بە عەقڵ و بیر و لێکدانەوە من نە. بۆ؟ لەبەر ئەوە ئەوانە باوەڕیان بە دیمۆکراسی نی یە، باوەڕیان بە هەڵبژاردنی ئازاد نییە، باوەڕیان بە دەنگی بە کۆمەڵ نییە، باوەڕیان بە کۆنگرە نییە کە کۆڵەکەی دیمۆکراسییە. لە دیمۆکراسی دا هەموو کەس هە قی هەیە باوەڕی بە کەس یان کەسانێک هەبێت یان نا، ئەوە کەس یان کەسانێکن کە ئەتوانن بە کردەوە و ڕابووردوویان باوەڕی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. شتێ بە سەپاندن بکرێ قەت سەر ناگرێ! کاتێک دیمۆکراسیت قەبووڵ نەبێ، یانی هەرج و مەرج .
چوونکە تەنیا دیمۆکراسییە سنوور بۆ هەموو سەرپێچیەک دا دەنێ. ئەگەر ئەم دۆستانه توانیان ئەو بەرێزانە ڕازی کەن تا ناوی خۆیان بگۆڕن ئەو وەخت زۆر بڕوام پێیانە.
ئەگەر ئەو بەڕێزانە ئەڵێن ئێمە تێکۆشانی زۆرمان هەیە لە حیزبدا ،بەڵام ئەبێ بۆ تێکۆشانی زۆر دیمۆکراسی واتە دەسهڵاتی خەڵک بخنکێنی؟ چاوێک بە دەورو بەرتاندا بخشێنن وسەیری ڕێبەرانی گۆڕان بکەن، سەیری جیابووانی حیزبی دعوەی عێراق بکەن، سەیری ئاخوندە خوێنمژەکانی وەک کەروبی و موسەوی کە خۆیان یەکێک لە بناغەدانەرانی کۆماری ئیسلامی بوون، بەڵام بە ناوێکی ترەوه حیزب دادەنێن! هەر چەند من هێچ باوەڕیکم بە حیزبەکەی کەروبی و موسەوی نییە تەنیا بۆ فریودانی گەلانی ئێران و گەلانی دونیایە.
یەکەم، حیزبی دیمۆکرات لە مێژووی خۆیدا لە کات و ساتی خۆیدا هەڵبژاردنی کردووە و کۆنگرەی گرتووە. ئەتوانم بڵێم لە هەر چوار پارچەی کوردستان حدکا تەنیا حیزبێکە کهلە کات و ساتی خۆیدا کۆنگرە دەگرێ و باوەڕی قووڵی بە دیمۆکراسی هەیە و ئەو ئازادیی ڕادەربڕینە یلە نێو حدکا هەیە، لە وڵاتانی ئوروپایش نیە زۆر جار خەڵک ئەترسێ لە جێگای کارکردن یان لە شارەوانیێک بە ئازادانە بیرو بۆچوونی خۆی دەربڕێ!
لە نێو حدکا دا دیمۆکراسی تەواو هەیە ئەوەی ڕۆژێک پێشمەرگایەتی کردبێ باش بۆی دەردەکەوێ کهلە نێو ئەو شاخ و داخە کە ئێمەی خەڵکی کوردستان بەداخەوە بە هۆی سیاسەتی دژی کورد لە لایەن داگیرکەرانەوە خەڵک لە باری خوێندەواریەوە لە ساڵەکانی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران زۆر دوا کەوتبوو ،بەراوەرد لە گەڵ گەلانی دیکە بەڵام لە باری ئازادی و دیمۆکراسی لە پێش گەلانی ناوچە بوو. بۆ؟ ئەو کەلتوری دیمۆکراسیە کە د، قاسملوو هاورد بوویە نێو حدکا زۆر زاڵ بوو بە سەر هەموو سەرپێچیەکدا . کاتێ لە نێو شاخ دا پێشمەرگە و کادرو بەرپرس هەموو چەک لە شانیان بوو و لە هەمان کاتدا لە کۆبوونەوەدا ڕەخنەی تووند لە یەکتر دەگیرا و هەموو کەس بە ئازادانە بێ ترس ڕاو بۆچوونی خۆی دەر دەبڕی، بەڵام چەکەکان وەک چەپکە گوڵێک وا بوو لە شان و باوەشی پێشمەرگە و دوای کۆبوونەوەکە هەموو وەک برا وابوو و هەموو یەک ئامانجی بوو بە یەک دڵ و یەک گیان و یەک سەنگەر تێکۆشان تا ڕزگاری کوردستان.
