|
14_ خاتره‌یه‌ك له
موحاكه‌مه‌ی پێشه‌وا قازی
له دادگای دووه‌مدا، سه‌رهه‌نگ نیكوزاد
دادستانی دادگا له‌گه‌ڵ تاوانباركردن و داوای ئیعدامكردنی
پێشه‌وا و سه‌در و سه‌یفی قازی، ته‌وهین به میلله‌تی كورد
ده‌كا و كوردان به سه‌گ سفه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. پێشه‌وا قازی
تووڕه ده‌بێ و هه‌ڵده‌ستێ، به سه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی ژێرخۆی
په‌لاماری دادستان ده‌دا و له حاڵێكدا كورسییه‌كه‌ی
پێداده‌دا، ده‌ڵێ: ئه‌تۆ ڕێتناكه‌وێ ته‌وهین به میلله‌تی كورد
بكه‌ی.
دادگا ده‌شڵه‌ژێ و بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌حكه‌مه ته‌عتیل ده‌كرێ.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووباره، دادگا درێژه به كاری خۆی ده‌دا
و دادستان له قسه‌كانیدا، پێشه‌وا و هاوكاره‌كانی به خاین
به ئێران ناوده‌با، دیسان پێشه‌وا قازی تووڕه‌ده‌بێ و
دووباره هێرش بۆ دادستان ده‌كا و ده‌فه‌رموێ: خاین ئێوه‌ن،
داگیركه‌ر ئێوه‌ن، ئێمه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌من
ئێسقانی هه‌شت پشتم له‌م خاكه‌دایه، ئه‌من به‌و خاكه و به
ئێسكی باب و باپیرانی خۆم خه‌یانه‌ت ناكه‌م ، ئه‌من ده‌مزانی
به هاتنه‌وه‌ی ئێوه ده‌گیرێم و ده‌شمزانی ده‌مكوژن،
هه‌رچه‌ند هه‌موو وه‌سیله‌ی ڕۆیشتن بۆمن ئاماده‌بوو، ئه‌من
نه‌متوانی ئه‌م خاكه و خه‌ڵكی كوردستان به جێبهێڵم و بڕۆم بۆ
ده‌ه‌وه‌ی وڵات، ده‌نا ڕۆیشتن بۆ من ئاسان بوو.
15_ هه‌ژار و هێمن
ئه‌و دوو شاعیره كه ده‌زه‌مانی حكوومه‌تی میللی كوردستاندا
له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازییه‌وه له‌قه‌بی (شاعیری میللی)یان
پێ‌درابوو، زۆر خۆشه‌ویست بوون. ئه‌و دوو شاعیره گه‌وره، زۆر
به‌هه‌ست و ئیحساس و، خاوه‌ن بیروبڕوایه‌كی پاك و خاوێن به
نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان له پێناو
گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی خۆیاندا بۆ بووژاندنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی
زمان و ئه‌ده‌بیاتی كورد ته‌لاش و كۆششیان كرد.
دوای تێكچوون و شكستی كۆمار، مامۆستا هه‌ژار ڕۆیی بۆ عێراق و
هه‌موو ناڕه‌حه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و ڕووتی و برسێتی قه‌بوڵ
كرد و له دواییدا تێكه‌ڵ به شۆڕشی مه‌لا موسته‌فا بوو. دوای
مامۆستا هه‌ژار ، مامۆستا هێمنیش كه له ژێر چاوه‌دێری دابوو،
له ترسی گرتن و ئه‌شكه‌نجه ڕای كرده عێراق و تا تێكچوونی
ڕێژیمی پاشایه‌تی له وێ مایه‌وه و دوای شكستی ڕێژیمی شا
گه‌ڕایه‌وه مه‌هاباد.
