|
مردن له
سێبه‌ری ئاڵای كوردستان‌دا
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره ٤١٠
نووسینی: ع. وريا
خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی "كوردستان" ئورگانی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و،
گوێگرانی رادیۆی ده‌نگی كوردستانی ئێران، ئه‌گه‌ر
ناوی ئه‌و كه‌سه‌و رۆژی ئه‌و رووداوه‌شیان له بیر
نه‌بێ كه ئێستا باسی ده‌كه‌م، بێگومان له بیریان
نه‌چۆته‌وه كه كه‌متر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، كوردێكی
نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانی رۆژهه‌ڵات، بۆ جێبه‌جێكردنی
ئاواتی له‌مێژینه‌ی دیتنی‌كوردستانی ئازاد‌و زیاره‌تی
شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م
خاكه ئازاده، رێگای سه‌فه‌ری بڕینی سنووری دایه
به‌ر خۆی. به‌ڵام كاتێك له خاڵی سنووریی حاجی
عۆمه‌ران ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌گاته بن داری ئاڵای
به‌رزی چه‌قیو له‌سه‌ر خاكی ئازادی كوردستان، به
دیتنی ئاڵا‌و خاكی موته‌به‌ڕیك به عه‌ته‌ری ئازادیی
نیشتمانه‌كه‌ی، ده‌م‌و ده‌ست گیانی ده‌رده‌چێ. ئه‌م
مرۆڤه نیشتمانپه‌روه‌ره مامۆستایه‌كی خۆشناوی
مه‌هابادی به‌ناوی سلێمان كه‌ریم نژادیان بوو كه پاش
زیاتر له نیوسه‌ده ته‌مه‌ن ـ ئه‌گه‌رچی به قیمه‌تی
به‌خشینی گیانی له پێناوی ئاواته له مێژینه‌كه‌ی‌دا
ـ به ناكامی سه‌ری نه‌نایه‌وه‌و به‌سه‌رهاته‌كه‌شی بوو
به چیرۆكی سه‌ر زاری ئه‌و كه‌سانه كه ده‌زانن ئاواتی
رزگاریی كوردستان‌و شه‌كانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی
ئاڵاكه‌ی چه‌نده مه‌زن‌و پیرۆز‌و خۆشه.
شه‌وی سێ له‌سه‌ر چواری خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ كه
هێشتا خۆشی‌و سه‌یران‌و ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی ئه‌م
نه‌ورۆزه‌وه هه‌روا گه‌رم بوو، شایه‌دی مه‌رگێك بووم كه
بڕوا ناكه‌م قه‌ت له بیرم بچێته‌وه. كاریگه‌ریی ئه‌م
مه‌رگه له‌سه‌ر من‌و دۆستانی دیكه‌ی ئاماده‌بوو له
كاتی راگه‌یه‌ندرانی هه‌واڵی مردنه‌كه ته‌نیا له‌به‌ر
ئه‌وه نه‌بوو كه كه‌سێكی جوانه‌مه‌رگمان به‌ڕێ ده‌كرد
كه ژنێكی لاو‌و سێ مێرمنداڵی ژیكه‌ڵه‌و خه‌مێكی
بێ‌بڕانه‌وه‌ی له دوای خۆی به‌جێ هێشتبوو. ته‌نانه‌ت
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نه‌بوو كه دایكی‌و براكه‌ی
هه‌ر ئه‌م رۆژه له ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆكانه‌وه
به‌پیل هه‌واڵی نه‌خۆشی‌یه سه‌خته‌كه‌یه‌وه هاتبوون‌و
دوای دیدارێكی 5/1 سه‌عاته به‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌ودا
كه‌وتن. په‌ژاره‌و داخ‌و ناڕه‌حه‌تیی هه‌ره زۆرمان
له‌مه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه ئه‌و لاوه
جوانه‌مه‌رگه، له ترسی گیران‌و ئه‌شكه‌نجه‌و مردن له
به‌ندیخانه‌كانی رێژیمی دیكتاتۆر‌و ئینسانكوژی كۆماری
ئیسلامیی ئێران، رای كردبوو‌و خۆی گه‌یاندبووه
كوردستانی ئازاد تا له سێبه‌ری ئازادی‌و ئاڵای
كوردستان‌دا، به ئازادی‌و سه‌ربه‌رزی بژی‌و له‌گه‌ڵ
تێكۆشه‌رانی ئاشكرای هاوبیر‌وباوه‌ڕی له نێو حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، رۆژ‌و مانگ‌و ساڵه‌كانی
دیكه‌ی ته‌مه‌نی به ئاواتی ئه‌و رۆژه تێپه‌ڕ بكا كه
هه‌تاوی ئازادی زێد‌و نیشتمان‌و وڵاته‌كه‌ی ئه‌ویش
بگرێته‌وه‌و ئاڵای كوردستانی به ئازادی تێ‌دا
بشه‌كێته‌وه، به‌ڵام به‌سه‌ر چاره‌نووسێك‌دا كه‌وت كه
بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌س به بیستنی به‌داخ و ماته‌مبار
نه‌بێ.
سه‌ید
حوسین ره‌حیمی كه ساڵی 1964 له دایك ببوو، له ساڵی
1984ه‌وه، تا مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی رابردوو، وه‌ك
ئه‌ندامێكی به‌بیر‌وباوه‌ڕ، هه‌ڵسووڕ‌و رێك‌وپێك له
ته‌شكیلاتی نهێنیی حیزبی دێموكرات‌دا، تێكۆشانی
هه‌بوو. ئه‌و لاوه كه دیپلۆمی له‌شاری میاندواو
وه‌رگرتبوو، هه‌م به‌و هۆیه‌وه كه لاوێكی
نیشتمانپه‌روه‌ر‌و ئازادیخواز بوو، هه‌م خۆشنووس، ته‌ڕراح
(شێوه‌كار)و به‌رد تاش بوو، له نێو ناوه‌نده
رووناكبیری‌یه‌كانی شاره‌كه‌ی‌و ناوچه‌كه‌كانی
ده‌وروبه‌ردا خۆشه‌ویست‌و جێگای رێز بوو. پووشپه‌ڕی 1383
(2004) دوای ئه‌وه‌ی بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ
راوه‌دوونان‌و مه‌ترسیی گیران له‌لایه‌ن داموده‌زگا
جاسووسی‌و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه
به‌ره‌وڕوو بوو، له خاڵی سنووریی حاجی عۆمه‌رانه‌وه
خۆی ده‌گه‌یه‌نێته كوردستانی ئازاد، به‌ڵام له‌لایه‌ن
ئاسایشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ـ كه بێگومان
هۆیه‌كه‌ی نه‌ناسینی بووه ـ ده‌گیرێ. ئه‌و، كه پێشتر
پێشینه‌ی نه‌خۆشیی رێخۆڵه‌كوێره‌ی هه‌بوو‌و تازه
نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كرابوو، به‌و وه‌زعه‌وه بۆ ماوه‌ی 28
رۆژ له گرتووخانه‌و له هه‌لومه‌رجێكی ناله‌باردا
ده‌مێنێته‌وه‌و نه‌خۆشی‌یه‌كه‌ی به جارێك ته‌شه‌نه
ده‌كا‌و لێی گه‌وره ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه كاتێك
نوێنه‌رایه‌تیی حیزب به په‌یسه‌ریه‌وه چوو‌و له زیندان
ئازاد كرا، به یه‌كجاری له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی‌و ئازارچێشتن
ببوو به یه‌كماڵ, چونكه تووشی نه‌خۆشیی شیرپه‌نجه
ببوو, پاشماوه‌ی ژیانی به نه‌شته‌رگه‌ریی یه‌ك
به‌دوای یه‌ك‌و شیمی ده‌رمانی‌و ململانێ له‌گه‌ڵ
مردن‌دا برده سه‌ر‌و، سه‌رئه‌نجام نه‌خۆشی‌یه‌كه‌ی
گیانی لـێ ئه‌ستاند.
پارێزه‌رانی سنوور‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان حه‌قی
خۆیانه كاری خۆیان به توند بگرن، چونكه ئه‌وانیش‌و
ئێمه‌ش‌و هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی
گه‌لی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان‌دا وه‌ده‌ستی هێناون،
بووه به چقڵی چاوی دوژمنان‌و نه‌یارانی گه‌لی
كورد‌و، له هه‌موو لایه‌كه‌وه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك
هه‌وڵ ده‌ده‌ن پیلان له دژی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه بگێڕن‌و
نه‌هێڵن خه‌ڵكی كوردستان ئازادی‌و خۆشی‌و ئاسووده‌یی
به خۆیانه‌وه ببینن. هه‌ر بۆیه نه‌ك هه‌ر ئه‌وان،
به‌ڵكوو هه‌موومان كه شانازی به ده‌سكه‌وته‌كانی
گه‌لی كورد له عێراق ده‌كه‌ین، ده‌بێ بۆ
پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان‌و تێكدانی
به‌رنامه‌كانیان، تێ‌بكۆشین. به‌ڵام چاوه‌ڕوانی‌یه‌كی
به‌جێ‌یه ئه‌گه‌ر لێمان بوێن ئه‌رك‌و كاری پیرۆزی خۆیان
به جۆرێك به‌ڕێوه ببه‌ن كه كه‌سانی دڵسۆزی ئه‌م
ده‌سكه‌وتانه، ئه‌وانه كه شانازی به حكوومه‌ت‌و
پارلمان‌و ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن‌و بۆ هه‌ڵمژینی
هه‌وای ئازادی، له‌ودیوی سنووره‌كانه‌وه روو ده‌كه‌نه
ئێره، تووشی گیران‌و ناخۆشی‌و چاره‌نووسی له چه‌شنی
چاره‌نووسی سه‌ید حوسێن نه‌بن. با ئه‌و سیما جوان‌و
پیرۆزه كه رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد‌و كه‌سانی دیكه‌ش
له‌و دیوی سنووره‌كانه‌وه، له كوردستانی ئازاد له
زه‌ینیان دایه، خه‌وشدار نه‌بێ.
هه‌زاران سڵاو له گیانی سه‌ید حوسینی جوانه‌مه‌رگ‌و
به‌و هیوایه كه چاره‌نووسی تاڵی ئه‌و،
وریابوونه‌وه‌یه‌ك‌و ده‌رسێك بێ بۆ ئه‌و دامه‌زراو‌و
ده‌زگا‌و مرۆڤه زه‌حمه‌تكێش‌و دڵسۆزانه‌ی به كاری
پارێزگاری له ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌ریكن.
سه‌رچاوه:
کوردستان مێدیا
|