|
سه‌ردێر |
گوێ بگره |
داگرتن |
|
|
 |
|
|
|
 |
|
|
|
 |
|
|
|
 |
|
|
|
 |
|
|
|
 |
|
|
|
 |
|
|
|
 |
|
|
|
|
شاری كامیاران‌و گونده‌كانی
ده‌ورووبه‌ری یادی 26ی سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت |
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری كامیاران‌و گونده‌كانی
ده‌ورووبه‌ری، یادی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان
به‌رز راگرت‌و به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و وێنه‌ی رێبه‌رانی
شه‌هید‌و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانه‌و نه‌ته‌وه‌یی، په‌یمانی
وه‌فاداریی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و حیزبی دێموكرات
سه‌رله‌نوێ دووپات كرده‌وه. ئه‌و گوندانه‌ی كه كاری ته‌بلیغییان
لـێ‌كرا بریتی بوون له: تروه‌ڕێز، جاده‌ی نێوان ئاسنگه‌ران‌و
گونده‌كانی گومه‌ته‌و كۆره‌ده‌ره، گه‌شكی، كاوانه، چرۆسانه،
زیویه‌و له گوندی "شایه‌نی"دا ئاگرێكی گه‌وره سه‌رله‌ئێواره‌ی
26ی سه‌رماوه‌ز به‌و بۆنه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
حیزب هه‌ڵ كرا. هه‌ندێ له دروشمه‌كان بریتی بوون له:
"بژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران"
"پیرۆز بێ 26ی‌سه‌رماوه‌ز، رۆژی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان"
"بژی حیزبی قازی، قاسملوو و
شه‌ره‌فكه‌ندی |
|
شاری سه‌رده‌شت،
په‌یمانی وه‌فاداریی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نوێ
كرده‌وه |
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
تێكۆشه‌ری حیزب له شاری سه‌رده‌شت، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز،
رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له‌و شوێنانه‌ی خواره‌وه به
شێوه‌یه‌كی به‌رین كاری ته‌بلیغییان كرد:
گه‌ڕه‌كی گرده‌سوور به
گشتی له خانووه سازمانی‌یه‌كان تا قه‌برستانی گه‌وره،
ده‌ورووبه‌ری بانكی سپه، ده‌ورووبه‌ری مه‌دره‌سه‌ی مه‌نووچێهری،
سوێی به‌رده قووچ، گه‌ڕه‌كی نیزه‌ڕۆ، پاركی كووده‌ك، گه‌ڕه‌كی
ئازادگان، شه‌قامی دۆڵتانچك، رێگای ژاژۆكه، گه‌ڕه‌كی كانی مه‌ڕی،
پاركی نێوشار، ده‌ورووبه‌ری بانكی میللی، ده‌ورووبه‌ری بیمارستان،
مزگه‌وتی "محمد رسول الله"و سێڕای ماره‌غانی‌و ده‌ورووبه‌ری، كه
دروشمه‌كان بریتی بوون له:
"پته‌وتر بێ خه‌باتی
گولی كورد‌و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران"
"پێشمه‌رگه دوژمنی
تیرۆریزم‌و پارێزه‌ری مافی مرۆڤه"
"پێشمه‌رگه چقڵی چاوی
رێژیمی تیرۆریستی ئاخووندی‌یه"
"پیرۆز بێ 26ی
سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان"
"پێشمه‌رگه باسكی
به‌هێزی گه‌له"
"پێشمه‌رگایه‌تی بۆ
لاوی كورد شانازی‌یه"
"مانای وشه‌ی
پێشمه‌رگه فیداكاری بۆ گه‌له"
"دانشگا مه‌كۆی
ئازادیخوازانه"و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك
CDی
تایبه‌ت به كۆنگره‌ی 13و وێنه‌ی رێبه‌رانی شه‌هید له‌و شوێنانه‌ی
كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ‌كراوه، بڵاو كرانه‌وه.