مامۆستا هه‌ژار، دوای شكستی شۆڕش له ساڵی 1975، له‌گه‌ڵ
بارزانییه‌كان گه‌ڕایه‌وه ئێران و تا ڕۆژی وه‌فاتی، له شاری
كه‌ره‌ج داده‌نیشت و خه‌ریكی نووسین و ته‌رجومه‌ی كتێبی كوردی
و نووسینی قامووسی كوردی و ته‌رجومه‌ی قورئانی پیرۆز به زمانی
كوردی بوو. مامۆستا هێمن دوای هاتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حیزبی
دێمۆكراتی كوردستان هاوكاری ده‌كرد و، دواییش چوه ورمێ و بوو
به سه‌رنووسه‌ری گۆواری (سروه) كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه
به زمانی كوردی بڵاوده‌كرێته‌وه. مامۆستا هێمن له ڕۆژی
28/1/1365ی هه‌تاوی به نه‌خۆشی دڵ له شاری ورمێ كۆچی دوایی
كرد و ته‌رمه‌كه‌ی به ڕێز و حورمه‌ته‌وه له‌لایه‌ن
عه‌لاقه‌مه‌ندان و خزمانییه‌وه هێندراوه مه‌هاباد و له
گۆڕستانی بوداق سوڵتان ته‌سلیم به خاك كرا. مامۆستا هه‌ژاریش
ڕۆژی 2/12/1369 به نه‌خۆشی دڵ له بیمارستانی تاران كۆچی
دوایی كرد و، ته‌رمه‌كه‌ی به ڕێز و حورمه‌تێكی زۆره‌وه
له‌لایه‌ن كورده‌كانی تارانه‌وه به‌ره‌و مه‌هاباد وه‌ڕێخرا.
خه‌ڵكی شاری مه‌هابادیش به سه‌دها ئۆتۆمبیل تا شاری بناوی
ئازه‌ربایجان چوونه پێشوازی و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی بردرا بۆ
مزگه‌وتی جامیعه و، دوای خوێندنی نوێژی جومعه به سه‌ر شانی
زۆربه‌ی دانیشتووان و لاوه‌كانی مه‌هابادی، له مزگه‌وتی
جامیعه به‌ره‌و گۆڕستانی بوداق سوڵتان له نێو دروشم و
شوعاری: بژی كوردستان، هێمن و شه‌هیدان میوانتان بۆ هات،
ڕه‌وانه‌ی كۆڕستان كرا. كاك مه‌سعود بارزانی و ژماره‌یه‌كی زۆر
چه‌كداری بارزانی له سه‌ر قه‌بران بوون و له ڕێوڕه‌سمێكی
گه‌وره و خوێندنه‌وه‌ی وتار و شێعر و ئیحساساتی توند، له لای
مامۆستا هێمن و مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی ته‌سلیم به خاك كرا.
ڕوحی هه‌موویان شاد بێ.
16_ ڕۆڵی عه‌شایر له شكستی
كۆماردا
هه‌ر وه‌كوو له هۆیه‌كانی شكستی كۆماردا باسمان كرد، دوای
ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی شوڕه‌وی ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی
خۆی له ئێران كرد و پشتی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان و
كوردستانی به‌ردا؛ زۆربه‌ی سه‌رۆك عه‌شیرته‌كان له ژێره‌وه
ده‌ستیان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران كرد. هێزی
عه‌شیره‌ی شكاك به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌رخان ده‌وروبه‌ری
سه‌قزی به‌جێهێشت و هاتنه‌وه ده‌وروبه‌ری بۆكان.
عه‌شیره‌ی دێبۆكریی بۆكان، پردی بۆكانیان ڕووخاند بۆ ئه‌وه‌ی
له پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی كوردستاندا خراپكاری بكه‌ن.
ئه‌وه‌بوو به نیزیكبوونه‌وه‌ی سوپای ئێران، هه‌لپه‌رستیی
خۆیان نیشاندا و گه‌ڕانه‌وه لای ده‌وڵه‌ت و پشتی كۆماریان چۆل
كرد و، له‌گه‌ڵ سوپای ئێران بۆ گرتنه‌وه‌ی مه‌هاباد و له
دواییدا بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی مه‌لا موسته‌فا تا
نه‌غه‌ده و شنۆ و سنووری ئێرانیش یاریده‌ی هێزی ده‌وڵه‌تییان
دا.
