ئه‌ژنۆم ده‌له‌رزێ و
له ده‌شتێکی پان و به‌ریندا
بێ گۆچانم
ده‌ست به‌چییه‌وه بگرم
تا هه‌نگاو بنێم
نازانم
گه‌ر دانیشم کاتم ده‌ڕواو
گورگه‌کان سه‌ر ڕێم لێ ده‌گرن
به‌رده‌وام بم
ئه‌ژنۆکانم بیانوم پێ ده‌گرن
بۆ چه‌ند ساتێ چۆک داده‌ده‌م
سه‌رێک له ژووری رۆژانی
لاویم ده‌ده‌م
خۆم ده‌بینم وه‌کو ئاسک
له تووله ڕێ کان ده‌ده‌م
هه‌ڵده‌ستمه‌وه
به‌گڕو تینی ئه‌و کاته‌وه
چه‌ندین هه‌نگاوی دی
به‌و ئه‌ژنۆ بێ هێزانه‌وه
ده‌بڕمه‌وه
هیوا موحه‌مه‌د
15-03-10
?>