|
|
گوندی
بانه‌وڕێ‌ئیمامی ناوچه‌ی "باینگان" یادی 26ی
سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
ناوچه‌ی "باینگان" به بلاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و وێنه‌ی شه‌هیدان‌و فیلمی
كۆنگره‌ی 13و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانه، یادی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌رز راگرت. |
گوندی
ئه‌ویهه‌نگی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ، یادی 26ی سه‌رماوه‌زی
به‌رز راگرت
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
گوندی "ئه‌ویهه‌نگ"ی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و نووسینی
دروشمی شۆڕشگێڕانه، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان پیرۆز كرد. |
|
ناوچه‌ی هه‌وشار
به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌زه‌وه، په‌یمانی وفاداریی
له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نوێ كرده‌وه
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه‌ی هه‌وشار
(شاره‌كانی تیكاب‌و ساین قه‌ڵا) به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و وێنه‌ی
شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی حیزب‌و گه‌ل‌و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانه
جارێكی دیكه په‌یمانی وه‌فادارییان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان نوێ كرده‌وه.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه
كاری ته‌بلیغییان لـێ‌كرا برتین له:
1ـ شاری تیكاب:
ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی شافیعی، گه‌ڕه‌كی شه‌ریف ئاوا، گوڵانده‌ره،
حه‌مامی جیهاد‌و گونده‌كانی ئه‌حمه‌دئاوای خواروو و نه‌بی‌كه‌ندی
2ـ شاری ساین قه‌ڵا:
گه‌راجی تیكاب ـ ساین قه‌ڵا، جاده‌ی ساین قه‌ڵا ـ قسقۆپی‌و
گونده‌كانی: سارووجه، قۆزڵووی هه‌وشار، داشكستان، گۆزه‌بڵاغ،
حه‌سه‌نلوو، بیجاخچی‌و گوندی قازانلی.
|
|
شاری مه‌هاباد‌و
ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری رێزیان له 26ی سه‌رماوه‌ز گرت |
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری مه‌هاباد‌و
ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و بڵاوكراوه
حیزبی‌یه‌كان‌و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانه رێزیان له رۆژی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گرت. ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری‌ته‌بلیغییان
لـێ‌كرا بریتی بوون له: گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی قازی ـ به‌هارستان ـ
كۆڵانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ترمیناڵ ـ چواڕڕێیانی مه‌وله‌وی ـ
ده‌ورووبه‌ری ده‌بیرستانی "شه‌هیدانی میحراب" ـ گه‌ڕه‌كی
ئه‌رمه‌نیان ـ چوارڕێیانی ئازادی ـ مه‌حموودكان ـ سنجان ئاوا ـ
ته‌ڕه‌باری قه‌دیم ـ ده‌بیرستانی چه‌مران ـ زانكۆی په‌یام نوور ـ
باخی شایگان‌و هه‌روه‌ها گونده‌كانی: گردی یه‌عقووب ـ كۆنه‌دێ ـ
قه‌ره‌قشڵاق. شایانی باسه ئه‌ندامانی به‌وه‌جی حیزب، ئێواره‌ی
رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز ئاگرێكی گه‌وره‌یان له شاخی "قوت قولاغ"
كرده‌وه كه به‌سه‌ر شاری مه‌هاباددا ده‌ڕوانێ‌و هه‌موو خه‌ڵكی شار
ئه‌و ئاگره‌یان بینی‌و پێی خۆشحاڵ بوون. |
|
شاری "نۆدشه" یادی 26ی
سه‌رماوه‌زی به‌رز راگرت |
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری نۆدشه، یادی 26ی
سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌رز راگرت‌و به
بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و وێنه‌ی شه‌هیدانی رێبه‌ری حیزب‌و گه‌ل،
په‌یمانی وه‌فادارییان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌و حیزبی پێشڕه‌وی
گه‌لی كورد نوێ كرده‌وه. ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری ته‌بلیغییان
لـێ‌كرا بریتی بوون له: شه‌قامی سه‌ره‌كیی شار، بازاڕ، بیمارستان،
قوتابخانه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژیی چه‌مران، هه‌موو مزگه‌وته‌كانی شار،
قوتابخانه‌ی كچانه، جاده‌ی نۆدشه ـ هه‌جیج‌و زۆربه‌ی كووچه‌و
كۆڵانه‌كانی شار. |
شارۆچكه‌ی "ساحێب" رێزی
له 26ی سه‌رماوه‌ز گرت
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شارۆچكه‌ی "ساحێب"دا، به
بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و نووسینی دروشم‌و وێنه‌ی شه‌هیدانی
سه‌ربه‌رزی حیزب‌و گه‌ل، رێزیان له رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گرت.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری ته‌بلیغییان لـێ‌كرا بریتی بوون له:
