
ڕێکه‌وتی 06/12/2009 نامه‌یکی سه‌ر ئاوڵام له ساڵیادی جینایه‌تی ده‌روازه‌ی کۆیه و شه‌هید کردنی چوار تێکۆشه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ستی چه‌کدارانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی ، له سایتی هه‌ڵویست ،پێشمه‌رگه‌کان ، کوردستان نیوزو .... بڵاو کرده‌وه.، شه‌هیده‌کان که بریتی بوون له سیدمنسورناسری،ئه بوبکر ئسماعیل زاده ناسراو به ساماڵ ،رفعه ت حسینی ، یدالله شیرین سخن کادرو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بکوژه‌کانیش بریتی بوون له ئه‌رسه‌لان حمه‌سور حمه‌ئه‌مین و عبدولڕزاق عوسمان ،حسین و مه‌ریوان که‌مال محه‌ممه‌د،و به فه‌رمانده‌ری حاجی مصیفی به گشتی چه‌کداری یه‌کیه‌یه‌تی نیشتمانی ونێشته‌جێ له سه‌یته‌ره‌ی ده‌روازه‌ی شاری کۆیه، وفه‌رمانیان له ئاسایشی ی.ن.ک که ئه‌و کاته به‌رپرسی قادر حه‌مه‌جان (حاکم قادر) بو وه‌رده‌گرت ، دوا به دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه ونامه‌یه که ده‌قی بڕیاری دادگای هه‌رێمی کوردستان ( پارێزگای سلیمانیه) ڕئیسی دادگاه که لطیف تاها محمود به دادوه‌ری دادوه‌ران لطیف سعید معروف وفاروق عبدولواحدمصطفی یشی له گه‌ل بو،دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه پشتیوانی وهه‌ڵویستی زۆر ئینسانی دڵسۆزی به دواوه بوو که به ناردنی ئیمایل وته‌لفون بیر و بوچوونی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و جینایه‌ته ده‌ربڕی و پشتیوانیان له‌و کاره‌ی من کرد ئه‌وه‌یان به هه‌نگاوێکی به‌جێ نرخاند ، هه‌ر ئه‌وه‌یش هانده‌ر بوو که نامه‌ی سکاڵای خیزانی داخداری سه‌ید مه‌نسور ناسری، براژن مه‌نال (منال عبدواڵله) دانیشتوی له‌ندنی به‌دواوه بێت، لێره‌دا به پێویستی ئه‌زانم ڕوونکردنه‌وه‌ی له وڵامی ڕخنه‌ی دڵسۆزانه و به‌جێ به‌شێ له‌و به‌ڕێزانه که بو ئێستا واتا پاش چه‌ند سال که له‌وجینایه‌ته گۆزراوه له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ندێ به‌ڕێزیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی منیان به جۆرێ تر لێک داوه‌ته‌وه که گوایا له هه‌لومه‌رجی ناسکی ئێستادا که‌س یان لایه‌نێ ڕه‌نگه که‌ڵکێ خراپی لێ وه‌رده‌گرن و سودی خراپی لێ به‌رن ، که من له پێشدا سپاسی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌و دڵسۆزانه ئه‌که‌م و به گه‌رمی ده‌ستیان ئه‌گوشم ،و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵویست و پشتیوانی له مه‌و دوایشیان لێ ده‌که‌م ،چونکه کاری که ده‌ستمان پێ کردوه له هیچ هه‌لومه‌رجێکدا به‌ری ناده‌ین و له سه‌ری ئه‌ڕوین و پشتی ئه‌گرین ،وبه بێ پشتیوانی دڵسۆزان به سه‌مه‌ر ناگات چونکه ئه‌و شه‌هیدانه سه‌رمایه وجێ هیوا وهومیدی ئه‌وخه‌لکه بوون و گیان و ژیانی خویان له پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان دا دانابوو، و به چاوی ئومیده‌وه سه‌یری ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانیان ده‌کرد که نیمچه رزگارێکی به خۆیه‌وه دی بوو، و چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌کرد که برای هاوخوێن و هاوده‌رد و هاو چاره‌نووسیان که په‌نایان بۆبرد بوو ، ئاوا دوور له هه‌ر چه‌شنه عورف و یاسای کوردانه و مردانه و ئینسانی یه‌ک ده‌س ڕێژیان لێ بکه‌ن گۆله‌بارانیان بکه‌ن و بیان که‌ن به کۆچی قوربانی ، هه‌لسوکه‌وتی چه‌کدارانی ی،ن ک به ڕاده‌یه‌ک چاوه‌ڕوان نه‌کراو و دوور له ئینتزار بووگه که ئه‌و که‌سانه‌ی که له نزیکه‌وه ته‌رمی شه‌هیده‌کانیان دیوه به ئاشکرا علامه‌تی پرسیاریا ن به ڕوومه‌تیانه‌وه خۆێندۆ‌ته‌وه،
به‌ڵام بۆ ئێستا
به‌ڕێزان هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌یزانین له کۆتایی ساڵی 91 دا به هۆی هه‌لومه‌رجێ که به دوای شه‌ڕی که‌نداوه‌وه له عێراقدا هاته ئاراوه‌وه به‌شێ له ۆڵاته داگیر کراوه‌که‌مان ئازادیه‌کی نسبی یان به خۆیانه وه بینی و ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ڕه‌خسا ببن به خاونی پارلمان و کیانێکی نه‌ته‌وه‌یی ، که چی پاش ماوه‌یه‌کی کورت ململانی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕی براکوژی که ناوچه‌ی ئازاد کراوی گرته‌به‌ر و له ئه‌نجام دا ئه‌و پارچیه‌یش دابه‌ش بوو به دو ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ی.ن.ک و پ.د .ک و شه‌ڕی براکوژی و له لایه‌که‌وه، ئابڵوقه‌ی ئابووری حکومه‌تی عێراق و ولاتانی ده‌وروبه‌رله لایه‌کی تره‌وه بارودۆخێکی خراپ و دور له بێ تاقه‌تی به سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژار و تامه‌زرۆی ئازادیه سه‌پاند بوو که تێر کردنی زگ و دابین کردنی بژیوی ڕۆژانه زه‌حمه‌ت بوو و دابین کردنی که‌رسته‌ی شه‌ڕی براکوژی بو حیزبه‌کانی لایه‌نی شه‌ر، هه‌لێکی گۆنجاوی بو ده‌ست تێوه‌ردانی کوماری ئیسلامی ئێران له بار کردبو و کۆماری ئیسلامیش به دوای دو مه‌به‌ستی تایبه‌تیه‌وه بو
یه‌که‌م تێکدانی ئه‌و بارودوخه گونجاوه
دوهه‌م کزولاواز کردن وبه گشتی تۆاندنه‌وه‌ی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان که‌ڕێبه‌رایه‌تیه‌که‌یان له باشووری کوردستان جێگیر بوو بوون، دیاره پاوانخوازی و ململانه‌ی ده‌سه‌لاتی زیاتر له نێوان هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی باشوورهه‌لومه‌رجێکی خولقاندبوو که کوماری ئیسلامی له هه‌ر دوو ناوچه‌که‌ی باشوردا ده‌سه‌ڵاتی له کار به ده‌ستانی هه‌رێم زیاتر بێت ، چونکه هاوکات له گه‌ل هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که په‌یوه‌ندی قورس و دێرینه‌ی بوو و دابین که‌ری چه‌ک که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕی هه‌ر دوو لا هه‌ر کۆماری ئیسلامی بوو و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌یشه‌وه یاریشی به هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕه ده‌کرد و له‌و ڕێگایشه‌وه به مه‌به‌سته گڵاوه‌کانی ده‌گه‌یی و له‌هه‌ر دو به‌شه‌که ده‌خاله‌تی ده‌کرد دیاره له ناوچه‌ی ی.ن.