|

ژیاننامه‌ی
شێرخان ئه‌لیاسی |
بڵیسه‌ی ئاگری شه‌ڕی
دووهه‌می جیهانی رو وه‌دامرکانه‌وه بوو و کوردستان له
که‌ش و هه‌وای ئازادی و شانازی به شکۆی کۆماره‌که‌ی قازی
پیشه‌وادا، بزه‌ی سه‌ر لیوی تیکه‌ڵ به شنه‌ی هیوای
کوردایه‌تی بوو. ئاڵای کوردستان له سه‌ر بینای کۆمار‌دا
ده‌شه‌کایه‌وه و کورد له شادی و پیکه‌نیندا بوو. له‌و
ساته‌وه‌خته دا سالی 1325ی هه‌تاوی به رامبه‌ر1946ی
زایینی له بناری کیوه چرو سه‌ر که‌شه‌که‌ی داڵه‌هۆ له
بنه‌مه‌له‌یه‌کی ئایینی دا، مندالیک دیته سه‌ر زه‌وی و
ناوی ده‌نریت شێرخان. هه‌ر چه‌ند بارودۆخی ئه‌وکات و بی
به‌شی گه‌لی کورد وه‌ها بوو که که‌م که‌س ده‌رفه‌تی
خویندنی بۆ ده‌ره‌خسا به‌ڵام شیرخان له به‌ر ده‌ستی باوکی
خوینده‌واریدا ده‌ستی به خویندن کرد و پاشانیش له لای
چه‌ند مامۆستای ئایینی دا خویندنی قورئانی پیرۆزی ده‌ست
پێی کرد. مندالیکی پیتۆل و هاوخه‌میکی دڵسۆز و پشتیوانیکی
قایم بوو بۆ بنه‌ماله‌ی و ویرای خویندن له کاری کشت و کال
و ئاژه‌ڵداری و کاره‌کانی تری ژیانی لادێ‌دا گۆچانی ده‌ستی
باوکی بوو.
سروشت و هه‌موو جوانیه‌کانی
بناری داڵه‌هۆ نه‌یانتوانی ، سیبه‌ری پڕ له خوشه‌ویستی و
ده‌ستی پڕ له نه‌وازشی باوک بۆ شیرخان بپارێزن و به
مێرمندالی باوکی له ده‌ست ده‌دات. ئه‌م خه‌ساره مه‌زنه
بوو به قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌زموونی بۆ له کوره هاتنه
ده‌ر و ئه‌رکی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماله له مه‌ودوا
که‌وته ئه‌ستۆی شێرخان.
تاسه‌باری له ده‌ست چوونی
باوک، سه‌رپه‌ره‌شتی کردنی دایک و دوو براو دوو خوشک بۆ
لاویکی بناری داڵه‌هۆ ، دژوار و به ئازار بوو. به‌ڵام
شێرخان، شیرانه شانی دایه به‌ر ژیان. ئه‌و له مه‌رگی
باوکی له دایک بوونی خوراگری و مه‌سئوولیه‌تی خوڵقاند.
پروسه‌ی سه‌ربازی، به‌ده‌رئه‌نجامی مه‌عاف بوون تێپه‌ڕ
کرد‌و سه‌ر ئه‌نجام وه‌ک مامۆستای گه‌وره‌ساڵان {پیکار
بابیسوادی } بۆ ماوه‌ی 5 سال له گونده‌کانی چاله‌ڕه‌ش
،مله‌خه‌رمانان، سه‌رقالی ده‌رس وتنه‌وه به خه‌ڵک بوو.
زۆر ناخایه‌نی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی رژیمی پاشایه‌تی
سه‌رده‌که‌وی به‌ڵام شێرخان به چاوێکی گریان و یه‌کی
پیکه‌نینه‌وه ده‌روانیته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه و له ئه‌و
باره‌وه له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌نووسی: به‌سه‌رکه‌وتنی
شورشی پر شکۆی گه‌لانی ئێران به سه‌ر نیزامی په‌هله‌ویدا
خوشحال بووم ،به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ئاخونده‌کان
و نیزامی ئاخوندی بیزار بووم و ده‌مزانی ئه‌وان مافی
گه‌لانی هه‌ژار و برسی ناده‌ن:
هه‌ڵسه‌نگاندن و تێبینی
شێرخان له‌و باره‌وه راست دیته‌ده‌ر و هیرشی ده‌سه‌لاتی
تازه‌ی ئێران بۆ سه‌ر کوردستان ده‌ست پێی ده‌کات و
کوردستان ده‌بیته گۆره‌پانی جینایه‌ته‌کانی رژیمی
ئاخوندی. هه‌ر ئه‌و هیرش و زولم و زۆره ده‌بیته هوی
ئه‌وه شێرخان ساڵی 1979 پێوندی به حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێرانه‌وه بگریت و له ریزی ئه‌و حیزبه‌دا بۆ
پارێزگاری له مان و مه‌وجوودیه‌تی گه‌لی کورد خه‌بات
بکات. چالاکی و تێکۆشانی شێرخان ئه‌ونده به‌رچاو بوو که
له ناوچه‌دا پاشناوێکی وه‌رگرت واته به شێرخان دیموکرات
ناوبانگی ده‌رکرد و جیگای باوه‌ڕ و متمانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه
بوو. خؤی له ئه‌و باره‌وه ده‌ڵێت:
سه‌ره‌تا تیکۆشانی سیاسی خوم
له ریزی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا به
کۆکردنه‌وه‌ی ئازوقه و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه
ده‌ست پێ‌کرد و خه‌ڵک و به تایبه‌ت لاوه‌کانم هان ده‌دا
راپه‌رن و بچنه ناو ریزی پێشمه‌رگه‌وه. له هه‌مان کاتدا
پێوه‌ندیم له گه‌ل تیمه‌کانی ته‌شکیلاتی و نیزامی هه‌بوو
و هاوکاریم ده‌کردن:
هێرشی سوپای رژیم و
پاشه‌کشه‌ی به هێزی پێشمه‌رگه، ته‌نیا بو کورد
مانایه‌کی هه‌بوو ئه‌ویش ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه و تاڵانی
خه‌ڵکی کوردستان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسلامیه‌وه. پاش
داگیر کردنه‌وه‌ی ناوچه، شێرخان به هۆی ناوبانگ و
هاوکاری له گه‌ل هێزی پێشمه‌رگه و حیزبی دیموکرات
نه‌یتوانی بمینیته‌وه و ژیانی ئاواره‌یی هه‌لبژارد.
ئه‌و خده و ئه‌خلاقی
شێرخان بوو که سه‌ر دانه نه وینێ و داڵه‌هوانه به
سه‌ر به‌رزی زستانه‌کانی سارد وبا و باران و بورانی له
گوڕ تیپه‌ر بکات. ئه‌و فێر بوو وه‌ک کانیاوی کویستانی
کورد، هاژه‌ی بێ و رانه‌وه‌ستێ. له ئاوره‌یی و
ده‌ربه‌ده‌ریشدا ئارامی نه‌گرت و ده‌ست له ملی حیزب و
گه‌ل ، چالاکانه ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات ئه‌نجامی دا و
هه‌وراز و ڕه‌شه‌با به چۆکیاندا نه‌هینا. له ئه‌و
باره‌وه ده‌لیت:
چه‌ند جار له لایه‌ن
ده‌زگای ئیستخباراتی عیراقه‌وه بانگیان کردم و داوایان لێ
کردم که ده‌ست له پیوه‌ندی و هاوکاری حیزبی دیموکرات
هه‌لگرم. کاتیک هه‌موو هه‌وله‌کانیان بێ ئاکام مانه‌وه
3جار به زۆره ملی ماڵیان پێی بار کردم. پاش هه‌ر کۆچیک
ژیانم ده‌ست پێده‌کرده‌وه تا سه‌رئه‌نجام له ئوردوگای
رۆمادیه نیشته‌جییان کردم. له رۆمادیه‌ش پیوه‌ندیم
ده‌گه‌ل حیزب نه‌چراند و له به‌شی ته‌شکیلاتدا، تێکۆشانم
درێژه پێدا: ”
ژیان
له ئوردوگای رۆمادیه کارێکی ساده و ساکار نه‌بوو به
سه‌دان موشکیله له لایه‌ن دام و ده‌زگای به‌عسه‌وه
ژیانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ی تاڵ کردبوو جگه له‌وه شێرخان
خاوه‌نی خاو و خیزان بوو و دایم بیری له چاره‌نووسی
جگه‌رگۆشه‌کانی ده‌کرد و به تایبه‌ت ئه‌م ئوردۆگایه
شووینیک نه‌بوو که بتوانی مناله‌کانی فێری زانستی
سه‌ره‌وه بن هه‌ر بۆیه‌ش دوای ماوه‌یه‌ک به پیوندی گرتن
ده‌گه‌ل یوو ئن له رۆژی 27/ 09/ 1992 گه‌یشته ولاتی
سوئێد و ژیانی ئاسایی ده‌گه‌ل خاوخیزانی ده‌ست پیی کرد.
شێرخانی دیموکرات هه‌ر له
ته‌مه‌نی منالییه‌وه ئوگری خویندنه‌وه بوو بۆیه‌ش له‌و
ماوه‌ی که له سوئێد ده‌ژیا له چووکترین کاته‌کان که‌لکی
وه‌رده‌گرت و دوایی ماوه‌یه‌کی کورت فێری زمانی سوئێدی
بوو.
