![]() |
|||||
|
له رۆژی 26 ی سه‌رماوه‌زی 2002 سایتی پێشمه‌رگه‌کان ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد ، دانانی ئه‌م سایته زۆرتر بۆ ئه‌وه بوو که من وێنه‌ی ئاڵبۆمی شه‌خسی خۆم بخه‌مه سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت و به‌م جۆره یادێکم له هاوڕێیانی خۆم کردبێت و ڕێزم له هاوڕێیانی شه‌هیدم گرتبێت که ئێمه قه‌ت له یادیان ناکه‌ین ، هاوڕێیانێک که قه‌ت پێکه‌نین ، ره‌فتاره شۆڕشگێریه‌کانیان ، فیداکاریه‌کانیان و قاره‌مانیه‌تیان که‌س ناتوانێ له یادیان بکات. من که خۆم 10 ساڵ له ناو ریزی پێشمه‌رگانی حیزبی دێمۆکڕاتی ستانی ئێران دابووم و ئێستا 17 ساڵه له سوید ده‌ژیم ، ئێستاش هه‌ر به یادی ئه‌م رۆژانه ده‌ژیم که پێشمه‌رگه بووم و له مه‌یدانی خه‌بات دابووم له ناو کۆڕی هاوڕێیانی له خۆ بردوو دا. سایتی پێشمه‌رگه‌کان بۆ خزمه‌ت کردن به خه‌باتی هاوڕێیانی پێشمه‌رگه دامه‌زرا و ئێستاش هه‌ر ئه‌م ئامانجه‌ی به‌رده‌وامه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ئه‌رکه قورسه به ته‌نیا به من ناکرێ و ئه‌م کاره ئه‌رکی سه‌دان و هه‌زارانه که‌سه که بێن و هه‌موو بیره‌وه‌ر‌یه‌کان کۆ که‌نه‌وه و گوند و شاری ستان بگه‌ڕێن و هه‌وڵ بدرێ که هه‌موو ئه‌م رۆڵه به ئه‌مه‌گانه‌ی گه‌لمان که یادێکیان له دڵ دایه بخرێته سه‌ر کاغه‌ز و چاپ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سلی داهاتوو که‌ڵکیان لی وه‌ر گرێت. ئێمه سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه که هه‌ر یه‌که و ده‌یان کتێبی بیره‌وه‌ری له دڵ دایه و ئه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌بێت ئێمه سه‌ردانیان بکه‌ین و ئه‌م بیره‌وه‌ریانه تۆمار بکه‌ین. من ئه‌م ئه‌رکه بچووکه‌م که دانانی ئه‌م سایته‌یه و ئه‌وه 5 ساڵی له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕی و وێنه‌ی زیادتر له 800 پێشمه‌رگه‌ی له خۆ گرتووه و هه‌رچی بابه‌ت به بۆنه‌ی پێشمه‌رگه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه بڵاومان کردۆته‌وه. به بۆنه‌ی 5 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م ماڵپه‌ره ، له ناخی دڵمه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌که‌م که بابه‌ته‌یان ناردوه یان بۆ هه‌رچی باشتر کردنی ئه‌م ماڵپه‌ره هاوکاریان کردووم و هیوادارم هه‌وڵ بده‌ین له جاران باشتر ئه‌رکه‌کانمان که خزمه‌ت به گه‌لی ه به‌ڕێوه به‌رین. ئه‌گه‌ر ره‌خنه یان پێشنیارتان بۆ باشتر کردنی ئه‌م سایته هه‌یه تکایه نه‌زه‌ری خۆتان بۆ ئێمه بنێرن و با بتوانین هه‌رچی باشتر خزمه‌ت به گه‌له‌که‌مان بکه‌ین. پیرۆز بێت 26 ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی ستان سڵاو له روحی پاکی هاوڕێیانی شه‌هیدمان سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانمان سڵاو له زیندانیانی سیاسی مردن و سه‌رشۆڕی بۆ دوژمنانی گه‌لی قاره‌مانی . ساڵه نه‌ڵۆسی 2007-12-16 13.