بانكی كه‌شاوه‌رزی ـ ئیداره‌ی كه‌شاوه‌رزی ـ شاره‌داری ـ
ئیداره‌ی ئامووزش‌وپه‌روه‌رش ـ بلواری به‌ناو ئیمام‌و زۆربه‌ی
شوێنه‌ی گشتی‌یه‌كان. |
|
شاری ورمێ‌و
ده‌ورووبه‌ری یادی 26ی سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری ورمێ‌و
ناوچه‌كانی ته‌رگه‌وه‌ر‌و مه‌رگه‌وه‌ر، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و
وێنه‌ی شه‌هیدان‌و نووسینی دروشمی شۆڕشێڕانه‌و هه‌ڵكردنی ئاڵای
پیرۆزی كوردستان، یادی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستانیان به‌رز راگرت. ئه‌و شوێنانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو كاری ته‌بلیغییان لـێ‌كرا بریتی بوون له: جاده‌ی
مه‌رگه‌وه‌ڕ ورمێ ـ گه‌لیی به‌ندی ورمێ ـ پڕۆژه‌ی سه‌دی‌به‌ند‌و
چیاكانی ده‌ورووبه‌ر. |
ئه‌مساڵ،
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رین،
رێزیان گرت له رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان
|
به‌پێی ئه‌و
هه‌واڵانه‌ی كه له نێوخۆی كوردستانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون،
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ر‌و به‌ئه‌مه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران، به شێوه‌یه‌كی به‌رچا‌و‌و به‌رین رێزیان گرت له رۆژی
مێژوویی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه ماندوویی‌نه‌ناسه‌كانی
كوردستان. به‌و بۆنه مێژوویی‌یه‌وه، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
به‌وه‌جی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له زۆربه‌ی شار‌و
گونده‌كانی كوردستانی ژێرچه‌پۆكی ئاخونده ده‌سه‌ڵاتپه‌رسته‌كانی
ئێران‌دا، به نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانه‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و
بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت، رۆژنامه‌و فیلمه حیزبی‌یه‌كان‌و ێنه‌ی
شه‌هیدانی هه‌رگیزنه‌مری كوردستان، یاد‌وبیره‌وه‌ریی ئه‌و رۆژه
پڕهه‌یبه‌ته‌یان به‌رز نرخاند‌و جارێكی دیكه په‌یمانی وه‌فادارییان
له‌گه‌ڵ باسكی به‌هێزی گه‌ل‌و حیزبی خۆشه‌ویست‌و پێشڕه‌وی
نه‌ته‌وه‌ی كورددا نوێ كرده‌وه‌و به دوژمنانی دڵ‌ڕه‌شی كورد‌و
كوردستانیان سه‌لـماند كه په‌یوه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی
خۆڕاگری كوردستان له‌وه‌قووڵ‌تر‌و قایمتره كه رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ‌و
كوردكوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بتوانێ ئه‌و په‌یوه‌ندی‌یه
قووڵ‌و ریشه‌داره بپسێنێ.
هه‌زاران سڵاو له
پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كانی گه‌ل‌و خه‌ڵكی ئه‌مه‌كناسی كوردستان
بژی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، ئاڵاهه‌ڵگر‌و پێشڕه‌وی بزاڤی میللی ـ
دێموكراتیكی گه‌لی كورد
|
|
شاری جوانڕۆ
رێزی له 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گرت |
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رۆژه‌كانی
16و17ی سه‌رماوه‌زدا، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی
سه‌ربه‌رزی حیزب‌و گه‌ل‌و تراكت‌و بڵاوكراوه حیزبی‌یه‌كان‌و نووسینی
دروشمی شۆڕشگێڕانه، پشتیوانیی خۆیان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ربڕی. ئه‌و شوێنانه‌ی كه
كاری ته‌بلیغییان لـێ‌كرا، بریتی بوون له: زه‌مین شاری فازی 1 ـ
پشتی ئیداره‌ی رێگه‌وبان ـ پشتی ته‌عاونی‌و فه‌ره‌نگیان‌و
گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، گوندی "بیاشووش"، گوندی "سروو"ی
خواروو و سه‌روو، گوندی "كانی گه‌وهه‌ر"، "گوندی "چشمه بگار"و
چه‌ند شوێنێكی دیكه. |
|
شاری كرماشان
به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌زه‌وه به دروشمی شۆڕشگێڕانه‌و
نه‌ته‌وه‌یی رازایه‌وه |
رێكه‌وتی 16و17/9/1383،
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له شاری هه‌میشه‌كوردنشینی كرماشان‌دا، به نووسینی دروشم‌و
بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و بڵاوكراوه حیزبی‌یه‌كان رێزیان گرت له 26ی
سه‌رماوه‌ز ـ رۆژی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری ته‌بلیغییان لـێ‌كرا بریتین له: مه‌یدانی
ئازادی ـ ئیستگای ئوتووبووس رانیی ژماره 2 ـ شه‌قامی گوسته‌رش ـ
ئیداره‌ی دارایی‌و بانكی ته‌عاون ـ ئیداره‌ی بێهزیستی له
شه‌قامی ئیمامی ـ كتێبخانه‌ی ئه‌میركه‌بیر ـ ئیداره‌ی
ئامووزش‌وپه‌روه‌رش ـ پاركی موعه‌لیم ـ ده‌ورووبه‌ری ناوه‌ندی سپای
پاسداران له فه‌رهه‌نگییان ـ فازی یه‌ك ـ چوارڕێیانی جه‌وانشیر ـ
پردی هه‌وایی‌و خیابانی جه‌وانشیر ـ بلواری مسته‌فا ئیمامی تا
چوارڕێیانی ئیرشاد ـ ده‌بیرستانی كچانه‌ی زه‌ینه‌ب.
ده‌ستتان خۆش رۆڵه
تێكۆشه‌ره‌كانی حیزب له شاری هه‌میشه‌كوردی كرماشان، هه‌ر بژین‌و
سه‌ركه‌وتوو بن
|
|
هه‌ڵمه‌تێكی ته‌بلیغی له
لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزب له شاری ره‌وانسه‌ره‌وه |
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی به‌وه‌جی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری ره‌وانسه‌ر، ه
رێكه‌وتی 16و17ی سه‌رماوه‌زدا، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، شوێنه گشتی‌یه‌كانی ئه‌وشاره‌یان به
دروشمی شۆڕشگێڕانه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدان رازانده‌وه.
|
ناوچه‌ی
سه‌لاس‌وباوه‌جانی پشتیوانیی خۆیان له هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه‌ی
سه‌لاس‌وباوه‌جانی به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت، رۆژنامه‌و بڵاوكراوه
حیزبی‌یه‌كان‌و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانه، رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز ـ
رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ـ یان پێرۆز كرد‌و پشتیوانیی خۆیان له
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی. ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری
ته‌بلیغییان لـێ‌كراوه بریتین له: ده‌بیرستانه‌كانی عیسمه‌ت،
موعه‌لیم، سه‌لاحه‌دین ـ مه‌دره‌سه‌ی راهنمایی كچانه‌ی دانش ـ
ده‌بستانی خه‌دیجه ـ ئاموزش‌وپه‌روه‌رش ـ شه‌هره‌كی تاوه‌گۆزی ـ
جه‌هادی سازندگی ـ مزگه‌وتی جامع ـ شه‌قامی ده‌ورووبه‌ری
مزگه‌وتی جامع ـ ده‌بستانی حافز ـ كانوونی په‌روه‌رش ـ ساڵۆنی
وه‌زشی ـ گوندی "عه‌زیزئاوای لووشه" ـ گوندی "كوێخاعه‌لی دواڵه"
ـ گوندی "سه‌را"و قوتابخانه‌ی راهنمایی "سیدالشهید". |
خوێندكارانی
زانكۆی كوردستان، رێزیان له 26ی سه‌رماوه‌ز گرت
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له زانكۆی سنه،
رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زیان به‌رز نرخاند‌و هاوپێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ
پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستاندا ده‌ربڕی. له‌و
پێوه‌ندی‌یه‌دا، رۆژی 23ی سه‌رماوه‌ز له نێو خابگاكانی ئه‌و
زانكۆیه‌دا تراكتی تایبه‌ت به رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زیان بڵاو
كرده‌وه كه ئه‌و كاره بووه هۆی خۆشحاڵیی خوێندكاره
ئازیخوازه‌كان‌و ده‌نگێكی زۆری له نێو زانكۆی كوردستاندا دایه‌وه. |
|
له‌سه‌ر به‌رزایی‌یه‌كانی
ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز به بۆنه‌ی 26ی
سه‌رماوه‌زه‌وه ئاگر كرایه‌وه |
|
پێنج شه‌ممه، 3ی
به‌فرانباری 1383ی هه‌تاوی
|
|
|
به‌پێی هه‌واڵـێ كه له
ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قزه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه،
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له گوندی "خورمته"ی سه‌ر به
ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز ـ
رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ـ ه‌وه له‌سه‌ر
به‌رزایی‌یه‌كانی "قه‌ڵای دیوان"، "هه‌واره به‌رزه"،
"هه‌ماراو"و به‌رزایی‌یه‌كانی نێوان "خورمته"و
"كه‌سنه‌زان"دا ئاگری خۆشی‌یان كرده‌وه‌و ئه‌و رۆژه
پیرۆزه‌یان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و حیزبی
خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز كرد. |
|
| |
|

2004-12-26 |
|
خاوه‌نی سایت و کاری
تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی |