له پێش هه‌موو شتێکا چونک و کوردم چۆله‌که‌ی ناو هه‌زاران داوی وردم - عبدالله گۆران
کوردایه‌تی له پارتایه‌تی جیایه: هێمن
رووپه‌رێکی مێژووی حدکا
رۆژ پرچی زێڕینی له دۆڵ و ده‌ره‌ی گونده‌کانی ده‌شتێو، نواوێ و ناوه‌ندی دۆڵی دێموکرات هه‌ڵده‌وه‌زنێ و به لاشانی رووتی به‌رزایی‌یه‌کانی زمزیراندا شۆڕده‌کاته‌وه. کاروانی په‌ڵه هه‌وری سپی به‌سه‌رسوڕماویی، رێی قه‌ندیلی مامه‌کۆیی‌یانی گرتووه‌ته به‌رو تاق و لۆق، به‌ره‌و به‌رزایی زنجیره کێوه‌کانی زمزیران په‌ل‌ده‌کوتن.
زه‌رده‌په‌ڕه. جووتێ قاڵاو پاش چینه، قوته‌قوت وبازبازوکێ به‌سه‌ر خۆڵه‌مڕه‌ی پانه‌رێی گوندی نواوێ - ده‌شتێدا باڵه‌کانیان بۆ فڕین خاوکێش ده‌که‌ن و به سیله‌ی چاو له یه‌کتر ده‌روانن. شه‌و‌بای* خه‌یالێکی ڕمۆکی نهێنی ره‌پێچه‌کیان ده‌دا و له‌شه‌قه‌ی باڵیان‌ده‌ده‌ن. یه‌کیان به‌ره‌و لێڕه‌واری چڕوپڕی ده‌وروبه‌ری گوندی وه‌رگێڵ و ئه‌وی‌دیکه‌ش به‌ره‌و به‌رزایی‌یه‌کانی پشتی نواوێ ده‌فڕن و له چاوان نه‌دیو ده‌بن.
ئاپۆره‌ی به ملیۆن ته‌پۆکوێره، به ته‌شقی پانه رێیه‌که‌وه خۆناگرن. کزه‌بایه‌ک رایان ده‌دا، پۆڵ‌پۆل، لێک‌ده‌هاڵێن و له‌پنجاڕان ده‌نیشن. پاساریی ئه‌و دۆڵ و ده‌ره‌یه، به دوو داره به‌ڕووی قه‌راخ راسته رێیه‌که‌وه گیرساونه‌وه و به‌ر له ئاوابوونی رۆژ، ئاخر شانۆی زۆربڵه‌یی خۆیان کۆتایی پێدێنن. ده‌مێک دواتر جریوه وقریوه‌یان له‌ژێر خێوه‌تی ره‌شی شه‌ودا به‌ره‌به‌ره له کزی ده‌دا و بۆ خه‌وێکی خۆشی دوور له بڤه، کپ و کڕ ده‌بن.
تاریکایی که دادێ، له‌و ئاقاره‌دا، جیا له سیڕه‌ی سیسره و وزه‌وزی ته‌پۆ* و فڕینی جار‌و باری کونده بوو، خشه‌ی مشک وبازبازۆکێنی بۆقه شینکه، هیچی دیکه نابیسترێ. ئه‌و شه‌وانه‌ی که مانگ ئاخڵه‌ی داوه، له‌دوور تاق تاقکه‌ره‌یه‌ک به دنگی دوورئه‌نگێوی، هه‌وێرده و قیژقیژۆک و حه‌وت ره‌نگیله‌ی خۆشخه‌وی له هێلانه تۆراو، ڕاده‌چڵه‌کێنێ.
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که PDF
?>