بۆماوه‌یه‌ک ده‌بێ پرسی دیالۆگی روبه‌رو یان تێکۆشان له پێناو وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌یی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حیزبی دێمۆکڕات، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ماوه‌یه‌که ده‌ستی پێکردوه‌و هه‌ر یه‌ک له لایه‌نگران و پشتیووانانی ئه‌و که‌مپینه پاش تێگه‌یشتنیان له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا و هه‌ستکردن به‌زه‌رووره‌تی لێک نیزیک بوونه‌وه و ئه‌گه‌ر بکرێت یه‌کگرتنه‌وه بۆته هه‌وێنی بازارگه‌رمی به‌شێک له ماڵپه‌ره‌کان و هه‌ر که‌س پێی وایه کاتی هاتووه خه‌باتگێڕانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات، بۆجارێکیتر سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری و مافویستی بکه‌نه‌وه به‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به‌ڕێژیمی دژی گه‌لی ئاخوندی ئێران.
هه‌رچه‌ند جارێ هێشتا وه‌ک پێویست هه‌ل و مه‌رجی دیالۆگ و پاشان یه‌کگرتنه‌وه له باری مه‌عنه‌وه‌یه له هیچ لایه‌ک وه‌ک زه‌روره‌تێکی گرینگ و مێژووی پێک نه‌هاتووه که له به‌رژه‌وه‌ندی هێڵه‌گشتیه‌کانی تایبه‌ت به‌و ڕێبازه پیرۆزه دابێ و ناشکرێ وه‌سه‌ریه‌ککه‌وتنه‌وه‌ی ڕیزی لێکدابڕاوی تێکۆشه‌رانی دێمۆکڕات ئه‌و جاره‌یان به‌په‌له و به‌بێلێکدانه‌وه‌ی هه‌موو زه‌مینه‌کانی ئه‌نجامبدرێ مێتۆدومیکانیزمی شیاو له‌بیربکرێت. دیاره ئامانجی ئه‌و چه‌ند دێره‌ش هه‌رگیزئه‌وه‌نیه که لایه‌نگرانی تێکۆشان له پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزب دا نا‌ئومێد بکات و به‌دژبه‌ری ئه‌و هێڵه بناسرێت. به‌ڵکوو هه‌وڵه‌کان که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی تاک و به‌کۆمه‌ڵن، ده‌که‌ونه خانه‌ی دڵسۆزی بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی سیاسی و نیشتیمانی له ده‌روه‌وه‌یی بڕیاری ته‌شکیلاتی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبه‌کان. ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو لایه‌ک و به‌تایبه‌ت دڵسۆزانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزب به‌شێوه‌یه‌کی شارستانیانه و به‌دوور له ده‌مارگرژی و یه‌کتربوغزاندن به‌یه‌که‌وه بکه‌ونه قسه‌کردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکانیان له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، ده‌توانێت چاره‌سه‌رکردنی کلیلی زۆریه‌ک له گیروگرفته‌ئه‌ساسیه‌کان بکاته‌وه. هه‌ر که‌سێکیش مافی سروشتی خۆیه‌تی که لایه‌نگیری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یان به‌پێچه‌وانه موخالیفی بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای گفتووگۆکردنه‌کان به شێوه‌ی توندوتیژی ده‌ست پێ‌بکات،به‌دڵنیایه‌وه هیچ ئامانجێک ناپێکێت و ساز و ئاوازه‌کان ده‌نگه‌که‌ی هه‌رهه‌من قه‌وانه‌که‌ی ڕابردوو ده‌بێ.
دیاره ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش که په‌یوه‌ندیان به‌پرسی دیالۆگ یان وه‌سه‌ریه‌ککه‌وتنه‌وه‌ی حیزب هه‌یه، ده‌کرێ ئه‌ندامانی ته‌شکیلاتی له‌و فه‌زا سیاسی و دێمۆکڕاتیکه‌ی که به‌رهه‌می کار‌و هه‌ڵسورانی سیاسی و ته‌شکیلاتی رۆژانه‌ی خۆیانه که‌ڵک وه‌ربگرن ، و هه‌ر خاڵ و بابه‌تێک که ده‌توانێت هاوتوێی تێکۆشانی ڕاست و دروست بێ و نیزیک که‌وتنه‌وه له‌ئامانجه سیاسی یه‌کانی گه‌لی کورد بێت و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان تێدا له‌به‌رچاوگیرابێت، سه‌رنج و خوێنده‌وه‌ی خۆمانی له کۆروکۆبوونه‌وه حیزبیه‌کان دا له‌باره‌وه بخه‌ینه‌رو و لایه‌نه باش و خراپه‌کانی بدرێته ژێرروناکی لێکدانه‌وه‌کان. هیچ گوومانیش له‌وه‌یی دانیه‌که ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکڕات له هه‌لومه‌رجێکی به‌ته‌واوی به‌رچاوروونانه‌دا پرسی دیالۆگ یان یه‌کگرتنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بوو له کۆبوونه‌وه‌سیاسی و ته‌شکیلاتیه‌کان دا دێنه به‌رباس و بیروڕای له‌باره‌وه ده‌ڵێن.
