|
|
||
|
ی كوردی
|
||
|
|
||
|
|
بژی دێموكرات شێعری: هێمن موكریانی
مزگێنیم ده‌یه ده‌گه‌ی به ئاوات كورده له سایه‌ی حیزبی دێمۆكرات حیزبی دێمۆكرات تۆ ده‌دا نه‌جات پیاده‌ی ئه‌و شاهی دوژمن ده‌كا مات بژی دێمۆكرات, بژی دێمۆكرات كورده‌گیان! ئه‌وڕۆ چاو و دڵت روون لاوانی وڵات پاك ئاماده بوون ته‌مای وه‌یانه راپه‌ڕن, ببزوون لێوی دوژمنی هه‌رزه‌گۆ بدروون بژی دیمۆكرات, بژی دێمۆكرات پێكیان هێناوه له‌شكرێكی چاك له‌لاوی ئازا‌و به‌كار‌و چالاك هومێدم وایه لاوانی خوێن پاك به خوێنی خۆیان بپارێزن خاك بژی دێمۆكرات, بژی دێمۆكرات
هه‌موو به‌جه‌رگ‌و ئازا‌و دلێرن هه‌موو بێ‌باك‌ودڵپاك‌و مێرن له ناو سه‌نگه‌ردا له‌وێنه‌ی شێرن نه‌ته‌وی بێ‌شك پێیان نا‌وێرن بژی دێمۆكرات, بژی دێمۆكرات پێشمه‌رگه‌ی كوردی له مه‌یدانی جه‌نگ به‌رگه‌ی ناگرێ نه شێر نه پڵه‌نگ دوژمنی ئێمه تازه بكا ده‌نگ سینگی ده‌سمن به گولله‌ی تفه‌نگ بژی دێمۆكرات, بژی دێمۆكرات رۆژی به‌رگری‌و شه‌ڕ‌و ته‌نگانه پاڵه‌وانێكه هه‌ریه‌ك له‌وانه به كوێری چاوی پیسی بێگانه ئه‌وڕۆكه رۆژی جێژنی كوردانه بژی دێمۆكرات, بژی دێمۆكرات
|
|
|---|---|---|
|
2004-12-26 خاوه‌نی سایت و کاری تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی |
||