|
ئێمه به‌ندیخانه‌مان وه‌ك سه‌نگه‌رێكی دیكه‌ی خه‌بات
سه‌یر ده‌كرد
سه‌رچاوه کوردستان ژماره 410
وتووێژ له‌گه‌ڵ
ئیدریس پوورهورمزی
سه‌باره‌ت به ده‌ربازبوونی له به‌ندیخانه‌ی كۆماری
ئیسلامی
هه‌ڤپه‌یڤین: دارا ناتق
له نێوه راسته‌كانی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ‌دا هاورێیان
ئیدریس‌و سه‌لاح كه پێنج ساڵ بوو له به‌ندیخانه‌ی
رێژیمی دژی ئینسانی كۆماری ئیسلامی‌دا بوون، له
ده‌رفه‌ت كه‌ڵكیان وه‌رگرت‌و خۆیان گه‌یانده‌وه نێو
هاورێ‌و هاوسه‌نگه‌رانیان.
ئه‌و دوو هاورێ‌یه به بیروباوڕیه‌مان، پێنج ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر، له ناوچه‌ی پیرانشار له‌گه‌ڵ دوو
تێكۆشه‌ری دیكه‌ی حیزب به ناوه‌كانی هاورێیان
عه‌بدوڵڵا ته‌به‌رزه‌و موراد ڕه‌حیمزاده، له لایه‌ن
هێزه‌كانی رێژیمه‌وه گه‌مارۆ دران‌و هێرشیان كرایه
سه‌ر. له به‌ره‌نگاری‌یه‌كی نابه‌رامبه‌ردا به داخه‌وه
هاورێیان مورادو عه‌بدوڵڵا شه‌هید بوون. كاك ئیدریس‌و كاك
سه‌لاحیش به برینداری به دیل گیران.
"كوردستان" به بۆنه‌ی رزگاریی ئه‌و دوو تێكۆشه‌ره له
به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و شادبوونه‌وه‌یان به
دیداری هاورێیان‌و هاوبیرو باوه‌ریان، به گه‌رمی
پیرۆزبایی له‌وان‌و له تێكڕای ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
حیزب دهكاو جارێكی دیكه به‌خێر هاتنه‌وه‌یان پێ
ده‌ڵێ. له‌م ژماره‌یه‌دا چاوپێكه‌وتنی "كوردستان" له
گه‌ڵ هاورێ ئیدریس بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. له ژماره‌ی
داهاتووش‌دا وتووێژه‌كه‌ی كاك سه‌لاح‌تان پێشكێش
ده‌كه‌ین.
پ:
به‌رێز كاك ئیدریس! پیشه‌كی سه‌باره‌ت به رزگاربوونتان
له زیندان پیرۆزبایی‌تان لێ ده‌كه‌م؟
و:
زۆر سوپاس، ئێمه‌ش خۆشحاڵین له وه‌ی كه جارێكی دیكه
دوای زیاتر له پێنج ساڵ مانه‌وه له به‌ندی
كۆنه‌په‌رستی‌دا، جارێكی دیكه به دیتنی هاورێیان‌و
خۆشه‌ویستانمان له نێو حیزبی دێمۆكرات‌دا شاد
ده‌بینه‌وه. هه‌ر لێره‌دا ئیجازه‌م پێ بده له‌م
ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌رگرم‌و سڵاو بنێرم بۆ هه‌موو
زیندانییانی سیاسی كه له راستی‌دا باشترین ساڵه‌كانی
ته‌مه‌نی ژیانی خۆیان له سه‌خت‌ترین‌و دژوارترین
هه‌لومه‌رج‌دا تێپه‌ر ده‌كه‌ن.
