|
|
|||||||||
|
ی كوردی
|
|||||||||
|
|
|||||||||
|
یادێك له حه‌ماسه‌ی ته‌ق ته‌ق كڕنۆش بردنه به‌ر پێی ئه‌و قاره‌مانه‌ی چه‌خماخه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری بوو
ئه‌و كاته‌ی سروشت هه‌وای پاییزێكی خه‌مباری لێده‌دا و هه‌ناسه‌كانی سه‌ربه‌ستی له ژێر بۆمبارانی فه‌رمانی جیهاد دا به‌ره‌و سینه‌ی پڕ له تاسه ده‌گه‌رانه‌وه، ئه‌و كاته‌ی مێژوو به‌ره‌و دواوه ملی ڕێگه‌ی گرتبوو و ڕێسمه‌ی ده‌رگای هیوا له ڕه‌سمه چوو بوو گه‌رده‌لولی پاشه‌كشه هه‌یولایه‌كی زراو تۆقێنی بڕوا و هومێد بوو له ئاسمانی ته‌م گرتووی نیشتمان دا ئه‌و رۆژانه ، ئه‌و كاتانه ، له‌و مه‌ڵبه‌نده پاش هێرشه پان و به‌رینه‌كه‌ی له‌شكری لمبۆز ڕه‌شی تاران ، پاش شه‌ره‌كه‌ی سنه و پاشه‌كشه‌ی كوردستان چه‌تری‌ڕه‌شی گه‌واڵه هه‌وری خۆف و ناهومێدی باڵی كێشا بوو . هۆبه و جبه‌خانه‌ی شۆرش پاش چۆڵ كردنی مه‌هاباد و چه‌ند رۆژمانه‌وه له سه‌رده‌شت به‌ره‌و مه‌نزڵگه‌ی نادیاری , دیاری ناهومێدی به‌رده‌پان و ئه‌و دیوتر كه‌وتبوونه ڕێ , به‌شێكیش له خڕێ ناوزه‌نگ و ئاشی پشكاوێ گیرسا بوونه‌وه ئاسمانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ژانی كۆرپه‌ی وڕه به‌ردانی ده‌هاتێ و حیله‌ی ئه‌سپی سه‌ركه‌شی له خۆبایی بوونی چه‌مران و خه‌ڵخاڵی په‌یامی سه‌ركوتكردنی "دژی‌شۆرشی" راده‌گه‌یاند كه‌م بوون ئه‌وانه‌ی هێشتاسه‌خڵه‌ته‌ن بوون و لاپه‌ره‌كانی مێژوویان له زه‌ین دا هه‌ڵده‌دایه‌وه و جارێكی‌تر به ناخی داستانی به‌رده قاره‌مانی ده‌ربه‌ندی بازیان دا ده‌چوونه‌وه به‌ڵام له ناو ئه‌و گێژه‌ڵوكه سامداره، له ناو هه‌وری یاس و ناهومێدی دا، چۆن ده‌كرا كوڕانی هۆز كۆ بكرێنه‌وه تا لا شانی ڕاست و چه‌پی ده‌ربه‌ند بگرن و له ته‌ختایی و لێڕه‌وار و به‌رده‌ڵاندا بچنه سه‌نگه‌ره‌وه. نه شێخی شیر هه‌ڵكێش دیار بوو و نه پڕمه‌ی ئه‌سپه ڕه‌ش ده‌هاته گوێ له‌و سات و كاته غه‌مباره دا، له جه‌نگه‌ی هه‌ڵقرچانی هه‌زاران هه‌ناوی كورد دا له ژێر ڕمبه‌ڕمبی لێدانی دڵانی ئه‌وینداری كوردستان دا له ژێر تیشكی چاوانی دوره‌نواڕی رووه‌و ئاسۆی كوڕان و كیژان دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی چوست و چالاكی دونیا گه‌راو، جوان چاكی وڕه به‌رزی ئازا و به بڕوا، ئه‌زموونی ده‌ربه‌ندی بازیان و ئه‌و ده‌وره پارتیزانییه‌ی كه پێشتر به‌شداری ببوو تێكه‌ڵ ده‌كات و بریار ده‌دا" ته‌نگی‌گڕژاڵێ" بكاته ده‌ربه‌ندی بازیان و تێیدا زه‌برێكی گورچك‌بڕ له دوژمن بدات. پێشمه‌رگه نیه، ئاسه‌واری به‌رگری نه‌ماوه خه‌یاڵ ده‌یباته‌وه سه‌ر ئه‌و پێنج گولله ئارپی‌چی‌یه‌ی كه زستانی ڕابردوو له بن گیاوگۆڵی گوندی"شیوه‌سه‌ل" دا شاردونیه‌وه ده‌شزانێ پاش به‌فر و بارانی زۆر و ته‌ڕ بوونیان ڕه‌نگه كه‌ڵكیان نه‌ما بێ، به‌ڵام له هیچ هه‌ر باشترن كاكی پێشمه‌رگه‌ی ئازا، هاورێ له گه‌ڵ ســێ چــوار پێشمــه‌رگــه‌ی‌تــر و دووسـێ تفه‌نگ و ئارپی‌چی‌یه‌ك و پێنج گولله‌وه گه‌رووی ته‌نگـی گرژاڵ لــه دوژمن ده‌گــرن و ستــوونی ته‌یاری دوژمن شه‌ق ده‌كه‌ن. داستانێك ده‌خوڵقێنن كه بوو به چه‌خماخه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی وڕه و له گشت كوردستاندا ده‌نگی دایه‌وه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان هیــوادار كرده‌وه، جبه‌خانه گه‌رایه‌وه و ئاشی پشكاوێ چۆڵ و رێژیم ناچار به موزاكره كرا. ئه‌و پینج هه‌ڵۆیه مه‌شخه‌ڵی شۆرشی چه‌كداریان هه‌ڵكــرده‌وه و به گشت كوردستانیان راگه‌یانــد له مه‌ڵبه‌نــدی لێــڕه‌وار دا له مه‌كته‌بــی كوردایه‌تی مه‌لا ئاواره دا هیچ شتێك نامومكین نیه و سوپای پۆشته و په‌رداخی دوژمن ئه‌و شه‌و‌له‌بانه ئه‌فسانه‌ییه نیه كه كه‌س نه‌توانێ زه‌فه‌ری پێ به‌رێ ئه‌وان دوژمنیان تێ گه‌یاند كه كوردستان جێگه‌ی مڵه و دێوه‌زمه و ڕه‌موزنه نیه و پێشمه‌رگه‌ی كورد ناهێڵێت مار له سه‌ر هێلكه كه‌وی كوردستان پاپۆكه بخوات و وه‌رگێركه‌كانی مه‌رگ و تاریكی به كه‌یفی خۆیان بێن و بچن و مه‌شكه‌ی خوێنی خه‌ڵك بژێنن ئه‌وان ڕیش سپی و گه‌وره‌كانی به ئه‌زموونی كوردیشیان ئاگادار كرده‌وه كه پێی‌ناوێ ئه‌ژنۆی ناهومێدی و خه‌می تێكشكانێكی‌تر له باوه‌ش بگرن دڵنیایان كردن گه‌ر پێشمه‌رگه رێبه‌ری هه‌بێت ده‌توانێ له بست به بستی ئه‌و نیشتمانه جوانه دا حه‌ماسه بخوڵقێنێ و به‌رگری بكات گه‌ر بڕوامان به كار تێكه‌ری ڕووداوه‌كان له سه‌ر یه‌كتر هه‌بێت، بێ گومان حه‌ماسه‌ی ته‌ق‌ته‌ق و زه‌بری ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه له ستونێكی ته‌یاری د‌ه‌وڵه‌تی وه‌ك نوخته گۆرانێكی پارتیزانی له مێژووی شه‌ری حیزب و ڕێژیم‌دا دێته ئه‌ژمار و به هۆیه‌كی كاریگه‌ری بووژانه‌وه‌ی شۆرش و به‌رز بوونه‌وه‌ی وڕه و ڕاماڵێنی ترس و خۆف و ناهومێدی داده‌نرێ ، شایانی باسه ئه‌وه‌ش بگوترێ ئه‌و پێشمه‌رگه چوست و چالاك و وڕه به‌رزه جگه ، له مه‌لاحسن‌شیوه‌سه‌ڵی قاره‌مانی جبهه‌كانی شه‌ر كه‌سی‌تر نیه ، یادت به خێر شیوه‌سه‌ڵی ، تۆ به‌شێكی مێژووی كورد و حیزبی دێموكراتی. شیمال و ناوه‌ند و جنوبی كوردستان و به تایبه‌تی ناوچه‌ی خۆراگری سه‌رده‌شت جێ په‌نجه‌ی قاره‌مانه‌تی تۆیان پێوه دیاره، هه‌ر بژی بۆ گه‌له‌كه‌مان. دڵنیا به گه‌لی كورد قاره‌مانـــه‌تی و ئازایـــه‌تــی تـــۆ هیچ كات فه‌رامـــۆش ناكات . هاوڕێ له گه‌ڵ ڕێـــز و حورمه‌ت و خۆشـــه‌ویستی بــۆ شیـــوه‌ســه‌ڵــی، هــه‌زاران ســڵاو له گیــانــی پاكــی شه‌هیـــد جــلال میــراوه‌ی كه لــه‌و شــه‌ره دا شه‌هیــد بــوو ئه‌حمه‌د بێوره‌یی سه‌رچاوه گیاڕه‌نگ
|
|||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
|
2004-12-18 خاوه‌نی سایت و کاری تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی |
|||||||||