به‌ڵام هه‌ر وه‌ک سروشتی سه‌رجه‌می ئه‌و ئاڵوگۆڕو ڕوداوه سیاسی و مێژوویانه‌ی به‌سه‌ر حیزب دا هاتوون، په‌راوێزی نائومێدی کردۆته‌وه و هه‌رله‌وکاته‌شدامه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتنه‌وه نه‌وه‌ک هه‌ر زۆر هاسان نیه وه‌ک هێندێک له‌دۆستان بیریان لێکردۆته‌وه، بگره ئه‌گه‌ر په‌له‌شی تێدابکرێت و ته‌شکیلاتی هه‌ر لایه‌ک فشاربخاته سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی خۆی کارێکی به‌جێی ئه‌نجام نه‌داوه و به‌دڵنیایه‌وه قازانجی لێناکرێ و توشی هه‌مه‌ن روداوی سیاسی و ڕێکخراوه‌ی نێوخۆیده‌بینه‌وه که به‌دوای وه‌سه‌ریه‌ککه‌وتنه‌وه‌ی حیزب پاش کۆنگره‌ی ده‌هه‌م، حدکا دوچاری هات و قه‌یرانی یه‌کترقبووڵنه‌کرن ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و به‌رچاوبوو که به‌ناچاری لێکدابڕاینه‌وه. بۆکارێکی له‌و چه‌شنه بێگوومان هه‌لومه‌رجی سیاسی و ته‌شکیلاتی نێوخۆی لازه‌مه وه‌ک که‌ره‌سته‌ی هه‌ره‌گرینگ و بنه‌ڕه‌تی بۆ پێک بێ و هه‌موولایه‌ک باوه‌ڕیان به‌یه‌کگرتنه‌وه هێنابێ. ده‌کرێ پاش دروست بوونی متمانه‌و یه‌ک دڵی له لایی هه‌رلایه‌ک و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێوانه ئه‌خلاقی و شۆڕشگێڕیه‌کان بۆ نێو ئه‌ندامانی حیزب،ئه‌وجا بیر له پرسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌و مه‌سه‌له‌یه واته یه‌کگرتنه‌وه بکرێته‌وه. ئه‌گه‌ر تۆزێک خۆماڵیانه قسه بکه‌ین و بێینه نێو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی بارودۆخی سیاسی ئێستای په‌یوه‌ندیه ڕێکخراوه‌یه‌کان بکه‌ین، ئاکام وه‌رده‌گرین و ده‌ڵێین جه‌وهه‌ری هیچ یه‌ک له‌مه‌سه‌له‌کان وه‌ک پێویست نه‌گۆڕاون هه‌تا زه‌مینه‌ی دیاڵۆگی سیاسی له نێودوو لایه‌ن دا پێک هاتبێ به‌مه‌به‌ستی لێک نیزیکبوونه‌وه. پاشان که‌س ئه‌و پرسیاره‌ی له خۆی کردوه که ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه ئه‌وکات ئه‌وه‌نده قازانج بووه و سیمادیارو ناسراوه‌کان نه‌وه‌ک به‌خه‌ساریان له‌سه‌ر حیزب و جووڵانه‌وه نه‌ده‌زانی بگره پێیان هه‌نگاوێکی سیاسی و شۆرشگێڕانه بوو هه‌تا پاڕانه‌وه، دڵسۆزی و په‌رۆشی یه‌کیه‌تی ڕیزه‌کانی دێمۆکراتیان به‌هۆی خه‌ڵکی نێشتیمانپه‌روه‌ر، ئه‌وکات ئه‌وه‌نده به‌لاوه‌گرینگ نه‌بوو. به‌شێک له‌و دۆستانه بیروڕایان ئه‌وه‌بوو که به‌وکرده‌وه‌یه و لێکدابڕانه‌یان به‌شێکی به‌رچاو له هاوڕێیانی تێکۆشه‌رو به‌وه‌جی حیزبیان له چه‌نگی دیکتاتۆری سیاسی و حیزبی ڕزگارکراون و ئێستا شوێن په‌نجه‌یان له‌کاروباری سیاسی دا دیاره و به‌ئازادی ته‌واو خه‌بات ده‌که‌ن و هه‌موو مه‌جالێکی گونجاوی گه‌شه‌کردنیان له‌به‌رده‌ست دایه. به‌ڵام چۆنه ئێستا که‌وتونه‌ته‌ژێرگوشاری داواکاری خه‌ڵکی کوردستان و به‌وهه‌نگاوه‌یان دۆستانمان ڕه‌نگه بیان هه‌وێت هه‌موو ئاواته‌کانیان وه‌دی بێنن و قه‌ره‌بووی دڵ شکاندنی هه‌موولایه‌ک و خه‌ڵکی کوردستان بکه‌نه‌وه. سه‌یره، ئه‌ی چۆن مرۆڤ به‌ئاره‌زوی خۆی ئاماده‌یه چاره‌نووسی سیاسی بخاته‌وه ده‌ستی قه‌در و خۆی بێته‌وه نێو خانه‌ی گیرکراوی سیاسی و ڕابردووی پاشکه‌وتوانه‌ی حیزبێک و هه‌مه‌ن سوننه‌تی ته‌سویری خه‌بات له نێو حدکا دا هه‌ڵبده‌بژێریته‌وه که له رووی زۆرایه‌تیه‌وه ته‌رازووی پشتیووانیکردنه‌که هیچ گۆڕانێکی ڕێشه‌ی به‌سه‌ردانه‌هاتووه؟