پ:
به‌رێز كاك ئیدریس! هه‌روك ده‌زانین تۆ‌و هاورێیانت چه‌ند
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 14ی ره‌زبه‌ری 1378 له كاتی
گه‌شتێكی سیاسی‌دا له ناوچه‌ی پیرانشار، هێرشێكی
نیزامیتان له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه كرایه سه‌رو
له ئاكام‌دا چه‌ند هاورێیه‌كی پێشمه‌رگه شه‌هید كران،
تۆ‌و هاورێ سه‌لاحیش به برینداری به دیل گیران، تكایه
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی ئه‌م رووداوه بۆمان بدوێن؟
و:
به‌ڵێ، ئێمه رۆژی چوارشه‌ممه 14ی ره‌زبه‌ری 1378 له
گوندی قه‌ڵات سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌نگورایه‌تیی پیرانشار
له ماڵێك مابووینه‌وه. ساعه‌ت 3.5 دوانیوه‌رۆ له پڕ
ئاگادار كراین كه له لایه‌ن هێزێكی زۆری دوژمنه‌وه
گه‌مارۆ دراوین، هه‌ر ده‌سبه‌جێ دراینه به‌ر ده‌سڕێژو
شه‌رێكی نابه‌رامبه‌رو ده‌سته‌و یه‌خه، له گه‌ڵ
هێزه‌كانی دوژمن ده‌ستی پێ‌كرد. نزیك به چوار كاتژمێر‌و
نیو به‌رگریمان له خۆمان كرد، كه به داخه‌وه دوو كه‌س
له هاورێیانی خۆشه‌ویستمان به ناوه‌كانی كاك
عه‌بدووڵڵا ته‌به‌رزه‌و كاك موراد ره‌حیم‌زاده شه‌هید
بوون‌و من‌و كاك سه‌لاحیش به برینداری به‌دیل گیراین.
پ:
دوژمن به دوای به دیل گیرانتان، به چ شێوه‌یه‌ك له
گه‌ڵ ئێوه‌دا هه‌ڵسوو كه‌وتی كرد؟
و:
كۆماری ئیسلامی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان‌و دنیا
ده‌یناسن، چونكی كارنامه‌یه‌كی ره‌شی هه‌یه، هه‌ر به‌و
پێه‌ش ده‌گه‌ڵ ئێمه‌دا یه‌كجار زۆر ناحه‌زو به نادروستی
جووڵانه‌وه‌و هه‌ر له‌و كاته‌وه كه ئێمه به دیل
گیراین، به شێوه‌یه‌كی زۆر ناحه‌ز ره‌فتاریان له گه‌ڵ
كردین، زۆریان لـێ‌داین، له‌و شوێنه‌ی كه به دیل گیراین
به قۆنداغه تفه‌نگ‌و به شێوه‌ی جۆراو جۆر ئازاریان
داین، دواتر كه بردیانین بۆ ئیداره‌ی ئیتیلاعات، ئه‌و
ره‌فتاره ناحه‌زانه هه‌ر درێژه‌یان هه‌بوو، به شێوه‌ی
جۆراوجۆر ئه‌شكه‌نجه ده‌كراین وه‌ك: هه‌ڵ‌واسین، لێدان
به شه‌ق، سمێڵ هه‌ڵقه‌ندنه‌وه، به تایبه‌ت
ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی، چونكه ئه‌شكه‌نجه‌ی جیسمی لانی
كه‌م ئومێدی ئه‌وه‌ی كه رۆژێك ته‌واو ده‌بێت،
ته‌حه‌ممول ده‌كرێ، ته‌حه‌ممول كردنی ئاسانه، به‌ڵام
ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی ته‌حه‌ممول كردنی نه‌ته‌نیا دژواره،
به‌ڵكوو ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌گه‌ڵمان ده‌بێت‌و هه‌ر
ده‌مێنێته‌وه.