ک. زیاتر و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه شۆرشگێرانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌لومه‌رجێکی ناله‌بار وسه‌خت دا ده‌ژیان و به سه‌ریان ده‌برد له لایه‌که‌وه تروریسته‌کانی کوماری ئیسلامی سه‌ر به قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان وحیزب و تاقمه ئیسلامیه ده‌سکرده‌کانی کوماری ئیسلامی بوون وله لایه‌کی تره‌وه به شێوه‌کی گشتی نفووزی له نێو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تیش به شێوه‌ی حیزبی راسته‌وخۆ وهه‌م به شێوه‌ی تاک له سه‌رکه‌سانی ده‌سه‌لاتدار و مه‌سئوولی ناو ریزه‌کانی یه‌کیه‌تی که که‌میش نه‌بوون، گیانیان ده‌که‌وته مه‌ترسی وه و راوروت ئه‌کران، هه‌ندێ جار به زیندویی و زور جاریش ته‌رمه‌کانیان به کاربه‌ده‌ستانی ئێران ته‌سلیم ده‌کران و معامه‌له‌یان له سه‌ر ده‌کراو به گشتی کوردی ڕوژهه‌ڵات له ناوخوێ ئێران و ناوچه میلیتاریزه کراوه‌کان ئه‌منیه‌تیان زیاتر بوو تا له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان به ناو رزگار کراو، دیاره هه‌ڵویستی حیزبه ره‌سه‌نه‌کانی به‌شی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌گشتی پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌که‌وت و نیمچه ئازادیه بوو که به‌ر‌هه‌می شوڕش و خه‌بات و قوربانی و ئه‌نفال و کیمیاباران و قاره‌مانی خه‌ڵکی ئه‌و به‌شه له نیشتمانه‌که‌مانه و هه‌موو کوردێکی دلسۆز به دڵه‌وه به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ئه‌زانی له هه‌ر چه‌شنه یارمه‌تیه‌کی گۆنجاو دریغی نه‌کات و به مادی و مه‌عنه‌وی هاریکاری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بن و کردیشیان به تایبه‌ت کوردی رۆژهه‌ڵات ،له هیچ فیداکاریه‌ک دریغیان نه‌کرد و یار و یاوه‌ری خوشک و براکانیان له با شوری کوردستان بوون و ئاماده‌ی هه‌رچه‌شنه فیداکاریه‌ک بوون.
به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌کرد که ڕۆڵه و جگه‌ر گوشه‌کانیان بکه‌ن به قۆچێ قوربان و بیان گوڕنه‌وه به فه‌رده ئارد ته‌نه‌که نه‌وت و بنزین ، هه‌روه‌ها حیزبه‌کان بو دابین کردنی که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕی براکوژی معامله‌یان پێوه بکه‌ن بێ قیمه‌تیان بکه‌ن ، تاڕاده‌یه‌ک که هه‌لومه‌رجێکیان خولقاند بوو هه‌ر که‌سێ له دایکی ده‌تورا و نیازی سه‌فه‌ری خاریج له وڵاتی بوایا یان ،هه‌ر که‌سه و به نیازی ژن هێنان بوایه بو دابین کردنی خه‌رجیه‌که‌ی بیری له‌وه ده‌کرده‌وه (با ئێرانێکی بێ قیمه‌ت نه‌ی کرد بێت ) دیاره ئێرانیه بێ قیمه‌ته‌که هه‌رکوردی ئێران بوو چونکه غه‌یره کورده‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانوه به‌رگرییان لێ ده‌کرا به‌ڵام هه‌ر کورده‌که بوو وه‌کو مریشک بۆ شایی وشیوه‌ن سه‌رده‌بڕدران به‌ڵی له ماوه‌ی نزیک به ده ساڵ کوردی ڕۆژهه‌ڵات ببوون به که‌ره‌سته‌ی معامه‌ڵه رزق و رۆزی ... ئه‌نجامی ئه‌و سات و سه‌ودایه شه‌هید بوونی زیاتر له حه‌فت سه‌د 700 کوردی ڕۆژهه‌ڵات له باشوری کوردستان که زوربه‌ێ هه‌ره زۆریان پێشمه‌رگه و خه‌باتکاری سه‌ر به حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون وله ناو ئه‌و شه‌هیدانه زیاترین به‌ش وه به‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که‌وت به دوو ده‌لیل
