شاری ژیان و گۆرانی
هه‌ڵه‌بجه‌ی گورانی کوردانی
پڕ به هونه‌ر جوانه ئه‌وێ
گه‌ر دیمه‌نی ڕازاوه‌ت بوێ
هۆزانی گشت ناسک بیرن
له هونیه‌وه‌دا ژیرن
شنروی وه‌ک پاسه‌وانه
کێوی شاهۆی لا نیشانه
هه‌ڵه‌بجه شاری ژین
شاری هونه‌ر و ئه‌وین
بۆ ئازادی ڕائه‌په‌ڕین
به خۆێن ڕنگانیان تاجی ژین
شانزه‌ی سێ هات وه‌رزی به‌هار
داگیرکه‌ر له سه‌رمان بو هار
کردی بوردمان به فڕۆکه
له زه‌ڵما ڕوخانی پرده‌که
چوارده‌وری شاری گرت ته‌واو
که‌س نه‌گاته ده‌شت و ئاو
دوژمنی دڵ پر له قین و قار
بڕیاری دا شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازار
به شیمیاێی بێ به‌زه‌یی
هه‌زاران جه‌سته‌ی بێ‌تاوان که‌و‌تنه سه‌ر زه‌وی
هه‌ڵه‌بجه شاری کوردانه
به دوژمن ناکرێته وێرانه
هه‌زاران دڵسۆز فیدایه
هه‌ڵه‌بجه‌ش بومان چرایه
دڵسۆز یاری
basoz_kurd@hotmail.com
?>