به‌شی: یه‌که‌م
پێشه‌کی
ئێمه به‌ره‌و کۆنگره‌ین یان کۆنگره به‌ره‌و ئێمه‌یه؟
رۆژه‌کان‌و هه‌فته‌کان‌و مانگه‌کان دێن‌و ده‌رۆن، کات به‌ره‌و کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب په‌لکێشمان ئه‌کات. مه‌خابن تا ئه‌و جێگایه ده‌زانم ته‌نیا کاته که بۆنێکی به‌ره‌و کۆنگره‌ی لێوه دێت،. خۆ خجڵ کردنی به‌شێکی زۆر له به‌ده‌نه‌ی حیزب به هێندێک گرفتی لاوه‌کییه‌وه که لام وایه زیاتر ده‌سکردی رێبه‌رایه‌تی حیزبن، هۆکارێکن که به گشتی بیری پێشوازی له کۆنگره‌و هه‌نگاونان و گرینگایه‌تی به‌ستن‌و کۆتایی پێ‌هێنانی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می خستووه‌ته په‌راوێزه‌وه.
خۆلقاندنی هێندێک قه‌یران که مه‌سره‌فی رۆژانه‌یان هه‌یه له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌وه، به چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی هێندێک گرفت‌و له هه‌مووی گرینگتر نه‌ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێک یان نه‌بوونی مکانیزمێکی گۆنجاو که به‌ده‌نه‌ی حیزب له باسه‌کانی کۆنگره وه‌ربدات، سه‌ره‌کی‌ترینی ئه‌و که‌م‌لۆتفیانه‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌مانن به‌رانبه‌ر به به‌ده‌نه.
ئایا ئیمه به‌ره‌و کۆنگره ده‌رۆین یان کۆنگره به‌ره‌و ئێمه دێت؟ پرسیارێکه که وه‌لامه‌که‌ی ده‌توانێت هه‌مان که‌م‌جم‌وجۆلی و بێ‌ده‌نگی و بێ‌ته‌فاوتی به‌ده‌نه‌ی حیزب بێت به‌رانبه‌ر به‌م پرسه هه‌نووکه‌ییه! وه‌ستان و خۆ خه‌ریک‌کردن به پرسه لاوه‌کیه‌کانه‌وه مه‌جالی به‌ره‌و کۆنگره چوونی له به‌ده‌نه‌ی حیزب بریوه، به‌لام هه‌لاتن و داکشانی رۆژ، به یه‌کتر بۆغزاندنه‌کانی ژێربه ژێر‌ه ناوه‌ستێ. که‌وابوو ده‌بێ بلێم کۆنگره به‌ره‌و ئێمه دێت و کات و سات و رۆژی کۆنگره سوار له سه‌ر پشتی مانگه‌کان و هه‌فته‌کان به‌ره‌و لامان به‌رێوه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌م که ئه‌گه‌ر به‌ده‌نه‌ی حیزب به تایبه‌تی بژارده‌کانی ناو ئه‌و به‌ده‌نه‌یه هه‌روا خه‌ریکی خۆ خجل کردن به شتی ناپه‌یوه‌ندیداری دیکه‌وه بن، کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزبه‌که‌مان نابێته خاوه‌نی ئه‌و هێزو ته‌وانایه که خۆلقێنه‌ر بێت‌و به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا ده‌بێته ده‌رفه‌تێک بۆ سه‌رله‌نوێ مه‌شروعیه‌ت به‌خشین به سه‌رکردایه‌تی و سه‌رله‌نوێ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی.
به‌لای منه‌وه، وروژاندن و به چاوی ره‌خنه‌وه ئاوردانه‌وه له هێندێک بابه‌ت که مرۆڤ ده‌توانێت پرسیار بخاته سه‌ریان نه‌ته‌نیا ئه‌رکی حیزبی ته‌نانه‌ت ده‌خرێته خانه‌ی ولاتپارێزی‌و نیشتمان په‌روه‌ریه‌وه. ئه‌وه نی‌یه ده‌بێت به‌رنامه‌و پلان و نه‌قشه‌ی ئه‌حزابی کوردی خه‌باتکار له ئاراسته‌ی خزمه‌ت گه‌یاندن به پرسی گه‌لدا بن، که‌وابوو ده‌وله‌مه‌ند کردنی باسه‌کانی کۆنگره‌و هه‌ولدان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و که‌م‌و کۆریانه که لامان وایه به روومه‌تی به‌رنامه‌ی حیزبه‌وه ئه‌بینرێن و بوونیان هه‌یه ده‌بێته ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌ندامانی حیزب له پێشه‌وه‌و هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌لگایش له مه‌رحه‌له‌ی دووه‌مدا.
