| |
|
Date: 25 Apr 2008 / Views: 755
به‌ره‌و کۆنگره‌ی چارده‌یه‌م, به‌شی 3 ، دلشاد جه‌مشیدی
 پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، مادده‌ی دووهه‌م: ئه‌ندامانی حیزب هه‌موو هاونیشتمانێكی دانیشتووی كوردستانی ئێران‌و هه‌موو كوردێكی ئێرانی ده‌توانێ ببێته ئه‌ندامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به مه‌رجێك: ـ ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ـ به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب په‌سند بكا. ـ به ئینسانێكی خوشناو و نیشتمانپه‌روه‌ر بناسرێ. تێ‌بینی:كوردی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌توانن له رێكخراو‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لایه‌نگری حیزبی دێموكرات دا ببنه ئه‌ندام‌و ئه‌گه‌ر زیاتر له 5 ساڵ له كوردستانی ئێران ژیان, ببنه ئه‌ندامی حیزب.(1) ره‌نگدانه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له پێره‌وی نێوخۆدا
نایشارمه‌وه که لام کاره‌ساته له‌م سه‌رده‌مه‌دا، دوای سه‌دان سال قۆربانیدان‌و خه‌باتی میلله‌ته‌که‌م بۆ ئازادبوون‌و خۆ بوون، کوردێک هه‌ستێت ناوقه‌دی قه‌له‌م بگرێت‌و به کوردی بۆ کوردێک شی‌کاته‌وه که کوردستان خاکی کوردانه‌و کورد نه‌ته‌وه‌یه. ده‌سته‌واژه‌کانی کوردستانی ئێران، کوردستانی ئێراق‌و... ده‌ستکردی دوژمنانی کوردن‌و به فیتی دوژمن‌و به‌ده‌ستی بژارده‌ی ناشاره‌زاو ناهوشیاری کورد له ده‌یه‌کانی پێشدا هێنراونه‌ته ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌و شورشگیری کورده‌وه. نه‌ته‌وه‌یی بوون مۆلکی هیچ حیزب یان ره‌وتێکی سه‌ربه‌خۆیی‌خواز نی‌یه‌و ناسینه‌وه‌ی هیواکانی گه‌لێک و پیناسه‌کردنیان له چوارچێوه‌ی ئامانجی حیزبێکدا بیرێکی چه‌وته که ده‌سه‌لاتی حیزبی کوردی په‌ره‌ی پێداوه. . حیزبه‌کان و ئامانجه‌کانیان ئه‌کرێت به پێوانه‌ی ویسته‌کانی خه‌لکی کورد پێناسه‌یان بۆ بکرێت، چۆن بنه‌ما ویستی میلله‌ته نه دروشمی حیزبه‌کان، دروشمی حیزبی ده‌کرێت مامه‌له‌ی له‌سه‌ر بکرێت به پێ‌قۆناخ ئال‌وگۆر به خۆیه‌وه ببینێت به‌لام خۆلیای میلله‌تیک بۆ ئازادی نه‌گۆرو پیرۆزه. پێره‌وی نێوخۆ له نێوان کوردستانی بوون‌و ئێرانی بوونی تاکی کورددا له ماده‌ی دووه‌می پێره‌وی نێوخۆدا هاتووه که: هه‌موو کوردێکی ئێرانی ئه‌توانێت ببێت به ئه‌ندامی حدکا. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه کوردی ئێرانی یانی چی؟ له پێشه‌کی به‌رنامه‌دا به چه‌ندین‌جار ئاماژه به کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک دراوه‌و کوردستانیش وه‌ک خاکی کوردان باسی لێوه کراوه. پرسیار ئه‌وه‌یه که له کام قاموسدا مرۆڤ ئه‌توانێت، هه‌م کورد بێت، هه‌م کوردستانی بێت وه‌ک کوردی(نه‌ته‌وه) له هه‌مان حالتدا له هه‌مان مه‌تندا ئێرانیش بێت؟ ئایا ئێران له روانینی حیزبه‌وه چوارچێوه‌یه‌کی جۆغرافی‌یه یان هیمایه‌که بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ناوی ئێرانی؟ لێره‌دا کوردی ئێرانی پێناسه‌یه‌کی ئیتنیکی‌یه که بۆ کوردی رۆژهه‌لاتی کوردستان سازێندراوه نه ناسنامه‌یه‌ک که باسی گرێدراوی جۆغرافی بکات. ئه‌گه‌ر باسی گرێدراوی جۆغرافیش بکات دیسان هه‌له‌یه جۆن کوردستانی رۆژهه‌لات به‌شێکه له خاکی کوردستانی پارچێندراوه نه به‌شێک له خاکی ئێرانیجۆغرافی ئه‌مرۆکه!! کوردی ئێرانی!! یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی وه‌رگیرانی کوردێکی ئێرانی وه‌ک ئه‌ندامی حیزب ئه‌وه‌یه که نیشتیمانپه‌روه‌ر بێت، بۆم پرسیارێکی بێ‌وه‌لامه که کام نشتیمان مه‌به‌سته لێره‌دا؟ ئێرانی نشتیمان؟(بروانه کوردێکی ئێرانی|) یان کوردستانی نیشتیمان که له باسه میژوویه‌که‌ی سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی پێکراوه؟
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که له تێ‌بینی مادده‌ی دووه‌مدا هاتووه که، کورده‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌توانن له رێكخراو‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لایه‌نگری حیزبی دێموكرات دا ببنه ئه‌ندام‌و ئه‌گه‌ر زیاتر له 5 ساڵ له كوردستانی ئێران ژیابن, ببنه ئه‌ندامی حیزب.(1) ناته‌بایی ئاشکرا له ناوئاخنی ئه‌م مادده‌یه‌ی پێره‌وی‌نێوخۆدا ده‌بینرێت. لێره‌داو له زۆرێک له باسه‌کانی هاوچه‌شندا به تایبه‌تی‌و له مه‌ودایه‌کی به‌رفراوانتریشدا له ئه‌ده‌بیاتی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتدا جۆرێک له ناسه‌قامگیری فیکری بوونی هه‌یه. ره‌وتی ناسیونالیزمی گه‌شه‌نه‌کردوو له رۆژهه‌لاتی کوردستاندا ئێستاشی له‌گه‌لدا بێت له بازنه‌ی خودموختاری‌دا ده‌سورێته‌وه‌و زیاتر له‌وه‌ی که هه‌ول بۆ گه‌شه کردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی بدات خۆ به بیرۆکه‌ی ناواقعی ئێرانی بوونی کورده‌وه ماندوو ده‌کات. ده‌کرێت ئامانجی حیزبێکی سیاسی ده‌سته‌به‌رکردنی خودموختاری یان فیدرالی بێت له ئێرانێکی ئازاد یان نا ئازاد‌دا به‌لام ره‌وا نی‌یه که حیزبێکی سیاسی کورد پێناسه‌ی هه‌له بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات. دروشمی ئێرانی بوونی کورد ده‌یتوانی وه‌ک تاکتیکێکی سیاسی له‌کات‌و ساتی خۆیدا کاری پێ‌بکرێت به‌لام دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه ناراسته له درێژخایه‌ندا هه‌م ده‌بێته بنه‌مایه‌ک بۆ له‌دایک بوونی بیرۆکه‌یه‌ک به ناوی ئێرانی‌چیه‌تی‌و له‌هه‌مانکاتدا ده‌بێته به‌ربه‌ستێک له سه‌ر رێگای خۆ ناسین‌و دواتر خۆ پێناسه کردنی کۆمه‌لگای کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
له هه‌مان پاراگرافدا (کورده‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان) تێ‌هه‌لکێش کراوه، واته کوردستان به‌شی دیکه‌ی هه‌یه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ی ئێران نی‌یه! لێره‌دا گه‌رانه‌وه‌یه ک ئه‌بینرێت بۆ لای کوردستانی بوون، به‌لام له هه‌مان پاراگرافدا و له درێژدا هاتووه که (ده‌بێت 5سال له کوردستانی ئێران‌دا ژیانیان کردبێت) لێره‌دا خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر شاره‌زای حیزبایه‌تی نه‌بێت‌و تۆزێک کورد نه‌ناسێت لای وایه کوردستان دوو کوردستانه، یه‌کیان ئه‌وه‌یه که حیزب به کوردستانی ئێرانی ناو ئه‌بات و هی ئێرانه. ئه‌ویتریشیان ئه‌وه‌یه که حیزب پێ‌ئه‌لێ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان! جۆره