به‌شی دووه‌م
پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
مادده‌ی پێنجه‌م: مافه‌كانی ئه‌ندامی حیزب
چه‌مکی ماف‌و بیرۆکه‌ی مافخوازی دوو دیارده‌ن که میژووی سه‌رهه‌لدانیان له گه‌ل میژووی سه‌رهه‌لدانی مرۆڤایه‌تیدایه.
مرۆڤ خاوه‌نی جۆره رۆحیه‌تێکی فره‌خوازییه، فره خوازی مرۆڤه‌کان هۆکاری هه‌لگیرسانی شه‌ره‌کان‌و ئاشتیش بێ‌گۆمان به‌رهه‌می رێکه‌وتن‌و دابه‌ش کردنی وه‌ک یه‌کی مافه‌کان‌و ئاوانسه‌کانه.
ماف له لای هه‌ر تاکێک جۆرێک پێناسه‌ی بۆ ئه‌کرێت‌و چه‌مکێکه که به پێ شوێن‌و کات‌و که‌سایه‌تیه‌کان یان کۆمه‌لگاکان ره‌نگ ده‌گۆرێت، چۆن یاساکان که دیاریکه‌ری سنوری مافه‌کانی تاک‌و کۆمه‌لن‌و به کرده‌وه میکانیزمی دابه‌ش‌کردنی ماڤه‌کانن له جیهاندا وه‌ک یه‌ک نین.
زانایان یان بلیمه‌ته‌کان هه‌تاکو نه‌هاکه نه‌یانتوانیوه پێناسه‌یه‌کی ته‌واوکه‌رو یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌یان بۆ ماڤی مرۆڤ هه‌بێت، به‌لام باوترینی ئه‌و ره‌ستانه که له پێناسه‌کردنی ماڤدا به‌کارده‌هێنرێن ئه‌مانه‌ن: ماڤی مرۆڤ رێکه‌وتنێکی بنه‌مایی‌و نه‌گۆری مرۆڤایه‌تیه که پێویستییه‌کی بنه‌ره‌تیه بۆ مانه‌وه‌ی نه‌سلی مرۆڤ . "لۆیزا ئاریور" سه‌رۆکی پێشوی کۆمیساریاری بالای ماڤی مرۆڤ له‌م باره‌یه‌وه ده‌لێ: "هیچ ده‌وله‌تێک له جیهاندا ماڤی مرڤی به ته‌واوی ره‌عایه‌ت نه‌کردووه". ئه‌گه‌ر وردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌م رسته‌یه بکه‌ین ده‌بینین که ده‌سه‌ڵات و ماف هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێک له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا راوه‌ستاون.
مه‌به‌ست له نوسینی ئه‌م پێشه‌کی‌یه ئه‌وه بوو که بوترێت له بنه‌ره‌تدا له‌سه‌ر پێناسه‌کردنی ماڤی مرۆڤ له جیهانی ئه‌مرۆدا چ له‌ناو بیرمه‌ندانداو چ له ناو ده‌سه‌لاته‌کاندا ئالۆزییه‌کی فیکری‌و چه‌ندایه‌تی له روانیندا ئه‌بینرێت.
سه‌باره‌ت به ولاتانی ئیسلامی که خاکی کوردیش به‌شێکه له‌و جۆغرافیا مه‌زهه‌بیه، کورد وه‌ک میلله‌تێک‌و کوردستانیش وه‌ک نیشتیمانێکی داگیرکراو به‌شێکه له‌و دنیایه که ره‌نگی پێشل‌کردنی ماڤه ئینسانه‌کانی له خۆ گرتووه.
کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان زیاتر له‌وه‌ی که به دیرۆک‌و کلتورو زمانیه‌وه بناسرێته‌وه به به‌ش‌مه‌ینه‌تی‌یه‌کانیه‌وه ئه‌ناسرێته‌وه، واته پێشل‌کرانی ماڤه‌کانمان وه‌ک میلله‌تێک جیا له لایه‌نه نگاتیڤه‌کانی که رۆژانه ئاوێته‌ی ژیانمانن بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌م بێ‌ماڤی‌یه رومه‌ت‌و سیما‌و پێناسه‌مانه له ئاستی نێوده‌وله‌تیدا.