پ:
ئێوه به برینداری به دیل گیران، ئایا بۆ چاره‌سه‌ری
برینه‌كانتان ئێوه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد؟
و:
له راستی‌دا دوژمن پێی خۆش نه‌بوو ئێمه بمرین، پێیان
وابوو كه زیندوو مانه‌وه‌ی ئێمه به قازانجی ئه‌وان
ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه زانیاریمان لـێ وه‌ربگرن، ته‌نیا
له‌و ئاسته‌دا كه نه‌هێڵن ئێمه بمرین، پێمان
راده‌گه‌یشتن، ئه‌گینا به‌و جۆره‌ی كه پێویست بوو به
برینه‌كانمان را نه‌ده‌گه‌یشتن، له‌و چه‌ند رۆژه‌دا كه
له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه(ی ئیداره‌ی ئیتیلاعات)
بووین، به هۆی ئه‌وه كه ئێمه‌یان به كادری ئیداره‌ی
ئیتیلاعات ناساندبوو، پێرسوَنێلی
نه‌خۆشخانه‌كه تا راده‌یه‌ك پێمان راده‌گه‌یشتن، له
ترسی ئه‌وان. به‌ڵام كه دواتر گواستیانینه‌وه بۆ
ئیداره‌ی ئیتیلاعات به هیچ جۆرێك به‌و جۆره‌ی كه
پێویست بوو پێمان رانه‌ده‌گیشتن، هه‌ر بۆیه برینه‌كانمان
پاش ماوه‌یه‌ك چڵكیان كرد، زۆری پێ‌چوو تا توانیمان
بگه‌رێینه‌وه سه‌ر حاڵه‌تی ئاسایی‌و باش بینه‌وه.
پ:
دوژمن بۆ زانیاری وه‌رگرتن له ئێوه زۆرتر له چ
شێوه‌یه‌ك كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت؟
و:
وه‌ك عه‌رزم كردی له هه‌ر دوو شێوه هه‌م ئه‌شكه‌نجه‌ی
جیسمی‌و هه‌م ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی. ئه‌شكه‌نجه
جیسمی‌یه‌كان برێتی بوون له،هه‌ڵاواسین، لێدان به
شه‌لاق به تایبه‌ت به‌ری پێ، سمێڵ هه‌ڵقه‌ندنه‌وه،
لێدان به شه‌ق‌و مست‌و قۆنداغه تفه‌نگ، هه‌روه‌ها
ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحیش وه‌ك: دروستكردنی ده‌نگۆ، هێنانی
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كه روویان
نه‌دابوو، به‌ڵام به درۆ به ئێمه‌یان ده‌گوت، بۆ وێنه
حیزب له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵ‌وه‌شاوه‌ته‌وه، چه‌ند ئه‌ندامی
رێبه‌رایه‌تی له حیزب ده‌ركراون‌و گیراون‌و ئه‌وه له‌و
سلووله‌ی په‌نای ئێوه‌دان.
پ:
تكایه هێندێ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دادگایی كرانی خۆتان
بۆمان بدوێ؟
و:
دوای ئه‌وه كه بازجوویی‌و لێكۆڵینه‌وه له ئێمه له
ئیداره‌ی ئیتیلاعات ته‌واو بوو، ئێمه‌یان نارد بۆ لقی
چواری دادگای ئینقلابی ورمێ، كه‌سێك له‌وێ قازی بوو
به‌ناوی عه‌لیپوور، هه‌ر له جه‌له‌سه‌ی یه‌كه‌م‌دا دوو
نه‌فه‌ر كادری ئیتیلاعاتیش لای ئێمه بوون ئاگاداری
كردین كه ئێره دادگای ئینقلابه‌و به تاوانی
ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دێموكرات‌داو چالاكی سیاسی‌و
نیزامی به قازانجی ئه‌و حیزبه ئێوه دادگایی ده‌كرێن،
هه‌ر له‌وێ پێیان گوتین كه ئێوه مافی ئه‌وه‌تان نیه
كه وه‌كیل بگرن، چونكی كۆماری ئیسلامی نوێنه‌رانی