هه‌لاواردنێکی کوردستانی رۆژهه‌لات له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له دارشتنی ئه‌م تێبینیه‌دا کراوه کا ناتوانین بلین هه‌له‌ی دارشتن بووه‌و به پێچه‌وانه لێکدانه‌وه‌ی له پشت بووه. لێکدانه‌وه یان سیاسه‌تێک که له پشت ئه‌م ده‌قه‌دا ئه‌بینرێته‌وه، هه‌مان خوێندنه‌وه‌ی بژارده‌ی سیاسی کوردی ساله‌کانی ده‌هه‌ی شه‌ستی هه‌تاویه، سه‌رده‌مانێک که بیری نه‌ته‌وه‌یی له ناو کوردان‌دا وه‌ک ئه‌مرۆ گه‌شه‌ی نه‌کردبوو، هێزه سه‌رانسه‌ریه‌کان(فارسه‌کان) گۆره‌پانی خه‌بات دژ به کۆماری ئیسلامیان چۆل نه‌کردبوو، په‌یوه‌ندی‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک له نێوان حیزبی دێموکرات و ئه‌حزابی فارس‌دا هه‌بوو، ئێران به شه‌ری ئێراقه‌وه خه‌ریک بوو، چاوه‌روان ئه‌کرا کێشه‌ی کورد له رێگه‌ی وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت‌و زۆر هۆکاری دیکه ده‌توانین ده‌سنیشان بکه‌ین که جۆره پاساوێک بن بۆ دروست بوونی هه‌لبژاردنی ئه‌م دروشمه. به‌لام له هه‌مانکاتدا چه‌وت بوونی بیرۆکه‌ی ئێرانی بوونی کورد یان هه‌ولدان بۆ ئێرانی کردنی له هه‌موو کات‌و ساتێکدا ناراست‌و هه‌له‌یه. وه‌ک ئه‌وه‌یه که کابرایه‌ک سه‌د دیناری لای کابرایه‌کی دیکه بێت، زۆری پێ‌نه‌شکێت که لێ‌وه‌رگرێته‌وه‌و به لاره‌ملی داوای ته‌نیا بیست دیناری بکات. لێره‌دا داوای بیست دینار کردن له کۆی سه‌د دیناره‌که نیشانه‌ی ئه‌وه نی‌یه که کابرا سه‌د دیناری لای قه‌رزاره‌که نی‌یه، له هه‌مانکاتدا داوای به‌شێک له قه‌رزه‌که کردنه‌وه هیچ له ره‌قه‌می ئه‌سلی قه‌رزه‌که‌و قه‌رزار بوونی که‌سی دووه‌م ناگۆرێت. به‌هه‌مان شێوه داوای فیدرالی یان خۆدموختاری کردن و خه‌بات کردن بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌شێک له ماڤه‌کانی زه‌وت کراوی کورد نابێت ئه‌سلی کێشه‌که‌و میژووی کێشه‌که بخاته ژێر کاریگه‌ری خۆی. حیزبی کوردی ئازاده له هه‌لبژاردنی ئاستی داواکاریه‌کانیدا به‌لام ئازاد نی‌یه له به‌زاندن و شێواندنی ئه‌و هێلانه‌دا که هه‌موو میلله‌تێک له جیهاندا ده‌یانپارێزێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی.
ئێرانی بوون له‌و قه‌واره جۆغرافیایه‌دا که نه‌هاکه هه‌یه‌و فارسه‌کان به پشیله‌ی نوستوی ده‌شۆبهێنن، بۆ کورد‌و که‌مایه‌تیه نه‌ته‌ویه‌کانی دیکه نه شانازییه نه ئاوانس‌و پۆئه‌نی سیاسی . فارسه‌کان له گه‌رانه‌وه‌دا بۆ مێژووی کۆن ده‌توانن کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی به‌ندکراو له جۆغرافیای پێرسی‌یاندا ئێرانی پۆش که‌ن، به‌داخه‌وه حیزبی سیاسی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان زه‌حمه‌تی گه‌رانه‌وه‌یشی بۆ مێژوو نه‌داوه‌ته خۆ! به بێ‌دانانی هیچ ئاماژه‌یه‌ک که نه‌ته‌وه بوونی کورد ته‌زمین بکات هیچ خۆی به ئێرانی ته‌نانه‌ت به ره‌سه‌نترینی ئێرانیه‌کان زانیوه! به‌لام کام ئێران؟ ئایا کاتێک ئه‌لین ئێمه‌ی کورد ئێرانین! مه‌به‌ستمان هه‌موو کورده!؟ ئایا کوردێکی دانیشتوی دیاربه‌کریش له هه‌موو ئێرانییه‌ک ئێرانی‌تره؟ یان کورد له روانگه‌ی حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌لاته‌وه جیاوازیان هه‌یه؟