چه‌ند به‌شێك له شێعری خوالێخۆشبوو مامۆستا حه‌سیب
قه‌ره‌داغی
(كه له یادی په‌نجا
ساڵه‌ی حیزب
دا خوێندی‌یه‌وه)
ئه‌ی
حیزبه‌كه‌ی قازیی نه‌مر, نیشتمانی گیان به‌خته‌كان
دالده‌ی هه‌موو خه‌ونه‌كانی وه‌رزی زریانه سه‌خته‌كان
تۆ(ساری)یه‌ی یه‌كه‌م ئاڵای ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م گه‌له بووی
كه
دروێنه‌ی نوخشه‌مان كرد خه‌رمانانی ئه‌و حه‌له بووی
په‌نجا
ساڵه زریان دێت‌و تۆفانێكی له‌گه‌ڵدایه
په‌نجا
ساڵه دوژمنانت ئه‌م داخه‌یان له دڵدایه
چون
ده‌بێ كورد قوتابخانه‌ی تێكۆشانی بنیاد بنێ؟
چڵون
خوزگه‌و ئاواتی كورد به‌داری خۆرا هه‌ڵزنێ؟
چڵون
خوزگه‌و ئاواتی كورد به‌داری خۆرا هه‌ڵزنێ؟
كورد‌و
حیزب‌و پێشه‌وای بێ, ئه‌مه كه‌ی باسی ره‌وایه؟
كورد
كه‌ی مرۆڤه, كه‌ی خاكه, ئه‌رێ كه‌ی به‌نده‌ی خودایه؟
په‌نجا
ساڵه تۆ ئه‌م شه‌خته ده‌دیته به‌ر تینی هه‌تاو
دوژمنانیش ئه‌م بالۆره ده‌كه‌ن به به‌سته‌ی دوای شه‌راو
په‌نجا
ساڵه تۆ هه‌ر مه‌زرای خوێنی شه‌هیدانی سووریت
نامه‌ی ره‌وات له ده‌ستایه‌و خۆت باده‌كه‌ی خۆش مرووریت
په‌نجا
ساڵه حه‌بیبه‌ی تۆ كوردستانی خودموختاره
تۆ
هه‌ر هه‌توان ده‌گریته‌وه جه‌سته‌ی مێژووش برینداره
تۆ
توره‌مه‌ی كه‌سانێكی ئاشتیخواز‌و هه‌واداری
دوژمن
هه‌ر ژیڵه‌و شه‌خته بوو تۆش هه‌ر هه‌میشه به‌هاری
زیندانه‌كانی ئێرانی سایه قورس‌و ئێسك گران
چه‌ندین سواره‌ی شێ‌سواری تۆ له توونیاندا له دار دران؟!
په‌نجا
هه‌زار جار فیدات بم كه سه‌نگه‌رت مه‌ردانه‌یه
ته‌واوی گشت نامه‌كانت توێی ئه‌و هه‌موو هه‌ردانه‌یه
تۆ
ئاشتی بووی دوژمن ئاگر, تۆ قه‌ڵا بووی دوژمن به‌ڵا
تۆ
ئارام‌و خۆراگر بووی, دوژمن باوكه‌ڕۆی دوای سه‌ڵا
په‌نجا
ساڵه له سه‌نگه‌را تۆوی نه‌ترسیت چاندوه
نه‌به‌رده‌كانیش شایه‌تن كه تۆ مه‌رگت به‌زاندوه
په‌نجا
ساڵه تۆ هه‌ر دێیت‌و دوژمن ده‌گۆڕێت‌و ده‌ڕوا
وه‌كوو
سه‌گی زام تێكرا‌و گه‌ده‌و گیپاڵی خۆی ده‌خوات
له
زه‌لكاوی كورسی‌و مێزا ریشی بابیشی تێناوه
تۆش
ئاینده‌ی سه‌رفرازی گه‌لی كوردت له‌به‌رچاوه
.......................
سه‌رچاوه کوردستان مێدیا