|
وتووێژ له‌گه‌ڵ زیندانیی سیاسی, هاوڕێ
محه‌ممه‌د شاروێرانی |
بۆ ماوه‌ی چل رۆژ چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌میان نه‌كرد‌و
ئه‌و چل رۆژه هه‌مووی له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بووم
وتووێژ له‌گه‌ڵ زیندانیی سیاسی, هاوڕێ محه‌ممه‌د
شاروێرانی
ده‌ستپێك:
له گه‌لاوێژی ساڵی 1375ی هه‌تاوی‌دا هاوڕێ محه‌ممه‌د
شاروێرانی, كادری ته‌شكیلاتیی حیزب له ناوچه‌ی
مه‌هاباد, له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی حیزبی‌دا,
له‌لایه‌ن هێزێكی سه‌ر به ده‌زگای جاسووسیی كۆماری
ئیسلامی‌یه‌وه گه‌مارۆ درا‌و به برینداری كه‌وته
ده‌ستیان.
ئه‌م هاوڕێیه‌مان هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌كانی
گیرانی‌یه‌وه, له كاتێك‌دا به توندی بریندار ببوو,
له‌گه‌ڵ ئازار‌و فشارێكی زۆر به‌ره‌وڕوو كرا بۆ ئه‌وه‌ی
له ئاكامی فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌و وه‌زعی شپرزه‌ی
جیسمی‌دا, ناچار بێ هاوكاریی ده‌زگای سه‌ركوت‌و
ئیتلاعات‌و جاسووسیی رێژیم‌دا بكا‌و كادره‌كانی دیكه‌ی
حیزب له ناوچه‌ی مه‌هاباد بخاته داوی رێژیم‌و
ئه‌ندامانی چالاكی حیزبی دێموكرات به‌و ده‌زگایه
بناسێنێ. داستانی به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌و رۆڵه
خه‌باتگێڕ‌و دێموكراته له‌گه‌ڵ مه‌رگ‌و له‌گه‌ڵ
هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی بازجووه‌كان‌و كاربه‌ده‌ستانی
ده‌زگای سه‌ركوت‌و جاسووسی‌دا, له مێژه زار به‌زار له
نێو خه‌ڵكی كوردستان‌دا بڵاو بۆته‌وه. كاك محه‌ممه‌د
شاروێرانی كۆتایی‌یه‌كانی زستانی ساڵی رابردوو, له
ده‌رفه‌تێك كه‌ڵكی وه‌رگرت‌و به بنه‌ماڵه‌وه خۆی
گه‌یانده‌وه نێو تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات. ئه‌م
وتووێژه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه, به‌دوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌مان بۆ نێو
هاوسه‌نگه‌رانی‌دا, له‌گه‌ڵی ئه‌نجام دراوه.
پ: هاوڕێی به‌ڕێز كاك محه‌ممه‌د! پێشه‌كی پێمان خۆشه
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی ده‌سگیركرانی خۆت بۆمان بدوێی؟
و:
ئیزن بده‌ن پێشه‌كی جوانترین سڵاو بنێرم بۆ بنه‌ماڵه‌ی
به‌ڕێزی شه‌هیدان, كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی
دێموكرات, ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبه
خۆشه‌ویسته‌كه‌مان‌و زیندانییانی سیاسی‌و به‌گشتی
هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
ئێمه تیمێكی ته‌شكیلاتیی كۆمیته‌ی شارستانی مه‌هاباد
له ساڵی 1375 بۆ مه‌ئموورییه‌تی حیزبی چووینه
ناوچه‌ی شاروێران, دوای ماوه‌ی نزیك به دوو مانگ
مانه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا رۆژی 14/5/1375
مه‌ئموورییه‌تێك بۆ ئێمه هاته پێش. من به ته‌نیا ئه‌و
مه‌ئموورییه‌ته‌م وه‌ئه‌ستۆ گرت, هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه
سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه رووم له ئاوایی
"قه‌ره‌خان" كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆم دیاری
كرابوو بچمه ئه‌وێ, ماوه‌ی بیست ده‌قیقه به‌سه‌ر چوو,
ویستم له‌و ماڵه‌ی كه لێی بووم بڕۆم, به‌ڵام ئه‌و
كه‌سانه‌ی ده‌مهه‌ویست له‌گه‌ڵیان بچمه ئه‌و جێگایه له
ماڵ نه‌بوون, كاتێك هه‌ستام, به‌داخه‌وه دیتم چه‌ند
نه‌فه‌ر له پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ده‌وری ئه‌و
ماڵه‌یان گرتوه. منیش خۆم ئاماده كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم
تازه كه ده‌وری ماڵه‌كه‌یان گرتوه ئیمكانی نه‌جاتبوون
نیه, گوتم وا چاكه لانیكه‌م ده‌ست بكه‌مه‌وه. بۆ
ئه‌نجامی ئه‌و كاره خۆم ئاماده كرد, به‌ڵام به
داخه‌وه ئه‌و چه‌كه‌ی كه پێم بوو به چه‌ند هۆ كه
پێویست ناكا لێره‌دا باسی بكه‌م, ده‌ری نه‌كرد, دوای
ئه‌وه‌ی زانیم ده‌مانچه‌كه‌م ده‌ری ناكا, هاتمه
حه‌ساری ئه‌و ماڵه‌و ویستم به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك خۆم رزگار
كه‌م, به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی له حه‌سار راوه‌ستابوون
ته‌قه‌یان لـێ‌كردم‌و به برینداری وه‌عه‌رزی كه‌وتم.
هه‌ر كه وه‌عه‌رزی كه‌وتم بێهۆش بووم, زۆر پیس لاقم
بریندار ببوو, كاتێك هاتنه سه‌رم ده‌یانویست ئاخرین
گولله‌م لـێ بده‌ن. ره‌فیقی ئه‌و پاسداره‌ی ته‌قه‌ی
لـێ‌كردم پێی گوت ئاخرین گولله‌ی لـێ‌ده‌م؟ ئه‌ویش گوتی
نا, ئه‌وه "محه‌ممه‌د شاروێرانی"یه كارمان پێیه‌تی,
ئه‌وه كادری حیزبی‌یه, ئیقراری لـێ وه‌رده‌گرین‌و
دواتر ئێعدامی ده‌كه‌ین. كاتێك وه‌هۆش هاتمه‌وه وتیان
هه‌سته با وه‌ڕێ كه‌وین, ئه‌منیش وتم ناتوانم. بن پیلیان
گرتم. له‌وێ زانیم وه‌زعم زۆر خراپه, لاقم زۆر پیس
بریندار بوو. بۆخۆیان به راكێش راكێش‌كردن بردمیان ده
ماشێنه‌كه‌یان هاویشتم. ئه‌وان ]كه وه‌سه‌ریه‌ك
كه‌وتنه‌وه[ بوون به پێنج نه‌فه‌ر, یانی پێنج نه‌فه‌ر
هاتبوونه ئه‌و ماڵه. ئه‌و ماڵه‌ی كه ئه‌من تێی‌دا بووم
به ته‌نیا هه‌ڵ‌كه‌وتبوو, نه‌مزانی ته‌نیا ئه‌و پێنج
نه‌فه‌ره‌ن, ئه‌من ئیحساسم كرد كه جه‌ماعه‌تێكی یه‌كجار
زۆر هاتوون بۆ ئه‌و كاره. له رێگادا سواری ماشێنی
دیكه‌یان كردم. باخه‌ڵیان گه‌ڕام سێ هه‌زار تمه‌نی تێ‌دا
بوو ده‌گه‌ڵ سه‌عاته‌كه‌م, هه‌ر له‌وێ ئه‌ویان
ده‌رهێنا‌و دایان به‌و كه‌سه‌ی كه ره‌گباره‌كه‌ی
هاویشتبوو‌و برینداری كردبووم. له رێگادا بێسیمیان بۆ
سوپا كرد له مه‌هاباد, هێزێكی یه‌كجار زۆر هات, چۆن
ئه‌وان ده‌یانزانی من هه‌ر به ته‌نێ نیم جه‌ماعه‌تی
دیكه‌شم له‌گه‌ڵه, له رێگای ئه‌و شنووده‌ی كه بۆخۆیان
دایان‌نابوو, ئه‌و بێسیمانه‌ی ئێمه هه‌مووی كۆنترۆڵ
كرابوو, بێ ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین. به‌هه‌رحاڵ, هاتن
منیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد بۆ شوێنێك نه‌مده‌زانی بنكه‌ی
سوپای پاسداران بوو یا پادگان. بردیانم بۆ ئه‌وێ له‌سه‌ر
سه‌نده‌ڵی دایان‌نام, هه‌ر قسه‌یان لـێ ده‌پرسیم, منیش
وه‌زعێكی یه‌كجار زۆر خراپم هه‌بوو, خوێنڕێژی‌یه‌كی زۆر
كردبوو, له‌سه‌ر سه‌نده‌ڵی‌یه‌كه دایان‌نابووم, به‌لای
ئه‌و لاقه‌م‌دا كه بریندار ببوو, وه‌عه‌رزی كه‌وتبووم‌و
بێهۆش بووم, كاتێك وه‌هۆش هاتمه‌وه به پێ له سه‌ریان
ده‌دام, ده‌یانگوت هه‌سته جێگای ئه‌و كادرانه‌ی دیكه
یا ئه‌و ره‌فێقانه‌ی دیكه‌ت ده‌بێ پێمان نیشان ده‌ی,
منیش هه‌ر پێم گوتن كه‌سم له‌گه‌ڵ نه‌بووه, به‌ڵام
ئه‌وه بۆ ئه‌وان قابلی قه‌بووڵ نه‌بوو, چونكه ئه‌وان
ده‌یانزانی, هه‌موو شتێكیان ده‌زانی كه ده‌چم بۆ كوێ,
ده‌مهه‌وێ بچمه لای چ كه‌سانێك یا شه‌وێ چ كه‌سانێكم
له‌گه‌ڵ بووه. نێوی هه‌موو ئه‌و كادرانه‌یان ده‌هێنا
كه له‌گه‌ڵ من بوون یا ده‌مهه‌ویست بچم بۆ لایان.
به‌هه‌ر حاڵ, خۆم راگرت, به خۆشی‌یه‌وه ئه‌و ویست‌و
داخوازی‌یه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانویست پێی نه‌گه‌یشتن.
پاشان بردیانم بۆ بیمارستان‌و ده‌ستیان له پشته‌وه‌ڕا
به‌ستم, به‌و حاڵه‌ش لاقم هه‌ر خوێنی لـێ ده‌هات‌و بێهۆش
بووم, بردیانم له‌سه‌ر ته‌ختی بیمارستان رایان‌كێشام.
هێزێكی یه‌كجار زۆر هات ده‌وری بیمارستانیان دا,
ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی بیمارستان بوون, دوكتوره‌كان به‌وه
زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون كه ئه‌و هه‌موو هێزه‌یان هێناوه بۆ
ده‌وری بیمارستان. هه‌ر كه له‌سه‌ر ته‌ختی بیمارستان
رایان‌كێشام كه چاره‌سه‌رم كه‌ن, به‌ڵام كه له پشته‌وه
ده‌ستیان به‌ستبووم, نه‌یانكرده‌وه. ئه‌و دوكتورانه‌ش
هاتنه بن سه‌رم گوتیان كاكه گیان ئه‌وه ده‌ستت
ناكه‌نه‌وه, كه‌وایه به‌و شێوه‌یه بمری زۆر باشتره.
دوكتوره‌كه, به‌و پاسدارانه‌ی كه له‌لای سه‌رم یا
له‌لای لاقم راوه‌ستابوون, گوتی ده‌بێ ده‌ستی
بكه‌نه‌وه ده‌نا به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێ, ئه‌وه
لاقی ورد بووه. ئه‌وانیش وتیان نا ئه‌وه بۆ ئه‌وه
نابێ ده‌ستی بكه‌یه‌وه, ئه‌وانیش وتیان ئێمه به‌و
شێوه‌یه ناتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین, بیبه‌ن, لای
به‌رن. هه‌ر ئه‌و رۆژه منیان لابرد, بردمیانه دیوێكی
دیكه دووباره هێنایانم بۆ سوپای پاسداران. زۆریان قسه
له‌گه‌ڵ كردم, زۆریان قه‌ول‌و قه‌رار پێ‌دام كه ئه‌گه‌ر
قه‌رار بێ ئه‌من جێگای ئه‌و كادرانه‌ی دیكه كه
له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بوونه هه‌شت نه‌فه‌ر له كادره‌كانی
ئێمه به كاك عومه‌ر باڵه‌كی‌یه‌وه كه ئه‌ندامی
كومیته‌ی ناوه‌ندی بوو, باسی كاك عومه‌ریان ده‌كرد
هه‌میشه, زۆر له‌وی داغدار بوون. باسی ئه‌ویان ده‌كرد‌و
ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر جێگای كاك عومه‌ر باڵه‌كی یا
هاوڕێكانی‌تر به ئێمه نیشان بده‌ی قه‌ولت پێ ده‌ده‌ین
ئێستا نامه ده‌نووسین‌و حه‌تمه‌ن ئێمه ته‌خفیف بۆ تۆ
قاییل ده‌بین‌و له‌و مه‌رگه‌ی یا له حوكمه‌ی كه تۆ
هه‌ته ئیرفاقت بۆ قایل ده‌بین.
پ: كاك محه‌ممه‌د! زیاتر سه‌باره‌ت به شێوه‌ی
ئه‌شكه‌نجه‌كردن یا به‌گشتی بڵێم ره‌فتاری ئه‌و
مه‌ئموورانه‌ی رێژیم له سه‌ره‌تای گرتنت‌دا یا له
رۆژه‌كانی یه‌كه‌م‌دا بۆمان بدوێ؟
و:
ئه‌وه‌ی راستی بێ له منیان نه‌دا, به‌ڵام به
شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌خت بریندار ببووم, ئه‌وه بۆ من
ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو له‌باری روحی‌و
ره‌وانی‌یه‌وه فشارێكی یه‌كجار زۆریان بۆ من هێنا. كاتێك
له بیمارستان دوكتوره‌كان موعاله‌جه‌یان نه‌كردم
هێنایانمه‌وه‌و فشارێكی زۆریان بۆ هێنام, گوتیان
حه‌تمه‌ن ده‌بێ جێگا‌و رێگای هاوڕێكانت نیشانمان بده‌ی.
منیش بۆ ئه‌وه‌ی له كۆڵم بنه‌وه, گوتم ئه‌من شه‌و
له‌وان جیا بوومه‌ته‌وه, له حاڵێك‌دا ده‌یانزانی واش
نه‌بووه, به‌ڵام قه‌ولم پێ‌دان‌و گوتم بمبه‌ن بۆ ئه‌و
جێگایه ئه‌وه له شاخن, له شاخه ڕه‌ش. شاخه ره‌ش
هه‌یه له شاروێران, گوتم له‌وێ به‌جێم هێشتوون, شه‌وێ
له سه‌دا سه‌د له‌وێنه. هه‌ر بۆوه‌ی له كۆڵم ببنه‌وه,
چونكه وه‌زعێكی یه‌كجار خراپم هه‌بوو. گوتی باشه ساز
ده‌بین, ده‌بێ به بیسیمه‌كه‌ت ئه‌تۆش قسه‌یان له‌گه‌ڵ
بكه‌ی. به‌ڵام كاتێك زانیم ئه‌وه هه‌ر فشارم بۆ دێنن,
گوتم باشه. له رێگادا بیسیمه‌كه‌یان وه من دا. ئه‌من
ده‌ستم له بیسیمه‌كه دا‌و كاناڵه‌كانم تێكه‌ڵ كردن.
بیست ماشێن ده‌بوون, هه‌ر به‌و وه‌زعه‌ی كه هه‌مبوو
بێهۆش ده‌بووم‌و وه‌هۆش ده‌هاتمه‌وه. به لۆكه لێویان
ته‌ڕ ده‌كردم‌و ئاویان له زاری ده‌كردم. هێندێك له‌و
كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ من دانیشتبوون ـ له پاسداره‌كان ـ
ده‌یانگوت ئاوی ده‌نێ با نه‌مرێ باشتره. جا نازانم
نییه‌تی باشیان بوو یا خراپ. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ
نه‌مردم, به‌و وه‌زعه خراپه‌ی كه هه‌مبوو, بردیانین,
چووین بۆ شاخ. له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌م رۆژێك پێشتر
قه‌رارمان دانابوو سه‌عات حه‌وتی ئێوارێ ئێمه بێینه
سه‌ر خه‌ت, بچم ئه‌وان بگرمه‌وه, ده‌مزانی هه‌ر دێن,
نه‌شیانزانیبوو كه من ئه‌و وه‌زعه‌م به‌سه‌ر هاتوه.
به‌ڵام ده‌سته‌كه‌ی دیكه نا, ئه‌وانه‌ی كه له
كنیان‌ڕا هاتم. چووین بۆ سه‌ر شاخ. له‌وێ دڵنیا بووم, زۆر
له باری رۆحی‌یه‌وه ]رازی بووم[ له‌وه‌ی كه خۆم
راگرتوه تا سه‌عات حه‌وت كه تاریك داهات, له‌وه‌ی كه
توانیومه جێگای هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم به دژی
گه‌لی‌یه‌كان نه‌ڵێم. سه‌عات حه‌وت ئه‌و هاوڕێیانه هاتنه
سه‌ر خه‌ت، به‌ڵام بیسیمه‌كه‌ی ئه‌وان (هی
ئیتلاعاتی‌یه‌كان) كه شنوودی پێ ده‌ڵێن, هه‌ر وه‌ری
ده‌گرت, یانی قسه‌كانی ئه‌وانی وه‌رده‌گرت‌و به‌ڕێی
نه‌ده‌كرد. گوێم لـێ‌بوو ئه‌وانی دیكه له ناوچه‌ی
شاروێران ئه‌و جێگایه‌ی كه من لێیان جیا بوومه‌وه
ته‌قریبه‌ن كیلۆمیترێك دوور ده‌بوو له‌و جێگایه‌ی كه من
لێی بریندار بووم له "قه‌ره‌خانی", ئه‌وان له‌وبه‌ری
چۆمی بوون, له‌وێ جوابیان دانه‌وه گوتیان وه‌ڵڵا
شاروێرانی شه‌هید بووه. ئه‌وان وایان زانیبوو شه‌هید
بووم, كاتێك ئه‌وه‌یان گوێ لـێ‌بوو, ئه‌و پاسدارانه
له‌وێ زۆریان ئه‌زییه‌ت كردم, گوتیان تازه شه‌و
داهاتوه, تۆ له خۆڕا ئه‌و درۆیه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه
كردوه, ئێمه‌ت هێناوه بۆ ئێره, ئێستا ئه‌وانه له كوێن
جواب ده‌ده‌نه‌وه. له كوێ قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن,
ئه‌منیش گوتم نازانم ئه‌وه ره‌نگه لێره بوونه,
حه‌تمه‌ن كاتێك زانیویانه ئه‌من بریندار بووم,
جێگه‌كه‌یان گۆڕیوه. به‌هه‌ر حاڵ, شه‌و داهات, به
خۆشی‌یه‌وه منیش له‌باری رۆحی‌یه‌وه هه‌رچه‌ند له
سه‌ختترین شه‌رایه‌ت‌دا بووم, به‌ڵام له‌و باره‌وه
خۆشحاڵ بووم له‌وه‌ی كه توانیومه خۆم رابگرم‌و
هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم نه‌كه‌ونه داوی دوژمنان. كاتێك
زانییان هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وتوه, منیان هێناوه بۆ
سوپای پاسداران. هه‌ر ئه‌و شه‌وه كه هێنایانمه‌وه بۆ
سوپا, ده‌وریان دام, له دیوێك‌دا رایان‌گرتبووم,
وه‌زعێكی زۆر خراپم هه‌بوو, خوێنی لاقم هه‌ر ده‌هات,
ته‌نانه‌ت ئه‌ویشیان ئیشك نه‌كردبوو, بێ‌ئه‌وه‌ی حه‌بێكم
ده‌نێ یا ده‌رزی‌یه‌كم لـێ‌ده‌ن. به‌هه‌ر حاڵ, ده‌ردێكی
یه‌كجار زۆرم هه‌بوو, رایان‌كێشابووم. پاشان فه‌رمانده‌ی
سوپا له‌وه كه هیچیان وه‌ده‌ست نه‌كه‌وتبوو ]زۆر تووڕه
بوو[. ده‌یگوت ئه‌وه ئێمه یه‌كساڵه له فكری ئه‌وه
داین كه ئێوه له دا‌و خه‌ین, به‌ڵام ئه‌تۆ ئه‌وانه‌ت
هه‌موو نه‌جات دان. ئێستا هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌وان
یان ئه‌و حوكمه‌ی ئه‌وان هه‌یانبوو, هه‌مووی ده‌خه‌ینه
ئه‌ستۆی تۆ, ئه‌تۆ ئه‌وانت نه‌جات داوه. دوو سێ‌یه‌ك
له‌وێ بوون كه پێشتر ده‌مناسین. ناومبیستبوون. هێندێكی
دیكه‌شی لـێ‌بوون, هه‌ستان به‌و وه‌زعه‌ی كه هه‌مبوو,
بڕێكیان ئه‌زییه‌ت كردم, به‌ڵام یه‌كیان له‌وێ وه‌جواب
هات گوتی ئه‌زییه‌تی مه‌كه‌ن, بۆخۆی ئه‌زییه‌ت دراوه,
له‌وه زیاتر چی لـێ‌ده‌كه‌ن؟ خۆبه‌خۆ به یه‌كتریان
ده‌گوت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش باین, جێگای یه‌كترمان نه‌ده‌گوت,
خۆ ئه‌وه حه‌قی خۆیه‌تی, چونكه ئه‌و كادری
حیزبی‌یه‌و هاوڕێی خۆی بووین ئه‌وه گه‌وره‌ترین
ئیفتیخاری كردوه بۆ خۆی. ئه‌وه بۆخۆیان ئه‌و قسه‌یان
ده‌كرد خۆبه‌خۆ.
به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌دا, گه‌وره‌ترین
ئه‌شكه‌نجه بۆ من ئه‌وه بوو كه ئه‌و چه‌كه‌ی كه پێم
بوو ده‌ری نه‌كرد كه بتوانم دیفاعێك له خۆم بكه‌م.
باوه‌ڕ كه ئینسان وه‌كوو ئه‌وه‌یه كه له ئاسمانه‌وه
به‌ر بێته‌وه, یه‌كده‌فعه ده‌كه‌ویه ده‌ستی ئه‌و
جینایه‌تكارانه, دووهه‌میش ئه‌وه كه ئه‌من زۆر به
سه‌ختی بریندار بووم, ئه‌وان حه‌تتا نه‌یان‌ده‌هێشت
ئێستراحه‌تیش بكه‌م.
پ: كاك محه‌ممه‌د! هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه رایان‌گرتبووی,
هه‌ر له‌وێ راگیرای بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌ودرێژ یا
رایانگواستی بۆ جێ‌یه‌كی دیكه؟
و:
نه‌خێر, ئه‌من وا بزانم هه‌تا سه‌عاتی دوازده‌و نیوی
نیوه‌رۆیه بوو هه‌ر له‌وێ له سوپا یان پادگان بووم.
دیاره باش نازانم كوێ بوو, چونكه راكشابووم, نه‌مزانی
كوێ بوو, به‌ڵام دوای سه‌عات دوازده‌ونیو
وه‌ڕێ‌كه‌وتین‌و سێ ماشینیان له‌گه‌ڵ ناردم, چووین بۆ
ورمێ, بیمارستانی عارفان هه‌یه كه بیمارستانێكی
سوپایی یا ده‌وڵه‌تی‌یه, له‌وێش ئه‌و رۆژه‌ی كه چووین
دوكتور له ماڵ نه‌بوو. ئێواره هه‌تا سه‌عات یه‌كی
شه‌و,و وابزانم زه‌نگیان لـێ‌دابوو كه بێ نه‌خۆشێكمان
هه‌یه. سه‌عات یه‌ك‌و نیو بوو ئه‌و دوكتوره هات‌و
منداڵێكی 10 ساڵانه‌شی له‌گه‌ڵ بوو, له‌سه‌ر ته‌ختی
كه راكشابووم سێ چوار نه‌فه‌ریشم له‌گه‌ڵ بوو له‌و
دیوه, هێندێكیان كوردیشیان ده‌زانی, یه‌ك دوویه‌كیان له
جاشه‌كان بوون له‌وێیان دانابوون بۆ وه‌ی كه ئه‌گه‌ر
قه‌راره شتێك بێ, ئه‌وه حاڵی ده‌بێ لێیان یا ئه‌گه‌ر
كه‌سێك بیهه‌وێ بێ بۆ لام. له‌وێ دوكتور وه‌ژوور كه‌وت,
گوتی ئه‌وه چیه؟ ئه‌وانیش گوتیان ئه‌وه كادرێكی
حیزبی‌یه گرتوومانه. ئه‌و دوكتوره به‌وپه‌ڕی
نائینسانی‌یه‌وه له جواب‌دا گوتی: كه‌سافه‌تێكی ئه‌وا
بۆ نایكوژن, ئه‌من وام زانیوه یه‌كێك له برایانی سوپای
ئێمه‌یه بریندار بووه, بۆیه به‌و شه‌وه هاتووم, ده‌نا
ئه‌من بۆ ئینسانی ئه‌وا چۆن دیم؟ چۆن ئێوه مزاحێمی من
بوونه؟ ئه‌میش له جواب‌دا گوتی ئاخر ئه‌تۆ دوكتوری,
له‌باری ئینسانی‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌تۆ ئنسانییه‌تی خۆت
نیشان بده‌ی. بۆ تۆ چ فه‌رق ده‌كا نه‌خۆش یا بریندار هه‌ر
ئینسانێك بێ. ئه‌ویش گوتی ئێستاش هه‌ر زمانت سالم نیه
كه‌سافه‌ت ئه‌وه به من جێبه‌جێ ناكرێ. ئه‌وان پێیان
وابوو ئێمه كه كوردین یا ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ی
حیزبین هه‌ر ده‌بێ بمرین. له باتی چاره‌سه‌ری, ئه‌و
قسانه‌ی به من گوت, به جێگای ئه‌وه كه دڵخۆشیم
بداته‌وه‌و بڵێ چ نیه چاره‌سه‌ری لاقت ده‌كه‌م, به‌ڵام
به‌وپه‌ڕی نائینسانی‌یه‌وه ئه‌و بێ‌حورمه‌تی‌یه‌ی
پێ‌كردم.
پ: كاك محه‌ممه‌د! ئه‌و دوكتوره وادیاره به‌جێی ئه‌وه
كه ئه‌ركی خۆی به‌جێ بێنێ وه‌كوو دوكتورێك،
به‌داخه‌وه بێ‌حورمه‌تیشی پێ‌كردووی. ئایا هیچ
هه‌وڵێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كه‌تدا له‌و
بیمارستانه له‌لایه‌ن ئه‌و دوكتوره یان دوكتورێكی
دیكه‌وه؟
و:
نه‌خێر كاتێك ئه‌و دوكتوره ئه‌و قسانه‌ی پێ گوتم
به‌داخه‌وه بۆ به‌یانی نه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌كردم به‌ڵكوو
ته‌نانه‌ت خوێنی لاقیشی قه‌تع نه‌كردم كه
خوێنڕێژی‌یه‌كی یه‌كجار زۆرم كردبوو. بۆ به‌یانی منیان
برد بۆ پادگانێك به هه‌موو ده‌رد‌و ئازارێك كه هه‌مبوو
به‌و هه‌موو فشاره روحی‌و ره‌وانی‌یه‌ی كه له‌سه‌ر من
بوو، ماوه‌ی چل رۆژ له پادگانێكی، كه پادگانی
"الحمدی" پێ‌ده‌ڵێن له قه‌راخ ده‌ریای ورمێ‌یه،
پادگانی سوپا له‌وێ له دیوێكی رایان‌گرتبووم وه‌زعێكی
یه‌كجار خراپم هه‌بوو، زۆر هاوڕێی دیكه‌ش دیتبوویانم، زۆر
خه‌ڵك له زیندانییانی دیكه‌ش دیتوویانم چ وه‌زعێكم
هه‌بووه به چ وه‌زعێك كه‌وتبوومه ده‌ست كورد كوژان،
ئینسان هه‌ر ده‌بێ ئه‌وه بڵێ كورد كوژان، چونكه
فه‌رقێكی یه‌كجار زۆر له نێوان كورد‌و غه‌یره
زمانه‌كانی دیكه داده‌نێن، ماوه‌ی چل رۆژان من له‌و
پادگانه بووم بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رم بكه‌ن، بێ
ئه‌وه‌ی ده‌رزی‌یه‌كم لـێ‌بده‌ن. له ماوه‌ی ئه‌و چل
رۆژه‌ی‌دا هه‌مووی له ژێر بازجوویی دابووم‌و هه‌موو
ئه‌وه‌ڵی قسه‌كه‌یان ئه‌وه بوو كه ئه‌تۆ ئێمه‌ت فریودا.
ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌مان كێشاوه ئه‌و چه‌ند كادره‌ت له
ده‌ست ئێمه داوه كه ئێمه ده‌مانتوانی ئه‌وان بگرین
یان بیانكوژین، زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون له‌وه‌ی كه به‌و
مه‌به‌سته‌ی خۆیان نه‌گه‌یشتبوون. دوای ئه‌و چل رۆژه،
رۆژێك هێنایانمه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ یه‌كشه‌و
له‌وێش رایانگرتم به‌ڵام له‌وێش زۆر ئه‌زیه‌تیان دام به
تایبه‌ت ئه‌و كورده خۆفرۆشانه‌ی له‌وێ بوون زۆریان
ئه‌زیه‌ت كردم. كاتێك هێنایانمه ئیتلاعات له‌وێ
ماتۆرێكی گه‌وره‌یان هه‌ڵ‌كردبوو چونكه له ماوه‌ی ئه‌و
چل رۆژه‌دا به هیچ ئاكامێك نه‌گه‌یشتبون وایانده‌زانی
ئیداره‌ی ئیتلاعاته حه‌تمه‌ن ده‌توانن به مه‌به‌ستی
خۆیان بگه‌ن، له‌وێ ماتۆرێكی یه‌كجار زۆر گه‌وره،
نازانم چ بوو، به‌رق بوو چی بوو، هه‌ڵیان كردبوو دروست
ئه‌و ماشێنه‌ی كه منی تێ‌دا بووم به‌و وه‌زعه‌ی كه
هه‌مبوو ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی كه له‌به‌رم رۆیشتبوو،
خوێنم له به‌ده‌ندا نه‌مابوو، باوه‌ڕكه زۆر كه‌س كه
ده‌یدیتم بێزی هه‌ڵ‌ده‌ستا بۆخۆشم بێزم له خۆم ده‌كرد.
له ماوه‌ی چل رۆژدا نه‌توانی سه‌رت بشۆی یا حه‌مامێك
بكه‌ی.
پ: كاك محه‌ممه‌د! ئاماژه‌ت به‌وه كرد كه جه‌نابت به‌و
حاڵه‌وه چل تا چل‌و پێنج شه‌و له پادگان ماویه‌ته‌وه
له جیاتی ئه‌وه‌ی له بیمارستانێك له شوێنێك له ژێر
نه‌زه‌ری دوكتۆرێك دابی! جا پێمان خۆشه بزانین له‌و
ماوه‌یه‌دا له چ حاڵه‌تێكی جیسمی‌و روحی‌دا بووی؟
و:
به‌ڵێ له‌و جێگایه‌ی ئه‌منی لـێ‌بووم سێ چوار
نه‌فه‌ریان بۆ دانابووم وه‌كوو نیگابان، هه‌موو جارێ ئه‌و
بازجوویانه‌ش كه ده‌هاتن بۆ ئه‌وه‌ی فشارم بۆ بێنن یا بۆ
ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر ناره‌حه‌تم كه‌ن هه‌موو جارێ
ئیشاره‌یان به‌وه ده‌كرد كه ]شه‌هید كاك[ "هه‌مزه
بێهنام" ئه‌ویش جه‌نازه‌كه‌ی له‌وێ بوو، هه‌موو جارێ
ده‌یانگوت ئه‌وه‌تا جه‌نازه‌ی هه‌مزه بێهنامیش ئه‌وه
لێره‌یه. یا یادگاری ئه‌و هاوڕێیانه‌ی حیزبی كه
ئێعدام كراون وه‌ك مه‌لا ئه‌حمه‌د‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه
هه‌موو له‌وێ ناوه‌كانیان نووسرابوو. هه‌موو جارێ
ئیشاره‌یان به‌وانه ده‌كرد كه ئه‌تۆش رۆژێك دادێ به‌و
شێوه‌یه یادگاری خۆت ده‌بێ بنووسی‌و ئێعدام ده‌كرێی.
هه‌موو ئه‌و فشاره روحی‌و ره‌وانی‌یه بۆ ئه‌وه بوو كه
به مه‌به‌ستی خۆیان بگه‌ن. به‌داخه‌وه كاتێك ئه‌منیان
بردبوو بۆ ورمێ جمهووریی ئیسلامی له ناوچه‌ی
شاروێران‌و مه‌هاباد هه‌ر دێ‌یه‌ی سێ چوار نه‌فه‌ری
لـێ‌گرتبوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له‌تمه له حیزبه‌كه‌مان
بدا‌و هه‌م له شه‌خسی خۆم. چه‌ند نه‌فه‌رێكی گرتبوو
به‌ڵام به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك چونكه ئه‌وان ئێعترافیان
له‌سه‌ر نه‌كرابوو، كاتێك دوای ئه‌و چل رۆژه‌ی كه
هاتمه‌وه به‌خۆشی‌یه‌وه هه‌موو ئازاد كران، هێندێكیان
ده‌هێنانه‌وه‌و ده‌هاتنه لاشم له‌لای بازجووه‌كان
بێ‌ترس پێم ده‌گوتن ئه‌وانه‌تان له هیچ‌و خۆڕایی گرتوه
كاتێك ئه‌و قسانه‌یان ده‌بیست فه‌وره‌ن ئه‌وانه‌یان ئازاد
ده‌كرد ئێستا ئه‌و دۆستانه هه‌موو شایه‌دی ئه‌و
قه‌زیه‌ن.
پ: كاك محه‌ممه‌د! چۆن بوو ئه‌و دوكتورانه بڕیاریان دا
كه لاقت ببڕنه‌وه؟
و:
به‌ڵێ به هۆی ئه‌وه له سه‌ره‌تاوه چاره‌سه‌ریان
نه‌كرد دوای ئه‌وه‌ی كه هێنایانمه ئیداره‌ی
ئیتلاعاتی ورمێ شه‌وێك له‌وێ بووم دوای ئه‌و چل
رۆژه‌ی، ئه‌و شه‌وه له‌وێ مامه‌وه بۆ به‌یانیش
ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد هاتن‌و منیان
هێنایه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد. له‌وێ
پێیان گوتم، ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ئێمه ئه‌تۆ موعالیجه
بكه‌ین به بنه‌ماڵه‌كه‌ت بڵێ كه بێنه‌وه ـ چونكه
بنه‌كاڵه‌كه‌م ئه‌و كات له نێو حیزبی دیموكراتدا بوون ـ
ئه‌منیش نامه‌یه‌كم بۆ نووسین‌و له‌و نامه‌یه‌دا پێم
گوتبوون ئه‌من به‌و وه‌زعه‌كه‌وتوومه‌ته ده‌ست جمهووریی
ئیسلامی ئه‌تۆش مه‌یلی خۆته، بۆخۆت بڕیار بده ئه‌گه‌ر
پێت خۆشه ده‌نا هه‌ر له‌وێ به. دوای ماوه‌یه‌كی
ئه‌وان هاتنه‌وه‌و منیشیان برد بۆ عه‌مه‌ل. كاتێك چووین
بۆ لای دوكتۆر هه‌ر له سه‌ره‌تا پێی گوتم ئه‌تۆ لاقت
رزیوه به هۆی ئه‌وه كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه،
هه‌وه‌ڵێ هات پلاتینی ده‌لاقم كرد‌و ئه‌ویش هه‌موو
خه‌رجی خۆمان به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ته‌قریبه‌ن دوای
مانگێك لاقم رزی، دووباره بردیانمه‌وه لای ئه‌و
دوكتوره (دوكتور ئاراسته‌ی پـێ‌ده‌ڵێن)، ئه‌ویش گوتی
ده‌بێ لاقت ببڕینه‌وه لاقت چاره‌سه‌ر ناكرێ. لاقمی
بڕیه‌وه ته‌قریبه‌ن له په‌نجه‌مڕا به‌ڵام هه‌ر كه
بڕیه‌وه وه‌هۆش هاتمه‌وه، هات بۆلام گوتی وه‌ڵڵا
گوێزینگیشت كار ناكا ئه‌وێش رزیوه كه‌وابوو ده‌بێ
له‌سه‌ره‌وه‌ی گوێزینگت ڕا لاقت ببڕینه‌وه، ئه‌منیش گوتم
یه‌كجاری جا بۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ی گوێزینگم ڕا
بڕیباته‌وه. گوتی من وایان پێ نه‌گوتووم، چۆنیان
پێ‌گوتوومه ئاوام عه‌مه‌ل كردوه یانی له هه‌فته‌یه‌ك
دا دوو جار لاقی منی بڕیه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای
ئه‌وه‌ی كه بڕاوه‌ته‌وه‌ش ئێستاش ئه‌و ده‌رده هه‌ر
ده‌چێژم. چونكه له هه‌وه‌ڵه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرا یانی
جمهووریی ئیسلامی ده‌ردێكی دامه‌وتێ وابزانم هه‌تا
مردن له‌گه‌ڵم ده‌بێ. وه‌ك بیستبووم ـ دیاره به‌خۆمیان
نه‌گوتبوو ـ به‌ڵام وابزانم ئه‌وه بۆ دوو جار ئه‌و
لاقه‌ی منیان بڕیوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو
له فشاری روحی‌و ره‌وانی بۆ من ئه‌ویش ئازار‌و
ئه‌زیه‌تێك بوو بۆ من، هه‌م بۆ من هه‌م بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌م
ده‌نا هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه ده‌یانتوانی چاره‌سه‌ری
بكه‌ن. ته‌نانه‌ت دووجار دوای ئه‌و لاق برێنه‌وه‌شم
ئه‌وه هه‌موو دۆستانی نێو حیزب ئاگادارن كه من له
ده‌ردی لاقم هه‌میشه به شه‌و‌و رۆژ ده‌مناڵاند هه‌تا
ئێستا دوای هه‌شت ساڵان دوای وه‌ی دووجاریان
بریوه‌ته‌وه به‌ڵام وای چاره‌سه‌ر نه‌كردوه كه ژان
نه‌كا. ئێستاش كه هاتوومه‌ته‌وه نێو حیزبی دیموكرات
دووباره عه‌مه‌لم كردۆته‌وه چونكه ئه‌وه‌ڵ جار به
شێوه‌یه‌كی دروست‌و ئوسوولی چاره‌سه‌ریان نه‌كردوه،
ئێستاش به‌داخه‌وه ئه‌و لاقه‌ی من ئه‌و ده‌رده‌ی هه‌ر
له‌گه‌ڵه‌و وه‌زعم یه‌كجار زۆر خراپه.
پ: پێمان خۆش بوو بزانین كه شێوه‌ی دادگایی كردنی
جه‌نابت چۆن بوو؟ حوكمه‌كه‌ی به كوێ گه‌یشت؟
و:
باوه‌ڕكه هاوڕێی خۆشه‌ویست, كاتێك باسی دادگایی كردن
ده‌كرێ له كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌من هه‌ر پێكه‌نینم دێ،
چونكه ئه‌من بۆخۆم دیتوومه. ئه‌منیان زۆر بردوه بۆ
دادگا، ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی بمبه‌ن باسیان له‌گه‌ڵ كردم
كه ده‌بێ وه‌كیل بگری، منیش وه‌كیلم نه‌بوو گوتم ئه‌وه
بۆ خۆتان ده‌زانن چۆن وه‌كیل له نیزامی كۆماری ئیسلامی
دا ئه‌ویش به تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی كورد یا ئه‌وه‌ی به
جورمی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بگێرێن. گوتیان
باشه وه‌كیلێكی ته‌سخیریت بۆ ده‌گرین، وه‌كیلی
ته‌سخیرییان به نێوی محه‌ممه‌د هیندی، بۆ گرتم. به‌و
هیوایه رۆژێك ئه‌و كابرایه‌ش ببینمه‌وه تا پێی بڵێم
ئه‌تۆ چۆنت دیفاع له ئێمه كرد!
بردیانین بۆ دادگایه‌ك، كاتێك وه‌ژوور كه‌وتین.
قازی‌یه‌كه‌ی ئێمه كه‌سێك بوو كه
ئاغای هاشمزاده‌ی پێ‌ده‌ڵێن كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی
مه‌هاباد‌و ده‌وروبه‌ره، هه‌موو ده‌یناسن هه‌موو له
جینایه‌ته‌كانی وی ئاگادارن هه‌تا ئێستا زیاتر له پێنج
شه‌ش كه‌س له تێكۆشه‌رانی دیموكرات به حوكمی وی
ئێعدام كراون.
هه‌ركه وه‌ژوور كه‌وتم ئیهانه‌تێكی گه‌وره‌ی پێ‌كردم
كه لێره‌دا بۆ گێڕانه‌وه نابێ, چونكه زۆر ناحه‌ز بوو،
یه‌كی دیكه‌ی له‌كن راوه‌ستابوو ئه‌و لێی وه‌جواب هات
گوتی ئه‌تۆ نابێ ئه‌و قسانه بكه‌ی، ئینسانی زۆر
گه‌وره له حیزبی دیموكرات دا هه‌ن، خۆ به‌خۆ هه‌ر وا
قسه‌یان ده‌كرد له‌ناكاو ئه‌و به‌ناو وه‌كیله‌ی بۆ منیان
گرتبوو ده‌با هاتبا دیفاعی له‌من كردبا وه‌ژوور كه‌وت،
هه‌ركه‌وه‌ژوور كه‌وت سڵاوی كردوو ئێمه‌ش سڵاومان
لێوه‌رگرته‌وه‌و یه‌كده‌فعه چاوی به‌من كه‌وت، گوتی
كاكه‌گیان ئه‌تۆ "مفسد فی‌الارچ"ی یانی فاسیدی سه‌ر
ئه‌رزی. حاجی ئاغاش پیاوی چاكه. باوه‌ڕكه له‌و دوو
كه‌لیمه زیاتر یه‌ك كه‌لیمه‌ی دیكه‌ی نه‌گوت یانی هیچ
دیفاعێكی له‌من نه‌كرد هه‌ر كه ئه‌و دوو كه‌لیمه‌ی گوت
وه‌ده‌ركه‌وت له ژوورێ.
دوای ئه‌و چه‌ند كه‌لیمه قسه منیان برده‌وه بۆ
ئیداره‌ی ئیتلاعات، پاش نزیك سێ مانگان حوكمی ئیعدام
به من درا. ئه‌وه بۆ من شتێكی ئاسایی بوو. زۆر له‌مێژ
بوو ده‌مزانی ئه‌و حوكمه بۆ من هه‌ر دێ، كاتێك
حوكمه‌كه‌یان پێ‌راگه‌یاندم، سروشتی‌یه كه پێم ناخۆش
بوو. راگه‌یاندنی حوكمی ئێعدام بۆ هه‌موو ئینسانێك
ناخۆشه به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی پێشمه‌رگه مه‌عمووله‌ن شتێكی
ئاسایی‌یه چون ئێمه هه‌ر كات‌و ساتێك ده‌گه‌ڵ مه‌رگ
به‌ره‌ورووین ده‌یان جار تووشی ده‌رگیری بووینه، زۆرجار
ده‌وره‌یان داوین له ماڵان‌دا كه‌وابوو ئه‌و حوكمه‌ش
نه‌یتوانی هیچ له بیروباوه‌ڕی ئێمه كه‌م بكاته‌وه.
پ: كاك مه‌حه‌ممه‌د! یه‌كێك له تاكتیكه‌كانی كۆماری
ئیسلامی به‌گشتی، مه‌ئمووره‌كانی ئیتلاعات چ له زیندان
چ له دادگاكان‌دا چ له نێو ئیداره ئیتلاعاتی‌یه‌كاندا
ئه‌وه‌یه له پێشدا به زمانێكی چه‌ور‌و شیرین‌و پڕ له
به‌ڵێنی‌و به‌قه‌ولی خۆیان به ئیحترامه‌وه له گه‌ڵ
تێكۆشه‌ری سیاسی روو به روو ده‌ن. بۆوه‌ی كه بتوانن
ئیعترافیان لێوه‌رگرن، كه زانییان به‌و شێوه‌یه به هیچ
كوێ ناگه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ن به فشاری روحی‌و هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شه‌و ترساندن‌و تۆقاندن. سه‌باره‌ت به‌و جۆره
رفتارانه‌یان بۆمان بدوێ؟
و:
مه‌عمووله‌ن كه‌سێك كه حوكمی ئێعدامی پێ‌ده‌ده‌ن ئیدی
دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئیجرای كه‌ن
ئه‌وه موشه‌خه‌س ده‌كرێ, به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌من هه‌تا
ئه‌و كاته‌ی كه حوكمه‌كه‌م شكا باوه‌ڕكه به ده‌یان جار
ئه‌و حوكمه‌یان لـێ‌زیندوو ده‌كردمه‌وه. چه‌ند جاران هاتن
كه ئیجرای بكه‌ن جا ئیدی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆ خۆیان
ده‌زانن یا به چه‌ند هۆیه‌ك ئیجرایان نه‌كرد. به‌ڵام
ئه‌وه هه‌موو فشاری روحی‌و ره‌وانی بوو بۆ منیان
ده‌هێنا. هه‌ر جارێ ده‌هاتن كه ئه‌وه حوكمه‌كه‌ت شكاوه
یا جارێكی دیكه پێیان ده‌گوتم كه فڵان كه‌س یان فڵان
جێگا قبووڵی نه‌كردوه، حوكمه‌كه هه‌ر له جێی
خۆیه‌تی‌و هه‌ر ده‌بێ ئێعدامت كه‌ین. هه‌موو ئه‌وانه
فشاری روحی‌و ره‌وانی بوون بۆ منیان ده‌هێنا. به‌ڵام
یه‌كێك له شانازی‌یه‌كانم ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هیچ
دڵسۆزێكی حیزبی یا ئه‌ندامێكی حیزبی به ئیعترافی من
نه‌گیراوه، ئێستاش ئێمه كه كادری ئه‌و حیزبه‌ین یا
پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه‌ین, جێگای متمانه‌ی ئه‌و
خه‌ڵكه‌ین له ماوه‌ی
ئه‌و چه‌ند ساڵه زندانی‌یه كه له زیندان بوومه
هه‌میشه جێگای متمانه‌ی دڵسۆزانی حیزب بووم. هه‌میشه
بیروڕایان ده‌گه‌ڵ من ده‌گۆڕی‌یه‌وه ئه‌وه بۆ من
شانازی‌یه. یا ئه‌وه كه جاروبار ده‌هاتمه‌وه
مه‌ره‌خه‌سی، باوه‌ڕكه ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌نده‌یان رێز‌و
حورمه‌ت ده‌گرتم كه هیچ كات له‌بیری ناكه‌م. به‌و
هیوایه بتوانین ئاوات‌و ئامانجی شه‌هیده‌كانمان‌و
خه‌ڵكی كوردستان وه‌دی بێنین.
پ: تكایه له‌باره‌ی تێكه‌ڵاوكردنی به‌ندیی سیاسیی‌و
ناسیاسی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا بۆمان
بدوێ؟
و:
له زیندانی ورمێ به‌ندێكیان هه‌یه به ناوی به‌ندی
دوازده كه به‌ندی سیاسییانی پێ‌ده‌ڵێن به‌داخه‌وه
ئه‌وێش ئالووده بووه كه زۆرم پێ‌ناخۆشه به‌ڵام له
زیندانی مه‌هاباد كه من ماوه‌ی زیندانی‌یه‌كه‌م زیاتر
له مه‌هاباد بوو، له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره ئینسانێك
زیندانیم كێشاوه، قاتڵ‌ی تێ‌دا بوو، موعتادی تێ‌دا بوو،
كه‌سانی دیكه‌ی تێ‌دا بوو كه له‌سه‌ر شتی دیكه گیرا
بوون، ئینسانی زۆر چاكیشی تێدابوو پیاو حه‌ق بڵێ مرۆڤی
زۆر موحته‌ره‌میشی تێدابوو به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش بۆ ئێمه
به جورمی سیاسی گیرابووین یان پێشمه‌رگه‌ی حیزب بووین،
ناخۆشه زیندانی كێشان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ئه‌فراده.
به‌و حاڵه‌ش ئێمه ئه‌ركی خۆمان له ئه‌ستۆ بوو، ئه‌گه‌ر
ئه‌وكاته‌ی كه له ده‌رێ بووین خه‌ریكی شێوه‌یه‌ك له
خه‌بات بووین، زیندانیش بۆخۆی شێوه موبارێزه‌كه‌یه كه
ئینسانه سیاسی‌یه‌كان ده‌بێ هه‌میشه ئه‌وه
له‌به‌رچاوگرن یانی ئه‌و جۆره‌ی كه پێویسته ده‌بێ
شه‌خسییه‌تی خۆیان‌و ئه‌و جه‌ره‌یانه سیاسی‌یه‌ی كه
له‌سه‌ری ده‌گیرێن رابگرن. به‌ڵێ ده‌بێ ئه‌وێش بكه‌ن
به مه‌یدانێكی دیكه‌ی تێكۆشان‌و خه‌بات ده‌گه‌ڵ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه په‌ره‌پێده‌ری ئیعتیاد‌و دزی‌و فه‌سادن،
هه‌روه‌ها رێنوێنی كردنی هێندێك
له ئه‌فراد، هه‌مووی ئه‌وانه له ئه‌ستۆی ئه‌و
كه‌سانه‌یه كه به جورمی سیاسی ده‌كه‌ونه ئه‌و
شوێنانه.
پ: یانی جه‌نابت وه‌كوو شورشگێڕێك به ئه‌ركی
شۆرشگێڕانه‌ی خۆتت ده‌زانی كه له‌وێدا روون كردنه‌وه‌ت
هه‌بێ‌و بۆ هێنانه سه‌ررێی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌جۆرێك
چه‌واشه كرابوون؟
و:
به‌ڵـێ زۆركه‌س شاهیده كه ئه‌من ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ستم
هاتوه یا به قسه‌یان كردوم ئه‌و كه‌سانه‌م رێنوێنی
كردوه به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فكریان له‌گه‌ڵ
هێندێ كه‌سی دیكه فه‌رقی هه‌بوو.
پ: هاوڕێ گیان! وه‌ختێك به‌ندی‌یه‌كان زانییان جه‌نابت
كادری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی‌و به‌م
شێوه‌یه كه‌وتوویه‌ته ده‌ست ئه‌م دژی گه‌لییانه، چۆن
هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كردی له باره‌ی رێز‌و
حورمه‌ت‌و له‌باره‌ی متمانه‌وه به جه‌نابت؟
و:
به خۆشی‌یه‌وه ئه‌من له ماوه‌ی ئه‌و نزیك به نۆ
ساڵه‌دا كه زیندانیم كێشاوه له ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و
له زیندانی ورمێ‌و له زیندانی مه‌هاباد‌و له
زیندانی تاران هیچ زیندانی‌یه‌ك بێ‌حورمه‌تیی پێم
نه‌كردوه، زۆركاریان بۆ ده‌كردم، هه‌میشه به چاوی
رێزه‌وه سه‌یریان كردوم، ئه‌من پێم وایه به هیچ
شێوه‌یه‌ك ناتوانم باس له فیداكاریی ئه‌و كه‌سانه بكه‌م
كه له ماوه‌ی ئه‌و نۆ ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ من هاوكارییان
كردوه.
پ: ئاكامی حوكمی ئێعدامت چی لێهات‌و جه‌نابت چۆن ئه‌و
ده‌رفه‌ت‌و هه‌له‌ت بۆ ره‌خسا كه بگه‌ڕێنه‌وه نێو
ریزه‌كانی حیزبی دیموكرات؟
و:
هاوینی ساڵی 81 حوكمه‌كه‌ی من بوو به ئه‌به‌د، دوای
چوار پێنج مانگان به سه‌نه‌دێكی زۆر، سه‌د‌و په‌نجا
میلیۆن تمه‌ن مه‌ره‌خه‌سییان دا به من بۆ ماوه‌ی پێنج
رۆژان دوای ئه‌و پێنج رۆژه ته‌قریبه‌ن هه‌ر به مانگێ
جارێك چل‌و هه‌شت سه‌عات مه‌ره‌خه‌سییان ده‌دامێ. هه‌تا
ئه‌مساڵ
كه به زۆری پێنج رۆژیان دامێ‌و له ماوه‌ی ئه‌و پێنج
رۆژه‌دا له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكم وه‌رگرت‌و هاتمه‌وه نێو
ریزه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران.
پ: له هاتنه‌وه‌ت بۆ نێو ریزی
كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی
ئێران هه‌ستت به‌چی كرد؟
و: هه‌ستم به شانازی‌و خۆشحاڵی كرد كه توانیم بۆ
جارێكی دیكه‌ش هاوسه‌نگه‌رانی رۆژانی سه‌خت‌و دژوارم
ببینمه‌وه.
پ: دواین پێشنیار‌و دوایین قسه‌ت بۆ گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران، تێكۆشه‌ران‌و زیندانییانی سیاسی،
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان چیه؟
و:
من له‌و حه‌دده‌دا نیم په‌یامێكم هه‌بێ به‌ڵام داوا له
خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ده‌كه‌م كه ریزه‌كانیان
یه‌كگرتووتر بكه‌ن، له‌وه زیاتر پشتیوانی له حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران بكه‌ن، له سه‌رانسه‌ری
كوردستان زیندانیی سیاسیمان هه‌یه یا بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدمان هه‌یه داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌م سه‌ر
له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بده‌ن سه‌ر له زیندانییانی
سیاسی بده‌ن. پێموابێ ئه‌وه هێندێك له ده‌رد‌و
ناره‌حه‌تی‌یه‌كان كه هه‌یانه كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئیتر سوپاس
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره ٤١٣
ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا
|