کورده‌کان بگره تاکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن له رۆژهه‌لاتی نێوراستدا که له ره‌واله‌تیشدا بێت وا ئه‌نوێنن که تینوی ئازادین،
بگره ئاسه‌واری بنده‌ستیه مێژوویه‌که‌ی گه‌له‌که‌مان بێت که کوردستانی له‌ناوچه‌که‌دا کردووه‌ته سه‌نگه‌رێک بۆ به‌رگری‌کردن له ئازادی‌و ماڤی مرۆڤ.
رۆحی ئازادی ویستی کوردیش ده‌توانێت به‌رهه‌می ئه‌و گوشارانه بێت که له‌سه‌ریه‌تی. جیاله‌وه حیزبی سیاسی کورد ناچاره له به‌ر زۆر هۆکار درۆشمی پێشکه‌وتوانه‌تر له واقعی ناوچه‌که له‌هه‌موو بارێکه‌وه هه‌لگرێت‌و په‌یره‌وی له سیاسه‌تی دژ بکات.
پێشکه‌وتنخوازی‌و مرۆڤانه بوونی به‌رنامه‌و په‌یره‌وی نزیک به هه‌موو پارته کوردیه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری کوردستاندا خۆی له خۆیدا هه‌ولێکه بۆ خۆ جیاکردنه‌وه له دنیای ده‌وروبه‌ر، خۆ تاق کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ زیاتر له‌چاو هاتن.
به‌لام له داهاتوی حکومه‌ت‌یان ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا، کورد یان حیزبی کوردی چه‌ند ئه‌توانێت له کرده‌وه‌دا خۆ له‌و به‌ها مرۆڤیانه نزیک کاته‌وه که له جارنامه‌ی گه‌ردونی ماڤی مرۆڤدا هاتوون، ئه‌مه پرسیارێکه که به‌شێکی ئه‌زمونی پارته کوردیه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باشوری نشتیماندا وه‌لامی داوه‌ته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که مێژووی دامه‌زرانی به سه‌ره‌تای میژووی سه‌رهه‌لدانی حیزبی سیاسی سه‌رده‌میانه‌ی کورد دائه‌نرێت، له گرتنی کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می خۆی نزیک ئه‌که‌وێته‌وه. ئاوردانه‌وه به نیه‌تی ده‌وله‌مه‌ند کردنی باسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کۆنگره هه‌روه‌ک له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه‌دا ئاماژه‌م پێ‌کرد، نه ته‌نیا ئه‌رکی حیزبی به‌لکو ئه‌رکێکی نشتیمانیه. هه‌ربۆیه من پێموایه ئه‌و حیزبه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مانه‌تی به‌ڵێنیه‌کانی ناو به‌رنامه‌که‌ی له مه‌ڕ ئازادی و مافی مرۆڤ به خه‌ڵک بدا، پێویسته هه‌ر له ئێستاوه ماف و ئازادیه‌کی پتر بۆ ئه‌ندامانی خۆی له چوارچێوه‌ی پێره‌وی ناوخۆدا ده‌سته‌به‌ر بکا به کرده‌وه نیشانی خه‌ڵکی مافخوراوی کوردستانی بدا.
ماڤ، وشه‌یه‌ک که هه‌زاران ته‌عبیری لێ‌ئه‌کرێت‌و ده‌یان پاشگری له دوا دێت. وشه‌یه‌ک به به‌رفراوانی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ.
