|
RSS
www.peshmergekan.com
شاعیری گه‌ل. نووسینی: دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو. ئاماده کردنی سه‌لاح
ئه‌وڕۆکه هه‌رکه‌س له ئه‌ده‌بی ی شاره‌زا بێ ناوی هێمنی بیستووه. شێعره‌کانی خوێندۆته‌وه و بێ گومان ده‌زانێ که هێمن یه‌کێک له شاعیره هه‌ره به‌رزه‌کانی ی سه‌رده‌می ئێمه‌یه. به‌ڵام شێعری هێمن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌یب و نووسه‌ران ده‌رچووه، له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ستاندا بڵاوبۆته‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه له دڵی هه‌موو ێکی دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌ر کاریگه‌ر بووه و ئه‌وانی به‌روه خه‌بات له پێناوی رزگاری گه‌لی دا هان داوه. هێمن له سه‌ره‌تاوه شاعیری گه‌له و هه‌ر شاعیری گه‌لیش ماوه‌ته‌وه.
سی ساڵ زیاتره هه‌زاران خه‌باتکه‌ری پێکه‌وه له‌گه‌ڵ هێمنی شاعیر هاوار ده‌که‌ن: گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سره‌ت و ده‌ردم ئه‌من قـــــــهت له‌به‌ر ئه‌و چه‌رخه سپڵه نابه‌زم مه‌ردم ئه‌من من لـــــه زنجیر‌و تــــهناف و دار‌و به‌ند بـــــاکم نـــــــــییه له‌ت له‌تم که‌ن، بمکوژن، هێشتا ده‌ڵێم کــــــوردم ئه‌من
هێمن عاشقی کێوو ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردی ستانه، نیشتمانی، سروشتی وڵاته‌که‌ی باش ده‌ناسێ و له‌گه‌ڵی په‌روه‌رده بووه. له "به‌هاری لادێ"، " به‌هاری ستان"، " شه‌نگه‌بێری"، " فهریشتهی په‌ڕیوه" و زۆر شێعری تریش دا نیشان ده‌دا که له ناسین و ناساندنی سروشتی ستان و جوانییه‌کانی دا چه‌نده شاره‌زا و مامۆستایه. جێگای سه‌رسوڕمانیش نییه، هێمن له‌گه‌ڵ سروشت گه‌وره بووه و له سروشت ئیلهامی وه‌رگرتووه. که‌سێک سروشتی ستانی دیبێ و نه‌ک هه‌ر دیبێ به‌ڵکوو له‌گه‌ڵی تێکه‌ڵاو بووبێ، هێمن به ناهه‌ق نازانێ که ده‌ڵی: به‌هه‌شته هواری من به‌هه‌شته...
هێمن له شێعری خۆیدا زۆرجار باسی زۆرلێکراوی نه‌ته‌وه‌ی ده‌کا، له مافی خوراوی گه‌ل دیفاع ده‌کا، ئاره‌زووی ئه‌وه‌یه هه‌رجی زووتر له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ڕزگاری بێ، بوونی ئه‌و سته‌مه به سه‌رچاوه‌ی زۆر به‌دبه‌ختی و کوێره‌وه‌ری و بێ به‌شی ده‌زانێ. له "دوا ڕۆژی رووناک" دا ده‌ڵی: له مێژ بوو هه‌ققی ده‌خورا بهفــیرۆ له مێژ بوو بوو ده‌یکرد شین و ڕۆڕۆ له مهیـــدانی شهقــــێنی دووژمــــــــــــــی دا سه‌ری سه‌رداری کــوردی بوو وه‌کـــوو گـــــۆ
هێمن به تایبه‌تی زۆر په‌رۆشی ئه‌وه‌یه که له ستانی ئێران زمانه‌که‌ی ئازادی په‌ره‌ئه‌ستاندنی نییه، ئه‌ده‌به‌که‌ی بڵاو ناکرێته‌وه، فه‌رهه‌نگه‌که‌ی پێشێل ده‌کرێ، له " ڕۆژگاری ڕه‌ش" دا ده‌ڵێ: داخرا ده‌رکی ڕۆژنامــه شکاون نووکی خامـه ی نووسین حه‌رامه دوژمن ده‌ڵی بێ تامه
*** دڕان کاغه‌ز و ده‌فته‌ر گیران شاعیـــر و نووسه‌ر
هێمن نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی خۆش ده‌وێ. له‌وه‌ش زیاتر نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌په‌رستێ. به‌ڵام ڕقیشی له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر نییه. له هه‌موو دیوانی هێمن دا شێعرێک که باسی نه‌ته‌وه‌کی تر به خه‌راپه بکا، یا له نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر به به‌رزتر دابنێ به‌دی ناکرێ، دیارده‌یه‌ک که به داخه‌وه له دیوانی زۆر له شاعیری دا به‌رچاو ده‌که‌وێ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکوو به‌شه‌ردۆستی یه‌کێک له سروشته تایبه‌تییه‌کانی شێعری هێمنه.
هێمن زۆر جار باسی پێشه‌وا قازی ده‌کا، له شێعره‌کانی ڕا دیاره که چه‌نده ئه‌و ڕۆڵه به‌نرخ و هه‌ڵکه‌وتوه‌ی گه‌لی ی خۆش ویستووه. پێشه‌وای خۆشده‌وێ چونکه: زانابوو، په‌روه‌ر بـــــوو پێــــشهوا بوو، ڕابه‌ر بوو
به‌ڵام بۆیه‌ش پێشه‌وا به مه‌زن ده‌زانێ چونکه: هه‌ر نه‌بوو به‌شه‌ر بوو خه‌می خه‌ڵکی له‌به‌ر بوو
|