بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران راده‌گه‌یه‌نین كه:
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باش ئاگاداری مافی ئهندامو ئووسووڵه تهشكیلاتییهكانی حیزب‌و ده‌ره‌تانی راده‌ربڕین له نێوخۆی حیزب‌دا بوون، ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابهتێكو واژۆ كۆكردنه‌وه له رێگای سایته‌كانه‌وه كرد. به‌تایبه‌تی له رێگای سایتێكه‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه ئه‌ركی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی پێ ئهسپێردراوهو به‌رده‌وام ئه‌و ئه‌ركه به‌ڕێوه ده‌با. له ره‌وتی ئه‌و كاره‌دا ژماره‌یه‌ك له كورده‌كانی كوردستانی ئێران نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئه‌م نووسراوه‌یان واژۆ كرد، بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكی به ته‌واوی روون ده‌ر ببڕن. به‌و حاڵه‌ش بۆ رێزدانان بۆ بۆچوونی ئه‌م ژماره‌یه له‌و هاونیشتمانه به‌ڕێزانه‌و له چوارچێوه‌ی سه‌رنجدان به داوا ناڕوونهكهیان، راده‌گه‌یه‌نین كه:
1- له پشت ئه‌م داوایانه كه له جێ‌دا ڕه‌واو به‌جێن، به‌ڵام له ژێر په‌رده‌ی دڵسۆزی‌و لایه‌نگری له دیالۆگ‌و ئاشتیدا باس كراون، دهستو پلانی جه‌معێك ده‌بیندرێ كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان له رێكه‌وتی 15/9/1385 له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا بوونه‌وه‌و ئێستاش ئه‌و هه‌وڵانه بۆ پێكهێنانی دوو ده‌سته‌یی به شیوه‌یه‌كی دیكه له ناو ریزه‌كانی حیزب‌دا ده‌ده‌ن، بۆیه ناكرێ به جیدی بگیرێن.
2ـ حیزبی دێموكراتی كوردسانی ئێران له سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م جه‌معه‌دا رایگه‌یاند كه هیچكام له‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه به هه‌ر هۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه كه‌وتوون، له لایه‌ن حیزبه‌وه ده‌رنه‌كراون، بۆیه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه نێو ریزه‌كانی حیزب، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا گه‌ڕاونه‌وه‌و رێزیان لـێ گیراوه‌و كاریان بۆ دیاری كراوه. جیا له‌وه هه‌ر ئه‌وكات حیزب رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان كه جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزب راگه‌یاندووه، ناوێكی دیكه جیا له‌وه‌ی ئێستا له سه‌ر خۆیان داناوه، دیاری بكه‌ن، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده ده‌بێ پێوه‌ندیی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ دابمهزرێنێو له هه‌موو بواره‌كاندا وتوێژیان له‌گه‌ڵ بكا. ئه‌و بۆچوونه‌ی حیزبی دێموكرات ئێستاش له جێگای خۆیهتیو گۆڕانی به سه‌ردا نه‌هاتووه.
بۆیه به ره‌وای ده‌زانین كه داوا بكه‌ین ئه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه‌یان واژۆ كردووه، رووی داواكه‌یان له‌و جه‌معه بكه‌ن كه ئه‌و كۆسپه‌یان به ئه‌نقه‌ست خستۆته سه‌ر رێگای نزیكبوونه‌وه‌و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای وتووێژ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌معه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان به‌م جۆره ههوڵو هه‌ست جووڵاندنه هه‌یه‌و مه‌به‌ستیان پروپاگانده نیه، با ئه‌و كۆسپه‌ی كه خوڵقاوی ده‌ستی خۆیانه لا ببهنو رێگا بۆ دیالۆگ‌و لێك نیزیكبوونهوه خۆش بكه‌ن كه باسی لـێ ده‌كه‌ن.
3ـ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به‌م چه‌ند ئه‌ندامه‌ی حیزبه‌وه هه‌یه كه ئه‌م بانگه‌وازه‌یان واژۆ كردووه، پێویسته بڵێین كه هه‌ر داوایهكو پێشنیارێكی ئه‌ندامی حیزب ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ بۆ ئۆرگانی پێوه‌ندیداری حیزب به‌تایبه‌تی رێبه‌رایه‌تیی حیزب نه‌نێردرێ، حیزب به ئه‌ركی خۆی نازانێ وه‌ڵامی ئه‌و نووسراوانه بداته‌وه كه له ماڵپه‌ڕه‌كان یان باقیی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان، ئه‌ویش زۆرتر به مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده‌و چه‌واشه‌كاری بڵاو ده‌بنه‌وه. بۆیه پێویسته ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزب هه‌ر چه‌شنه بۆچوون‌و پێشنیارێكی خۆیان له رێگای ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌میشه وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه.
داواكاری له غه‌یری ئه‌و شێوه‌یه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاییننامهو ئووسووڵه تهشكیلاتییهكانو پرنسیپه‌كانی حیزب‌دا ناگونجێ‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌شیان لـێ ناكرێ.
هیوادارین ئه‌و به‌ڕێزانه به هه‌ست به بهرپرسایهتیو له‌به‌رچاوگرتنی راستییهكانو به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه‌و به دوور له ئیحساسات له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات
13/3/2010
?>