له‌دایكبوون
پێشكه‌شه به شه‌وی یه‌لدا، چركه ساته‌كانی له‌دایكبوونی دوكتۆر قاسملووی زانا و ده‌گمه‌ن
ئه‌مشه‌و هه‌وری تاسه و مه‌راق خولیای زانی له‌سه‌ر دایه، ئه‌مشه‌و دیده گلێنه‌ی خۆی نادا به‌ده‌ست وه‌نه‌وز و خه‌ون ئه‌مشه‌و شه‌وی چاوه‌ڕوانی نێو "یه‌لدایه" چاوه‌ڕێ بن خێڵی كوێستان! چاوه‌ڕێ بــن! با "ته‌ته‌ره" و كزه‌ی سۆزی لاوكێكی "ورمێی" پێیه هاكا گه‌یشت، پێش هاتنی گوڵی به‌یان، با به گوڵاو ئاوپڕژێن كه‌ین دار و به‌ردی ئه‌م ڕێگه‌یه ئه‌مشه‌و هیوا، شۆقی گوڵی چرایه‌كه، ڕه‌نگی توێڵ و چاوه‌كانی له هیچ ڕه‌نگێكی كه ناچێ وژه‌وژ و گجه‌ی زریان به په‌نجه‌ی ناز تاڵ... تاڵ... پرچی گڕی تیشكی به‌سه‌ر گولی "خۆشه‌ویستی" ده‌هۆننه‌وه، "پیرانی كۆن" به چرپه‌وه وانه‌ی مێژووی به گوێچكه‌دا ده‌خوێننه‌وه ئه‌م "یه‌لدایه" داستانێكه درێــژ... درێــژ وه‌كوو پرچی ئافره‌تێكی ئه‌فسانه‌یی شاعێر نییه بیهۆنێتۆ نووسه‌ر نییه بیژێنێتۆ وشه له ئاستی دامه‌یی ئه‌م زێواره ئه‌لبۆمێكه، پڕاوپڕ له وێنه‌ی یاد و ته‌زووی خۆزگه، شێره ژنێك له 1930، ته‌رمی سووری "سمكۆ"ی بینی چوارمانگ پاشتر، ژان ده‌یگرێ و هێند به جه‌رگه خه‌می گه‌وره‌ی كوردی پێیه و كوڕێك ده‌كا به پێشمه‌رگـه! خه‌ڵكه هه‌موو نوقوڵ بێنن، گوڵبارانی مێژوو بكه‌ن با "یه‌لدامان چراخان بێ" بزه و خه‌نده ببارێنن وه‌ك "ئاهۆرا" ئایه‌ی گڕ و خۆشه‌ویستی له مینبه‌ری چاوی هیوا بڵێنــه‌وه چون "قاسملــوو" میوانمانه، سـروودێكه، تا هه‌تایه هه‌ر ده‌یچــڕین و قــه‌ت دانایــه.
ئاكۆ ئه‌لیاسی