|
بیــــــــــــــــــــره‌وه‌ریه‌کی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی
له نوسینی: سوله‌یمان نه‌ڵۆسی
ماوه یه ک بوو له بناره کانی کێوه کانی سێ سنووردا خه ریکی پشوودان و حه‌سانه وه بووین.ماندوویه‌تیی چه‌ندمانگی
رابردووی کار‌و تێکۆشانمان له له ش ده رکه وتبوو و هێزوگوڕوتینێکی زۆر له جه سته ماندا کۆببۆوه.
هه ستی گه رانه وه بۆ نێو خه ڵک و به جێگه یاندنی ئه رکه کانمان سه راپای له شمانی داگرتبوو.چاوه روانی گه لاڵه یه ک بووین، تابه به رنامه یه کی رێک و پێک و له پێشدادارێژراوه وه حه ره که ت بکه ین.
به یانی رۆژێکی پاییزی ساڵی 1367 ی هه تاوی بوو.تازه خۆر له لوتکه ی به رزی داڵانپه ر ده رکه وتبوو و گه رمایی پڕتینی خۆی به سه ر ئه و ناوچه یه دا په خش ده کرده و
بایه‌کی نه رم جارجاره
هه‌ڵی ده کردێ و گژو گیای ده ورووبه رمانی ده له رانده وه.چه ند په ڵه هه ورێکی سپی به ئاسمانی شینی ئه و هه رێمه وه
ده‌بیندرا که جار‌و بار خۆیان ده دایه به ر خۆر و ده یان هه ویست له گه رمایی که م بکه نه وه. چه ند به ردێکی لوس و له بار له نێو گۆره پانێکی چیمه ناویدا، ده وروبه ری کانییه که ی نزیک ئێمه یان رازاندبۆوه. هاژه و زایه‌ڵه‌ی ده نگی ته قینه وه ی ورده شه پۆله
کانی کانی وه کو مۆ سیقایه ک رۆژانه ده هاته گوێمان و ئاوێته ی دڵ و ده روونمان ده بوو.
رۆژانه سه ر کانی و ده‌وروبه‌ری ئاوه دانترین شوێنێک بوو له نێو سێ کوچکه ی کێوه کانی سێ سنووردا،به ڵام ئه ورۆژه که هه واڵی گه رانه وه ی تیمێک له پێشمه رگه کان بۆ ناوچه راگه‌یاندرا،سه
رکانی و ده‌ورو به‌ری ئاوه دانتربوو.ئه و رۆژه چریکه ی ده نگی پێشمه رگه و شایی و
گۆوه ندی ده یان مرۆفی شۆڕشگێڕ له گه ڵ که مانی ورده شه پۆله کانی کانی تێکه ڵاوی
یه کتر ده بوون و دیمه‌نێکی رازاوه تریان به و مه ڵبه نده وه ده به خشی.
سه ره نجام له ناو دڵی ئێواره یه کی هه وراوی دا، له کاتێک دا خۆشی و شادی سه راپای وجوودمانی داگرتبوو، مالاوایمان له هاوڕێیانمان خواست و به ره و ناوچه وه ڕێ که وتین.
که‌سێک هه‌وای دلرفێنی کوێستانه‌کانی کوردستانی هه‌ڵنه‌مژتبێ ، ره‌نگه نه‌زانێ
هه‌ڵمژینی هه‌وای بێگه‌ردی کوێستانه‌کانی کوردستان چه‌نده خۆش و دڵرفێنه.
به ڵێ له کوێستانه‌کانی سواری زه‌رێ و بۆزیسیناو ...به‌ره‌و ناوچه‌ی شنۆ ریگه‌مان ده‌بڕی و جار‌و باره پشوومانده‌داو بۆ بڕینی هه‌ودایه‌کی تر خۆمان ئاماده ده‌کرده‌وه.
مه‌ودای نێوان دالانپه‌ر و ناوچه‌ی شنۆ نزیک 7،8 سه‌عاتیک ده‌بێ. ئێمه بۆ بڕینی ئه‌و رێگایه خۆمان ئاماده کردبوو، به‌ڵام نازانم چۆن بوو له پڕمه‌سیرمان گۆڕاو واساغ بووینه‌وه بچین بۆ دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ.
