پێشمه‌رگه سومبولی خاکی پیرۆزی ستانه، پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه فیداکاره گیان له سه‌ر ده‌ست و له خۆ بردوه‌یه که هه‌موو کاتێک ژیانی خۆی له پێناوی خاک ونیشتمان و گه‌له‌که‌ی دا خستوته به‌رده‌م مه‌رگ و بویرانه به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌که‌ی وه‌ک شێر راوه‌ستاوه بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه‌کانی گه‌لی تیکوشاوه‌و خۆینی گه‌شی ڕژاوه‌ته سه‌ر هه‌موو بستێک و تاشه به‌ردێکی ستانی هه‌میشه راپه‌ریو.
له سه‌ر ناوی پێشمه‌رگه، دوکتور ره‌حیمی قازی، له کتێبی چیرۆکی پێشمه‌رگه به‌م جۆره ده‌نووسێت:
" وشه‌ی پێشمه‌رگه دیاری و بیره‌وه‌ریه‌کی به‌نرخ وخۆشه‌ویست و به‌رێزه که له یه‌که‌مین کۆماری نه‌ته‌وایه‌تی و خودموختاری ستانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه.
دۆزرانه‌وه‌ی وشه‌ی پێشمه‌رگه بۆخۆی داستانێکه. کاتی دامه‌زراندنی کۆمار خودموختاری ستان، پێشه‌واقازی محه‌ممه‌د که گرنگییه‌کی زۆری ئه‌دا به زمان و ئه‌ده‌بی ی، ئه‌سپارد بووی که له جیاتی وشه‌ی سه‌رباز و عه‌سکه‌ر و نیزامی و فیدایی ، وشه‌یه‌کی جوانی ی بدۆزریته‌وه و به‌کار بهێندریت. ئینجا ریزه‌یه‌ک له نووسه‌ران و هۆنه‌ران و پسپۆرانی به‌و ئامانجه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک پێک ئه‌هینن و چه‌ند کاتژمێرێک وتووێژی له سه‌ر ده‌که‌ن و به ئه‌نجامێکیش ناگه‌ن. ێکی پیر و نه‌خوێنده‌وار و دونیا دیتوو که له‌و کۆبوونه‌وه‌دا خزمه‌ت ده‌کا و نان و چایان بۆ ئه‌هێنی، ئه‌بینی که‌هه‌موو، شه‌که‌ت بوون و چوونه‌ته ده‌ریای خه‌یاڵه‌وه. له نه‌کاو هه‌ڵده‌دا و ده‌ڵێ: ئه‌رێ بۆ چی خۆتان له‌هیچ و خۆڕایی ماندوو ئه‌که‌ن. باب وباپیرانمان پیاوی ئازا و به‌کاریان به "پێشمه‌رگه" نێوبردووه، ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌و نیوه‌ی لێ بنێن. به بیستنی وشه‌ی پێشمه‌رگه یکی کوڵنه‌ده‌ر و ئازا و نه‌ترس و به‌کار، ێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و رزگاریخواز و دێموکرات، ێکی ناسراو له‌هه‌موو شوێنێک دێته به‌ر چاومان.
به‌بێستنی وشه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یان و سه‌دانی ئه‌و رۆڵه نه‌به‌زانه‌ی مان دیته به‌رچاو که‌له‌ریزی خه‌بات و تێکۆشان بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی دا به قاره‌مانه‌تییه‌کی بێ وێنه پێشوازییان له مه‌رگ کردووه، هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی ژیانیان وه‌فاداری خۆیان به نێوی پیرۆزی "پێشمه‌رگه" راگرتووه، له رێگه هه‌ڵه نه‌بووه و له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌یدا داستانی قاره‌مانه‌تی پێک هیناوه. وشه‌ی پێشمه‌رگه، دیمه‌ن و روخساری ئه‌و پیاوه به‌نرخه و به‌رێزه‌مان ئه‌خاته به‌رچاو که پیاوه‌تی و کارزانی و به‌مشوری تایبه‌تی خۆیه‌وه بۆخزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی قۆلی هه‌ڵماڵی، حیزبی دێموکراتی ستانی دامه‌زراند و تێکۆشانی گه‌له‌که‌ی به‌رێگه‌یه‌کی دروست و باش و پۆخته و پێویستی سه‌رده‌می خۆیدا به سه‌رکه‌وتن گه‌یاند، ستانی به‌جیهان ناساند وسه‌لماندی که هێز و ئێراده و کارزانییه‌کی وه‌های هه‌یه که له هه‌موو که‌سێک باشتر ئه‌توانێ، کاروباری نیشتمانی خۆی هه‌ڵسووڕێنێ."