هیوادارم که ئه‌ندامانی حیزب به گه‌رمی پێشوازی له‌و باسانه بکه‌ن که په‌یوه‌ندیدارن به کۆنگره‌ی حیزبه‌وه‌و هه‌رکه‌س له لای خۆیه‌وه به ده‌ربرینی نه‌زه‌راتی خۆی هه‌ولی زیاتر ده‌وله‌مه‌ند کردنی ئه‌و باسانه بدات.
هه‌ول‌ئه‌ده‌م له چه‌ند وتاردا ئاورێکی ره‌خنه‌گرانه له به‌شێک له په‌یره‌وی ناوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بده‌مه‌وه، ئه‌و به‌شانه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ که لام وایه کێشه خۆلقێنن و پێویسته که کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌تر و ئه‌مرۆیانه‌تریان بۆ بکات.
به‌شی یه‌که‌م.
په‌یره‌وی نێوخۆیی: ماده‌یی چواره‌م، به‌ندی پێنجه‌م
ئه‌ندامی حیزب ئه‌بێت نه‌هێنیه‌کانی حیزب بپارێزێت
له په‌یره‌وی ناوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و له به‌شی ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندامی حیزب‌دا هاتووه که: "ئه‌ندامی حیزب ئه‌بێت نه‌هێنیه‌کانی حیزب بپارێزێت"، به‌لام سه‌یر ئه‌وه‌یه که له ته‌شکیلاتی حیزبی ئێمه‌دا سیستمێک یان شێوازێک به ناوی ریزبه‌ند کردنی زانیاریه‌کان یان هه‌مان (طبقه‌بندی اطلاعات) بوونی نی‌یه! به درێژایی مێژوو‌ی حیزب رێبه‌رایه‌تی حیزب بووه که دیاری کردووه چی نهێنی‌یه یان چی نهێنی نی‌یه. به واتایه‌کی دیکه نه‌هێنیه‌کان ئه‌وانه‌ن که بوونیان هه‌یه‌و مه‌رکه‌زیه‌ت باسیان ناکات‌و ئاشکراکانیش ئه‌وانه‌ن که رێبه‌ریی حیزب یان ئه‌ندامانی ریبه‌ریی باسیان ئه‌که‌ن. ئه‌مه راسته‌و راست داخستنی درگاکانه به‌سه‌ر جێگیربوون و چه‌سپانی یاسایه‌کدا که پێوانه بێت بۆ ریزبه‌ندی ئه‌و زانیاریانه که سه‌رچاوه‌که‌یان ئه‌ندامانی حیزب‌و هه‌لسوکه‌وتی ئه‌وانه. له هه‌مانکاتدا جۆره ده‌سه‌لاتێکی ئاماژه پێنه‌کراوو نه‌بینراوه که وه‌ک سیستم ئه‌ندامی حیزب هه‌ست به بوونی ناکات به‌لام هه‌ست به ئاسه‌واره نگه‌تیڤه‌کانی ئه‌کات بێ‌ئه‌وه که بزانێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌م خۆ سانسۆر کردنه له کوێیه.
ئایا کێشه‌ی ده‌رون ته‌شکیلاتی نهینیی حیزبین؟ له‌وه‌ش گرینگتر ئایا باسکردنی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌لدانی کێشه‌کانیش نهێنیی حیزبین؟ بۆم پرسیاره هۆکارێک یان که‌سانێک یان سیستمێک که کێشه خۆلقێن بن بۆ ئه‌بێت باسکردنیان هێلی سور بێت؟! ئایا ئه‌مه خۆ دیتنه‌وه یان خۆ بینینی رێبه‌رایه‌تی حیزب نی‌یه له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی حیزبه‌وه؟
گرینگه رێبه‌رایه‌تی حیزب هه‌م به‌و که‌یفیه‌ته‌ی نه‌هاکه‌وه‌و هه‌م ئه‌و رێبه‌رایه‌تیه که کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب هه‌لیده‌بژێرێت هه‌ست به‌و راستییه بکات که چی‌دیکه هێشتنه‌وه‌ی کێشه‌کان به چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌یی له بازنه‌یه‌کی ته‌نگه‌به‌ری نێوخۆیی‌دا ئیمکانی نی‌یه‌و هه‌ولدان بۆ پاراستنی ئه‌و روومه‌ته خاوه‌ن شکۆیه که له حیزب دروستمان کردووه چی‌دیکه جگه له‌وه‌ی که بازاری هه‌زاران جۆر شایعه دروست بکات‌و ئارامی و هیمنی له به‌ده‌نه بدزێت هیچ ئاکامێکی دیکه‌ی نابێت.
