|
بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ساڵڕۆژی
كاره‌ساتی شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا
كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك له‌و
تراژیدیانه‌یه كه به ده‌گمه‌ن به سه‌ر گه‌لانی جیهاندا
هاتووه. نموونه‌ی قڕكردنی مرۆڤ، ئه‌ویش به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی
ته‌نیا له شوێنگه‌لێكی وه‌ك هێرۆشیما و ناكازاكی و له كۆتایی
سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا له شارێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه رووده‌دا. دیاره
مه‌به‌ستی رژیمی به‌عس چاوترسێن ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌و
به‌شه‌ی كوردستاندا بوو. به‌ڵام ئه‌و جینایه‌ته نه‌ك هه‌ر
گه‌له‌كه‌مانی چاوترسێن نه‌كرد، به‌ڵكوو ڕاپه‌ڕینی 1991 به‌ڵكه‌ی
هه‌ره زیندووی ئه‌و ڕاستیه‌ن كه ئه‌وه گه‌له قه‌د نانه‌وێ.
هه‌ر وه‌ك هه‌مووشمان ئاگادارین بڕیار وایه به‌ڕێوه‌به‌رانی
سه‌ركی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه له داهاتوودا له هه‌مان شاردا
كه ڕۆژێك خه‌ڵكه‌كه‌یان له ژاردا خنكان، بدرێنه ده‌ست یاسا و
به سزای كرده‌وه دژه ئینسانیه‌كانیان بگه‌ن.
ئێمه پێشمه‌رگه‌كانی حدكا هه‌موو ساڵێك دوای
هه‌ڵسووڕان و چالاكیه‌كانمان له كوردستانی ئێران، بۆ پشوو و
ماندوویی ده‌ركردن ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ سنووری نێوان ئێران و ئێراق،
ئاوای "هانی گه‌رمه‌ڵه"ش هه‌ڵكه‌وتوو له هه‌ورامانی كوردستان
ئێران ئاواییه‌كی جوان و دڵڕفێنه كه پێك هاتووه له نزیك 500
ماڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ئێمه شوێنێكی باش و له‌بار بوو. چه‌ندین
ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ڕوو بدا له لایه‌ن به‌شێكی
دیكه له هێزه‌كانمانه‌وه كه بنه‌كه‌یان له ئاوای "ده‌ره‌تفێ"
بوو ئاگادار كراین كه ڕژێمی كۆماری ئێسلامی ئێران هێزێكی زۆری كۆ
كردووه‌ته‌وه و به ته‌مای هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یه، هه‌ر بۆیه
ئێمه به‌شێك له هێزه‌كانی خۆمان بۆ هاوكاری ئه‌وان نارده لایان.
به‌ڵام دوو ڕۆژ دوای ئه‌م رووداوه، هێزه‌كانی ئێران له لای
ئاوایی "هانێ گه‌رمه‌ڵه"وه ده‌ستیان دایه پێشڕه‌وی. ئێمه‌ش بۆ
ئه‌وه‌ی خۆمان له شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو هێز (ئێران و عێراق) دوور
بخه‌ینه‌وه، چوونكه به راستێ هیچ پێوه‌ندیه‌كی به ئێمه‌شه‌وه
نه‌بوو، به‌ره‌و قوڵای كوردستانی عێراق به‌ڕێ كه‌وتین و دوای
ڕێپێوانێكی نزیك به نیو كاتژمێر گه‌یشتنیه ئاوای "بیاره" كه
مه‌قه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئێرانی لێ‌بوو، دیاره ئه‌وان
