|
خۆری هیوای نوێی گه‌ل هه‌ڵات
گه‌وره پیلان خرانه گۆڕ
دامه‌زرا حیزبی دێمۆکرات
له جه‌نگه‌ی شه‌وه زه‌نگدا بوو
خۆری هیوای گه‌لمان هه‌لات
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
شانازی ده‌کات به رۆژێک،
به که‌سێک، به بۆنه‌یه‌ک له‌م جیهانه
مایه‌ی شانازی کوردانیش
بیست‌وپێنجی گه‌لاوێژ و
پێشه‌وای سه‌رۆک کۆمار و
کۆماره‌که‌ی کوردستانه
ناوی به‌رزی دێمۆکراتیش
سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌موویانه
بۆ گشت گه‌لێکیش سه‌ربه‌ستی
ئازادی له جیات ژێرده‌ستی
به‌رزترین لووتکه‌ی هیوایه
گه‌لی کوردیش زۆر له مێژه
بۆ گه‌یشتنه لووتکه‌ی هیوا
له هه‌وڵ و ماندو بوون دایه
له‌و په‌ڕی تاریکی ڕێ دا
له دژوارترین قۆناغی خه‌بات
له کاتێکا شه‌وه زه‌نگی بێ ئۆمێدی
خه‌ریک بوو‌و داگرێ گشت وه‌ڵات
ئاگری پڕ بڵێسه‌ی دێمۆکرات
شه‌ست ساڵه چرای ڕێگایه
بۆیه منیش
پاشگه‌ز نابم ئه‌م بریاره‌م
دوا بریاره
ڕێگه ده‌برم بۆ گه‌یشتن به‌م هه‌واره
هیچ دێوێکیش نامترسێنێ
قه‌ڵای هیوام ناڕمێنێ
که ڕێبه‌رمن، تا ئه‌به‌د ڕێ نیشانده‌رمن
شای شانازیم، تاجی سه‌رمن
قازی و قاسملوو و ئاواره
زاهید شاعیری
25ی گه‌لاوێژی 1369ی هه‌تاوی
سه‌رده‌شت
|