|
|
|||
|
ی كوردی |
|||
|
|
|||
|
|
خوشك‌و برایانی هێژا! به‌شدارانی رێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان!
به پێویستی ده‌زانم به‌بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی‌یه‌وه به گه‌لی كورد، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان‌و زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان، به كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان‌و تێكۆشه‌رانی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، به ئێوه به‌شدارانی به‌ڕێزی ئه‌م رێوڕه‌سمه پیرۆزبایی بڵێم. سه‌باره‌ت به 2ی رێبه‌ندان‌و هۆی پێكهاتنی‌و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی‌و ده‌سكه‌وته‌كانی‌و هۆی تێك‌شكانی‌و جوانه‌مه‌رگ‌بوونی، زۆر باس كراوه‌و زۆر بابه‌ت نووسراوه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه. بۆیه ئه‌گه‌ر له روانگه‌یه‌كی دیكه‌وه سه‌یری ئه‌و رووداوه مێژوویی‌یه‌و ده‌سكه‌وته درێژماوه‌كانی بكه‌ین، له‌وانه‌یه بێ‌سوود نه‌بێ. وه‌ك لای هه‌مووان روونه، دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، هاتنه دیی خه‌ونێكی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كورد بوو. كورد له كوردستانی ئێران، به پێكهێنانی كۆماری كوردستان، هه‌رچه‌ند بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بوو، هه‌ستی به بوون‌و كه‌سایه‌تی سیاسیی خۆی كرد، هه‌ستی به خۆشی‌و شادی خو ئیداره‌كردن‌و خۆسالاری‌و خۆسه‌روه‌ری كرد. له‌و ماوه‌دا له ئه‌زموونی ئازادژیان‌و ئازادیخوازی‌دا سه‌ر بڵیند هاته ده‌ر‌و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ده‌ستاوده‌ست بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی گوازته‌وه. ئێستا كه رۆژی 2ی رێبه‌ندان‌و جێژنی ئه‌و بیره‌وه‌ری‌یه مه‌زنه وه‌ك رۆژێكی مێژوویی‌و جێژنێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد چاوی لـێ ده‌كرێ، ره‌مزه‌كه‌ی له كوێ دایه؟ پێم وایه ره‌زمزی ئه‌و جێگرتوویه له مێشك‌و زه‌ینی نه‌وه‌كانی گه‌لی كورددا، له خاوێنی، ئه‌وین به خزمه‌ت، شه‌فافییه‌ت له گوتار‌و كردار، به‌شداركردنی خه‌ڵك له‌و ده‌سكه‌وته پڕبایه‌خه‌دا، باڵ‌كێشانی ئه‌منییه‌ت‌و ئاسایش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، پێ‌نانه مه‌یدانی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی‌و په‌یداكردنی ناسنامه‌ی خۆیان‌و تێكۆشان له‌و پێناوه‌دا، چاوكردن له لاوان وه‌ك هیوابه‌خشانی داهاتوو‌و، رێكخستنیان له ته‌شكیلاتی تایبه‌ت به خۆیان‌دا، شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان وه‌ك سه‌مبولی سه‌روه‌ریی گه‌ل، هاتنه‌دیی ئاواتی به كوردی‌خوێندن‌و به‌كوردی نووسین‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی زایڵه‌ی سروودی "ئه‌ی ره‌قیب"و "خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی" بڵاو بوونه‌وه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و كتێب به زمانی زگماكیی كوردی، په‌ره‌گرتنی هونه‌ر‌و بایه‌خدان به هونه‌رمه‌ندان‌و... ده‌یان ده‌سكه‌وتی پڕبایه‌خی دیكه له ماوه‌یه‌كی كورت‌دا، كه به‌ڕاستی ئه‌و رۆژه‌ی له بیره‌وه‌ریی مێژوویی گه‌لی كورد، واته "حافڤه تاریخی"دا سه‌قامگیر‌و جێگرتوو كردوه. حیزبی دێموكرات وه‌ك پێكهێنه‌ری ئه‌و كۆماره پڕبایه‌خه، به ده‌ستپێكێكی مه‌زنه‌وه پێی نایه مه‌یدانی تێكۆشانی سیاسی. هه‌رچه‌نده ده‌سكه‌وته‌كه‌ی له‌باری زه‌مانه‌وه كه‌م‌ته‌مه‌ن‌و جوانه‌مه‌رگ بوو، به‌ڵام گوڕ‌وتین‌و ریساله‌تێكی وای به رێڕه‌وانی ئه‌و حیزبه