17_ خۆشترین و ناخۆشترین
خاتره‌ی خۆم له ته‌مه‌نی كۆماری كوردستاندا
ده‌ستنیشانكردنی خاتره‌یه‌ك بۆ خۆشترین خاتره دژواره، چونكوو
ئه‌و یه‌كساڵه‌ی ته‌مه‌نی كۆمار بۆ من و هه‌ر كوردێك هه‌مووی
هه‌ر خاتره‌ی خۆش و به‌دیهاتنی ئاواتی له‌مێژینه‌ی گه‌لێكی
به‌شخوراو و زوڵملێكراو بوو.. خاتراتی خۆشی من له‌و
ده‌ورانه‌دا، له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و له ڕۆژی
ڕاگه‌یاندنی جه‌مهووریدا بوو(هه‌رچه‌ند خۆم له‌و كاته‌دا له
مه‌هاباد نه‌بووم)، كه له تاران، پێشوازییه‌كی گه‌رم و
به‌شكۆ له‌لایه‌ن ئازادیخوازانی ئێران و كورده‌كانه‌وه له
پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د كرا و بۆخۆم شاهیدی بووم. به‌ڵام
خاتره‌یه‌كی دیكه‌ی خۆش كه زۆر له سه‌ر بیر و هه‌ستی من
ئه‌سه‌ری دانا و ئێستاش هه‌ر له یادمه و له پێش چاومه
ئه‌وه بوو: له سه‌فه‌رێكدا كه له خزمه‌ت پێشه‌وا قازی و
جه‌نابی حاجی باباشێخ بۆ باكووری كوردستانی ئازاد (ورمێ،
سه‌ڵماس، خۆی و ماكۆ) كردمان، له هه‌موو ئه‌و شار و
دێهاتانه‌دا له لایه‌ن خه‌ڵك و دانیشتووانی كوردستانه‌وه
پێشوازییه‌كی گه‌رم و به تین له سه‌رۆك كۆماری كورد و
هاوڕێكانی كرا، وه‌ختێك له شاری خۆی به‌ره‌و سه‌ڵماس و
له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ماكۆ ده‌ڕۆیشتین له دووره‌وه كێوی
سه‌ربه‌رزی ئاگری (ئاڕاڕات) به مێزه‌ری سپی به‌فره‌وه
ده‌ركه‌وت، پێشه‌وا قازی به دڵێكی پڕ له ئیحساسه‌وه دوو جار
فه‌رمووی: سڵاو له تۆ ئه‌ی ئاگری، سڵاو له تۆ ئه‌ی ئاگری..
له‌و له‌حزه‌یه‌دا هه‌ستی پێشه‌وای گه‌وره‌ی كورد له دیتنی
ئاگری و سڵاو لێكردنی به ئاشكرا، بیروباوه‌ڕی وی به تاریخی
كورد و داوای ڕه‌وای بۆ وه‌رگرتنی ماف و ئازادی و ئه‌و
شه‌هیدانه‌ی له قیامی ئاگریدا ده‌وریان گێڕاوه و خوێنی پاكی
خۆیان فیدای ڕێگای ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی كورد كردوه نیشانده‌دا
و، هیوا و هومێدی پێشه‌وای بۆ ئازادی هه‌موو كوردستان و
میلله‌تی كورد ده‌رده‌خست. ئه‌من كه لاوێكی 22 ساڵه بووم له
دیتنی ئه‌و دیمه‌نه، ئیحساسی غروور و شادی و ئیفتیخارم كرد و
فرمێسك به چاومدا هاتنه‌خوارێ و له به‌رانبه‌ر ئاگری و
میلله‌تی كورد و پێشه‌وای كوردستاندا كه وره‌ی به قه‌د كێوی
ئاگری به‌رز و پته‌و بوو، سه‌ری ته‌عزیم و كرنۆشم دانواند.
ناخۆشترین خاتره‌شم، خاتره‌ی دڵته‌زێنی دیتنی ته‌رمی پیرۆزی
پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و سه‌دری قازی و سه‌یفی قازی له
مه‌یدانی چوار چرا به سه‌ر داره‌وه بوو، ئه‌و ساته كه كاس
و گێژ ته‌ماشای ته‌رمی ئه‌و سه‌ردارانه‌م ده‌كرد، ئه‌و كاته‌ی
كه ته‌رمه‌كانمان ڕه‌وانه‌ی گۆڕستانی شاری مه‌هاباد كرد و
هاوار و ڕۆڕۆی ژن و منداڵ و گه‌وره و بچووكی هاوشاریانم دیت
كه ده‌تگوت قیامه‌ت ڕابووه، تاڵیی و ناخۆشی و غه‌م و
په‌ژاره‌ی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌م تا مردن له بیر ناچێت.