هه‌ر ئه‌و كات بنكه‌كانی خۆیان ئاگر تێبه‌ردابوو، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی له نێوان هێزه‌كانی حدكا و كۆمه‌ڵه‌دا شه‌ڕ بوو، به‌ڵام
كه ده‌هاتینه نێو خاكی كوردستانی عێراقه‌وه، هێندێك پرینسیپمان
ده‌پاراست و دژ به یه‌كتر ده‌ستمان بۆ چه‌ك نه‌ده‌برد. له‌گه‌ڵ
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه كه نزیك به 80 كه‌س ده‌بوون كاتژمێر
دووی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ره‌و شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ڕێ كه‌وتن. له ڕێگادا
هێزه‌كانی عێراقمان ده‌دیت كه ئه‌وانیش له حاڵی چۆڵكردنی
ناوچه‌كه‌دا بوون. بنكه و ماشینه‌كانی ده‌سووتاند. پاش ڕێگا
ڕۆیشتنێكی 6 كاتژمێری گه‌یشتینه سێڕای هه‌ڵه‌بجه "خورماڵ" (له
به‌ر ئه‌وه من خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه نیم، ره‌نگه ناوی هێندێك
له شوێنه‌كانم له بیر چووبێ، له‌وانه ئه‌و سێ ڕێگایانه)
ئاگادار كراینه‌وه كه هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هێزه‌كانی
ئێرانه‌وه گیرآوه، ئه‌و كاته هه‌ستمان كرد كه كه‌وتووینه‌ته
نێو گه‌مارۆی هێزه‌كانی ئێرانه‌وه، بۆ خۆ ده‌رباز كردن له‌و
گه‌مارۆیه هاوڕێیانی به‌رپرس كه‌وتنه بیری دانانی به‌رنامه‌یه‌ك.
هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وی كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ش له شه‌ڕدا
بووین، به‌ڵام هاوڕێیان ئێمه له‌گه‌ڵیان قسه‌یان كرد و
ئه‌وڕاستیه‌یان پێ ڕاگه‌یاندن كه ئێستا ئێمه كه‌تووینه‌ته نێوان
گه‌مارۆی ئه‌و هێزه‌كانی ئێرانه‌وه، هه‌ر بۆیه باشتر وایه
پێكه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك كرا‌و دابنێن. له به‌رامبه‌ری
پێشنیاری هاوڕێیانی ئێمه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه سوپاسیان
كردین و وتیان ئێمه به‌رنامه‌مان بۆ كاروباری خۆمان داناوه و
بڕیار وایه هێزه‌كانی دیكه‌مان به به‌له‌م بگه‌نه فریامان.
ئێمه له‌و سێ ڕێگایه ئه‌وانمان به جێ هێشت و به‌ره‌و ئاوایی
"عه‌نه‌ب" كه‌وتینه ڕێ (پێشمه‌رگه‌كان كۆمه‌ڵه تاكوو به‌یانی
له‌و شوێنه چاوه‌ڕوان بوو بوون و كه‌سیش نه‌یتوانیبوو به
هاواریانه‌وه بچێ، دای ئه‌وه‌ی كه ڕۆژیان به‌سه‌را هاتبوو
له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆری ڕژیمی ئێران تووشی شه‌ڕێكی سه‌خت و
نابه‌رامبه‌ر هاتبوون و پاش شه‌ڕێكی قاره‌مانانه، به‌داخه‌وه
ته‌نیا دوو كه‌سیان ده‌رباز بوون). ده‌وروبه‌ری ئاوای پڕ بوو له
هێزی نیزامی و تانك و تۆپی پۆشته و ساز. له تاریكی هه‌وا
كه‌ڵكمان وه‌رگرت و چووینه نێو ئاوایی، له‌به‌ر ماندوویه‌تی و
شه‌كه‌تی و توونوویه‌تی دابه‌ش كراین به ماڵان‌دا، ئه‌وه له
كاتێكدا بوو كه ئاواییه‌كه كه‌وتووه به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی گولله تۆپ
و خومپاره، به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ر خوله‌كێكدا چه‌ندی گولله
تۆپ و خومپاره به سه‌ر ئاوایی‌دا ده‌باری، له‌و ماوه كه‌مه‌ی كه
ئێمه له نێو ئاوایی‌دا بووین دوو پیاو و ژنێك شه‌هید بوون كه
ته‌رمه‌كه‌یانیان هێنا بۆ ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه ئێمه له‌وێدا كۆ
بووبووینه‌وه و چاوڕوانی هاوڕێیانی دیكه‌مان بوون كه بێن و له‌وێ
یه‌ك بگرینه‌وه و پاشان ئاوایی به‌جێ بێڵین. كه ئاوای عه‌نه‌بمان
به‌جێ هێشت، پاش ڕۆیشتنی ماوه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ هاڕێیانی دیكه‌مان كه
به هاواری هاوڕێیانی "ده‌ره‌تفێ"وه چووبوون یه‌كترمان گرتووه‌وه
و به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌نه‌ب وه‌ڕێكه‌وه‌تین. له شوێنێك
گرساینه‌وه كه دۆڵێكێكی دوور و درێژ بوو و قامیشه‌ڵان و شۆڕه‌بی
داپشرابوو. به‌رده‌وام فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی
ناچه‌كه‌دا له هاتووچۆدا بوون و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان بوردومان
ده‌كرد. به‌ڵام ڕۆژی 16ی مانگی سێی پۆلێك فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر له
ئاسمانی ناوچه‌كه په‌یدا بوون و ئه‌و جاره‌یان به پێچه‌وانه‌ی
جارانی پێشوو كه هێزه‌كانیان بوردومان ده‌كرد، شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان
بومباران كرد و به شێوه‌یه‌كی سامناك شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان له نێو
دووكه‌ڵ و ته‌پ و تۆزدا نوقم كرد. ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی كه له ئاكامی
ئه‌و بومبارانه‌دا به‌رز بووه‌وه له‌گه‌ڵ دووكه‌ڵی بومبارانه‌كانی
دیكه‌دا جیاوازی هه‌بوو. كاتێك كه دووكه‌ڵه‌كه ره‌ویه‌وه دیتمان
كه خه‌ڵك كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ دێته ده‌رێ و به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری
هه‌ڵه‌بجه و سنووری ئێران وه‌ڕێكه‌وتوون. هه‌لومه‌رجی ئێمه له
باردۆخێكدا بوو كه نه‌مانده‌توانی خۆمان له كه‌س ئاشكرا بكه‌ین،
من له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی دیكه‌م كه یادیان به‌خێر و ئێستا له
نێواماندا نین و شه‌هید بوون، له جه‌مسه‌ری دۆڵه‌كه
راوه‌ستابووین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شه‌خسی و چه‌كدار
به‌وێدا هاتن، بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی هێزه‌كه‌ی ئێمه نه‌بن و
ئاشكرامان نه‌كه‌ن ڕێنوێنیان به‌كه‌ین بو ئه‌وه به ڕێگایه‌كی
دیكه‌دا بڕۆن. باش له‌بیرمه له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئێمه له‌وێ
بووین خه‌ڵكێكی زۆر به‌لاماندا تێپه‌ڕ بوون كه ژن و پیاوێكیكیان
