یادێک له
شه‌هیدی نه‌مر دوکتۆر حوسێن فه‌تحوڵلاهی
27
ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1373(1994) کۆمه‌ڵێک له کادر و
پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران ، له سه‌ر
سنووری ده‌سکردی ئێران- ئێراق، که‌وتنه که‌مینی هێزه
داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی و به‌داخه‌وه شه‌ش که‌س له
باشترین ڕۆڵه‌کانی کوردوستان گیانیان کرده قوربانی بۆ ئازادی
نیشتمان. یه‌کێک له‌و شه‌هیدانه بوو، که به برینداری که‌وته
ناو گه‌مارۆی هێزه‌کانی رێژیم و تا
دوا گولله شه‌ڕی کرد. بۆ سبه‌ینێ کاتێک که ته‌رمه‌که‌ی له
لایه‌ن هاوڕێیانیه‌وه دۆزرایه‌وه، ئه‌و دێڕه شێعره‌ی به فارسی
نوسیبۆوه و له په‌نا خۆی ده‌بن به‌ردێکی نابوو؛
"تن من لاشه‌ی فقر است، زندانی
زورم
اه مردن!! حقیقـــــــت کـــرد مجبـــــــورم"
ئه‌م شێعره‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌م یاده نوسراوه؛
به‌رخودان
تا کات پتر تێده‌په‌ڕێ
که‌ڵبچه‌ی گه‌مارۆش پتر
له مه‌ته‌رێزت توند ده‌کرێ
"ده‌ست هه‌ڵێنه!!"
ئاسمان شایه‌تی حاڵته
شاخ شایه‌تی خۆراگریت
مه‌ته‌رێزیش بۆ نه‌به‌زیت
"ده‌ست هه‌ڵێنه!!"
ده‌ست هه‌ڵنایه
له ناو گه‌روی گه‌مارۆی ته‌نگ
یه‌کێ قه‌ڵه‌می گرتووه و
ئه‌وی تریان ماشه‌ی تفه‌نگ
جاسوس به‌ره‌و سینگی دوژمن له گه‌ڕ دایه
ده‌ست هه‌ڵنایه
دڵت هینده ئاوه‌ڵایه
به باڵای هه‌موو دونیایه؛
هه‌تا دوا کات
خوێنی دو قاچی پێکراوت
ده‌به‌خشی به کوردوستان و
هه‌تا دوا کات
ده‌جه‌نگی بۆ کوردوستان و
هه‌تا دوا کات
ده‌نووسی بۆ کوردوستانت
ده‌ست هه‌ڵنایه
گولله گولله سینگی دوژمن ده‌پێکیت و
دوایین گولله‌ش
له ناو سینگی خۆتا دایه
ده‌ست هه‌ڵنایه
سه‌رت به‌رزه
وه‌کوو دوندی قه‌ندیل وایه
ده‌ست هه‌ڵنایه
چلۆن هه‌ڵبێ؟!
له سبه‌ینێی ئه‌مڕۆکه‌دا
سه‌ر هه‌ڵنایه.
کۆیه_ 1/4/1373