سه‌عات ده‌ورو به‌ری دوازده‌ی شه‌و بوو ،له ده‌وروبه‌ری ده‌زه چوین بۆ نێو باغێک که تاق و لۆق سێوی پیوه‌مابوو. من و بایز قاتی چوین بۆ بندارێک من سیگارێکم داگیرساند‌و
خه‌ریکی سیگارکێشان بووم دیتم سوله‌یمان ئێحسانی هات بۆ بن داره‌که و دوای که‌مێک تێڕامان له داره‌که ، سێوێکی سووری گه‌وره‌ی له داره‌که کرده‌وه و بڕێک چاوی له‌و لا
و ئه‌و لای سێوه‌که کرد‌و به ده‌نگێکی نه‌وی گووتی نا جارێ نایخۆم هه‌ڵی ده‌گرم ، تفه‌نگه‌که‌ی به‌داره‌سێوه‌که هه‌ڵپه‌ساردو گورجێ کۆڵه‌پشتییه‌که‌ی له شانی هێنایه خوار و سێوه‌که‌ی تێ هاویشت و ده‌شانی کرده‌وه.
خۆشحالی و دڵخۆشی شه‌هید سوله‌یمان به و سێوه به‌راده‌یه‌ک بوو ده‌تگوت دونیای به هه‌موو پان و به‌رینی خۆیه‌وه به شانیداداوه و له‌گه‌ل خۆی دا ده‌یگیرێ.
دوای که‌مێکی تر مانه‌وه له‌و باغه‌دا ،ده‌ورو به‌ری سه‌عاتی یه‌ک و.. ئه‌وانه چووینه نێو شاره‌دێی دزه.ژماره‌مان هه‌ژده‌که‌س بوو، به‌هۆی هه‌ڵه یه‌ک هه‌مومان چووین له‌ماڵێک میوان بووین.
ئه‌و ماله ته‌قریبه‌ن به‌لاوه بوو.چوارده‌وری باغ و
باغات بوو. هه‌مومان له‌و ماله دا له دوو دیوی سه‌ر
به‌یه‌ک دا ماینه‌وه.دیوی ئێمه په‌نجه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو که ده‌یروانیه حه‌ساری ماڵه‌که‌وه. سه‌عاتی سی و نیوی ئێوارێ بوو دیتمان چه‌کداره‌کانی رێژیم له حه‌ساری ماڵه که‌وه خه‌ریکی جم
جۆڵ و سه‌نگه‌رگرتنن. (پێویسته بگوترێ که شوێنی مانه‌وه‌مان له لایه‌ن خۆفرۆشێکه‌وه به دوژمن راگه‌یه‌ندرابوو.) سه‌ره‌رای ئه‌وه‌که ئێمه ئاماده‌گی یه‌کی ئه‌و تۆمان نه‌بوو به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئێمه ده‌ستپێشخه‌ریمان کرد‌و داماننه به‌ر ده‌ستریژ و شه‌رێکی تووند و ده‌سته‌و یه‌خه مان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردن.هێزێکی زۆر چوارده‌ورمانی گرتبوو. تێک شکاندنی ئه‌و هێزه‌زۆره‌ی دوژمن که به‌ئاماده‌گیه‌وه و هه‌روه‌ها به‌چه‌کی گه‌وره و.. ته‌یاربوون ،فیداکارییه‌کی زۆری ده‌ویست. سه‌ره‌نجام
دوای چه‌ند سه‌عاتێک شه‌ر توانیمان دوژمن تێک بشکێنین و ئه‌و ناچه‌یه‌یان لێ پاک بکه‌ینه‌وه.
زۆرن ئه‌و دیمه‌ن و رووداوانه‌ی که رۆژگارێک کاری گه‌ری راسته‌وخۆیان له‌کات و ساتی روودانیاندا له‌سه‌ر هه‌ست و بیری مرۆف داناوه ، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات و زه‌مان ورده ورده که‌مره‌نگ بوونه‌ته‌وه و له‌دوایشدا به‌ته‌واوی له‌بیر جوونه‌ته‌وه.هه‌ر له‌و کاته‌ش دا که‌منین ئه‌و رووداوانه‌ی که به تێپه‌ربوونی کات و زه‌مان
نه‌ک هه‌ر تۆزقاڵێک که‌مره‌نگ نابنه‌وه و له‌بیر ناچنه‌وه ، به‌ڵکوو تادوایین هه‌ناسه‌کانی ژیان هه‌روا به‌تازه‌یی و له نێو دڵ و ده‌روونی مرۆف دا ده‌مێننه‌وه و هه
رگیز له‌بیر ناچنه‌وه.
کاتێک سوله‌یمان ئێحسانی سێوه‌سووره‌که‌ی له‌داره‌که کرده‌وه؛ من له‌گه‌ڵ بایز قاتی سیگارمان ده‌کێشاو له‌نزیکه‌وه ئاگامان له هه‌ڵس و که‌وتی سوله‌یمان بوو ،کاتێکیش شه‌هید سوله‌یمان
به‌داخه‌وه به‌ر گولله‌ی دوژمن که‌وت من به‌ده‌سرۆکه‌یه‌ک له‌بن دیوارێک خه‌ریک بووم برینی ده‌ستی شه‌هید محمد ئه‌سریسیم ده‌پێچایه‌وه،کاتێک شه‌هیدسوله‌یمان به‌ر بۆوه سێوه‌سووره‌که‌شی که‌شه‌وی رابردوو هه‌ڵی گرتبوو؛له‌کۆڵه‌پشتییه‌که‌ی به‌ربۆوه و خلۆربۆوه لای من و منیش زوو هه‌ڵم گرته‌وه و ده‌باغه‌ڵم هاویشت و..
ئه‌و دوو دیمه‌نه له ژیانی شه‌هید سوله‌یمان دا وه‌کو فیلمێک به‌پێش چاوم دا دێت و ده‌چێ و هه‌موجارێک به وه‌بیرهاتنه‌وه‌یان داری ژیانم ده‌هه‌ژێ و هه‌ڵ و که‌وته‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌م بیر ده‌خاته‌وه.
به‌داخه‌وه له‌و شه‌ره‌دا شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان به ناوه‌کانی 1 بایز بایزیدی 2 محمد ئه‌سریسی 3 سوله‌یمان ئێحسانی 4 بایز قاتی 5 سه‌عید سه‌رایی و
6.جه‌عفه‌ر ساسه‌واری ن! ;اسرا‌و به حاجی جه‌وه‌ر شه‌هید
بوون و تێکه‌ڵ به کاروانی شه‌هیدانی سوور خه‌ڵاتی
گه‌له‌که‌مان بوون. پێویسته بگوترێ که ئه‌و شه‌هیدانه
هه‌رکامه‌یان خاوه‌نی رابردوویه‌کی پر له حه‌ماسه و
قاره‌مانه‌تی بوون و له‌به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ
دوژمن دا مێژوویه‌کی دره‌خشاوه‌یان هه‌یه و ده‌یان جار له مه‌یدانی شه‌ردا شکستیان به دوژمن داوه،به‌ڵام داخه‌که‌م له دزه به‌هۆی ناهه‌موار بوونی شوێنی مانه‌وه‌مان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نه‌ره‌خسا تا قاره‌مانه‌تیی
زیادتر له خۆیان نیشان بده‌ن . به‌داخه‌وه له‌و شه‌ره‌دا زۆربه‌یان هه‌ر له ده‌ستپێکی شه‌ره‌که‌دا شه‌هید و برینداربوون.
دوای ته‌واو بوونی شه‌ره‌که ،به‌دووبرینداره‌وه گه‌راینه‌وه لای هاوڕێ یانمان له بناری دالانپه‌ر. به‌یانی له ناره‌حه‌تیان چوومه سه‌ر کانی و له‌نێو خه‌م و ناره
حه‌تییه‌کی زۆردا ئه‌و پارچه شێعره‌م هۆنییه‌وه که لێره‌دا له‌گه‌ل هه‌موو که‌م و کوریه‌کانی وه‌ک خۆی و بێ ده‌ستکاری ده‌ینووسمه‌وه.
کانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــی
گــه‌رووم پڕقڵپی گریان و دڵم پر هه‌نیسک و ژانـــــــه
ده‌روونم کـــڵپه‌ی‌ی ئاگـــرو جه‌رگ و هه‌ناوم بریانــــه
***
له چینکه‌ی هه‌وارگه‌ی دڵم کۆچی ره‌وه‌ند و په‌ریانه
له باخــــی
به‌هاریژیـــــنم وه‌رزی پایــزو
خـــه‌زانـــــه
***
له‌به‌ستێنی چاوه‌کانم مه‌رگـی رووبار و جۆگانـــــه
هه‌رێمی هه‌راوی خۆزگه‌م شاره‌دێ یه‌کی ویرانــه
***
فریام که‌وه تۆ ئه‌ی کانی حاڵم گه‌لێ په‌رێشانــــه
به‌قومێ ئاوی سازگارت بکوژێنه‌وه ئه‌م سوتمانـــه
هه‌زاران سلاو له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ر و هه‌موو شه‌هیدانی ریگای رزگاری گه‌له‌که‌مان.
سوله‌یمان نه‌ڵۆسی

وێنه: سوله‌یمان |