تێدا بوو، بۆ حه‌سانه‌وه و وچاندان تاوێك لایان دایه لای ئێمه،
ئێمه‌ش كه زۆرمان برسی بوو پرسیارمان لێ كردن كه شتێكیان بۆ
خواردن پێیه؟ ژنه‌كه بوخچه‌كه‌ی كرده‌وه و نانێكی ده‌رهێنا و
وتی ته‌نیا ئه‌وه‌مان پێیه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ، فه‌رموون. ئێمه‌ش
سپاسمان كردن و لێمان وه‌رنه‌گرتن. پاشان كه پرسیارمان له نێو
شاری هه‌ڵه‌بجه كرد، كابراكه هاته جواب و وتی: "كه نێو شار
بوومباران كرا، ئێمه له ژێرخانی ماڵی خۆماند بووین، خۆمان حه‌شار
دابوو، به‌ڵام كه هه‌ستمان كرد بۆنێكی زۆر ناخۆش به‌ربووه نێو
ژێرخانه‌كه و خه‌ریك بوو بخنكێین، هه‌ر بۆیه به ده‌ستوبرد
ژێرخانه‌كه‌مان به جێ هێشت و به نێو شه‌قامه‌كانی شاردا
هه‌ڵاتین، خه‌ڵكێكی زۆر له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا كه‌وتبوون،
به هه‌زار چه‌رمه‌سه‌ری شارمان به‌جێ هێشت. نازانم چ به‌ڵایه‌كمان
به‌سه‌رمان هات، كوڕه‌كه‌م (له‌و كاته‌دا به كۆڵیه‌وه بوو)
هه‌ناسه‌ی ته‌نگ بووه و ده‌شڵێ چاوه‌كانم كز بوون، ئێستاش نازانم
بۆ كوێ بڕۆین." پاشان ئێمه‌یان به‌جێ هێشت و ڕۆشتن. له‌و
ماوه‌یه‌دا كه ئێمه له‌و دۆڵه‌دا مابووینه‌وه، هه‌وا زۆر ساردی
كربوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێخه‌ف، یان خواردنێكمان پێ بێ، ژیان هه‌ر
ده‌هاتووت و سه‌ختر و سه‌ختر ده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بژێنین له
گیان و رووكه‌كانی ده‌وروبه‌ر كه‌ڵكمان وه‌رده‌گرت. به‌ڵام بۆ
ئێمه ڕۆڵه‌كانی حدكا، كه ئێمانێكی به‌رزمان كه هه‌مان ڕزگاری
بوونی گه‌له‌كه‌مانه، هه‌بوو، ته‌ئسیرێكی وه‌های نه‌بوو. چوونكه
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نه‌بوو له ده‌كه‌وتینه ته‌نگانه‌وه. پاش
چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له‌و دۆڵه، بڕیارمان دا كه ناوچه‌كه به‌جێ
بهێڵین.
ئێواره‌یه‌كی تاریك
كه هه‌ورێكی ڕه‌ش ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داگرتبوو و نم نم باران
ده‌باری سه‌وزاییش تازه سه‌ریان له خاك ده‌رهێنابوو، ئه‌و
حاڵه‌ته بۆ خۆی له به‌هاردا چه‌ندین جار زیاتر ده‌بێته هۆی
تاریك بوونی هه‌واكه، ناوچه‌كه‌مان به‌ره‌و "خورماڵ" به‌جێ هێشت.
هاوڕێیانی به‌رپرس، ئێمه‌یان ئاگادار كرده‌وه كه ئێستا به نێوان
شه‌ڕگه‌ی هێزه‌كانی ئێران و عێراق دا تێپه‌ڕ ده‌بین، كه‌سیش بۆی
نیه لابدا و له جۆگه‌له و كانیاوه‌كان ئاو بخواته‌وه، چوونكه
ناوچه‌كه هه‌مووی شیمیایی لێ دراوه. كه له شارۆچكه‌ی خورماڵ
نزیك بووینه‌وه گه‌یشتینه رووبارێك كه قووڵایه‌كه‌ی تاكوو پشتێن
ده‌بوو، هه‌ربۆیه به ڕیز ده‌ستی یه‌كترمان گرت و له ئاوه‌كه
په‌ڕینه‌وه، له‌وبه‌ر ئاوه‌كه‌وه زانیمان كه زۆر له پێڵاوی
پێشمه‌رگه‌كانیان ئاو بردبوویه و هه‌ر بۆیه ناچار بوون پاشماوه‌ی