ره‌نگدانه‌وه‌ی ماڤه ئینسانیه‌کان له به‌رنامه‌ی حیزی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا
له فه‌سلی سێهه‌می به‌رنامه‌ی حیزب‌دا، مافی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان شی کراوه‌ته‌وه. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وه‌ک حیزبێکی پێشره‌وی خه‌لکی کورد له کوردستانی رۆژهه‌لاتدا له به‌رنامه‌ی خۆیدا پابه‌ندبوونی خۆی به جارنامه‌ی گه‌ردونی ماڤی مرۆڤ‌و په‌یماننامه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی پاشکۆ که له ته‌کمیلی ئه‌م جارنامه‌یه‌دا هاتوون راگه‌یاندووه.
ئه‌گه‌ر بین‌و ئاورێک له جارنامه‌ی گه‌ردونی ماڤی مرۆڤ بده‌ینه‌وه‌و بۆ ساتێکیش بووه بێنینه به‌رچاومان که ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایانه هه‌موو په‌یره‌و بکرێن کوردستان ده‌بێته چ به‌هه‌شتێکی خیال‌ئاوای، ئه‌و کاته زیاتر‌و زیاتر هه‌ست به سه‌ختیه‌کانی سه‌ر رێگای وه‌دیهێنانی کۆمه‌لگایه‌کی دێموکراتیک ئه‌که‌ین‌و ئه‌وکاته‌یه که زیاتر هۆکاری ئه‌و هه‌موو دوژمن‌کارییه‌ی ده‌سه‌لاته داگیرکه‌ره‌کانمان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێت.
شک له‌وه‌دا نی‌یه که به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکرات‌و به‌شێکی زۆری ئه‌حزابی کوردی خه‌باتکار بۆ داهاتووی کوردستان پێشکه‌وتوانه‌و سه‌رده‌میانه‌یه‌و برێک جاریش من هه‌ست ئه‌که‌م زیاتر له واقعی زال به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا له زۆر بواردا پێشکه‌وتێندراوه! به‌لام لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه، هۆی چی‌یه که ئه‌م ته‌شکیلاتانه به گشتی له به‌رێوه‌بردنی خۆیاندا جاربه‌جار توشی گرفت ئه‌بن؟ هۆی چی‌یه، که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نه‌یتوانیوه لانیکه‌م ته‌شکیلاتی ئاشکرای خۆی به مۆدێلیک برازێنێته‌وه که ئاوێنه‌یه‌ک بێت بۆ داهاتووی کوردستانێکی فیدرال؟ ئایا حیزب یان ئه‌حزابێک که به‌رنامه بۆ داهاتووی گه‌لێکی چه‌ند ملیونی پێشکه‌ش ئه‌که‌ن به‌لام ناتوانن زال بن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانی نێوخۆیی خۆیاندا ده‌توانن له‌داهاتوی کوردستاندا چاره‌سه‌رێک بن بۆ گرفته فره ره‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌لگایه‌کی به دریژایی مێژوو ژێرده‌ست که له سفره‌وه پله‌کانی خۆ بوون ده‌پێوێت!؟
ئه‌مانه هه‌موو پرسیارگه‌لێکی گرینگ، ئیخلاقی‌و له هه‌مانکاتدا چاره‌نوس‌سازن ئه‌گه‌ر وه‌لامیان بۆ بدۆزرێته‌وه.
هه‌ول ئه‌ده‌م له به‌روارد کردنێکی کۆرتداو قامک خستنه سه‌ر ناته‌بایه‌ک که له نێوان به‌رنامه‌و په‌یره‌وی نێوخۆی حیزب‌دا هه‌یه، لانیکه‌م ئاماژه به به‌شێک له‌و هۆکارانه بده‌م که رێگرن له‌سه‌ر رێی پێکه‌وه حه‌وانه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی حیزبێک که به‌رنامه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی بۆ داهاتووی میلله‌تێک هه‌یه.
بۆ به‌رنامه سه‌رده‌میانه‌و پێشکه‌وتووه به‌لام پێره‌وی نێوخۆ پره له به‌ربه‌ست؟
ئه‌مه پرسیارێکه که بگره بۆ هه‌ر خوێنه‌رێکی به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆی حیزبه کوردیه‌کان به گشتی بێته پێشه‌وه! ئه‌م ناته‌باییه که خوێنه‌ر توشی ئه‌بێت تایبه‌ت به تاکه حیزبێک نی‌یه له کوردستاندا!
