| مه‌جید کاکه‌وه‌یسی.
دانمارک
منیش تازه سه‌ری ماڵپه‌ڕی خۆمان واته پێشمه‌رگه‌کانم داوه. پێش
هه‌موو شت سڵاو رێز بۆ ماندوو بونتان هیوادارم هه‌ر له پێش که‌وتن
دابن. سه‌باره به نووسین‌و بیره‌وه‌ری به ڕاستی ژیانی هه‌ر کوردێک
پڕن له یادو بیره‌وه‌ری تاڵ‌و شیرین، ئاوره‌یی‌و دووری نیشتمان‌و
وڵات‌و که‌س‌و کار‌و هاوڕێی خۆشه‌ویست. کاتێک که مرۆڤی ڕۆشن بیری
کورد بیر له یادو بیره‌وه‌ری کورته‌یه‌ک له ژیانی ئاواره‌یی خۆی
ده‌کاته‌وه، که گه‌ر بیهه‌وێ بینوسێت به‌ڕاستی زام کولاندنه‌وه‌یه.
بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که من خۆم خاوه‌نی ده‌یان چیرۆکی
ئاواره‌یی‌و تاڵ‌و خه‌م هێنه‌رم، لێره‌دا نامه‌وێ زۆر کات‌و جێگای
له‌په‌ڕه‌کان بگرم ته‌نیا ده‌مه‌وێ به چه‌ند دێڕ ده‌ست له‌م
به‌شه‌ی ئه‌م جاره‌م بهێنم که چیرۆکێکی درێژی 25 ساڵ ئاواره‌ییه تا
ئێستا‌و به داخه‌وه ڕه‌نگه درێژتر ببێته‌وه!!
ئه‌م چه‌ند دێڕه گه‌ر هه‌ڵه به‌بم هی شاعێر. له‌تیف هه‌ڵمه‌ته:
من ئه‌و به‌ردی بنی شاخه‌م که دانراوم له
دیوارێ
من ئه‌و ئاوی بنی گۆمه‌م که جێماوم له ڕووبارێ
گه‌ڵای زه‌ردم مه‌ڵی پێرم
منم دڵدارو زه‌نجیرم
له بیرم بێ که سی ساڵه له به‌ندیخانه یه‌خسیتم
له تاریکی ژیانمدا
له گۆشه‌ی ژووری زیندانا ............
به‌جارێ عومری خۆم دانا
به‌ڵێ ئه‌وسا که لاوێک بووم
به‌ڵام ئێستا وه‌ها پیرم
هه‌یه جار جار به سه‌ر هاتی خه‌مینی خۆم نییه بیرم.
قه‌ره‌وڵ دێت‌و ڕاده‌برێ و ژیانی عومرم ئه‌ژمێرێ
شه‌وێکیش وا منی دیلی به ده‌ستی مردن ئه‌سپێرێ!!!
ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ستی خۆمه:
خه‌یاڵ
هه‌ر کاتێک وا
له ناو دونیای خه‌یاڵمدا
تۆ ده‌بینم خۆشه‌ویستم،
خه‌یاڵی من باڵی تیژه‌و بروسک ئاسا
په‌رواز ده‌کاو هیچ نابینم.
1998 دانمارک
لــه: 12.03.2005 17:44
|