ئه‌و ڕێگا دوور و درێژه به پێ خاوسی ببڕن. پاش په‌ڕینه‌وه له
پردێك چووینه نێو شارۆچكه‌ی خورماڵه‌وه. لێره‌دا پێویست به
كردنه‌وه‌ی په‌رانتزێك ده‌كا ( به‌داخه‌وه كاتێك باسی كاره‌ساتی
شیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێ، ته‌نیا باسی هه‌ڵه‌بجه دركرێ و
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه چه‌ندین شارۆچكه و ئاوایی ده‌وروبه‌ری
هه‌ڵه‌بجه بوونه قوربانی ئه‌وه تاوانه‌ی ڕژیمی به‌عس و كه‌سیش
به شێوه‌ی شیاو باسیان ناكا) كه چووینه نێو شارۆچكه‌ی
خورماڵه‌وه ئه‌و كاته‌ی زیاتر له جاران هه‌سمان به زڵم و زۆر و
چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه
كرد. خه‌ڵكێكی زۆر له ژن و منداڵ، گه‌وره و چووكه له شه‌قام و
كۆڵانه‌كانی شاردا كه‌وتبوون و شه‌هید بووبوون، زۆریان له كاتی
سواربوونی ماشێنه‌كانیاندا گیانیان له ده‌ست دابوو و هه‌ر به‌و
شێوه له كاتی سواربووندا گیانیان سپاردبوو. ئێمه كه به نێو
شه‌قامی شاره‌كه‌دا تێده‌په‌ڕین له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكماندا
ته‌پووتۆز به‌رز ده‌بووه‌وه و ده‌چوو به ده‌مووچاوماندا و من خۆم
هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه كه‌سێك ده‌ستی له قوڕقڕۆچكه‌م ناوه
ناهێڵێ هه‌ناسه بكێشم و له چاوه‌كانیشم وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێیان
تێكرابێ، هه‌ستم به سووتانه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌یر ده‌كرد. ئه‌م
هه‌سته‌ش ته‌نیا له مندا به دی نه‌ده‌كرا و كه له هاوڕێیان
ده‌پریسی ئه‌وانیش هه‌مان هه‌ستیان ده‌رده‌بڕی، هه‌ر بۆیه
هاوڕێیانی به‌رپرس پێیان ڕاگه‌یاندین هه‌رچی زووتر و به هه‌ڵاتن
شاره‌كه به‌جێ بێڵین. دوای ئه‌وه شارمان به جێ هێشت، دروست
له‌سه‌ر ڕێگای ئێمه شه‌ڕێكی قورس له نێوانی هێزه‌كانی ئێران و
عێراق دا ده‌ستی پێكرد و ئه‌و ڕێگایه‌ی كه قه‌رار بوو ئێمه
پێیدا تێپه‌ڕین و بڕۆین بۆ شارۆچه‌ی "شانه‌ده‌رێ"، به‌ته‌واوی
به‌ستراو و هه‌ر بۆیه به‌ره‌و به‌رزایی كێوه‌كان هه‌ڵكشاین و
ڕێگاكه‌مان بۆ چه‌ندین كاتژمێری دیكه دوور بووه‌وه. ئه‌وه‌ش له
كاتێكدا بوو كه بێ‌وچان گووله‌ی تۆپ و خومپاره و كاتیۆشا
به‌سه‌رماندا ده‌باری كه بوو به هۆی بریندار بوونی 5 پێشمه‌رگه.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دواتر، كاتژمێر 8ی له به‌رزایه‌كاندا
داگه‌ڕاینه خوارێ و به‌رو شارۆچكه‌ی شانه‌ده‌رێ وه‌ڕێ كه‌وتین.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه هێزه‌كانی عێراق بۆ
به‌رگری له هێزه‌كانی ئێران و چه‌قاندنی تانك و ماشینه‌كانیان،
ئه‌و ده‌شته پان و به‌رینه‌یان پڕ كردبوو له ئاو. كه گه‌یشتینه
نێو ده‌شته‌كه، كه‌وتینه به‌ر هێرشی خومپاره‌ی هێزه‌كانی عێراق.