خودا له سه‌ر عه‌رزن، ئێوه‌ش دژی ئه‌و نوێنه‌ره‌ن،
كه‌وابوو به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا چه‌كتان له‌شان
كردوه‌و بۆ رووخانی ئه‌و حكوومه‌ته هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
سروشتی‌یه هه‌ركه‌س كه پارێزه‌ر یا وه‌كیلی ئێوه بێ،
به شه‌ریكه جورم به حیساب دێ، بۆیه مافی ئه‌وه‌تان
نیه وه‌كیل بگرن. دواتر به‌رێیان كردین بۆ به‌ندیخانه‌ی
ناوه‌ندیی ورمێ، سه‌رجه‌م له سێ جه‌له‌سه‌دا
موحاكه‌مه كراین، شتێكی زۆر ته‌شریفاتی‌و رواڵه‌تی
بوو، بێ ئه‌وه‌ی پرسیارمان لێ بكرێ، بێ ئه‌وی مافی
دیفاع
كردن به ئێمه بدرێ دادگایی كراین‌و پاش چه‌ند رۆژێك
حوكمی ئێمه ئیبلاغ كرا، 20ساڵ ته‌بعید بۆ زیندانی
كه‌ره‌ج!
پ:
كاتێ ئه‌و حوكمه‌یان به ئێوه راگه‌یاند چ هه‌ستێكت
هه‌بوو،
و:
سروشتی‌یه كه ئینسان ناره‌حه‌ت ده‌بی، به‌ڵام
هه‌رله‌وێ ده‌گه‌ڵ هاورێ سه‌لاح به یه‌كترمان گوت، كه
هیچ شتێك نه‌گۆراوه، ته‌نیا ئێمه سه‌نگه‌رمان
گواستۆته‌وه، پێشتر له نێو ریزی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی
حیزب‌و له چوارچێوه‌ی حیزبی دێموكرات‌دا خه‌باتمان
ده‌كرد، ئێستاش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڵام به
شێوه‌یه‌كی‌تر له نێو زیندان‌دا ده‌بێ درێژه به‌و
خه‌باته بده‌ین، به‌رپرسیارێتی‌وئه‌ركێكی قورسترمان له
سه‌ر شانه، بۆیه ئه‌گه‌رچی ناره‌حه‌ت بووین، به
تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له دۆستان‌و
خۆشه‌ویستانمان دابڕابووین، خه‌می جودایی له دۆستان‌و
ئازیزان زۆر سه‌خته، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه كه هه‌روا
له سه‌نگه‌ری خه‌بات‌و خۆراگری‌دا مابووینه‌وه خۆشحاڵ
بووین.
پ:
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له زیندان بوون، به چ شێوه‌یه‌ك
درێژه‌تان به خه‌بات دا؟
و:
به‌ڵێ، به‌و هۆیه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و
كه‌سانه‌ی پێش ئێمه گیرابوون‌و له به‌ندی
كۆنه‌په‌رستی‌دا بوون، ئه‌ندامی حیزبی دێمۆكرات یان
رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی تر بوون، چاوروانییان له ئێمه
ئه‌وه بوو كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه كه كادر‌و
پێشمه‌رگه‌ی حیزب بووین، ئه‌و رووداو‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه
به سه‌ر حیزب‌و ناوچه‌كه‌دا هاتوون ئێمه به‌وانیشی
بڵێین‌و تێ‌یان بگه‌یه‌نین. بۆیه هه‌ر زۆر زوو، دوای
ئه‌وه كه جه‌وی زیندان له ئاكامی چوونی ئێمه بۆ
ئه‌وێ تا راده‌یه‌ك ئاڵوگۆری به سه‌ردا هات‌و توانیمان
پێوه‌ندی‌یه‌كی گه‌رموگوڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه بگرن، به
شێوازی جۆراو جۆر قسه‌و باسی سیاسی‌و حیزبی ده‌كرا.