دووەم، ئەو بەڕێزانە هەوڵ ئەدەن حدکا لە گەڵ جیا بووەکان وتووێژ بکا ئەوە دژی دیمۆکراسییە ئەوان ناوی خۆیان ناوە حیزبی دیمۆکرات، ئارمی حدکایان بردووە دەسکاریان کردووە و شێواندویانە، هەموو ناوی بڵاوکەرەوەکانیان بردووە. ئەمه لە یاسای دیمۆکراسیدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگای پێ نادرێ. لە وەڵاتانی دیمۆکراسی هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ ناوی حیزبێک بواو کەڵکی لێ وەرگرێ یان ئارمی حیزبێک بوا یان دەسکاری بکاو بیشێوێنێ، تەنانەت ئارم یان لۆگۆی سوپرمارکتێکش کەس ناتوانێ بێ ئاگاداری و ڕۆخسەت لە سوپرمارکتە کهبۆ مەبەستی خۆی بەکاری بەرێ، ئەوە قەدەغەیە و ئەو کەسانە لێپرسینەوەیان لێ دەکرێ.
بەڵام ناو و ئارمی حیزبێکی وەک حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کە بە دەیان هەزار ئەندام و لاینگری هەیە و هەزاران شەهیدی داوە و بە ملیونها کەس لە کوردستان و وڵاتانی جیهان دۆست و پشتیوانی هەیە بێ گوێدان هێچ یەک لەمانە بێ هیچ گردنی یاسای دیمۆکراسی ناوەکەی دەکەن بەناوی خۆیان و ئارمەکە دەسکاری دەکەن و ئەی شێوێنن و ناوی بڵاوکەرەوەکانی دەبهن.
بۆیە ئهگهر بەوان بڵێ حیزبی دیمۆکرات ئەوە دژی دیمۆکراسیە دژی هەڵبژاردنە دەنگی بە کۆمەڵ رەت دەکاتەوە بۆ چەند کەس و دژی کۆنگرەیە کە کۆڵەکەی دیـمۆکراسییە.
سییەم، ئەوانەی کۆپی حیزبی دیمۆکرات دەکەن و ئەوانە بەوان بڵێن حیزبی دیمۆکرات دژی رێبازی د. قاسملوون، شەهیدی سەرکردە ئەفەرمویت خوا یەکە نابێ بە دوو، حیزبی دیمۆکراتیش یەکە نابێ بە دوو. ئەوەش ئەو فەرمودە ڕەد بکاتەوە ئەوە دژی ڕێبازی د. قاسملووە. ئەگەر لە باری زانستی یەو لێکیبدهیەوە ئەوە بەر بەربەستێکی گەوەرەی داناوە لە بەر دەم جیابوونەوە و بەربەستێکی گەورەیە لە بەر دەم هەلپەرستو و بەرژەوەندی شەخسی داناوە .
لێرە تەنیا دیمۆکراسی باڵا دەستە و ئەو کەسەی پلە و پایە ی بۆ دیاری دەکری کە تەنیا ئامانجی خزمەت و دڵسۆزی بێ بۆ ئامانج واتە رزگاری خاکی کوردستان لە داگیرکەران و زهحمەت و شوێن پەنجەی دیار بێ و دژی دابڕان و جیابوونەوە بێ. ڕێز بۆ کۆنگرە و هەڵبژاردن دانێ.
گۆڕێن و شێواندی ئارمی حیزب هێڵی سوورە! ئەوە بێ ڕێزیە بە د. قاسملوو .خێزانی د. قاسملوو تەرحی ئارمی حیزبی دارشتوە و بە رەزامەندی و پەسەند کردنی د. قاسملوو بووە. بۆیە ئارمی حیزب گەورەترین و بەنرخترین یادگاری د. قاسملووە کە بۆ حدکا و خەڵکی کوردستان جێ ماوە. د.قاسملوو تەواوی ژیانی لە خزمەت حدکا و خەڵکی کوردستان بوو و تەنیا یەک سەرمایەیی بوو ئەویش گیانی پاکی بوو کە بەخشی بە رزگاری کورد وخاکی کوردستان. بۆیە دەبێ وەک گڵێنەی چاومان بیپارێزین. ئەم ئارمە ئەو یادگاریە بە نرخەیە کاتێک لە نێو دڵی ئاڵای ئاشتی حیزبەکەی قاسملوو لە هەموو بنکەکان لە کوردستان و لە هەموو قوژبنێکی ئەم جیهانە ئەشەکێتەوە. ئەڵێن ئەی دانشمەندی هەڵگری پەیامی ئاشتی تۆ نامریت تۆ هەر دەم زیندوویت.
ئەو یادگاریە بەنرخە لە نێو دڵی ئاڵای رووناکی لە هەموو شوین و جێگایەک لە هەموو کۆڕو کۆبونەوەیەک لە تەنیشتەمانە. ئەوە یاد و ڕۆحی پاکی تۆ لەگەڵمانە بۆیە تۆ نەمردووی هەر زیندووی. دڵینابە ڕێبوارانی ڕێگات ساتێک ناسرەون تا سەرکەوتن.
هۆشیار
12-03-2010
?>