| 19 Jun 2008 - 22:28
slaw kak salay barez ! ba bonay damazrani 5 salay saitakawa garmtrin piroz bay la to la hawreyant w sarjam hograni am saita jwana dakam hiwadarm har sarkawto bn la karakantanda, ba hiwai bardawam bontan la khzmat krdn ba galo nishtman . bray barez kak sala mn wako hogreki saitaka pem khosha ba nardni hondrawaw babat bashdari saitaka bkam balam ba dakhawa ta esta nam twaniwa la kam bashi saitakawa botan bnerm_ba sopasawa bratan idris rashidi swed_åsele Reply: سڵاو کاک ئیدریس زۆرت سپاس ده‌که‌م و هه‌ر بژیت ، به‌رێزیشت وه‌ک نوسه‌رانی تری ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌توانی هۆنراوه‌مان بۆ بنێریت و له به‌شی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ر بڵاو ده‌کرێنه‌وه. ساڵه 12.
| 18 Dec 2007 - 19:33
ئه‌م کاته‌ت باش کاک ساله به بۆنه‌ی 26 سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمه‌رگه‌و ساڵڕۆژ سایته‌کت پیرۆز بایت پێده‌ڵێم و هیوادارم که له داهاتووش دا هه‌ر وا به‌یمان به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سایته‌کت ئاکتیڤ و ڕاست گۆ له خزمه‌ت گه‌لی کورد دابێت 11.
| 18 Dec 2007 - 00:57
کاک ساله سڵاو به بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی سایتی پێشمه‌رگه‌کان گه‌رمترین پێرۆزبای خۆم پێشکه‌ش به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست سه‌رجه‌م دۆستان لایه‌نگرانی سایته‌که ده‌که‌م. هیوادارم هه‌روه‌ک پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به خه‌باتی سه‌خت و بێ وچانی خۆیان توانیویانه ڕه‌وا بوونی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان به هه‌موو جیهان بناسێنن، ئێوه‌ش له گه‌یاندی داخوازه‌کان و ئامانجه‌کانی ئه‌و ڕۆڵه ئه‌مه‌گناس و نیشتمانپه‌روه‌رانه�� � به بیروڕای گشتی جیهان سه‌رکه‌وتوو بن. Reply: سلاو هاوڕێیانی به‌ڕێز له ناخی دڵمه‌وه ، سوپاستان ده‌که‌م و هیوادارم له جاران باشتر ئیدامه به کاری سایتی پێشمه‌رگه‌کان بده‌م و به‌م جۆره خزمه‌تێکم به حیزبه‌که‌م و گه‌له‌که‌م کردبێت. هه‌ر بژین ساڵه نه‌ڵۆسی 10.
| 17 Dec 2007 - 22:19
سلاو کاک ساله! به بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 5 ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نی پڕ له شانازی سایتی پێشمه‌رگه‌کاندا، پێروزبایی له خۆت و سایته جوانه‌که‌ت ده‌که‌م. هیوادارم له رێگای خزمه‌ت به گه‌لی کورد‌و کێشه ره‌واکه‌ی‌دا، هه‌روا به‌ردوام و راوه‌ستاو بی. به رێز‌و حورمه‌ته‌وه برات حوسێن ئازه‌ری 9.
