کوردستانیانی وڵاتی سویسرا له‌به‌رده‌م کورسیه قاچشکاوه‌که‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا یادی بۆردومانی کیمیاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رکوتی خوێناویی خۆپیشاندانی قامیشلۆیان کرده‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی سه‌رکۆنه‌کردنی تاوانه‌کانی ڕژێمی به‌عسی سوریش خۆپیشاندانیان بۆبه‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی سوریا ئه‌نجامدا.
ڕۆژی پێنج شه‌مه ڕێکه‌وتی 11/3/2010 ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه بۆ یادی 22 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و یادی 6ساڵه‌ی خۆپیشاندانه خوێناویه‌که‌ی قامیشلۆ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سویسرا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له شاری جنێڤ ئه‌نجامدا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردستانیان تیایدا به‌شداربوون به نیشاندانی وێنه تراژیدیا‌کانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و قامیشلۆ سه‌رنجی ده‌وروبه‌ریان بۆ دڕنده‌یی داگیرکه‌رانی کوردستان و مه‌زڵومیه‌تی کورد‌و خه‌مساردی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌مبه‌ر نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان ڕاکێشا.
به‌شداربووان به دروشم و پلاکارته‌کانی ده‌ستیان پرۆتیستۆی تاوان وسیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی به‌عسی عێڕاقی و به‌عسی سوریان کردوو سوربوونی گه‌لی کوردیان له‌سه‌ر خه‌بات له پێناوی به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان جه‌ختده‌کرده‌وه. ئه‌مه‌و به‌سه‌دان به‌یاننامه به‌زمانه‌کانی ئه‌ڵمانی و فه‌ڕه‌نسی بڵاوکرانه‌وه، که له‌وێدا هه‌ردوو تاوانه‌که وه‌ک دوو دۆسیه‌ی کراوه‌ی له‌یادنه‌چوو له‌لای گه‌له‌که‌مان و پشتگوێخراو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بیری ڕای گشتی خرانه‌وه‌و داوا له UN کرا له‌هه‌مبه‌ر مرۆڤی کورددا کار به جارنامه‌و به‌ڵین و به‌ڵگه‌نامه‌کانی خۆی بکات و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وه‌ک تاوانی جینۆساید بناسێنێت و 16.03 بکاته ڕۆژێکی جیهانی بۆڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌کی کیمیاوی!
هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یامی چه‌ندین ڕێکخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردستانی له‌مه‌ڕ ئه‌و دوو کاره‌ساته‌دا خوێندرانه‌وه‌و به‌شێک له چیرۆکی به‌سه‌رهاته‌که خرانه‌وه‌یادو ڕێز بۆ شه‌هیدو قوربانیه‌کانی دانران. هاوکات تیشک خرایه سه‌ر بار‌و ڕه‌وشی خراپی ماف و ژیانی مه‌ده‌نی و سیاسی گه‌له‌که‌مان له‌سایه‌ی ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان.
مه‌سه‌له‌کانی ڕۆژ تیڤی به‌شێکی تری گوتار‌و په‌یامه‌کانی پێکده‌هێنا، که گرنگترینیان ڕووداوی هه‌ڵکوتانه سه‌ر ڕۆژتیڤی و ئۆپراسیۆنه نادیموکراتی وناشارستانیه‌که‌ی پۆلیسی بلجیکا بوو به‌دژی ڕیکخراوو سازیه‌کانی کورد و ده‌ستگیرکردنی ئازادیخوازان و ڕابه‌رانی کورد له وڵاتانی ئه‌وروپا. به‌م کرده‌وه‌یه‌ش ئه‌وروپا وه‌ک تاوانباری سه‌ره‌کی خولقاندنی بارودۆخی تازه‌ی داگیرکاری و پارچه‌پارچه‌کردنی کوردستان له‌مێژوی هاوچه‌رخدا ده‌رکه‌وته‌وه‌و هه‌ڵویستی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تورکیادا دووپاتکرده‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووده‌دات بێجگه له پاشه‌کشه‌ی دیموکراتیه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا و په‌یوه‌ستبوونی یه‌کێتی ئه‌ورۆپا به تورکیاوه‌و سه‌رشۆڕیان بۆ مه‌رج و خواسته‌کانی ئه‌و وڵاته هیچی تر ناگه‌ێنێت!
له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا سه‌رنج خرایه سه‌ر زه‌مینه‌و هێماکانی گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی تری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان و هه‌وڵێکی به‌و شێوه‌یه ڕیسواکرا، بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌خۆکه‌وتنه‌ی هێزه ناڕه‌واکانیش داوا له ته‌واوی کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کانی کورد له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وی کوردستان کرا ئاماده‌یی و یه‌کێتی و یه‌کڕیزی خۆیان بپارێزن. ئه‌م شێوه سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره‌ی زلهێزه‌کان ئه‌و راستیه تاڵه‌ی له مێژوودا بیری میلله‌ته‌که‌مان هێنایه‌وه که هه‌نوکه‌ش زلهێزو ناوه‌نده بڕیاڕبه‌ده‌سته‌کانی دنیا ئاماده‌ن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوریه‌کانیان، به‌رگ وکڵاوی ژه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازیه‌کانی هه‌ر وڵاتێکی دیکتاتۆرو نادیموکراتی بپۆشن و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ و گه‌لانی بنده‌ست ژێرپێ بخه‌ن.
به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کان خۆپیشاندان و ڕێپێوان بۆبه‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی سوریا ده‌ستی پیکردوو سیاسه‌ت و کاره دڕندانه‌کانی به‌عسی سوری و سه‌رجه‌م داگیرکه‌رانی کوردستان پرۆتێستۆ کران. ئه‌م کۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی سوریاش تا دره‌نگانێک درێژه‌ی کێشاو له‌میانه‌یدا چه‌ندین وتاف و دروشم به‌دژی ڕژێمی شۆڤێنیشت و دیکتاتۆری سوریا گوترایه‌وه.
کۆی چالاکیه‌کان زیاتر له پێنج کاتژمێری خایاند‌و هه‌موو به‌رنامه‌و لایه‌نه‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌ش به‌شێوه‌یه‌کی شارستانی و سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوون.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی یاده‌که .
ناوه‌ندی هه‌ڵبه‌بجه
دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد_ چاک_ سویسرا
?>