حیزبی دێمۆكراتی ستانی ئێران که قازی محه‌ممه‌د ڕیبه‌ری کردوه و ئه‌م ناوه پیرۆزه‌ی له سه‌ر رۆڵه‌ی ئازای خۆی ناوه، له پلینۆمی مانگی گه‌لاوێژی 1363ی هه‌تاوی رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی ستان دیاری کرد چوونکه رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز، ساڵرۆژی بیره‌وه‌ری گرتن و چه‌ك كردنی شاره‌وانی مه‌هاباد به‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه. له رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی 1324 ژماره‌یه‌ك له رۆڵه شۆرشگێر و قاره‌مانه‌كانی شاری كورد په‌روه‌ری مه‌هاباد، ده‌ستیان دایه چه‌ك و ئاخرین مۆڵگه‌ی رێژیمی دژی گه‌لی و دیكتاتۆری په‌هله‌ویان له‌م شاره گرت و كۆتایی یان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م نیزامه هێنا. چه‌ك كردنی شاره‌وانی مه‌هاباد، وه‌ك یه‌كه‌م چالاكی نیزامی هێزی چه‌كداری كورد كه پاشان به هێزی پێشمه‌رگه ناودێر كرا، بوو. ئه‌م رۆژه پیرۆزه له مێژووی گه‌له‌كه‌مان دا تۆمار كراوه و له‌و باره‌وه جێگای سه‌رنجه كه مه‌یدانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دێموكڕاتیكی گه‌ل به سه‌ر خۆی دا خۆش كرد.
ناوی پێشمه‌رگه توانی زۆر زوو جێگه‌ی خۆی له نێو دڵی گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان دا بكاته‌وه زۆربه‌ی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان، رۆڵه شۆرشگێڕه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیان به ناوی خۆشی پێشمه‌رگه ناودێر كردووه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به خه‌بات و گیان فیدایی و له خۆبردوویی خۆیان سه‌لماندوویانه كه به راست ئه‌م ناوه شیاوی ئه‌وانه و توانیویانه ناوی كورد به‌رز ڕابگرن و نه‌هێڵن داگیركه‌ران به سه‌ر گه‌له‌كه‌مان دا زاڵ بن.
پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی گه‌لی كورد نیشانی داوه كه به بیروباوه‌ڕ گیانی له گره‌وی وه‌دی هاتنی ئامانجه سیاسی و له مێژینه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ناوه و ئه‌و راستی یه‌ش له هێنانه سه‌ر كار و پاراستنی كۆماری كوردستان دا نیشانی دا.
هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌یه كه گه‌لی كورد به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ده‌كات و به ده‌گمه‌ن شوێنی كوردستان هه‌یه كه پێشمه‌رگه‌ی كورد قاره‌مانه‌تی ڵی نه‌نواندبێ و زه‌بری له داگیركه‌ران نه‌وه‌شاندبێ.
ئه‌م بڕیاره‌ی حیزب که رۆژی 26 سه‌رماوه‌زی وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه دیاری کرد، ده‌ست به جێ له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌كه‌مان دا جێی خۆی كرده‌وه و له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه به هێزی خه‌باتگێڕی ڕێگای وه‌دی هاتنی ئامانجی پیرۆزی ئازادی ده‌زانن رو به رو بوو. ئه‌م رۆژه بوو به جێژنی ده‌ربڕینی ڕێز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه و وه‌ك ڕیوره‌سمی نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمانی وه‌فاداری گه‌ل و پێشمه‌رگه به یه‌كتری لێ هاتووه.
26ی سه‌رماوه‌ز ته‌نیا تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆكرات یان رێکخراوێكی دیاری كرا‌و نیه. ئه‌م ڕۆژه تایبه‌تی هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان و بۆ ڕێز گرتن له هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌گشتی یه. چوونكه روداوه‌كانی وه‌ك 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1324ی هه‌تاوی و پێك هاتنی كۆماری كوردستان، ئاكامی ئیراده‌ی خه‌باتگێڕانی گه‌لی كورد و به‌شێك له مێژووی پڕ له شانازی گه‌لی كوردمان به‌گشتی یه.
پێشمه‌رگه رۆڵه‌یه‌كی به بیروباوه‌ڕیی فیداكاره كه به‌دڵخوازی خۆی چه‌ك هه‌ڵده‌گرێ و ئاماده‌یه گیانی به سه‌خاوه‌ته‌وه له پێناو ئامانجه‌كانی دا ببه‌خشێ. ده‌یان ساڵه رێژیمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ریان به سه‌ردا سه‌پاندوین، ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌یه كه حه‌ماسه و خۆراگری له خۆی نیشان داوه و دوژمنی به چووك دا هێناوه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا ناوی كورد و كوردستان بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی دونیا ناوێكی بێگانه نیه و هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌سایه‌تی ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی له خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن، به‌رهه‌می خه‌بات و گیان فیدایی و شه‌ونخوونی ئه‌م رۆڵانه‌ی گه‌له‌كه‌مانه.
ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه له ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی كورد دا به‌رابه‌ره له گه‌ڵ ئازایه‌تی، شۆڕشگیری، دڵپاكی و گیان به‌خت كردن له پێناو ئازادی گه‌له‌كه‌مان دا.
بیست و شه‌شی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پیرۆز بێ له گه‌لی قاره‌مانی كورد و ته‌واوی پێشمه‌رگه خه‌باتگیره‌كانی كوردستان
ساڵه نه‌ڵۆسی
20071129
...
سه‌رچاوه:
له کتێبی چیرۆکی پێشمه‌رگه، دوکتور ره‌حیمی قازی
رۆژنامه‌ی ستان
RSS
چاپ کردن/Print
پیشمه رگه ئه و مروفه یه که بو ئازادی ورزگاری گه له که ی تی ده کوشی وله هیچ کاتیکدا وه ستان و ماندو بونی بو نیه بزی پیشمه رگه باسکی به هیزی گه ل