به براوی من به‌رنامه بۆ حیزبێک که له قۆناخی خه‌باتدایه‌و دوور خراوه‌ته‌وه له ده‌سه‌لات، ئیلزام هێنه‌ر نی‌یه لانیکه‌م تا کۆتایی خه‌بات و سه‌رکه‌وتن. که‌وابوو هه‌رچی به‌رنامه پێشکه‌وتوتر بێت مه‌یدان بۆ خه‌باتی دیپلۆماسی فه‌راوانترو مه‌جال بۆ ئیسباتی حه‌قانیه‌ت و ره‌وابوونی خه‌بات زیاتره، له هه‌مانکاتدا حیزبێک که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدایه‌و ده‌خرێته خانه‌ی دژبه‌رانی ده‌سه‌لاته‌وه به‌کرده‌وه مه‌جالی پیاده‌کردنی به‌رنامه‌ی لێ‌وه‌رگیراوه‌ته‌وه. به نیسبه‌ت حیزبی دێموکراتیشه‌وه که هه‌تاکو ئێستا جگه له دوو فه‌تره‌ی زه‌مه‌نی زۆر کۆرت مه‌جالی پراکتیزه‌کردنی دروشمه‌کانی بۆ نه‌ره‌خساوه، تا کاتێک حیزب ده‌سه‌لات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت یان ده‌بێته به‌شێک له‌ده‌سه‌لاتی فیدرالی کوردستان به‌رنامه هیج ته‌عه‌هۆدێکی ئیجرایی بۆ حیزب دروست ناکات. ته‌عه‌هۆدی حیزب به‌رانبه‌ر به به‌رنامه له قۆناخی خه‌بات بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لات له بلاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن‌و شی‌کردنه‌وه‌یدا کۆ ئه‌بێته‌وه، ئه‌مه باری زبری یان واقعی خه‌باتی سیاسی حیزبێکه.
به‌لا به پێچه‌وانه‌وه پێره‌وی نێوخۆی حیزب شێوه‌ی کارکردن‌و چوارچێوه‌ی به‌رپرسایه‌تیه‌کان‌و وه‌لامدانه‌وه‌کانی ئه‌ندامانی حیزب دیاری ئه‌کات، که‌وابوو پرسێکه که رۆژانه هه‌ر له ئێستاوه هه‌م رێبه‌رایه‌تی حیزب‌و هه‌م به‌ده‌نه له گه‌لی ده‌ژین‌و چۆنیه‌تی هه‌لسوکه‌وتی حیزبیان له دووتۆی ئه‌و یاسایانه‌وه که له‌وێدا گۆنجاون دیاری ئه‌کرێت.
لێره‌دایه که ئه‌بینین به‌شێک له‌و پێشکه‌وتن‌خوازییه که له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا هه‌یه‌و چه‌سپاوه له پێره‌وی نێوخۆدا ئاسه‌واری نه‌ماوه‌و زۆر له به‌هاکان له په‌یره‌وی نێوخۆدا که‌وتوونه‌ته ته‌نگه‌به‌رییه‌کی سه‌یری وشه‌کانه‌وه. وشه‌گه‌لێک و ره‌سته‌گه‌لێک که هه‌زاران لێکدانه‌وه‌یان لێ‌ئه‌کرێت، شه‌فاف بوونی به‌رنامه‌و ناشه‌فاف بوونی پێره‌وی نێوخۆ یه‌کێکه له‌و پارادۆکس ناته‌باییانه که خوێنه‌ر توشی سه‌رسورمان ئه‌کات.
له به‌رنامه‌دا هاتووه که (هه‌موو ئه‌و ماف و ئازادی‌یانه كه له به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ‌و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی سه‌ر به‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون ماڤی دانیشتوانی کوردستانه) به‌لام له ێێره‌وی نێوخۆدا کاتێک باسی مافه‌کانی ئه‌ندام دێته گۆرێ، ئاسه‌وارێک له جارنامه‌ی گه‌ردوونی ماڤی مرۆڤ نه‌ماوه‌و زۆر ته‌سک‌بیرانه مامه‌له له گه‌ل مافه‌کانی ئه‌ندامدا کراوه.
ناته‌بایی ئه‌م دوو خاله جۆره هه‌ستێکی تال ئه‌به‌خشێت به ئه‌ندامی حیزب، تۆ بڵێی بوون به ئه‌ندام واتایه‌کی دیکه‌ی هه‌بێت جگه له خۆ بێ‌به‌ش کردن له‌و ره‌حمه‌تانه که به‌رنامه‌ی حیزب بۆ خه‌لکی کوردی ره‌وا دیوه؟
له هه‌مانکاتدا به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی ئه‌ندام له چه‌ند خالی ناشه‌فافدا که هه‌موویان به جۆرێک ته‌فسیرهه‌لگرن ده‌توانێت راسته‌وخۆ پرسیار یان گومان بخاته سه‌ر سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ی حیزب بۆ داهاتووی کوردستان.
دیارده‌یه‌کی دیکه جێگای تێ‌رامان له پێره‌وی نێوخۆی حیزب‌دا خالی یه‌که‌می مادده‌ی پێنجه‌مه که ده‌لێت:(( ئه‌ندام ماڤی هه‌یه . ـ به ئه‌ندامی هه‌ركام له ئۆرگانه‌كانی حیزب هه‌ڵ‌بژێردرێ))!
لام سه‌یره که ئوسولی سه‌ره‌تای حیزبایه‌تی کردن وه‌ک خالێکی مافی ئه‌ندام له پێره‌وی نێوخۆدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه!
ته‌رخان کردنی خالێک له مادده‌یه‌ک که ته‌نیا پێنج خال له خۆ ئه‌گرێت له پێره‌وی نێوخۆی حیزبێکی دێموکرات‌دا جێگای سه‌رسورمان‌و له هه‌مانکاتدا به بروای نوسه‌ر ته‌نیا هه‌ولێک بووه بۆ خالی نه‌مانی عه‌ریزه! ده‌نا زۆر ئاساییه که که‌سێک ئه‌ندامی حیزبێکی دێموکرات بێت بتوانێت خۆی بۆ ئه‌ندامیه‌تی هه‌ر ئۆرگانێکی حیزبی هه‌لبژێرێت! با له‌بیرمان نه‌چێت له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه ئازاده‌کاند خۆ پالاوتن ئیمتیاز نی‌یه به‌ڵکو ده‌نگ هێنانه‌وه ئیمتیازه‌و به هه‌مان شێوه‌ش ئیزنی خۆ پالاوتن ناخرێته خانه‌ی مافه‌کانی ئه‌ندامه‌وه‌و ئه‌گه‌ریش بخرێت دوای زۆر خالی گرینگترو هه‌ستیارتر دێت که له پێره‌وی نێوخۆدا نه‌هاتوون،
کورتی ببرمه‌وه له مادده‌ی پێنجی پێڕه‌وی ناوخۆدا که بۆ مافه‌کانی ئه‌ندامی حیزب ته‌رخان کراوه، هه‌ست ئه‌که‌یت که ئه‌ندامی حیزب ته‌نیا مافی شکات کردن‌و ره‌خنه‌گرتنی هه‌یه، ئه‌ویش له کۆبوونه‌وه‌ی ئۆرگانداو له بازنه‌ی ته‌شکیلاتی حیزبی‌دا که ته‌نانه‌ت روونیش نه‌کراوه‌ته‌وه ئاخۆ ئه‌و مافه‌شی هه‌یه که حه‌تمه‌ن وڵام وه‌ربگرێته‌وه؟! ئه‌مه سه‌ره‌رای ونبوونی هه‌موو ئه‌و واده و به‌ڵێنیانه‌ی که به‌رنامه‌ی حیزب به پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ به دانیشتوانی خه‌ڵکی کوردستانی ده‌دا و پێڕه‌وی ناوخۆ به ئه‌ندامانی حیزبی ره‌وا نابینێ.
