیزب له نێو کۆڕوکۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کاندا، بایه‌خ و گرینگیی کۆنگره‌کانی حیزب زۆرتر ده‌که‌ن.
له حیزبی ئێمه‌دا کۆنگره‌کانی حیزبی جێگا‌و شوێنی ململانێ سیاسی وفکریه‌کان، شیکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حیزب، هه‌ڵسه‌نگاندنی کارنامه‌ی کار‌و خه‌باتی ئۆرگانه جۆراوجۆره‌کانی حیزب، ساخبوونه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه و پلانی تازه‌ی کار‌و خه‌بات، په‌سندکردنی بڕیار و هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌کانی پێوه‌ندیدار به تێکۆشانی حیزب و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبن. هه‌ر بۆیه‌شه کۆنگره‌کان له چاو کۆبونه‌وه حیزبیه‌کانی دیکه، چ له باری ته‌شکیلاتی و چ له‌باری سیاسیه‌وه، بایه‌خی زۆرتریان هه‌یه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وه‌ک هێزی هه‌ره‌گه‌وره‌و ڕه‌سه‌نی نێو بزووتنه‌وی کوردستان، وه‌ک ئۆرگانیزمێکی زیندوو، هه‌میشه له حاڵی ته‌ئسیر دانان و ته‌ئسیر وه‌رگرتن له میلله‌تی کورد، ڕاستیه‌کانی کوردستان و خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لانی ئێران و ئاڵوگۆڕه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان دایه.
له وه‌زعێکی ئاوادا ڕوونه که هه‌میشه بیری تازه، ئیده‌ی تازه، میتۆد‌و شێوه‌کاری نوێ و ئه‌زموونی تازه له نێو حیزب‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له فه‌زای دێموکراتیکی نێو ته‌شکیلات دا، ته‌ته‌ڵه ده‌کرێن، له بێژینگ ده‌درێن، هه‌ڵده‌سه‌نگێرێن وله مه‌حه‌ک ده‌درێن. دواتر به قازانجی حیزب و بزوتنه‌وه ده‌خرێنه خزمه‌ت سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزب و ده‌بنه وزوه و ئینێرژی و هێزو تین و گوڕ بۆ بردنه پێشی خه‌بات و تێکۆشان. هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه ئاوابووه و ئه‌وه سوننه‌ت و نه‌ریتی خه‌باتگێڕانه‌ی حیزبی ئێمه‌یه. به‌و شێوه حیزبه‌که‌مان توانیویه‌تی به‌وڕێگا دوورودرێژه ی خه‌باتدا بڕواته پێش و ببێته جێگای متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه که کۆنگره‌کانی حیزبی ئێمه نه‌ک هه‌ر شوروشه‌وقی خه‌باتگێڕانه له نێو ته‌شکیلاتی حیزب‌دا درووست ده‌که‌ن، به‌ڵکو ده‌بنه جێگای سه‌رنج و بایه‌خ پێدانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وهێزو ڕێکخراوه سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستان و ته‌نانه‌ت ئێرانیش .
کۆنگره حیزبیه‌کان تا ئێستا هه‌میشه بوونه‌ته مایه‌ی به‌هێزبوون ، کاراتربوون و خه‌باتگێرتر بوونی حیزب. گومانی تێدانیه که کۆنگره‌ی چوارده‌ش حیزبی ئێمه پته‌وتر، به‌هێزتر و خه‌باتگێرتر ده‌کاو هه‌نگاوێکی به‌رزده‌بێت له ڕاستای ته‌کامولی بێ کۆتایی حیزب له باره‌ی سیاسی وته‌شکیلاته‌وه.
کۆنگره‌ی چوارده کۆنگره‌ی داڕشتنی سیاسه‌ت و ستڕاتیژی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبه‌که‌مان ده‌بێت بۆ وه‌رزو ساڵه‌کانی داهاتوو. داهاتوویه‌ک که حیزبه‌که‌مان به و‌په‌ڕی هیواو هومێده‌وه به‌ره‌وپیری ده‌چێ و خۆی ئاماده ده‌کا تا ڕۆڵی کاراو چاره‌نووس سازی تێدا بگێڕێ.
24.04.08
برایم لاجانی
RSS
چاپ کردن/Print