(ئه‌مه سیاسه‌تی دوو نه‌ته‌وه کردنی یان چه‌ند نه‌ته‌وه کردنی کورده ته‌نیا له پیناو تاوانبار نه‌کرانی حیزبی کوردی به جیاخوازی، هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌وتوش نه‌بووه‌و نه‌هاکه‌یش فارسه‌کان کورد به جیاخوازی تاوانبار ئه‌که‌ن، ئه‌لبه‌ت ئه‌گه‌ر داوای سه‌ربه‌خۆیی کردن تاوان بێت) پێناسه دۆزینه‌وه‌و ناسنامه سازکردنی جیاکار بۆ به‌شێک له ئاپۆره‌ی ده‌یان ملیونی کورده بێ‌ده‌وله‌ته‌کان به پێ‌هیچ پێوانه‌یه‌ک ناخرێته خانه‌ی ولات پارێزیه‌وه‌و ته‌نیا هه‌ولێکه بۆ راگرتنی دلی ناسیونالیزمی به‌رچاوته‌نگی فارس. له ئێرانی ناو لاپه‌ره‌کانی مێژوودا له‌و ئێرانه‌دا که سنووره‌کانی له هینده‌وه تا ئوروپا درێژه‌یان هه‌بوو، نه ته‌نیا کورد به‌لکو زۆر نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌یش ئێرانی بوون، ئێران له مێژوودا به نشتیمانی فارس پێناسه‌ی بۆ نه‌کراوه. به‌لام له جیهانی ئه‌مرۆدا ئێرانه له پشیله چوه‌که نشتیمانی میلله‌تێکه به ناوی فارس، زمانی ره‌سمی فارسی‌یه، مه‌زهه‌بی ره‌سمی مه‌زهه‌بی هه‌موو فارسه‌کانه با به هه‌لکه‌وتیش ئازه‌ریه‌کان به‌شێکیان شێعه بن، حاکم فارسه به فارسی ئه‌دوێت و به فارسیش خه‌ریکه زمان و کلتورو مێژووی نه ته‌نیا کورد به‌لکو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره فارس له‌ناوئه‌بات. ئێرانی بوونی کورده‌کان یان تاجیکه‌کان یان ئه‌فغانیه‌کان... زیاتر باسێکی مێژووییه یان به‌سته‌رێکه بۆ لێکۆلینه‌وه له رابردوو! ئێرانی بوونی کورده‌کان یان ئێره‌یی بوونیان به واتایه‌کی دیکه ئاماژه‌یه‌ک بووه بۆ خۆیی بوونی دانیشتووانی ره‌سنی ناوچه‌که له رابردوودا به‌لام ئه‌مرۆ ئێرانی بوون‌و به ئێرانی کردن پیلانێکی دارێژراوه که زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که حاکمه یه‌ک‌له‌دوا یه‌که‌کانی ئێرانی فارس به‌کاری ئه‌هێنن بۆ داپلۆسین‌و شێواندنی مێژووی میلله‌تانی غه‌یره فارس. بانگه‌شه‌ی ئێرانی بوونی کورد‌و عه‌ره‌ب‌و ... سیاسه‌تێکی ناسیونالیزمی فارسه بۆ پاراستنی بالاده‌ستی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی حاکم‌و له ژێر چه‌پۆکدا هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه. بانگه‌شه بۆ ئێرانی بوونی کوردی رۆژهه‌لات، له به‌لگه‌نامه‌ره‌سمیه‌کاندا دژ به پرۆسه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سازکردنه بۆ کورد. به ئێرانی زانینی کورد یانی گۆمان خستنه سه‌ر سه‌رجه‌م پێناسه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد. شۆردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه یان ناسنامه‌ی به هه‌له نوسراوی (کوردێکی ئێرانی) له روومه‌تی پێره‌وی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌ولێکی نشتیمانیه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی بۆ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌و که‌سایه‌تیه که له پێره‌وی نێوخۆی حیزبی دێموکرات‌دا چه‌ندین پێناسه‌ی له گه‌ل یه‌ک ناته‌بای بۆ کراوه. کورد ته‌نیا کوردستانی‌یه و کوردی ئێرانی یان کوردی تورکی یان ئێراقی هه‌له‌ی زه‌ق‌و ناشیرینن و حکایه‌تیش له به که‌مال نه‌گه‌یشتنی هه‌ست به بوون نه‌کردنی