به‌ڕێزان به خێر هاتن بۆ سایتی پێشمه‌رگه‌كان
به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان هه‌واڵ و بابه‌ت له سه‌ر کوردستان و جیهان بڵاو ده‌کاته‌وه، ئێمه به‌رپرس نین له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان و ئه‌وه نووسه‌ره که به‌رپرسی ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌یه‌تی به‌لام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین که له بابه‌ت که بێحورمهتی تێدا بێت خۆ بپارێزین.
وێنه‌کانی ئاڵبۆمی به‌شی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م سایته تایبه‌ته به ئه‌م هاوڕێیانه‌ی كه له ڕیزی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران دا خه‌باتیان كردووه و یان ئێستا خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئازادی گه‌لی بهشخوراومان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
له‌م سایته‌دا هه‌م وێنه و بیره‌وه‌ری هاوڕێیانی شه‌هیدمان داده‌نرێ، هه‌م ئه‌م هاوڕێیانه‌ی له ژیان دان. من ده‌م هه‌وێ به‌م جۆره یادێكم له فیداكاری و قاره‌مانه‌تی ئه‌م ڕۆڵه به ئه‌مه‌گانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كردبێ.
پێویسته بڵێم من ئه‌م سایته‌م وه‌ك فه‌رد داناوه. چاوه‌ڕوانی پێشنیاری ئێوه‌ی به‌ڕێزم و هه‌ر هاوڕێیه‌كیش نای هه‌وێ وێنه‌كه‌ی لێره دابێت ئاگادارم كاته‌وه لای ده‌به‌م ، هه‌ر هاوڕێیه‌كیش وێنه‌كه‌ی لێره دانییه ، وێنه‌م بۆ بنێرێ ، لێره دا جێگه‌ی ده‌كه‌مه‌وه.
تێبینی: كه‌س بۆی نییه وێنه‌كانی ئه‌م سایته له شوێنی تر بێ ئیزن وه‌رگرتن به‌كار بهێنێ.
قیبله‌م کوردستانه
ئه‌گه‌ر رۆژێک له منیان پرسی تۆ کێی؟
منیش ئه‌ڵێم، من کێم؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک وتیان تۆ چیت ئه‌وێ؟
منیش ئه‌ڵێم ، من چیم ئه‌وێ؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له منیان پرسی، بۆ کوێ ئه‌چی؟
منیش ئه‌ڵێم بۆ کوێ ئه‌چم؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک وه‌ک گورگی هار
هه‌ر چوار ده‌وریان به دڕک چنیم
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ویستیان به زووخاوی دڵی ڕه‌شیان
به دڵی پڕ له ڕق و قینیان
به‌ده‌ستی پڕ له خوێن و چه‌په‌ڵیان
هاواری نێو گه‌رووم بخنکێنن،
منیش ئه‌ڵێم !
هۆی گه‌وجینه!
بۆ کوێ ئه‌چن وا بهپهڕتاو
ده‌ڵێی ئه‌سپی بێ لخاون
من ئه‌و که‌سه‌م ،دووندی چیا، قه‌ف قه‌ف ده‌بڕم
من ئه‌و کوانه‌م گلێنه‌ی چاوی دووژمن ده‌ردێنم
به‌فری چیا‌و ، کانیاوی ساردی کوێستانم
هه‌تاوی به تینی تاراوگه‌ی ژیانم
پشت و په‌نا، گۆچانی بن ده‌ستی لێ قهوماوانم
من پێشمه‌رگه‌م
من م و
قیبله‌م کوردستانه
.............
هۆنراوه‌ی
شه‌وگه‌رد 20040226
به‌ڕێزه‌وه ساڵه نه‌ڵۆسی
دامه‌زرانی سایت 26 ی سه‌رماوه‌زی 2002
سایت:
http://www.peshmergekan.com
http://www.peshmergekan.eu
ئیمایل nalosi@gmail.com
موبیل: 709500075(0) 0046