|
دووی ڕێبه‌ندان
بیره‌وه‌ریی دووی ڕێبه‌ندان
ده‌مخاته سه‌ر به‌سته و به‌ندان
ڕێبه‌ندانی ڕێنوێنه
له داگیركه‌ر سه‌رشێوێنه
دوژمنی كورد جێی پێ لێژه
با بگێڕین گه‌ڕه‌لاوێژه
<> <> <>
هۆ هۆ شوانه! به نه‌غمه‌ی ته‌ڕ و پاراوت
به بلـوێری له خه‌م و ده‌ردا سووتاوت
بارووژێنه گیانی خه‌وتووی گه‌زیزه‌ی هه‌رد
به سوارۆیێک، به حه‌یرانێک، دامركێنه بڵێسه‌ی ده‌رد!
<> <> <>
هۆ هۆ جووتێری چه‌وساوه‌ی خه‌مان!
خاڵه ڕێبواری خه‌یاڵت نیشته‌جێ بوو، خه‌مان نه‌مان
به ئاره‌قی نێوچاوانی به‌رز و ته‌رزی كرێكاریت
چناوی هیوا با شین بێ له كووزی ڕووی ده‌رده‌داریت
ئه‌ی كچی جوان! ئه‌ی یه‌زدانی داوێنپاكی!
دیلانێ بگێڕه، به‌سه‌ر چوو دیلـی و زه‌لیلـی و خه‌مناكی
ئه‌و هه‌ورییه‌ی له ده‌وری دار‌ت پێچاوه
له ده‌وری ده‌ستت هاڵێنه به ده‌م سووڕانی سه‌ماوه
شایی ده‌گه‌ڕێ له دێیان
گیان هاتۆته ئاسۆی گوێیان
دیلانه له هه‌موو ماڵان
پیرۆزبایی له ئاواڵان
<> <> <>
به‌و زستانه‌م دڵ به‌هاره
له هه‌موو سنووران هاواره
له دوژمنان ڕێبه‌ندانه
بۆ كورد واده‌ی گۆوه‌ندانه
<> <> <>
شایی نه‌دار و هه‌ژاره
ئه‌وجار هه‌ژار خۆی سه‌رداره
مه‌ڵبه‌ند به‌هاری تێزاوه
"قازی" مه‌زن هه‌روه‌ک كاوه
هێزی كۆمه‌ڵی له پشته
هه‌ودای خاوی هیوا گشته
<> <> <>
قورینگ چلـه‌ی زستان ده‌بڕن
چاویان له كوردستان ده‌بڕن
به پۆل گوڵن له شه‌تاوان
ده‌خه‌مڵێنن ده‌م چۆماوان
بیستوومه له كۆنه‌پیاوان
سه‌رگورشته‌ی خاوه‌ن ناوان
له سه‌خڵه‌تا خۆشیی دیارن
هه‌ر زۆره كوژه‌ی زۆردارن
نه‌زیلـه‌ی باپیران وایه
شه‌و بۆ مێردان وه‌ک قه‌ڵایه.
شه‌وه‌ی شه‌و له‌شی كوشیبووین
ڕێبه‌ندان ڕێگای ته‌نیبووین
گیانمان خارا به ده‌رد و ئێش
ڕێگای ئازادیین گرته پێش
پاش چه‌ند ساڵ له نوور دووریمان
هه‌ڵبوو ئاڵای جه‌مهووریمان
با بگێڕین زه‌ماوه‌ندێ
با بۆتان بڵێم سه‌ربه‌ندێ
ئه‌وجا چینی فه‌لا و كرێكار
قه‌ت ناڵێن خۆزگه‌مان به پار
ده‌ریهاویت تۆوی دژی
ره‌نجبه‌ر بژی، بژی، بژی!
سواره‌ی ئیلـخانیزاده _
سه‌رچاوه: سایتی هێدی |