له به‌ر قوڕ و نه‌رمبوونی عه‌رزه‌كه گوله‌كان كارگه‌ریه‌كی وایان
نه‌بوو و له كاتی ته‌قینه‌ودا ته‌نیا پڵته‌یه‌كیان لێ ده‌هات و
له شوێنی خۆیاندا ده‌ته‌قینه‌وه، هه‌ر بۆیه زه‌ره‌ی گیانی بۆ
هاوڕێیانی ئێمه به دواوه نه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر له‌و ده‌شته‌دا
كه‌وتینه نێو مه‌یدانێكی به‌رینی به‌مین چێنداراو كه ئاوه‌كه
دایپۆشیبوو و به مینه چیندراوه‌كان به چاو نه‌ده‌بیندران. له
ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و منیانه‌دا به‌داخه‌وه
هاوڕێیه‌كمان لاقێكی خۆی له ده‌ست دا. دوای تێپه‌ڕبوونێكی زۆر
سه‌خت و ئه‌سته‌م له‌و ده‌شته قوڕاویه، گه‌یشتینه نێو شارۆچكه‌ی
شانه‌ده‌رێ.
له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئورده‌گای "زه‌ڕه‌یان" كه
یه‌كێك له‌و ئوردوگا زۆره‌ملیانه بوو كه ڕژیمی به‌عس بۆ كورده
ئاوه‌ره‌كانی كوردستانی ئێرانی دانابوو، وه‌ڕێ كه‌وتین، پێشوازی
گه‌رمی خه‌ڵكی شۆڕشگێر و پێشمه‌رگه‌په‌روه‌ری ئه‌و ئوردوگایه
شه‌كه‌تی و ماندووی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه ناخۆشه‌ی له بیر بردینه‌وه
و وره و هێزێكی تازه پێ به‌خشینه‌وه.
له كاتی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه تاڵه‌دا
پێم خۆشه ئاماژه به هێندێك خاڵ بكه‌م:
سكرتێری پێشووی حدكا، مامۆستا عه‌بدوڵای
حه‌سه‌نزاده له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا "نێوسه‌ده تێكۆشان" له به‌شی
"ڕێپێوانێكی مێژووی" دا ئاماژه به‌و ڕووداوه ده‌كا، به‌ڵام
چونكه مامۆستا له‌و كتێبه‌دا زۆرتر مه‌به‌ستی نووسینه‌وه‌ی
مێژوویی حدكا بووه، زۆر نه‌چووه‌ته نێو كه‌لێن و قوژبنه‌كانی
ئه‌و ڕێپێوانه كه زیاتر له پێنج سه‌د كه‌س له كادر و
پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌كانیانی تێدا به‌شدار بوون.
شتێكی دیكه كه پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ
بكه‌م، نه‌ترسی و بوێری شه‌هید ناوداری كورد، كاك دوكتۆر
قاسملوویه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا. له كاتی
شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، شه‌هید د. قاسملوو زۆر بوێرانه ئه‌و
كرده‌وه دژی ئینسانیه‌ی مه‌حكوم كرد. ره‌نگه كه‌سانێك په‌یدا بن
و بڵێن جا هه‌موو كه‌سێك ده‌یتوانی ئه‌و كرده‌وه مه‌حكوم بكا،
به‌ڵام د. قاسملوو له كاتێكدا ئه‌و كردوه‌ویه مه‌حكوم كرد،
سكرتێری حدكا بوو و زۆربه‌ی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ش له نێو
خاكی كوردستانی عێراقدابوون. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بوێری و سه‌ربه‌خۆیی
سیاسی ئه‌و حێزبه‌یه.