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه له‌وێ‌دا ده‌كران‌و زۆر به‌رچاو
بوون، رێز گرتن له بۆنه حیزبی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان به
شێوه‌یه‌كی ته‌واو نهێنی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه دوژمن
هه‌ست پێ نه‌كات‌و تووشی ئازار‌و ئه‌زیه‌ت نه‌بین.
یادكردنه‌وه‌ی 25ی گه‌لاوێژ، 26ی سه‌رماوه‌ز، 2ی
رێبه‌ندان‌و موناسبه‌ته‌كانی تر. هه‌روه‌ها ئێمه زۆر له
وه‌ختی خۆمان ته‌رخان ده‌كرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب‌و
رۆژنامه‌و….
دوای ته‌واو بوونی هه‌ر كتێبێك، هه‌ر بابه‌تێك، دوو كه‌س
یا سێ كه‌س قه‌ده‌ممان لێ ده‌دا له حه‌سارێ‌و له
كاتی هه‌واخۆری‌دا
سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه ده‌مانخوێندنه‌وه،
نه‌زه‌راتی خۆمان دره‌رده‌بڕی‌و ئاڵوگۆری بیرورامان
ده‌كرد بۆ بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاریمان‌و بۆ پشتگیری
له ده‌رجا لێدان (وه‌ستانی فكری)، بۆیه بۆ
به‌رپه‌چدانه‌وه‌و پوچه‌ڵ كردنی ئه‌و پیلانه‌ی دوژمن،
ئێمه هه‌میشه موتاڵامان ده‌كرد، پاشان سه‌باره‌ت به‌و
بابه‌تانه‌ی كه ده‌مانخوێندن‌و فێریان ده‌بووین، بیر‌و
بۆچوونمان ده‌گۆڕێوه‌و له ئیختیار یه‌كترمان ده‌نا.
پ:
به گشتی وه‌زعی زیندان‌و زیندانی‌یه‌كانت چۆن دی؟
و:
وه‌ك پێشتر باسم كرد، زیندانیش سه‌نگه‌رێكه له
سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات‌و تێكۆشان به دژی كۆماری
ئیسلامی، سروشتی‌یه كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ك له
ده‌ره‌وه‌ی زیندان پیلانی جۆراوجۆر به دژی
ئازادیخوازان ده‌گێرێ، له زیندانیش‌دا هه‌روایه، به
له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه كه شوێنێكی به‌رته‌سكه،
چاوه‌دێركردنی زیندانییان ئاسانتره، بۆیه زیندانییان
ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی‌تر به له‌به‌رچاوگرتنی
وه‌زعییه‌تی نێوخۆی زیندان هه‌ڵسورانیان هه‌بێ. شێوه‌ی
جۆراوجۆر بۆ به چۆك داهێنانی زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان
به كار ده‌هێنرێن، یه‌ك له‌وان هێنانی مه‌واددی
مۆخه‌ددیر به هه‌موو جۆره‌كانی‌یه‌وه وه‌ك تریاك،
هێرۆئین، حه‌شیش‌و…
بۆ نێو زیندان، زۆر جار ده‌بینرا كه به داخه‌وه ئه‌م
شتانه له‌ناو خۆی زیندان هاسانتر په‌یدا ده‌بێ تا
ده‌ره‌وه‌ی زیندان به تایبه‌تی هه‌رزانتر ده‌ست
ده‌كه‌ون. روون‌و ئاشكرا بوو كه چه‌ند كه‌س له
لیپرسراوانی زیندان ئه‌وانه كه زۆر ناسراوو به ناو
بانگ بوون واریدیان ده‌كرد‌و له رێگای به‌كرێگیراوانی
خۆیان له نێو زیندان‌دا بڵاویان ده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
كه به‌ندی‌یه‌كان موعتاد بكه‌ن، له سه‌ره‌تاوه زۆر جار
به خۆرایی بێ ئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ری‌دا هیچ
وه‌ربگرن، تریاكیان له ئیختیار زیندانی‌یه‌كان ده‌نا
تاكوو موعتاد ده‌بوون، ئه‌و جار كه جه‌سته‌یان پێویستی
به‌وه ده‌بوو واته موعتاد ده‌بوون ده‌با پووڵیان دابا(بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی)و له هه‌موو شتێك ده‌بوون. ده‌زانین
كه‌سێك كه موعتاد ده‌بێ هه‌موو شتێك له ده‌ست ده‌دا،
هیچ هووییه‌تێكی بۆ نامێنێ‌و هیچ شتێكی بۆ گرینگ نابێ.
لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م باس له راستی‌یه‌كی دیكه بكه‌م ،
زۆر جار رێژیم ده‌ڵێ زیندان ناوه‌ندی (اصلاح و
تربیت)ه، زانكۆیه، زیندانییان ده‌توانن شت فێر بن‌و بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته كلاسی جۆراوجۆری ئامووزشییان داناوه،
به‌ڵام من راده‌گه‌یه‌نم كه به نیسبه‌ت زیندانی‌یه
سیاسی‌یه‌كان نه‌خێر، شتی وا له گۆرێ‌دا نییه ته‌نیا
پرۆپاگه‌نده‌یه. زۆر جار له‌و كلاسه ئامووزشییانه كه
له‌وێ دایان ده‌نێن زیندانی سیاسیش ناونووسیان ده‌كرد،
به‌ڵام قه‌ت بانگ نه‌ده‌كران‌و رێگه‌یان نه‌ده‌دا له
كلاسه‌كان‌دا به‌شداری بكه‌ن.
پ:
كۆماری ئیسلامی زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كانی له گه‌ڵ
كه‌سانی قاتڵ‌و تاوانبار به كڕین‌و فرۆشتنی مه‌واددی
موخه‌ددیر تێكڵاو ده‌كا، مه‌به‌ستی رێژیم له‌م كاره
چیه؟
و:
سروشتی‌یه له زیندانیك‌دا كه هه‌موو به‌ندی‌یه‌كان
سیاسی بن، زیندانی سیاسی له راستی‌دا زۆر هه‌ست به
زیندانی بوونی خۆیان ناكه‌ن چونكه ده‌ورو به‌ریان
هه‌موو هاوسه‌نگه‌رو هاوبیرو باوه‌ری خۆیان پر ده‌كه‌ن
به‌ڵام له‌و به‌ندیخانانه‌ی‌دا كه زیندانییانی سیاسی
له گه‌ڵ زیندانییانی عادی به تایبه‌تی قاتڵان‌و
زیندانیانی خه‌ته‌رناك تێكه‌ڵ ده‌كرێن، مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان له ئامانج‌و بیر‌و
باوه‌ری خۆیان په‌شیمان ببنه‌وه یا به تایبه‌تی تووشی
نه‌خۆشیی جوراوجۆر به تایبه‌یتی نه‌خۆشیی رۆحی‌و
ره‌وانی بن. ئێمه ئه‌م نزیك به دوو ساڵ له زیندانی
ره‌جایی شار(گه‌وهه‌ر ده‌شتی پێشووی كه‌ره‌ج) بووین،
دیاره له به‌ندی چواری ئه‌م زیندانه‌دا بووین، به‌ندێك
كه له راستی‌دا ته‌رخان كرابوو بۆ قاتڵه‌كان، ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ئینسانیان كوشتبوو، زیندانییانی زۆر
خه‌ته‌رناك بوون، به‌شی هه‌ره زۆریان موعتاد بوون،
ئه‌ویش به شێوه‌ی ته‌زریقی، رۆژ نه‌بوو له‌وێ شه‌رو
پێكدادان روو نه‌دات. له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه كه
ئێمه له‌وێ بووین، ژماره‌یه‌ك له زیندانی‌یه‌كان به
ده‌ستی هاو به‌نده‌كانی خۆیان كوژران. ئێمه هه‌ر به
دیتنی ئه‌م رووداوانه ئازاری رووحی ده‌دراین.