یه‌که‌م حیزبی دیموکرات له‌باری نه‌فه‌راته‌وه له باقی حیزبه‌کان به هێزتربوو، زیاتر له گشتیان بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئێران مه‌به‌ست بوو،
دوهه‌م رێبه‌ری حیزب به دوای شه‌هید بوونی دکتور.سادق شه‌رفکه‌ندی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ن ساڵه دا لاوازترین و بێ ده‌سه‌ڵاتترین ڕێبه‌ری به خویه‌وه بینی ،
هه‌ر بۆیه به قه‌ول دیواری دێموکڕات له هه مووان نزمتر بوو عیساوار له به‌ران به‌ر چه‌پڵاخه‌ی لای چه‌پدا لای ڕاستیشی وه‌پێش ئه‌خست بۆ لێدان ، ئه‌گه‌ر وانیه له به‌رانبه‌ربه ته‌سلیم کردنه‌وه هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان که ڕاسته‌وخۆ حیزبه ئیسلامیه‌کانی باشوورکه به ئێرانیان ته‌سلیم کردن و به داخه‌وه پاش ئه‌شکه‌نجه شه‌هید کران چیان کرد خو که‌س و لایه‌نه‌کان دیار و ئاشکرا بوون ، له به‌رانبه‌ر جینایه‌تی ده‌روازه‌ی کۆێه چیان کرد ، ئه‌و کاره‌ێ که من پاش چه‌ن سال چاوه‌ڕوانی ئێستا ده‌ستم پێ کردوه ده‌بووا حیزبی دیم‌و کرات هه‌ر ئه‌و کات بی کردبایه‌که نه‌یان کرد .
به‌ڵام ئێستا له لایه‌که وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارلمانی کوردستان سه‌قامگیر بووگن و که‌متر مه‌ترسیان له سه‌ره‌و به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی قانوون و سیسته‌م هه‌نگاو هه‌ل ده‌گرن ، و له‌لایه‌کی تروه یه‌کیه‌تی نیشتمانی که له پێشدا هێزیکی سه‌ره‌کی بوو له حکومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌زموونی هه‌لبژاردنه‌که‌ی پارلمانی کوردستان له ئه‌مسال دا ئه‌و ڕاستیه ئاشکرا کرد ئه‌و حیزبه ئه‌و جێگه‌و پێ گه‌یه‌ی جارانی له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان نه‌ماوه ، بوون و نه‌بوونی ده‌ورێک نابی نی و به بێ ی.ن.ک. یش خه‌لکی کوردستان به‌ڕه‌وتی خویان به‌ره‌و دابین کردنی ویست و داوخوا زیه‌کانیان هه‌ر درێژه ده‌ده‌ن .
حه‌ز ئه‌که‌م ئاماژه به خاڵیکیش بکه‌م له‌و دوایانه‌دا ئال‌و گۆڕێک له ڕیزه‌کانی ی.ن.ک.پێک هاتووه که به نسبه‌تی ئه‌و جینایه‌تانه‌وه که له نه‌وه‌ده‌کاندا سه‌باره‌ت به کوردی ڕۆژهه‌ڵات کردوویانه وه‌کو یه‌ک تاوانبارن و ئێستایشی له سه‌ر بێت به‌رانبه‌ر به‌و کار و کرده‌وانه هیچ هه‌لوێستیکیان نه‌گرتوه ڕه‌نگه ئه‌وانه که جینایه‌تیان کردوه خویان له ڕیزه‌کانی گۆڕاندا جێ کرد بێته‌وه، بۆ ئاگاداری خوێنه‌ران نامه‌ی ئاوه‌ڵام بو سایته‌کانی هه‌مویان هه‌نارد.
دیاره سایتی هه‌ڵۆی کوردستان و بۆڕۆژهه‌لاتیشی له بڵاو کردنه‌وه‌ی خویان پاراست ،هۆیه‌که بۆ من ڕوون نیه ڕه‌نگه ئێوه‌ی به‌ڕێز دلیله‌که‌ی بزانن.
بۆ خونێندنه‌وه‌ی نامه سه‌ر ئاوه‌ڵاکه ئێره کلیک بکه‌ن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی مناڵ خانم ئێره کلیک بکه‌ن..........
سه‌رچاوه: سایتی پێشمه‌رگه‌کان
?>