خالێکی دیکه‌ی جێگای ئاماژه‌و وردبوونه‌وه ده‌توانێت له له گه‌ل یه‌ک هه‌لسه‌نگاندنی ماڤی ئه‌ندام‌و ئه‌رکی ئه‌ندامدا خۆ زه‌ق کاته‌وه. له مادده‌ی چاره‌مدا که تایبه‌ته به ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام له پێره‌وی نێوخۆدا، ده‌بینین ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام له هه‌شت خالی چڕ‌و پڕدا که به ئه‌ده‌بیاتێکی ئه‌مری زبڕ نوسراون کۆکراونه‌ته‌وه، به‌لام له به‌رانبه‌ردا ماڤه‌کانی ئه‌ندام ته‌نیا پێنج خالی بێ‌گیانی نارونن که هه‌م له باری که‌میه‌ته‌وه‌و هه‌م له باری چۆنیه‌تی دارشتنه‌وه ماڤه‌کان زۆر که‌متر و به‌رته‌سک‌ترن له ئه‌رکه‌کان. به هه‌مان شێوه ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه راسته‌وخۆ به‌رپرسن له به‌رانبه‌ر که‌مکاری یان به‌رێوه‌نه‌بردنی ئه‌رکه‌کاندا به‌لام به نیسبه‌ت ماڤه‌کانی ئه‌ندامه‌وه هیچ ته‌زمینێک نه‌دراوه ته‌نانه‌ت ماڤی ئه‌وه به ئه‌ندام ره‌وا نه‌بینراوه که وه‌لامی ناره‌زایه‌تیه‌کان یان گازه‌نده‌کانی بگرێته‌وه، ته‌نیا ماڤی شکات کردنی بۆ پارێزراوه!که ئه‌م ماڤه له داخراوترینی ده‌سه‌لاته‌کاندا پارێزراوه ئه‌وه‌ی که سنوری ده‌سه‌لاتێکی ره‌ها له گه‌ل ده‌سه‌لاتێکی دێموکراتیک جیا ئه‌کاته‌وه وه‌لامده‌ر بوون یان نه‌بوونی ده‌سه‌لاته‌کانه به کۆمه‌لگا.
ئازادی خۆ ده‌ربرین، ئازادی نوسینه‌وه‌و بلاوکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی بینینی پرسه‌کان، ئازادی لێ‌پرسینه‌وه له هه‌لسوکه‌وتی ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه، ئازاد بوون بۆ هه‌ولدان و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی حیزبی بۆ پشتیوانی له روانینه تایبه‌ته‌کان و زۆر به‌هاو نرخی دیکه هه‌ن که له دنیای ئازاد‌دا چێ‌دیکه جێگای ته‌نانه‌ت باس کردن نین و ماڤی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌لگا یان ته‌شکیلاتێکی دێموکراتیکن و به به‌ها چه‌سپاوه‌کانی ده‌سه‌لاتێکی دێموکراتیک پێناسه‌یان بۆ ئه‌کرێت، گۆنجاندنی سه‌ره‌تایی‌ترینی ئه‌و ماڤانه که له جارنامه‌ی گه‌ردوونی ماڤی مرۆڤدا ئاماژه‌یان پێدراوه که‌مترین کاره که کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب ده‌توانێت به په‌سه‌ندکردنیان و زیادکردنیان له ماڤه‌کانی ئه‌ندام به‌شێک له‌و به‌هامرۆڤیانه بگێرێته‌وه بۆ ئه‌ندامی حیزب به مه‌به‌ستی بنیادنانی به‌ده‌نه‌یه‌ک که ئازاد بیر بکاته‌وه
نوسینی: دلشاد جه‌مشیدی
درێژه‌ی ئه‌بێت...
20080420
RSS
چاپ کردن/Print