18_ بیر و ڕا سه‌باره‌ت به
ڕاپه‌ڕینی باكووری كوردستان
هه‌ر وه‌ك چۆن شێخ سه‌عید و مه‌لا سه‌لیم، شێخ عوبه‌یدوڵڵا و
شێخ مه‌حموود، سمكۆ و پێشه‌وا قازی و هه‌موو ئه‌و سه‌ردارانه
و ته‌واوی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی بۆ ئازادی كوردستان جه‌نگاون و
خۆیان فیدای میلله‌تی كورد كردووه، ڕێگای خه‌بات درێژه‌ی
هه‌یه و دوای ئه‌وانیش ڕێگای دوكتور قاسملوو و دوكتور سادق و
هه‌زارانی دیكه بۆ خه‌بات له پێناو ئازادی و سه‌ندنی مافی
نه‌ته‌وایه‌تی كورد هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێ. له حاڵی حازردا له
كوردستانی باكوور ئاڵاهه‌ڵگری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ڕێگا پڕ له
شانازییه(پ.ك.ك)ه‌یه و ئاپۆ ئاڵاهه‌ڵگری پێشه‌وه‌ی
میلله‌ته. به‌ش به حاڵی خۆم هیوا و هومێدێكی زۆر و گه‌وره‌م
به‌و خه‌بات و تێكۆشانه هه‌یه و، هیواشم وایه كه ئه‌و
خه‌باتكاره كۆڵنه‌ده‌رانه خۆیان له چه‌پڕه‌ویی توند
بپارێزن، چونكوو تا ئه‌مڕۆ خه‌باته‌كانی میلله‌تی كورد له
چه‌پڕه‌وی زیانیان زۆر دیوه. فیداكاری و خۆبه‌ختكردنی
كورده‌كانی باكووری كوردستان(توركیه) ئاسۆی ڕووناكیی ئازادی
تێدا به‌دی ده‌كرێ. ڕاگرتنی ویجهه‌ی كورد له دنیای ده‌ره‌وه
به‌تایبه‌ت له ئوڕووپادا زۆر پێویسته.
هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆكه له جیهاندا زۆر موساعید به حاڵی
میلله‌تی كورده و مه‌زڵومیه‌تی كورد بۆ بیروڕای گشتی ئاشكرا
بووه. به یه‌كگرتوویی خه‌ڵك و ڕێبه‌رایه‌تی ئاگایانه‌ی
ڕێبه‌ره‌كان ڕۆژی ڕزگاری نیزیكه به هومێدی خودای گه‌وره.
19_ گۆوار و ڕۆژنامه‌كانی
سه‌رده‌می كۆمار
له پێش دامه‌زرانی كۆماری مه‌هاباد و له زه‌مانی خه‌باتی
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك دا گۆواری (نیشتمان) به سه‌رنووسه‌ریی
عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی بڵاوده‌كراوه، ئه‌و گۆواره زۆر به
نهێنی له شاری ته‌ورێز چاپ ده‌كرا و له كوردستان
بلاوده‌بووه‌وه. زۆر به نرخ و، پڕ بوو له نووسراوه‌ی سیاسی
و شێعر و گوتار بۆ ئاگاداریی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هاندانیان بۆ
خه‌بات.
دوای دامه‌زرانی كۆمار، ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) له شاری
مه‌هاباد و له چاپخانه‌ی كۆماردا به سه‌ر نووسه‌ریی سه‌ید
موحه‌مه‌دی حه‌میدی بڵاوده‌كراوه. ڕۆژنامه‌ی (كوردستان)
ئۆرگانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی
یبروباوه‌ڕی حیزب و ده‌وڵه‌تی كوردستان بوو. هه‌یئه‌تی
نووسه‌رانی بریتی بوون له سه‌ید موحه‌مه‌دی حه‌میدی،
عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، دڵشاد ڕه‌سووڵی، ئیبراهیمی نادری و
كه‌سانی دیكه، كه هاوكاریان ده‌كرد و وتاریان له باره‌ی
مه‌سایلی ڕۆژ و داواكارییه‌كانی كوردستان و ده‌نگ وباسی وڵات
ده‌نووسی.
گۆواری (گوڕوگاڵی منداڵانی كورد)، گۆوارێك بوو بۆ منداڵان و
تازه‌لاوان كه سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی ئاغای قادری موده‌ڕڕیسی بوو.
گۆواری (هاوار) كه ماوه‌ی ده‌رچوونی زۆر درێژ نه‌بوو. گۆواری
(هه‌ڵاڵه) له شاری بۆكان به هۆی مامۆستا قزڵجی و مامۆستا
عه‌باسی حه‌قیقی یه‌وه ده‌نووسرا و بڵاوده‌كراوه. گۆوارێكی
باش و پڕنێوه‌رك بوو.
گه‌ڵاڵه‌ی كتێبی ده‌رسیش بۆ پۆله‌كانی سه‌ره‌تایی ئاماده
كرابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له به‌ر كورتی ته‌مه‌نی كۆمار چاپ
نه‌كران. |