| 17 Dec 2007 - 19:17
پیرۆزبایی بۆ 5هه‌مین ساڵیادی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان. به‌و بۆنه‌وه منیش له ناخی دڵمه‌وه پڕ به دڵ پیرۆزبایی له‌و سایته جوان و پڕ نێوه‌ڕۆکه ده‌که‌م. دیسان ده‌سخۆشی له کاک ساله نه‌ڵۆسی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ماندوویی نه‌ناس و زۆر پڕکارو چالاک له بواری خزمه‌ت کردن به گه‌ل و نیشتمان که هه‌ر له دامه‌زرانی ئه‌و سایته‌وه بۆ خۆیان به ئه‌رک و ماندوو بوون کاریان تیا کردووه و تا هه‌نوکه‌ش یه‌کێک له سایته هه‌ره باشه‌کانه به تایبه‌ت له بواری چالاکی، ڕامیاری، کلتوری، فه‌رهه‌نگی، هتد.. به باوه‌ڕی من توانیویه‌تی جێگای خۆی به ته‌واوی له نێو ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کاندا به باشی بکاته‌وه‌و و سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌رده‌وام بۆ لای خۆی و ئه‌و هه‌واڵانه ڕاکێشی که زۆرتر پێوه‌ندییان به مه‌سه‌له‌ی کورد‌و کێشه‌کانی هه‌بووه و خوێنه‌ری به هه‌واڵ و باباتی نوێی ڕۆژانه ئاگادار کردووه‌ته‌وه. له کۆتایدا وێڕای جارێکی‌تر ده‌سخۆشی له کاک ساله و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانی کوردانن، سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌و پێشچونی زۆرتریان ئاواتمانن. له گه‌ڵ رێز‌و پێ‌زانین: مـــه‌جید کاکه‌وه‌یسی 26ی سه‌رماوه‌ز. 8.
| 17 Dec 2007 - 18:55
سڵاو به‌ڕیزان! زۆر سوپاس ئێوه‌ی به‌ڕیز ده‌که‌م که به نووسین لێره و به ئیمایل پیرۆزبایتان ناردوه و جێگه‌ی خۆشحاڵیه که ءێوه‌ی به‌ڕیز هانده‌ری من ده‌بن بۆ ئیدامه دان به کاری ئه‌م سایته و خزمه‌تی زۆرتر به گه‌له‌که‌مان. هه‌ر بژین و دوباره سوپاس بۆ ئێوه. تێبینی: ئه‌م کۆدانه‌ی که ده‌دان داتێ به پیتی بچووک بنووسن بێ کێشه په‌یامه‌که دێت. براتان ساله نه‌ڵۆسی 20071217 7.
| 17 Dec 2007 - 18:48
پێنجه‌مین ساڵی دامه‌زرانی پێشمه‌رگه‌کان له هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و له خوێنه‌ران و بینه‌ران و لایه‌نگرانی پێرۆز ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ به ئاوات ده‌خوازم. دیاره زه‌حمه‌ت و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له ڕێگای گه‌ل و نیشتمان وه‌ئه‌ستۆتانه، پیرۆز و جێگای ڕێز و سپاسه. به هیوای سه‌رکه‌وتن و ئازادی کورد و کوردستان. هه‌ر بژین حه‌مید ته‌یموری 17/12/07 6.
| 17 Dec 2007 - 17:00
سلاو کاک ساله پیرۆز بایی رۆژی پێشمه‌رگه‌و سایته جوانه‌که‌ت لێ بێ هه‌ر سارکه‌وتوو بێ 5.
| 17 Dec 2007 - 15:34
ئه‌ڤ ده‌ما ته باش که‌ک سالحێ هیژا و ده‌لال. ئه‌ز ب دل ڤا ده‌ست خوه‌ش ئئ ل کار خه‌بات ۆ که‌دا ته دکم .سایتا پێشمه‌رگه ب ئاماده کاری و زه‌همه‌تا ته که‌ده‌کی پر مه‌زن دده کورد و کوردستانێ .خوه‌زی مه گه‌لک که‌س وه‌کی ته خۆدان که‌د و خۆدان باور هه‌بانا . دا کوو کاریبانا هه‌م خزمه‌ت کربانا هه‌م ژی رووره‌شی یا مه‌للا و مه‌للا لاده‌را باشتر ب گه‌ل دابانا زه‌لال کرن . 5 سالیا سایتا پ م ل ته و هه‌موو هه‌ڤالێن پ م پیرۆز دکم . سه‌رکه‌وی تۆ وه‌که شۆرشگه‌ره‌کی ریکا ازادی و سه‌ربه‌ستیا کوردستانێ ...ئه‌نوه‌ر کۆهه‌نسال.17.12.07 .نرویژ 4.
| 17 Dec 2007 - 13:36
سلاو وێڕای ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونی له به‌رێزاتان ، هیوادارم که ئه‌و سایته هه‌ر وه‌ک تا ئێستا مالی پێشمه‌رگه‌کان بوو، هه‌ر وا مالیان بێت، و بتوانێ به هاوکاری هه‌موومان به‌رده‌وام بێت و به‌رفراوانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکرێ. من هه‌ر لێره‌وه بێ ئه‌وه‌ی که خۆم پێ نووسه‌ر بێ ،هه‌ول ده‌ده‌م هاوکار بم و ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێت بۆ هه‌رچی به‌رین تر بوونی سایته‌که‌مان ، دریغی نه‌که‌م. جارێکی تر ئاواته‌خوازی ساخی و سلامه‌تیتانم و هیوادارم که نموونه‌تان زۆر بن . 3.
| 16 Dec 2007 - 23:52
سڵاو له پێشمه‌رگه و سایتی پێشمه‌رگه‌کان،ماندو نه‌بوونی و ده‌ستخۆشیش له کاک ساله نه‌لۆسی ده‌که‌م که ته ئێستا توانیویه تی زۆر به‌باشی ئه‌و سایته جوانه به‌ڕێوه به‌رێ، به‌ڕاستی که من ئه‌و سایته ده‌که‌مه‌وه هه‌موو جارێ هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه‌م دێته‌وه به‌ر چاو. هیوادارم له مه‌وبه‌دواش هه‌را به‌رده‌وام بی له نوێ کردنه‌وه‌ی ئه‌م سایته وبابه‌تی هه‌مه‌ڕنگ و به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵایتی زیاتر بڵاو بکه‌یه‌وه. من جارێکی دیکه پێنجه‌مین ساڵه‌ی ده‌ست باکار بوونی ئه‌م سایته له جه‌نابت و هه‌ر وه‌هابه‌بۆنه‌ی هاتنی 26ی سه‌رماوه‌ز ڕژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه کانی حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێرانێ پیرۆز ده‌که‌م. له‌گه‌ڵ ڕێزم دا سه‌عید ئازه‌ری له وڵاتی نۆروێژ 2.
| 16 Dec 2007 - 23:46
پیرۆز بێت 26 ی سه‌رماوه‌ز، ماندوو نه‌بوونی و ده‌ست خۆشانه‌و پیرۆز باییت پێت ده‌ڵێم کاک ساڵه،هیوادارم هه‌میشه سه‌رکه‌وتووبیت و سایته‌که‌ش هه‌روا به بابه‌تی جۆراوجۆری به که‌ڵك وه‌ك رابووردوو ڕازاوه بێت . جارێکی دی پیرۆز بێت 26 ی سه‌رماوه‌ز و پێنجه‌مین سالڕۆژی سایتی پێشمه‌رگه کان 1.
| 16 Dec 2007 - 20:23
سلاو کاک ساله جوانترین پیر‌وز بایی خوم پیش که ش به سایتی ره نگاله ی پێشمه رگانه ی پێشمه رگه کان ده که م به بونه ی تیپه ر بونی 5 سال به سه ر دامه زراندنی دا هیوادارم ماندوو نه ناسانه هه ر به ر ده وام بی و ته مه ن دریژ بی و ئاواتی سه ر که وتنت بو ده خوازم له هه موو ژیانت دا سمکو بی که س نروژ |
| |||
| هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه | |||||
به وبونه پيروزه وه خوشحال ده بم سلاوو بوگيانى به رزي شه هيدان بنيرم و پربه دل پيروز بايتان ئاراسته بكه م ده ستي ماندو بونتان ده گوشم به هيواى زياترم به ره و پيشه وه بچن خوشحالم وه ك پيشمه رگه يه ك به شدار بم له سال يادى ئه م سايته سه ربه رزه دا نه مرى و سه ربه رزى بوشه هيدانى كورد‌و كوردستان هه ر شه كاوه بيت ئالاى ده ستى پيشمه رگه......
هه ژاركه كوكى به لژيكا