میلله‌ت ئه‌که‌ن. ده‌کرێت له باتی کوردی ئێرانی که پیناسه‌یه‌کی نادروسته، له پێره‌وی نێوخۆی په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی داهاتوی حیزب‌دا کوردی رۆژهه‌لاتی کوردستان یان کوردی کوردستانی بن‌ده‌ستی ئێران یان هه‌ر ته‌عبیرێکی دیکه بگۆنجێت که لانیکه‌م خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌ت‌مه‌ندیه نه‌بێت ئیهانه‌ی هه‌ستی خۆ به نه‌ته‌وه‌زانینی کۆمه‌لگای کوردی و تاکی کورد بکات. چۆنیه‌تی به‌ره‌وروبوونی حیزبی کوردی له گه‌ل مه‌رکه‌ز یان هه‌مان ده‌سه‌لاتی حاکم له ئێران‌دا پێ‌ئه‌وترێت سیاسه‌ت نابێت گه‌مه‌ی سیاسی یان مامه‌له‌یه‌کی سیاسی هه‌موو به‌هاکانی میلله‌تێکی بۆ بکرێته قۆربانی. ماوه بلێم به براوی من کوردستانی ئێران و کوردی ئێرانی دوو پێناسه‌ی هه‌له‌ن، به وته‌یه‌کی نوسه‌ری به‌ناوبانگی تورک ئیسمائیل بیشکچی کۆتایی به‌م به‌شه ده‌هێنم که سه‌باره‌ت باسی کوردستانی ئێران و ئێراق‌و ... ده‌نوسێت. زۆر که‌س ده‌لێن کوردستانی ئێران، کوردستانی تورکیه‌و کوردستانی ئێراق یان سوریه من له‌وانه ده‌پرسم ئه‌دی کوردستانی کورد له کوێ‌یه؟ فه‌رهه‌نگ‌سازی و بنیادنان‌و زه‌مینه‌سازکردن بۆ گه‌شه‌کردنی فه‌رهه‌نگی گوێ‌له‌یه‌ک گرتن پێویستییه‌کی ئه‌مرۆیی‌و له‌هه‌مانکاتدا زه‌روریه بۆ سه‌رجه‌م حیزبه کوردیه‌کان به تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. دێموکرات بوون مانه‌وه له بازنه‌ی چه‌ند ئامۆژگاری رێبه‌رانی شه‌هیددا نی‌یه. به مه‌رامی کردنی بیری ئێرانی بوونی کورد‌و دواتر خۆدمۆختاری خوازی‌و زۆر درۆشمی رۆژانه‌ی دیکه مه‌جالێک ده‌ره‌خسێنێت بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌ندامی ده‌مارگرژو توندهاژوو به‌هه‌مان شێوه هه‌لگرتنی بیری نه‌ته‌وه‌یی بوون له حیزب‌دا ئاماژه نی‌یه بۆ سه‌ر به فلانه رێکخراوی سه‌ربه‌ستی خواز بوون یان داوای ماڤی به‌رانبه‌ر کردن نیشانه‌ی ئه‌وه نی‌یه که گرایش به‌لای فلان حیزبی چه‌پدا دروست بووه‌ر لای وروژێنه‌ری باسه‌که. به هه‌مان شێوه باوه‌رمه‌ندی به یه‌زدان و نوێژکردنیش نابێت بکرێت به مه‌دره‌کی سه‌ر به فلانه ره‌وتی ئیسلامی بوونی ئه‌ندامێکی حیزب، له گۆرنانی فه‌رهه‌نگی به ئایدۆلۆژیا کردنی برێک له دروشمانه که حیزب فریشکی پێوه گرتوون دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌و به‌ها دیموکراتیانه که حیزب له‌سه‌ریان دامه‌زراوه‌و خه‌باتی بۆ کردوون. با له بیرمان نه‌چێت به‌رانبه‌ری خوازی داوای ماڤی وه‌ک یه‌ک‌کردن بۆ ئه‌ندامانی حیزب، هه‌ولدان بۆ چه‌سپاندنی برێک پره‌نسیپی نه‌گۆری تایبه‌ت به پرسی نه‌ته‌وه‌یی بوون یان هه‌ولدان بۆ بره‌وپێدانی رۆحیه‌تی پێکه‌وه سازان زۆر پێش له‌وه که ببنه ئامانج یان هیوای فلان یان فیسار حیزبی سیاسی، هیواو خۆلیاو ئاواتی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی بووگن و هه‌ن. نزیک که‌وتنه‌وه‌و هه‌ولدان بۆ نزیک‌بوونه‌وه له‌و به‌ها پیرۆزانه راسته‌و راست هه‌مان نوێخوازییه که ئاکادیمیستیه‌کانی کورد خه‌ریکن له خه‌لکی قۆرس بکه‌نه‌وه. نوێخوازی هه‌مان هه‌ولدانه بۆ باشتر بوون‌و چالاک‌تر بوون.
درێژه‌ی ئه‌بێت... 20080425
RSS
چاپ کردن/Print
|
|
|