ئاسایشمان نه‌بوو بۆیه له راستی‌دا نه‌مانده‌توانی هیچ
كارێك بكه‌ین ته‌نیا بینه‌ری ئه‌م رووداوانه بووین.
زیندانی "ره‌جایی شار"یش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه
كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای پاسداران دایه،
به‌رێوه‌به‌ری‌یه‌كه‌ی یه‌كجار دژی ئینسانی‌یه هیچ به
زیندانی‌یه‌كان را ناگه‌ن. ته‌نانه‌ت وڵامده‌ری
پێویستی‌یه زۆر سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی زیندانی‌یه‌كان نابن.
ئه‌من له بیرمه جارێك له گه‌ڵ به‌رپرسی به‌نده‌كه‌ی
خۆمان قسه‌مان ده‌كرد كه بۆچی وه‌زعییه‌ته‌كه ئاوایه،
خه‌ڵكه‌كه زۆری موعتاد بووه، مه‌وادد وارید ده‌كرێ،
پێی را ناگه‌ن، كتێبخانه‌ی لێ نیه‌و... . وه‌ڵامی ئه‌و
بۆ من ئه‌وه بوو كه: "ئێره زیندانه، به قه‌ولی ئه‌و
كه له زمان خومه‌ینی‌یه‌وه گوتی ـ زیندان زانكۆیه
ئێوه ده‌توانن فه‌لسه‌فه‌ش بخوێنن‌و فه‌لسه‌فه‌ش فێر بن،
ده‌توانن موعتاد بن‌و كاری تریش فێر بن، ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ سه‌ر ویستی خۆتان". به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ
هه‌رچه‌نده كه‌سێكی زیندانی به‌رنامه رێزیش بكا، چونكه
هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئامووزشی له‌وێ‌دا نیه سه‌ر
ناكه‌وێ ته‌نیا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی
دوژمن ناچاری كه گۆشه نشین بێ، له قه‌راغێك
چاولێكه‌ری ئه‌م روداوانه بێ‌ـ بۆ ئه‌وه‌ی كه تێكه‌ل
به خه‌ڵكه‌كه نه‌بێ له باری رۆحی‌یه‌وه كاریگه‌ری‌و
شوێنی خراپ له سه‌ر سه‌رت دانه‌نێ.
پ:
ئایا هه‌ڵسوكه‌وتی رێژیم هه‌ر به‌رامبه‌ر زیندانیی
سیاسی كورد وابوو یان به نیسبه‌ت ئه‌وانی تریش هه‌ر
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یان ده‌كرد؟
و:
به نیسبه‌ت هه‌موو( زیندانییانی سیاسی) له راستی‌دا
وه‌ك یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتیان هه‌بوو، به‌ڵام به نیسبه‌ت
كورده‌كان بێ حورمه‌تی زیاتر بوو، یانی له راستی‌دا
ئه‌گه‌ر به نیسبه‌ت زیندانییانی غه‌یری كورد ئه‌و
ئازار‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی كه باسم كرد ده‌كرا، زیندانی‌یه
كورده‌كان ته‌حقیریش ده‌كران، یانی ئه‌وه زۆر زه‌ق‌و
به‌رچاو بوو، هه‌ر كه ده‌یانزانی تۆ كوردی‌و به
تایبه‌تی ئه‌ندام یان پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆكرات یان
یه‌كێك له هێزه سیاسی‌یه‌كانی كوردی، ته‌حقیر
ده‌كرای، زۆر تۆمه‌تی ناره‌وایان ده‌دایه پاڵ حیزبی
دێمۆكرات‌و كادر‌و پیشمه‌رگه‌كانی، بۆیه له‌و باره‌وه
فه‌رق‌و جیاوازی داده‌نرا.
