|
|
|
ی كوردی
|
|
|
|
له خه‌می ئه‌م زامه نوێ یه‌ی گه‌له‌كه‌مان دا كاتێك هه‌واڵی دڵته‌زێنی شه‌هید كرانی ئه‌و پۆله هه‌ڵۆ به زیبك و زاكوونه‌ی ڕۆژانی خه‌بات و كۆڵنه‌دانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامانی سه‌ركه‌شم له ڕێگای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه پێ گه‌یشت،وێڕای خه‌م و كۆڤانێكی زۆر،وه‌ك كوردێكی هه‌تڵه‌ی دایم چاو له ڕێ،گه‌لێك بیره‌وه‌ریم لا زیندوو بۆوه.خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه بۆ به‌هاری 1366ی هه‌تاوی،كاكه حه‌مه‌عه‌زیزم به قه‌لآفه‌تی مه‌ردانه‌وه دێته پێش چاو،له كاتێك دا قه‌ناسه‌كه‌ی به نێره‌كوڕه‌ی شانی یه‌وه نابوو،له هه‌رمێله‌وه به‌ره‌و گاكوژه هه‌ڵده‌زنا و "له‌وێ"شه‌وه به‌ره‌و قه‌لآگا شۆڕ ده‌بۆوه تا ببێ به هاوسه‌فه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه ده‌یانه‌ویست له چۆمی سیروان بپه‌ڕنه‌وه و جارێكی تر له گه‌ڵ وه‌زه‌پووچ و شاهۆ و كۆسالآن و... خه‌ڵكه چاوه‌ڕێ كه‌ی دا ده‌ست له ملان بنه‌وه.له گه‌ڵ ئه‌و بیره‌وه‌ری یه‌دا،ده‌یان بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرینی دیكه‌ی ئه‌و كاتم وه‌بیر دێته‌وه. چاو به ڕیزی شه‌هیده‌كانی تری ئه‌مجاره‌مان دا ده‌گێڕم،شه‌هیدكاك ئه‌رشه‌دیشم وه‌بیر دێته‌وه. وابزانم زستانی 1362بوو.شه‌وێكی تووش و ساردی بناری كێوی به‌مۆ!ئه‌و شه‌وه ئاگادار كراین دوژمن نیازی هێرشی هه‌یه.شه‌هیدكاك حه‌كیم ڕه‌زایی"به‌رپرسی كۆمیته‌ی شارستانی هه‌ورامان"یش كه بۆ به سه‌ر كردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له هه‌ورامانه‌وه هاتبوو،له‌وێ بوو.كات نه‌ختێ له نیوه‌شه‌و لای دابوو كه ته‌قه ده‌ستی پێ كرد.ئاكامی شه‌ڕه‌كه به تێكشكانی دوژمن و بریندار بوونی 2 پێشمه‌رگه كه كاك ئه‌رشه‌د یه‌كێك له‌و بریندارانه بوو،كۆتایی هات. شه‌هیدان یۆنس محه‌ممه‌دپوور،عه‌دنان ئیسماعیلی،مزه‌فه‌ركازمی و مه‌عرووف سوهرابی به ناو ناناسم،به‌لآم به ڕێباز نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له گه‌ڵیان ئاشنام و چرای ڕێگای كوێره ڕێ یه‌كانی شاهۆ و داڵه‌هۆ و ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری هه‌نده‌رانمن. بیر له‌و پۆله شه‌هیده ده‌كه‌مه‌وه كه به به‌خت كردنی گیانی پاكیان له پێناوی ڕزگاری گه‌له‌كه‌یان دا،نه‌مریی هه‌تا هه‌تایی یان بۆ خۆیان تۆماركرد. له به‌رامبه‌ردا دوژمن به شه‌هیدكردنی ئه‌و پێشمه‌رگه گیان له سه‌رده‌ستانه،لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی دیكه‌ی خسته سه‌ر كارنامه‌ی پڕ له جینایه‌تی خۆی.ئه‌وه سروشتی ڕێژیمه سه‌ره‌ڕۆكانی ڕۆژهه‌لآتی ناوه‌ڕاسته،هه‌تا تۆماری ڕێژیمه‌كان یان وه‌ك سه‌ددام ده‌پێچرێته‌وه،درێژه به‌و جینایه‌تانه ده‌ده‌ن.كه‌وا بوو گه‌ل ئه‌وانه ده‌ناسێ و ڕۆژی په‌سلآن نایان بوێرێ.له‌و نێوه‌دا ده‌بێ هه‌ڵوێستی گه‌ل به‌رامبه‌ر به خۆفرۆشان ڕوون بكرێته‌وه.یه‌كێك له‌و تاقمه خۆفرۆشانه كه بوو به چاوساغی دوژمن،بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه.گوێ له مستانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی،به ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه به‌كۆماری ئیسلامی ئێران،چه‌ندین منداڵی كوردیان له نازی باوك بێ به‌ش و نه‌ته‌وه‌یه‌كیان به له ده‌ست دانی ئه‌و ئازیزانه داخدار كرد.ئه‌و تاقمه،پۆله كۆترێكی سه‌وداسه‌ری ئازادی یان كرده دیاری حاكمانی تاران كه سالآنێكه له پێناوی وه‌دیهێنانی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی كورددا خه‌باتیان كردووه و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌ش دا چوونه ژێر په‌تی سێداره. نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ ڕیزی هێزه كوردستانی یه‌كان له ڕیزی ئه‌و تاقمه خۆفرۆشه جوێ بكاته‌وه. ده‌بێ خه‌ڵك ئه‌و تاقمه له كوردستان وه‌ده‌ر نێ،چ بگا به وه‌ی ده‌ره‌تانی تێكۆشانی به ناو سیاسی یان پێ بدرێ.ئه‌وان بازرگانی فرمێسك و خوێنن. نابێ گه‌ل له بكوژانی ئه‌و جوامێرانه و خۆفرۆشانی ئاڵقه له گوێی ئه‌و بكوژانه خۆش بێ.هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌ل به گشتی و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان به تایبه‌تی ده‌بێ به وتار و به كردار ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان دژی ئه‌و تاقمه ده‌رببڕن.كوردستانێك به ئه‌نفال و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ كۆڵی نه‌دا،نابێ له ئاست ئه‌و كرده‌وه قیزه‌ونه‌ی بزووتنه‌وه،بێده‌نگ بێ.بۆ ئه‌وه‌ی له حه‌نای شه‌هیده‌كان شه‌رمه‌زار نه‌بین،پێویسته یه‌ك ده‌نگ به گژ دوژمنان دا بچینه‌وه و بڵێین:ڕۆڵه كوردی شه‌هیدی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان گیان به‌ختكردووی ڕێگای ڕزگاری كوردستانه و له هه‌ر به‌شێكی ئه‌و خاكه پیرۆزه‌دا خوێنی بڕژێ،به‌یداخی هه‌ڵوێستی هه‌موو كوردێكی وشیاره.له‌و سۆنگه‌یه‌دا هه‌ر ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ كه بۆ ئه‌و ئالآهه‌ڵگرانه‌ی ڕێبازی كوردایه‌تی درێژ بكرێ،دوژمنی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد و كێشه ڕه‌واكه‌یه‌تی. ئێوه‌ش ئه‌ی شه‌هیدانی سوورخه‌لآتی گه‌ل!ئه‌ی مه‌شخه‌ڵدارانی ڕووناكی!ئه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ك مۆم سووتان تا دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی دیكتاتۆری بده‌ن،ئارام بنوون!چوون له مێژه بۆ بوێریی و دلێریی ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز وتراوه: لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی چۆن بژی شه‌رته! نه وه‌ك چه‌نده بژی بۆ ئه‌و به‌ناو مرۆڤانه‌ش كه ژیان و گیانی خه‌ڵكی دیكه ده‌كه‌نه قوربانی ساتێك خۆشیی ژیانی پڕ له شووره‌یی خۆیان،وتراوه: قه‌ل هه‌زار ساڵ ژیا به‌و ته‌رزه سه‌رنه‌وی!هه‌ڵۆ هێشتا هه‌ر به‌رزه قادر ئه‌لیاسی ، ئوسلۆ،27.04.2004
|
|---|
|
2004-12-18 خاوه‌نی سایت و کاری تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی |