|
وتووێژ له‌گه‌ڵ هاوڕێ سه‌لاح خزری، به‌بۆنه‌ی
رزگاربوونی له زیندانی كۆماری ئیسلامی

هه‌ڤپه‌یڤین: دارا ناتق
به‌رێز
كاك سه‌لاح پێشه‌كی سه‌باره‌ت به رزگاربوونتان
پیرۆزباییت پێ ده‌ڵێین؟
و: ئێمه‌ش سوپاستان ده‌كه‌ین، زۆر خۆشحاڵم
كه بۆ جارێكی دیكه‌ش گه‌ڕامه‌وه نێو هاورێیان‌و
خۆشه‌ویستانمان له نێو ریزی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و له‌و هه‌له كه‌ڵك وه‌رده‌گرم‌و رێز‌و
حورمه‌تی خۆم پێشكه‌ش به هه‌موو زیندانییانی سیاسی
ده‌كه‌م‌و سوپاسی ئێوه‌و رۆژنامه‌ی "كوردستان"یش
ده‌كه‌م.
پ: تكایه هێندێك له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی
رووداوی گیرانی خۆتان بۆمان باس كه‌ن؟
و: ئێمه له پاییزی 1378دا له‌گه‌ڵ سێ
هاورێی دیكه بۆ جه‌وله‌یه‌كی سیاسی گه‌ڕاینه‌وه
كوردستان‌و له 14/7/1378دا له گوندی قه‌ڵات سه‌ربه
ناوچه‌ی مه‌نگوڕایه‌تیی پیرانشار كه‌وتینه كه‌مینی
هێزه‌كانی دوژمن‌و ده‌رگیر بووین. كاتژمێر 5/3ی
دوانیوه‌رۆ شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ر له نێوان ئێمه‌و
هێزه‌كانی رێژیم‌دا ده‌ستی پێ‌كرد، كه به‌داخه‌وه له‌و
شه‌ڕه‌دا دوو هاوڕێمان به نێوی عه‌وڵای ته‌به‌رزه‌و
مورادی ره‌حیم‌زاده شه‌هید بوون‌و ئێمه‌ش به برینداری
به‌دیل گیراین.
پ: كاتێك كه هاوڕێكانت شه‌هید بوون‌و تۆ‌و
هاورێیه‌كه‌ت به برینداری به دیل گیران، چ هه‌ستێكت
هه‌بوو؟
و: له راستی‌دا ئه‌و رووداوانه هیچ‌كات
ته‌وسیف ناكرێن، یانی ناتوانم بڵێم چۆن بوو. به‌ڵام
دۆخێكی یه‌كجار ناخۆش بوو، چونكه دیار نه‌بوو ئێمه بۆ چ
ماوه‌یه‌ك له هاورێیانمان جودا ده‌بین. له‌و كاته‌دا كه
ئاگادار بووین كه دوو هاوڕێی خۆشه‌ویستمان شه‌هید بوون‌و
به یه‌كجاری ماڵئاواییان له ئێمه كردوه، به‌ڕاستی بۆ
ئێمه زۆر ناخۆش بوو.
پ: ئایا ئێوه به‌دوای گیرانتان‌دا
ئه‌شكه‌نجه كران؟
و: به‌ڵێ ئه‌شكه‌نجه هه‌بوو. دوای
ئه‌وه‌ی كه گیراین ـ هه‌ر له كاتی گیرانمان‌دا كه
ئێمه بریندار بووین ـ ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئێمه له
لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه به قۆنداغه تفه‌نگ، به شه‌ق‌و به
مست ده‌ستی پێ كرد. ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی جۆراوجۆر بۆ
ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر روحیاتی ئێمه
دابنێن، به ئێمه ده‌گه‌یشت.
پ: تكایه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی
بازجوویی‌كردنی خۆتان بۆ ئێمه بدوێن؟
و: ئێمه له ماوه‌ی 80 رۆژ له زیندانی
ئیتیلاعات‌دا ماینه‌وه، له راستی‌دا بازجوویی‌یه‌كانی
ئێمه له‌سه‌ر وه‌زعییه‌تی نێوخۆی حیزب یان له‌سه‌ر ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه به‌هه‌رحاڵ هاوكاری ئێمه بوون له
نێوخۆی وڵات‌دا یان ئێمه‌یان ناسیبوو، تأكید ده‌كرا.
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه هه‌ركاتێك كه بازجوویی‌و ئه‌و
شتانه‌ی كه له ئێمه‌یان ده‌ویست یانی وه‌ریان ده‌گرت
له راستی‌دا ده‌ستی ده‌كرد به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و
سووكایه‌تی‌و بچووك كردنه‌وه‌ی ئێمه.
پ: بۆ چ ماوه‌یه‌ك له ژووری
تاكه‌كه‌سی‌دا به‌ند كران؟
و: به‌ڵێ ئێمه بۆ ماوه‌ی 80 رۆژ یانی
نێزیك به سێ مانگ له زیندانی تاكه‌كه‌سی‌دا بووین.
پ: هێندێك له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی
دادگایی‌كردنی خۆتان بۆمان بدوێن؟
و: ئێمه به‌دوای ئه‌و 80 رۆژه‌دا كه
بردیانین بۆ دادگا، له دادگا نه ته‌نیا هه‌یئه‌تی
مونسیفه‌ی لـێ نه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ به‌رگری‌كردن له
خۆمان بێ‌به‌ش كراین، ئێمه له بوونی وه‌كیل بێ‌به‌ش
كراین، یانی له راستی‌دا دادگایه‌ك بوو ته‌شریفاتی كه
له‌ودا توانای هیچ جۆره به‌رگری‌كردنمان له خۆمان
نه‌بوو.
پ: هه‌روه‌ك ده‌زانین ئێوه دوای
ماوه‌یه‌ك له زیندانی ورمێ‌را نێردران بۆ زیندانی شاری
كه‌ره‌ج، مه‌به‌ستی رێژیم له‌و كاره چ بوو؟
و: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حوكمی ئێمه 20
ساڵ ته‌بعید بۆ زیندانی كه‌ره‌ج بوو، یانی له راستی‌دا
حوكمه‌كه‌ی ئێمه ته‌بعید بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئێمه
له زیندانی ورمێ بووین چه‌ند جار ئێمه‌یان برد بۆ
زیندانی كه‌ره‌ج، به‌ڵام له‌به‌ر ته‌واونه‌بوونی
په‌روه‌نده، له زیندانی ره‌زای شاری كه‌ره‌ج ئێمه‌یان
وه‌رنه‌گرت، له راستی‌دا ته‌بعیدكردنی ئێمه زۆر
ئاگاهانه بوو، هه‌رچه‌ند كه حوكمی ئیعدامیان به ئێمه
نه‌دابوو، به‌ڵام له راستی‌دا حوكمێكی زۆر ئاگاهانه‌یان
به ئێمه دابوو. چوون ده‌بێ بڵێم زیندانی ره‌زای شاری
كه‌ره‌ج زیندانێكه كه ته‌بعیدگایه، یانی شوێنێكه كه
زیندانیی سیاسی زۆر به‌كه‌می لـێ ده‌بێ. ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له‌وێ ده‌بن، هه‌موویان له شوێنه‌كانی
دیكه‌وه ته‌بعید كراون. زیندانی‌یه‌كانی ئه‌وێ هه‌موو
تێكه‌ڵاون. (جورمه‌كان زیاتر) دزی، مه‌واددی موخه‌ددیرو
یان قه‌تڵن. بۆیه مانه‌وه بۆ زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان
له نێو ئه‌و زیندانییانه‌دا به‌راستی زۆر دژواره.
نه‌بوونی كتێبخانه، نه‌بوونی ئیمكاناتی وه‌رزشی‌و...،
شوێنێكی زۆر خه‌ته‌رناك بوو. ئه‌نواعی نه‌خۆشی له‌نێو
زیندان‌دا هه‌بوو كه به راستی بۆ ئێمه زۆر سه‌خت بوو.
پ: روانگه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی زیندانییان
سه‌باره‌ت به ئێوه چۆن بوو؟
و: ده‌بێ ئه‌و پرسیاره‌تان به دوو به‌ش
دابه‌ش ده‌كه‌م. چونكه ئێمه 3 ساڵ‌و نیو له زیندانی
ورمێ بووین، دوو ساڵیش له زیندانی كه‌ره‌ج بووین. له
زیندانی ورمێ ئه‌و زیندانییانه‌ی كه لێی بوون
(خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوون)و زۆربه‌یان زانیاری‌یان له‌سه‌ر
حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵكی كورد‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی
دێموكرات هه‌یه، بۆیه به چاوی رێزه‌وه ده‌یانڕوانیه
ئێمه، یانی زۆر رێز‌و حورمه‌تیان ده‌گرتین، نه‌ك هه‌ر
هی ئێمه، به‌ڵكوو هی ته‌واوی به‌ندی‌یه
سیاسی‌یه‌كانی زیندانی ورمێ. به‌ڵام له زیندانی
كه‌ره‌ج‌دا به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و
خه‌ڵكانه‌ی كه له‌وێ‌دا به‌ند كرابوون، ده‌رك‌و ئاگاهیی
ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر حیزبی دێموكرات نه‌بوو، له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی كورد به‌گشتی هیچ ئاگاهی‌یان نه‌بوو، بۆیه‌ش
ئێمه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌گه‌رمی وه‌رنه‌گیراین.
كه‌سێك كه جینایه‌تی كردوه له راستی‌دا ناتوانێ
ئاگاهی‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئێمه هه‌بێ یان رێز‌و
حورمه‌تی ئێمه بگرێ.
پ: رێژیم بۆ به چۆك‌داهێنانی
زیندانییانی سیاسی له چ شێوازگه‌لێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ؟
و: له راستی‌دا كۆماری ئیسلامی بۆ به
چۆك‌داهێنانی زیندانییانی سیاسی له نێو زیندانه‌كانی
خۆی‌دا، هه‌ر كارێك له‌ده‌ستی بێ ئه‌نجامی ده‌دا. بۆ
نموونه واریدكردنی ئه‌نواعی مه‌واددی موخه‌ددیر یان
په‌ره‌پێدان به بێ ئه‌خلاقی‌و زۆر كاری نابه‌جێ له
نێو زیندانی‌یه‌كان‌دا، ئه‌وانه‌و زۆر شتی دیكه
سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامین له زیندانه‌كان‌دا. به‌ڵام
به خۆشی‌یه‌وه زۆربه‌ی زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان ئه‌و
پیلانه‌ی رێژیمیان به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه‌و موبارزه‌یان
له‌گه‌ڵ‌دا كردوه‌و بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیندانییانی
دیكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م پیلانانه‌ی رێژیم هه‌وڵی خۆیان
داوه.
پ: رۆڵی ئێوه به نیسبه‌ت
پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی رێژیم به چ
شێوه‌یه‌ك بوو؟
و: ئێمه‌ش به پێی توانا له‌گه‌ڵ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵمان‌دا ده‌ژیان، ئه‌وانه‌ی كه
ده‌مانزانی له شته‌كانی ئێمه تێ‌ده‌گه‌ن‌و ده‌ركی
ده‌كه‌ن، قسه‌مان ده‌كرد‌و پێمان راده‌گه‌یاندن كه
كۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستی له‌و پیلانگێریانه له نێو
زیندان‌دا چیه؟ ته‌نیا به مه‌به‌ستی به چۆك‌داهێنانی
شۆڕشگێڕانی كورد‌و لاوازیی خۆڕاگرانی گه‌لی كورد له
نێو زیندانه‌كان‌دا ئه‌و كارانه ده‌كا. ئێمه هه‌موو
هه‌وڵی خۆمان داوه بۆ ئاشكراكردنی پیلانه‌كانی دوژمن.
پ: كۆماری ئیسلامی زۆرجار رای‌گه‌یاندوه
كه ئێمه زیندانیی سیاسی‌مان نیه. ئێوه وه‌ك
زیندانی‌یه‌كی تازه رزگاربوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆخۆت
به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ ناراستیی ئه‌و قسه‌یه، له‌م
باره‌یه‌وه ده‌ڵێی چی؟
و: كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای
هاتنه سه‌ركاریه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌ر گوتوه كه ئێمه
زیندانیی سیاسی‌مان نیه. ئه‌و كاته‌ی كه زیندانه‌كانی
رێژیم پڕ له زیندانیی سیاسی بوون، هه‌میشه گوتویه‌تی
كه ئێمه زیندانیی سیاسی‌مان نیه‌و ئه‌وانه‌ی كه
له‌سه‌ر دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ حكوومه‌ت گیراون، به خراپكار‌و
دزو جه‌رده له قه‌ڵه‌م دراون. له راستی‌دا (ئێستا) له‌و
هه‌لومه‌رجه‌ی كه له نێوخۆی ئێران‌دا پێك هاتوه، به
شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌ڵێن جورمی سیاسی‌مان نیه. ده‌ڵێن
جورمی سیاسی له یاسای ئێمه‌دا شرۆڤه نه‌كراوه،
كه‌واته ده‌بێ بلێم له یاسای كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت
ده‌جووڵێنه‌وه یان موبارێزه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی
ده‌كه‌ن به "مفسدفی‌الارچ" ده‌ناسرێن، یانی وه‌كوو
تاوانبارێكی سیاسی چاویان لـێ ناكه‌ن. ده‌ڵێن
ئه‌وانه‌ی كه موبارێزه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت‌دا ده‌كه‌ن،
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا ده‌كه‌ن‌و "مفسدفی‌الارچ"ن. هه‌ر
بۆیه ئێمه تاوانی سیاسی‌مان نیه. ئه‌وانه‌ی كه
ئێوه‌ش به تاوانی سیاسی نێویان ده‌به‌ن ئه‌وانه
"مفسدفی‌الارچ" ن. ئه‌وانه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ خوا‌و
نوێنه‌ری خوا له‌سه‌ر عه‌رزدا هه‌یه.
پ: ئایا قه‌ت بیرت له‌وه ده‌كرده‌وه كه
رۆژێك له رۆژان رزگار بی‌و جارێكی دیكه بگه‌رێیه‌وه
بۆ ئامێزی هاورێیان‌و هاوسه‌نگه‌رانت؟
و: به‌ڵێ ئه‌و هیوایه هه‌میشه له دڵی
ئێمه‌دا هه‌بوو، یانی نه به‌و زوویانه كه ئێستا رووی
داوه. ئێمه هه‌میشه چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه بووین كه 10
تا 15 ساڵ دوای ئه‌و زیندانی‌كێشانه، به ئاواتی خۆمان
بگه‌ین. به‌ڵام به خۆشی‌یه‌وه هه‌ل ره‌خساو ئێمه زووتر
له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا گه‌یشتینه‌وه ئامێزی
هاوڕێیانمان له‌نێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران‌دا.
پ: له كاتی رزگاربوون‌و هاتنت بۆ نێو
ریزی هاورێیانت، چ هه‌سێكت هه‌بوو؟
و: یه‌كجار زۆر خۆشحاڵ بووم، هه‌ستم
ده‌كرد كه جارێكی دیكه له دایك بوومه‌ته‌وه‌و ژیانێكی
تازه‌م ده‌ست پێ كردۆته‌وه.
پ: دوا وته‌ت چیه؟
و: به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌ره‌وپێشچوونی
ئاگاهی‌و هوشیاریی خه‌ڵك، ئێمه‌ش داوامان له خه‌ڵك
هه‌یه پشتیوانیی حیزبی خۆیان واته حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران بن، له ماوه‌ی ئه‌م خه‌باته دوور‌و
درێژ‌و خوێناوی‌یه‌دا، ده‌بێ بڵێم حیزبی دێموكرات به
پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران هێزی
سه‌ره‌كی بووه، بۆیه داوا ده‌كه‌م زیاتر له جاران
پشتگیری له حیزبی دێموكرات‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران بكه‌ن.
سه‌رچاوه
کوردستان مێدیا ، رۆژنامه‌ی کوردستان 411 |