شتێكی دیكه كه ده‌مهه‌وێ باسی بكه‌م، ئه‌ویش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوكاری هێزه‌كانی كورد و كوردستانی كه
به‌ڕاستی نیشانیان داوه كه له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا وه‌فریای یه‌ك
ده‌كه‌وه‌ن و هێندێك شتیش هه‌یه كه بۆ نووسین له‌م بابه‌ته‌دا
نابێ و پێویستیش ناكا و هیچ له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش
كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵام هیوادرم ڕۆژێك دابێ كه بتوانم ئاماژه
به‌و به‌شانه‌ش بكه‌م و یان ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له‌و ڕێپێوانه
مێژوویه‌دا به‌شدار بوون باسی بكه‌ن. هه‌روه‌ك له سه‌رتادا باسم
كرد، هاوڕێیانی به‌رپرسی ئێمه به‌پێی پرینسیپ و هه‌ستێكی خاوێنی
كوردانه كه هه‌موو وجودیانی داگرتبوو، پێشنیاری به‌رنامه‌یه‌كی
خۆده‌رباز كردنیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه هێنا گۆڕێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه بوو به هۆی تیداچوونی ئه‌و
گوردانه‌یان (70 كه‌س له گوردانی شوان) گوێندان به پێشنیاری
هاوڕێیان به‌رپرسی ئێمه بوو، كه زۆر به دڵفراوانیه‌وه به
پیرانه چووبوون.
شتێكی دیكه كه پێم خۆشه لێره‌دا باسی بكه‌م
دڵسۆزی به‌درۆ و فرمێسكی تمساح هه‌ڵوه‌راندنی كۆماری ئیسلامی
ئێرانه بۆ لێقه‌وماوانی هه‌ڵه‌بجه بوو، كه به‌داخه‌وه توانی
هێندێك كوردی ساوێلكه‌شی پێ هه‌ڵخڵه‌تێنێ. پاسدارێك كه له‌و
شه‌ڕه‌دا به‌شدار بووه، كتێبێكی به ناوی "مرسیه‌ی حه‌لبچه"
نووسیوه، ئه‌و پاسدار له‌و كتێبه‌دا ئێشاره به‌وه ده‌كان كه
چووته سه‌ر لانكه‌ی منداڵێك له كاتی هه‌ڵكێشانی دوایین ساته‌كانی
ژیانیدا بووه و پاسداره‌كه پێی ده‌ڵێ تۆ ئه‌و هه‌ناسانه
هه‌ڵده‌كێشی بۆ ئه‌وه‌ی پێی بژی، به‌ڵام بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه
به هه‌ڵكێشانی هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك تۆزێك زیاتر له مه‌رگ نزیك
ده‌بیته‌وه. هه‌ر وه‌ك وتم ئه‌وه فرمێسكی تیمساح هه‌ڵوه‌راندن
بوو، ده‌نا هه‌ر ئه‌و پاسداره كاتێك له شاری سنه چووه‌ته سه‌ر
لانكه‌ی منداڵێكی كورد، پێی وت با بتكوژم ده‌نا تۆش گه‌وره بی
ده‌بیته پێشمه‌رگه.
ئێستا كه به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌مان ڕزگار
بووه و گه‌یشتووه‌ته ته‌ختایی ئازادی هه‌مووی به‌رهه‌می خه‌بات و
خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌یه، جا بۆیه پاراستنی ئه‌و ده‌سته‌كه‌وته
ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه.
جارێكی دیكه سه‌ری ڕیز و نه‌وازش بۆ گیانی
گیانبه‌خت كراوانی ئه‌و كاره‌ساته داده‌نه‌وێنم و هیوادارم
گه‌له‌كه‌مان چی دیكه تووشی كاره‌ساتی ئاوا جه‌رگ بڕ نه‌بێ. هیوای
له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه ده‌خوازم كه
له‌و ڕێپێوانه مێژوویه‌دا له‌گه‌ڵ بوون. ده‌ستی هه‌موویان ده‌گوشم
به هیوای به‌رده‌وام بوونیان له خه‌باتدا.
هه‌ڤاڵ
13/3/2005
|