![]() |
|||||
|
بنکه‌ی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی سپی سه‌نگ که پێک هاتبوو له شاره‌کانی پیرانشار و نه‌غه‌ده له بناری قه‌ندیل ، گوندی لێوژێ ئه‌و کات چۆل کراو به هۆی رێژیمی به‌عس بوو، به‌راست شوێنێکی خۆش و دڵ گیر و سه‌ر سه‌وز بوو. ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() تکایه بۆ وێنه‌کانی تر ئێره کلیک بکه 2.
| 14 Oct 2007 - 21:27
کاک ساڵه‌ی به‌ڕێز ئه‌م کاته‌ت باش... زۆر سپاس له نووسینی ئه‌م بیره‌وه‌ریه و به ڕاستی نیشاندانی وێنه‌کان منی یه‌کجار زۆر که‌یف خۆش کرد. هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه که من و براکه‌م له‌م کۆڕه سرووده داین که له وێنه‌کان دا نیشان دراوه و ده‌توانم بڵێم ساڵه‌هایه به دوای ئه‌م وێنانه دا ده‌گه‌ڕێین. بۆیه‌ش دیتنی ئه‌م وێنانه کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌ری شیرین و تاڵی شه‌سته‌کان و ساڵه‌های مناڵی خستمه‌وه یاد و به‌م بۆنه‌وه‌ش سپاسی ئێوه ده‌که‌م و ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م بۆ دانانی ئه‌م وێنانه. به سپاسه‌وه.. مه‌سعوود مه‌ناف Reply: سڵاو هاوڕێی مه‌سعود ئه‌م کاته‌ت باش و هه‌ر به شادی بژیت، من که چاوم به وێنه‌کان که‌وت زانیم که وێنه‌ی تۆ و کاک ئه‌سعه‌دی تیدایه و وێنه‌ی که له لای منن ، من ته‌نیا به وێنه‌ی خۆمیان نازانم، هه‌ر چی من هه‌م بێت وه‌ک ئارشیوی وێنه هه‌وڵ ده‌ده‌م که بکه‌وێته ده‌ستی که‌سانی وه‌ک به‌ڕێزیشت، من له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی دا زۆرم عه‌لاقه به وێنه گرتن بوو و که هاتم بۆ سویدیش ته‌نیا شتێک که هێنام وێنه‌کانم بوو که نزیکه‌ی 1000 دانه‌یه‌ک ده‌بن، دیاره فیلمه‌کانیشم ماون به‌ڵام نازانم بۆ ئه‌وه ده‌بن دوباره چاپیان که‌مه‌وه یان نا. له‌م وێنه‌یه دا ماشاڵا وه‌ک ئێستا خوێن شیرینیت ، ئای کوڕی خاڵ پیرۆتی عه‌بدوڵا که زۆر چوکه‌یه و سه‌نده‌ڵیان بۆ داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بیبنێت. هه‌ر به‌شادی بژیت کاک مه‌سعود سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی گشت شه‌هیدانی حیزبمان. ساڵه نه‌ڵۆسی 1.
| 14 Oct 2007 - 14:13
ai chand xosh bo av katana ka lanav hizb daboin har chand mn mndal bom balam zor xosh bo la lam xozga av kat mrdbam balam av roja rasham nadiba ka vaian la hizba nazdarakamin krd . dabi blem har bgin shirani piranshar har dam eva shorshgir bon hich kat vadoai jodabonavakaran nakavtn Reply:
ده‌ستت خۆش ئاڤا ، هه‌ر بژیت، تکایه هه‌وڵ بده به پیتی ئارامی بنووسه . سلاو له پێشمه‌رگه باسکی به هیزی گه‌ل ساله نه‌ڵۆسی |
| |||
| هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه | |||||
به راستی ده ستت خۆش کاک ساله راست ئه و رۆژانه مان وه بیرده هئنیه وه که له لئیوژێ بوین به راستی یادی دوستانی له ده ست جومان به خئیر سلاو له هه م‌و شه هیده کانمان