به گشتی ده‌توانم بلێم که سه‌ره‌کیترین‌و واقعبینانه‌ترین ره‌خنه‌یه‌ک که له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆی حیزبه ته‌فسیر هه‌لگریه‌تیه‌که‌یه‌تی. تا جێگایه‌ک که له رابردوودا به کرده‌وه بینیومانه له قۆناخه جیاجیاکاندا رێبه‌رایه‌تی حیزب‌و ته‌نانه‌ت هێندێک جاریش ره‌خنه‌گرانی رێبه‌ری حیزب لێکدانه‌وه‌ی له ئاراسته‌ی قازانجی خۆیان بۆ یاسا‌و رێساکانی حاکم له ته‌شکیلاتی حیزب‌دا ده‌که‌ن.
دیاری‌نکردنی سنووره‌کان له کاتی وروژاندنی پرسه‌کاندا له په‌یره‌وی ناوخۆدا یانی به ئاوالا هێشتنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و که‌سانه که ده‌یانهه‌وێت له رێگاگه‌لی نایاساییه‌وه ده‌سه‌لاتی خۆیان بپارێزن یان نا بگه‌نه ده‌سه‌لات.
پێویسته‌و ئه‌رکێکی هه‌نوکه‌ییه که له کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب‌دا ئه‌ندامانی کۆنگره به دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی گۆنجاو یان خستنه به‌رباسی بیرۆکه‌گه‌لی ئه‌مرۆیانه ئه‌و که‌لێنانه پرکه‌نه‌وه که جاربه‌جار بینراوه که‌لکی خرابیان لێوه‌وه‌رگیراوه. جا ئه‌م خراب که‌لک وه‌رگرتنه له لایه‌ن رێبه‌ری حیزبه‌وه بێت یان له لایه‌ن ئه‌ندامێکی ساده‌وه هیچ ته‌وفیر ناکات، گرینگ نه‌فسی لێکدانه‌وه هه‌لگریی ئه‌و به‌ندانه‌یه که له په‌یره‌وی ناوخۆی حیزبه‌که‌ماندا چه‌سپاون و کاریان پێ‌ئه‌کرێت.
ئه‌ندامی حیزب ئه‌بێت نهێنیه‌کانی حیزب بپارێزێت، لێره‌دا چه‌ندین پرسیار دێته ئاراوه.
یه‌که‌م: له روانگه‌ی حیزبه‌وه نهێنی حیزبی چی‌یه‌و کام به‌سته‌ره‌کان ئه‌گرێته‌وه؟
دووه‌م: کێ یان کام ئۆرگان ئه‌و شیاویه‌تیه‌ی هه‌یه که نهێنی‌بوونی باسێک یان رووداوێک یان به پێچه‌وانه‌وه نهێنی نه‌بوونه‌که‌ی دیاری بکات:
سێ‌یه‌م: ئه‌م ئۆرگانه ئاماژه پێنه‌کراوه له کام ئۆرگانی حیزبی‌دا مه‌شروعیه‌تی وه‌رگرتووه؟
چاره‌م: حیزب بۆ ئه‌بێت نهێنی یان شتی شاراوه‌ی هه‌بێت؟ لام وایه جگه له کاروباری ئه‌و ئۆرگانانه که په‌یوه‌ندیدارن به کار‌و چالاکیی ئه‌ندامی نهێنی حیزبه‌وه‌و جگه له‌و زانیاریانه که ئاشکرابوونیان مه‌ترسی دروست ئه‌کات له‌سه‌ر مال‌و گیانی ئه‌ندامی حیزب جا له هه‌ر لایه‌ک بێت، حیزبێکی گه‌لی‌و شورشگێر نابێت هیچی شاراوه‌ی له خه‌لک هه‌بێت و له درێژه‌یشدا ده‌بێت ئه‌وه زیاد بکه‌م که تا چه‌ند ئێمه شتی شاراوه‌مان زۆرتر بێت به‌هه‌مان رێژه له خه‌لک زیاتر دور ئه‌که‌وینه‌وه.
خالێکی دیکه‌ی جێگای سه‌رنج له‌م باسه‌دا و له مه‌ر ئه‌و یاسایه‌دا، ئه‌وه‌یه که بینیومانه زۆر جاران ئه‌ندامی حیزب له لایه‌ن ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تره‌وه به پشت به‌ستن یان به پێ ئه‌م یاسایه سزا دراوه‌و بگره جاربه‌جاریش ده‌ر کرابێت.
لێره‌دا مه‌ترسیداربوونی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نده‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ وه‌ک خۆی زیاتر ده‌رئه‌که‌وێت چۆن له راستیدا مه‌جالێک یان چه‌کێکه که له کات‌و ساتی جۆربه‌جۆردا ده‌توانێت دژ به ئازادی راده‌ربرین و خۆ ده‌ربرینی به‌ده‌نه له لایه‌ن رێبه‌ریه‌وه که‌لکی خرابی لێوه‌رگیرێت.