به‌خشی كه كه‌ند‌و كۆسپه‌كانی سه‌ر رێ‌یان، هه‌رچه‌ند گه‌وره‌و گران بووبن، بڕیوه‌و له ده‌رفه‌ته له‌باره‌كانی مێژووی نزیك له 60 ساڵ خه‌بات‌دا، پتانسیلی به‌هێزی خۆیان نیشان داوه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان كێشاوه‌ته مه‌یدانی خه‌بات‌و تێكۆشان‌و نه‌یان‌هێشتووه ئه‌و چرای هیوایه كه له كۆماری كوردستان‌دا، به ده‌ست پێشه‌وای هه‌مووكات زیندوو، هه‌ڵ‌گیرسا، بكوژێته‌وه. سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می ئه‌وكاتی كۆمار نیه. كۆمه‌ڵگای كورد گه‌شه‌ی كردوه‌و قه‌دی كێشاوه، هه‌ستی ئازادیخوازی‌و ئازادژیان‌و خۆسالاری‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی تێكه‌ڵ به خۆناسین‌و گه‌شه‌ی شعووری سیاسی بووه. حیزبه‌كه‌ی قازیش‌و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری كوردستان به پێی سه‌رده‌م خۆی كێشاوه‌ته سه‌ر‌و پێویسته له‌وه‌ش زیاتر خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌رده‌م رێك بخا تا بتوانێ به‌باشی وه‌ڵامده‌ری هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ده‌ورانی خۆی بێ. ده‌رسه‌كانی 2ی رێبه‌ندان‌و سه‌رده‌می كۆمار، پێشینه‌ی خاوێن، فیداكاری‌و خه‌باتی درێژخایه‌ن، پێگه‌ی قایم‌و پته‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی، پرێستیژ‌و ئیعتباری نێوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌یی، دروشم‌و رێبازی دروست‌و گونجاو له‌گه‌ڵ راستی‌یه‌كان، خۆڕاگری‌و كۆڵنه‌دان، بوونی ئه‌ندامانی خه‌باتكار‌و له خۆبردوو،و ده‌یان تایبه‌تمه‌ندیی دیكه سه‌رمایه‌ی له‌بڕان نه‌هاتووی حیزبن كه ده‌بێ به لێزانی، لێهاتوویی‌و لێوه‌شاوه‌یی له ساختارێكی پته‌و‌و موحكه‌م‌و له ژێر سێبه‌ری عه‌قڵی جه‌معی‌دا له پێناوی وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئامانجی به‌رزی كۆمار‌و سه‌ركۆماره شه‌هیده‌كه‌ی‌دا كه‌ڵكی به‌سوودی لـێ‌وه‌ربگیرێ. به‌شدارانی به‌ڕێز! 59 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانی كۆماری كوردستان‌دا تێ‌ده‌په‌ڕێ، به‌ڵام هێشتا په‌یامه‌كانی كۆمار گوڕ‌وتینمان پێ ده‌به‌خشن. له‌و ماوه‌دا ئاڵوگۆڕی یه‌كجار زۆر هاتوونه‌ته كایه‌وه. ئێستا سه‌رده‌می جیهانگیری‌و عه‌وله‌مه‌یه. چه‌رخی گه‌شه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری ئیرتیباتاته. تۆڕی ئینتێرنێت جیهانی ته‌نیوه‌و پێكه‌وه‌ی گرێی داوه. سه‌رده‌می دواقۆناغی رزگاریی گه‌لانه. كه‌م ماون له‌و گه‌لانه‌ی كه هێشتا به‌ده‌ستی خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری نه‌كردوه. به‌داخه‌وه یه‌ك له‌وانه گه‌لی كوردی چوارقاژ كراوه. له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌وتۆدا رێز له بیره‌وه‌ریی 2ی رێبه‌ندان ده‌گرین كه جیهان هه‌روه‌ها روو له گه‌شه‌و روو له گۆڕانه. ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ژێر كاریگه‌ریی ته‌ك جه‌مسه‌ری‌و ده‌خاڵه‌تی راسته‌وخۆی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی نیزامی‌و ئابووریی جیهان، واتا ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانانی رووبه‌ڕووی گۆڕان‌و نووسینه‌وه‌ی ناسنامه‌یه‌كی تازه بوه‌ته‌وه. له ئه‌فغانستان، تاڵیبان‌و ئه‌لقاعیده‌ی هاوپه‌یمانی جێیان پێ لێژ كرا‌و له ده‌سه‌ڵات وه‌لانران‌و خه‌ڵك له ته‌مرینی دێموكراسی‌دا‌و له رێگای سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵ‌بژارد. هه‌رچه‌ند له‌چاو وڵاتانی پێشكه‌وتوو كارێكی ئاسایی بوو، به‌ڵام به نیسیه‌ت ئه‌فغانستانی دواكه‌وتوو، هه‌نگاوێكی مه‌زن‌و جێگای سه‌رنج