پ:
ئایا ئێوه قه‌ت بیرتان له‌وه ده‌كرده‌وه كه رۆژێك له
زیندان رزگار ببن؟
و:
ئه‌وه‌ی راستی بێت هه‌میشه ئومیدوار بووین كه رۆژێك
له زیندان بێینه ده‌رێ، زۆر پێمان خۆشتر ده‌بوو كه
قفڵه‌كان بشكێن‌و هه‌موو زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان ئازاد
بن‌و له راستی‌دا رزگار بوونی ئێمه‌و هه‌موو زیندانی‌یه
سیاسی‌یه‌كان ئاكام یان به‌رهه‌می رزگار بوونی
وڵاته‌كه‌مان به گشتی‌و كوردستان به تایبه‌تی بێ، به
داخه‌وه ئاوا نه‌بوو به‌ڵام هه‌میشه هه‌ر ئومێدوار بووین
كه ئێمه رۆژێك له زیندان دێینه ده‌رێ‌و به دیداری
ئازیزان‌و هاوسه‌نگه‌رانمان شاد ده‌بینه‌وه. (به نیسبه‌ت
خۆمانه‌وه به خۆشی‌یه‌وه) زۆر زووتر له‌وه‌ی
چاوه‌روانیمان ده‌كرد (دوای 5ساڵ) چاوه‌روانی ئه‌وه‌مان
ده‌كرد كه لانی كه‌م 15 ساڵ ته‌نانه‌ت زیاتریش له
زیندان بین، كه به خۆشی یه‌وه ده‌رفه‌ت ره‌خساو ئێمه
توانیمان له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرین‌و بگه‌ڕێینه‌وه
نێو سه‌نگه‌رێك كه پێشتر له نێوی‌دا بووین.
پ:
وه‌ك دوا وته په‌یامت بۆ خه‌ڵكی كوردستان به گشتی
چیه؟
و:
به‌ڵێ، ده‌توانین بڵێین خه‌ڵكی كوردستان به خۆشی‌یه‌وه
زۆر هوشیارو ئاگاهن، به نیسبه‌ت ساڵانی پێشوو راده‌ی
زانیاری‌و ئاگاهیان یه‌كجار چۆته سه‌رێ، ئه‌وه بۆه‌ته
هۆی ئه‌وه كه جه‌سوورانه‌تر له ساڵانی رابردوو داوای
مافه‌كانیان بكه‌ن، بۆیه ته‌نیا شتێك كه ده‌توانم بڵێم
ئه‌وه‌یه زیاتر له‌وه‌ش، ئاگا‌و هوشیار بن، پله‌ی
ئاگاهی‌و زانیاریی خۆیان زیاتر ببه‌نه سه‌رێ، ئه‌و
ره‌وته‌ی كه ئێستا ده‌ستیان پێ كردوه، درێژه‌ی پێ
بده‌ن، نا ئومێد نه‌بن‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان
ده‌گونجێ له به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا
بوه‌ستن‌و ته‌سلیمی دوژمن نه‌بن‌و هه‌روه‌ها سوپاسیان
ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی پشتیوانی‌یان له حیزبی دێمۆكراتی
كوردستان كه نزیك به 60 ساڵه خه‌بات دهكاو له
سه‌نگه‌ری خۆڕاگری‌دا ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر پشتیوانی‌و
هاوكاری خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوایه بێگومان ئه‌و حیزبه‌و
ئه‌و خه‌باته نه‌یده‌توانی تا ئێستا ده‌وام بێنێ،
جارێكی دیكه ده‌ستی هاوكاری‌و برایه‌تییان ده‌گوشین‌و
سڵاویان بۆ ده‌نێرین.
سه‌رچاوه:
کوردستان مێدیا
|