دیاری نه‌کرانی پێوانه‌یه‌ک بۆ ناسینه‌وه‌ی باسه نهێنیه‌کان له باسه نا نهێنیه‌کان و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی دیاریکردنی نهێنیه‌کان له ده‌ستی ئۆرگانه‌کانی به‌رپرسیاردا مه‌جالی جۆرێک له پاوانخوازیی ده‌ره‌خسێنێت و ئه‌م به‌نده ره‌هایه له هه‌ر قۆناخێکدا جۆکێر ئاسا ده‌توانێت ئه‌ندامی نارازی یان بزێو یان ره‌خنه‌گر له مه‌یدان ده‌ربکات.
هێشتنه‌وه‌ی پرسه یاساییه‌کان‌و لاوازیه‌کانیان له بواری دارشتنه‌وه وه‌ک خۆی و به ئیخلاقی کردنی یاساکان و داپۆشینی که‌ماسیه‌کانیان به وه‌پالدانی وشه‌گه‌لی وه‌ک ویژدان و رۆحی شورشگێری و ... مه‌زنترین مه‌ترسی ئه‌بێت بۆ حیزبێکی سیاسی له‌م سه‌رده‌مه‌داو ترسناکترین چه‌کیش ئه‌بێت که ده‌توانێت رێبه‌ر یان رێبه‌رایه‌تییه‌کی خه‌باتکارو ئازادی ویست بکاته دیکتاتۆرێکی هیچ نه‌بیستی که‌س نه‌ویست.
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هه‌مووجار رێبه‌رایه‌تی حیزب به درێژایی ئه‌م ده‌یان ساله که مێژوو‌ی که‌متر ئاوێته‌ی لێلی و وێلییه زۆر جاران‌و ده‌توانم بلێم هه‌موو جار که‌م‌ده‌سه‌لاتی و نائازمووده‌یی و هه‌له‌کانی رێبه‌ر یان رێبه‌رایه‌تی له ده‌لاقه‌ی ئه‌م خاله‌وه جۆره حیجابێکی ده‌ستکردیان لۆ کردوون‌و ئه‌ندامی حیزبیان وا بارهێناوه که ره‌خنه‌گرتن له رێبه‌رایه‌تی یانی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کێ‌و ئاشکرا کردنی دوو بیرۆکه‌یی له ناو ته‌شکیلاتدا و به کرده‌وه بێ‌ئه‌وه یاسایه‌کی له پشت بێت یان هیچ پاساوێکی ئه‌ساسنامه‌یی هه‌بێت دووده‌سته‌یی و جیناح‌بازی بووه‌ته به‌شێک له ئه‌سراری ته‌شکیلاتی حیزب و وروژاندن و باسکردنیشی له لایه‌ن ئه‌ندامی حیزبه‌وه وه‌ک لادان له یاسا حیساب کراوه‌و سزای بۆ براوه‌ته‌وه.
له کۆتاییدا ماوه بلێم که په‌یره‌وی نێوخۆی حیزب چۆن رێبه‌رایه‌تی نوسیویه‌ته‌وه‌و رێبه‌رایه‌تیش له حیزبی دێموکرات‌دا بووه‌ته پرۆسه‌یه‌کی سۆننه‌تی، به درێژایی ده‌یان ساله که ئه‌م په‌یره‌وه به قازانجی کۆمیته ناوه‌ندی به ده‌ستکارییه‌کی که‌مه‌وه په‌سه‌ند ئه‌کرێته‌وه‌و له هه‌مانکاتدا په‌یره‌وی ناوخۆ له باتی ئه‌وه‌ی که مه‌رجه‌عێک بێت بۆ یه‌ک‌لایی کردنه‌وه‌ی گرفته‌کان، چه‌کێکه بۆ مانه‌وه‌و خۆ پاراستنی رێبه‌رایه‌تی و ته‌نانه‌ت پاساوێکه بۆ وه‌لامنه‌دانه‌وه‌ی رێبه‌ر و رێبه‌رایه‌تی به به‌ده‌نه‌ی حیزب.
هه‌ول ئه‌ده‌م له باسه‌کانی داهاتوودا له روانگه‌ی خۆمه‌وه ئه‌و پرسیارانه بنوسمه‌وه که خوینه‌رێک یان ئه‌ندامێکی حیزب ئه‌توانێت بیانخاته سه‌رماده‌کانی په‌یره‌وی ناوخۆ،
درێژه‌ی ئه‌بێت
RSS
چاپ کردن/Print