بوو. چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له گه‌رمه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێ‌یه‌كی خوێناوی‌و له فه‌له‌ستینیش‌دا "مه‌حموود عه‌باس" جێگه‌ی رێبه‌ری له‌مێژینه‌و كاریزمای واتا "یاسر عه‌ره‌فات" له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه پڕ كرده‌وه، كه هیوادارین سه‌ره‌تای ده‌ورێكی نوێ بێ بۆ كۆتایی‌هێنان به شه‌ڕ‌و كوشتار له نێوان فه‌له‌ستینی‌یه‌كان‌و ئیسرائیلی‌یه‌كان‌و، ئاشتی‌و ئازادی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێ‌و گه‌لی فه‌له‌ستینیش ئاڵای وڵاتی سه‌وزی خۆیان بشه‌كێننه‌وه. له عێراق‌و پاش رووخانی رێژیمی به‌عس هه‌رچه‌ند، رۆژ نیه له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه خوێنی خه‌ڵكی عێراق‌و بێ‌تاوانان نه‌ڕژێ، به‌ڵام هه‌وڵی جیددی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بۆ دانانی مه‌جلیس‌و دانانی یاسای بنچینه‌یی وڵات‌و پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی بۆ ئیداره‌ی وڵات له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له ئارادایه‌و بازاڕی هه‌ڵبژاردن گه‌رمه. تا چه‌نده گه‌لانی عێراق به‌گشتی‌و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی، ده‌توانن له‌و ئه‌زموونه‌دا سه‌ر بكه‌ون، داهاتوو نیشانی ده‌دا، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن‌و رووكردنه سندووقه‌كانی ده‌نگدان، خۆی له خۆی‌دا دیارده‌یه‌كی دێموكراتیك‌و دروسته. به‌هیواین ئه‌میه‌ت‌و ئاسایش‌و پێكه‌وه‌ژیانێكی دێموكراتیك له عێراق دابین ببێ‌و له‌و نێوه‌ش‌دا گه‌لی كورد له‌و پارچه له كوردستان، به ئاواته له‌مێژینه‌كانی بگا‌و به یه‌كجاری له مه‌ینه‌تی دوور بكه‌وێته‌وه. به‌ڵام له ئێران، گومان له‌وه‌دا نیه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌وڵ ده‌دا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕانكاری‌یه‌كانی ناوچه به‌گشتی‌و عێراق به‌تایبه‌تی هه‌بێ. یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی عێراق له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بكا؛ دوهه‌م، هه‌رچی زیاتر ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانانی ناچار به په‌رداختی هه‌زینه‌یه‌كی زۆرتر بكا؛ سێهه‌م، به‌ربه‌ره‌كانیی خۆی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا گواستبێته‌وه ناو خاكی وڵاتێكی دیكه. له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا زیره‌كانه‌و له رێگای جۆراوجۆره‌وه له نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و پشتیوانی له تیرۆریستان ساتێك رانه‌وه‌ستاوه. جگه له‌و مه‌سه‌لانه، گرنگترین مه‌سه‌له، هه‌وڵی ئه‌و رێژیمه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكی به‌و بیانوه كه ده‌یهه‌وێ به‌و شێوه مانه‌وه‌ی رێژیمه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكا‌و باڵاده‌ستیی خۆی له ناوچه‌كه‌دا نیشان بدا‌و هاوسه‌نگی‌یه‌ك له‌نێوان خۆی‌و وڵاتانی گه‌وره‌ی دنیا پێك بێنێ. به‌ڵام ئه‌مریكا‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا، ده‌ست‌پێ‌ڕاگه‌یشتنی رێژیمی ئێران به چه‌كی ناوكی به مه‌ترسی‌یه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر ئاشتیی جیهانی ده‌زانن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه نه‌هێڵن ئێران ده‌ستی به‌و چه‌كه رابگا. ئه‌گه‌ر رێژیم ئه‌زموونی یه‌كیه‌تیی شۆره‌ویی پێشووی له‌به‌رچاو بووایه، بۆی ده‌رده‌كه‌وت كه بوونی زه‌ڕاتخانه‌ی ئه‌تۆمی ناتوانێ مانه‌وه‌ی رێژیمه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات‌و به‌ر رووخانی بگرێ‌و ئه‌و سه‌رمایه مه‌زنه‌ی له‌و رێگایه‌دا به‌فیڕۆ نه‌ده‌دا. سه‌ركوتی ئازادی‌یه‌كان هه‌روه‌ها به‌توندی درێژه‌ی هه‌یه. پارلمانی ئورووپا به تازه‌یی هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بۆ جارێكی دیكه ئێرانیان به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و سه‌ركوتی ئازادی‌یه‌كان مه‌حكووم كردوه‌و نیگه‌رانیی خۆیان له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ربڕیوه. رێژیم كه وه‌ك هه‌مووكات بایه‌خێك به‌و ناڕه‌زایه‌تی‌یانه‌و بیر‌وڕای گشتی چ له ناوخۆ‌و چ له‌راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا نادا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ركوتی ئازادیخوازان‌و رووناكبیران‌و رۆژنامه‌نووسان، هه‌ر رۆژ پیلانێكی نوێ ده‌گێڕێ. یه‌ك له‌وانه داخستنی سایته ئێنتێرنێتی‌یه‌كان‌و گرتن‌و زیندانی‌كردنی وێبلاگ‌نووسان‌و خاوه‌نانی ئه‌و سایتانه‌یه. پاش داخستنی رۆژنامه‌كان، ئه‌وجار نۆبه گه‌یشتۆته سایته ئینتێرنێتی‌یه‌كان‌و له‌و باره‌وه هه‌ڵایه‌كی نوێیان ساز كردوه. مه‌جلیسی حه‌وته‌میش كه له ده‌سته راستی‌یه‌كان‌و موحافیزه‌كاره‌كان پێك هاتوه‌و كه‌مترین راده‌ی پشتیوانی خه‌ڵكیان له پشته، بۆ به‌رته‌سكردنی هه‌ر چه‌شنه جووڵانه‌وه‌یه‌كی ئیسڵاح‌خوازی، قانوون داده‌نێ‌و له رێگای یاسای داتاشراوه‌وه به‌گژ ئازادیخوازان‌دا ده‌چێ. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه ده‌بێ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێژیم‌دا ئیشاره‌ی پێ بكه‌ین، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماره له ساڵی داهاتوودا. چه‌ند مانگی دیكه ده‌وره‌ی سه‌ركۆماریی خاته‌می ته‌واو ده‌بێت‌و سه‌ركۆماری نوێ هه‌ڵ‌ده‌بژێردرێ. پاش ده‌ركه‌وتنی هه‌رچی زیاتری رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی خاته‌می‌و، تێ‌گه‌یشتنی بیر‌وڕای گشتی له‌و مه‌سه‌له كه له‌و رێژیمه‌دا هیچ چه‌شنه ئاڵوگۆڕێكی موسبه‌ت ئیمكانی نیه‌و قۆڵی ریفۆرمخواز‌و قۆڵی پاوانخواز دوو رووی یه‌ك سكه‌ن، خه‌ڵكی هه‌روه‌ك له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی حه‌وته‌م‌و هه‌ڵبژاردنی شووراكانی شار‌ودێ‌دا، چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ته‌حریم كرد. گومان له‌وه‌دا نیه كه ئه‌مجاره‌ش ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به نه‌چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری نیشان ده‌ده‌ن. مه‌سه‌له‌یه‌ك كه جێگای خۆشحاڵی‌و هیوایه، ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌به‌ره بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو گه‌لانی ئێران‌دا سه‌ره‌ڕای كوردستان ته‌وژمێك به خۆوه ده‌گرێ. داوای چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی گه‌لانی ئێران ئێستا زیاتر له هه‌ركاتێك باسی لـێ‌ده‌كرێ‌و ده‌توانینس بڵێین دروشمی فیدراڵیزم بوه‌ته دروشمی گه‌لانی ئێران‌و گه‌لی كورد وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئازادیخوازی له هه‌ر كاتێك زیاتر هیوادار به سه‌ركه‌وتنه. گومان له‌وه‌دا نیه هاوخه‌باتیی گه‌لانی ئێران ده‌توانێ نه‌خشی كاریگه‌ری له گۆڕانكاری‌یه قووڵ‌و بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كان له ئێران‌دا هه‌بێ.
جارێكی دیكه پیرۆزبایی‌تان لـێ‌ده‌كه‌م‌و هیوای دواڕۆژێكی گه‌شتان بۆ ده‌خوازم. |
||
|
2005-01-24 خاوه‌نی سایت و کاری تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی |
|||