به‌داخه‌وه شێرخان تووشی
نه‌خوشی شێرپه‌نجه هات و هه‌ول و تێکۆشانی دوکتوره‌کانی
نه‌خوشخانه‌ی کارولینسکه له ستۆکهۆلم و نه‌خوشخانه‌ی
کولبه‌ریسکه‌ی کاترینه‌هوڵم بێ ئاکام مایه‌وه.
به‌داخ و که‌سه‌ریکی
زۆره‌وه رۆژی هه‌ینی 20/ 06/ 1997 له نه‌خوشخانه‌ی
کولبه‌ریسکه‌ی کاترینه‌هولم دڵی پر له هیوای شێرخان له
لێدان که‌وت و بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایی لێی کردین. کۆچی
نابه‌وه‌ختی شێرخان له راستی دا داخ و که‌سه‌ریکی زۆری
له سه‌ر دۆستان و بنه‌ماله‌که‌ی دانا. له مه‌راسمی خاک
سپاری شێرخان دا خه‌ڵکێکی زۆر به شداریان کرد‌و بۆ ئاخرین
جار ماڵ ئاواییان لێی کرد. بزانین کومیته‌ی حیزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران له سوئێد له په‌یامی خوی‌دا
له کاتی خاک سپاردنی شێرخان چێی ده‌ڵیت:
...لێره کۆبووینه‌وه هه‌تا
له گه‌ڵ رۆله کوردیکی ولات پارێز، کوردپه‌روه‌ر،
ئازادیخواز‌و دیموکرات بۆ دوایین جار مال ئاوایی لێی
بکه‌یین و به یه‌زدانی مه‌زنی بسپیریین. شێرخان ئه‌لیاسی
که له راستی دا به ناوه‌خت کۆچی دوایی کرد و به جیی
هێشتین مرۆڤیکی به بیر‌و باوه‌رو تێکۆشه‌رێکی دڵسۆز،
هه‌ڵسوری حیزبی ئێمه بوو. شێرخان له
سالی
1356هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دڵی پر له هیوای له لێدان که‌وت و
چاوه‌کانی پر له خه‌باتی لێک نان له ریزی تێکۆشه‌رانی
رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی دا مایه‌وه و ئه‌رکی ئینسانی
و نیشتمانی خۆی به‌ریوه برد. شێرخان له ماوه‌ی خه‌باتی
له کوردستان دا که‌م کێوو چیای به‌رزو دۆل و ده‌شتی
ناوچه مابوون که شێرخان ئاوی لێی نه‌خواردبیته‌وه و
ده‌ست نویژی لێی هه‌لنه‌گرتبن....: کومیته‌ی حیزب له
دریژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا له سه‌ر تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی
شێرخان وا ده‌ڵیت:
شێرخان ئه‌لیاسی زۆر تایبه‌ت
مه‌ندی هه‌بوون،له سه‌رخۆیی، دڵسۆزی قسه‌زانی و فیداکاری
سه‌ره‌رای هه‌مووان رووخۆشی و خوین شیرینی، شێرخان له
کار‌و تیکۆشان و خۆ په‌روه‌رده‌کردن دا قه‌ت کاتی خۆی به
فیڕۆ نه‌ده‌دا. زۆربه‌ی کاتی پشوو ئیستراحه‌تی به
خویندنه‌وه ده‌برده سه‌ر ، ره‌نگبێ که‌م کتیبی کوردی
وشه‌رعی و دیوانی شاعیرانی فارسی زمان مابێت که شێرخان
نه جارێک چه‌ند جار نه‌ی خویندبنه‌وه و موتالای
نه‌کردبن. له کتیبخانه‌ی هاوریمان گه‌لیک کتیب هه‌ن که
ئیمه مانان هه‌ر ناویشمان نه بیستوون. کومیته‌ی حیزبله
کۆتایی قسه‌کانیدا ده‌ڵیت:
شێرخان هه‌ر چه‌ند ئیستاکه له‌شی پاک و بێ گیانت له
تابوتیکی سارد دا ئا لیره له پێش چاوی هه‌مووان
ده‌خریته ژیر خه‌رواریک خاکی ره‌ش ، به‌لام باش ده‌زانم
روح و گیانی به‌رزه فرت هه‌ر ئێستاکه له کوردستان له
گه‌ڵ هه‌ڵۆ به‌رزه فره‌کانی شاهۆ و په‌پووله باڵ
نه‌خشینه‌کانی داڵه‌هۆ و کۆتره باریکه‌کانی کانی که‌ڵ له
گه‌شت و گه‌ڕان و ئه‌و چڵ و چڵ دان......:
ڕوحت شاد، ڕیگات پر رێبوار و یادت به خێر
کاکه‌برا ئه‌لیاسی
12، 4، 2005 سوئێد
|