پاشان به خۆمان له پرسه‌گرینگ و زه‌مینه فیکریه‌کان دوور نه‌خه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌توندره‌ویش حیساب له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند دێره بکرێت، به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێم هێشتا زۆر زوویه باس له‌مه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتنه‌وه بکرێت،چوونکی له‌باری مه‌عنه‌ویه‌وه هه‌لێکی ئه‌وتۆ نه‌ڕه‌خساوه، ئه‌گه‌ر زوو به‌ئاکام نه‌گات تێک بچێته‌وه و له ده‌سکه‌وته‌کانمان دووربکه‌وینه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه فێعلن به‌قه‌ولی هاوڕێیانی پێشووشمان ، ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دایه که وه‌ک دوو حیزب کاربکرێت ،که ئه‌وه‌ش بێگوومان شوێنی خۆی له سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیه‌که ده‌بێت و ئاسۆی دیالۆگ هه‌ر وه‌ک هه‌میشه لێل و تاریک دێته‌به‌رچاو و ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌ک بێ هیوای بێته‌گۆری لێره‌دا. پاشان هه‌موو لایه‌ک په‌رۆشی خۆی نیشانداوه و پشتیووانی له کارهاسانی ڕێبازی لێک نیزیکبوونه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی دێمۆکڕات کردوه، که‌چی هیج لایه‌ک ئاماژه‌ی به‌که‌مترخه‌می و رودانی ئه‌و لێکدابڕانه نه‌داوه. ته‌شکیلاتی حدکا که ئێستا له ئاستی وشیاری سیاسی و ڕێکخراوه‌یی خۆی دایه و به‌کرچوکاڵی نایه‌ته نێو مه‌سه‌له‌کانه‌وه و به‌دڵنیایه‌وه عزووری زه‌ینی له نێو مه‌سه‌له سیاسی و ته‌شکیلاتیه‌کان داهه‌یه‌و بێ ئاگا له روداو و ئاڵوگۆڕه‌سیاسیه‌کان نیه که رۆژانه به‌ره‌و رودانن یان رویانداوه. ئه‌گه‌ر بێت و ڕۆژێک له ڕۆژان تێکۆشه‌رانی حیزبی دێمۆکڕات بۆ جاڕێکیتری وه‌ک ساڵانی پێش لێک جیابوونه‌وه به‌یه‌که‌وه و له سه‌نگه‌رێکدا درێژه به‌خه‌بات بده‌ین و یه‌کگرتنه‌وه‌ی کاڵ که هه‌موو زه‌مینه‌کانی بۆ دروست نه‌بووبێت ڕوبدا، گوومانی تێدانیه ئه‌و‌جار حیزب به‌سه‌ر چه‌ند خه‌ت و ڕێبازی جیا و دژبه‌یه‌ک دابه‌ش ده‌بێت . که‌وابوو له‌وێڕا دیسان و بۆ جارێکی‌تر گیروگرفتی سیاسی و ته‌شکیلاتی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و مێژوو دووباره ده‌کڕێته‌وه و ئه‌وکات که‌س باس له زیانه‌کانی لێک‌دابڕان ناکات و هه‌موو لایه‌ک وه‌سفی ئه‌وکرده‌یه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک پێشتردیتمان. خۆئه‌وکاتیش هیچ کام له ئێمه ئامادانین به‌شیخۆمان هه‌ڵه‌ی روداوه‌تاڵوناخۆشه‌کان بخه‌ینه‌سه‌رشانمان، به‌ڵکوو به‌خێرایی له‌ژێریاندا ده‌رده‌چین و زۆرتر لایه‌نی براوه‌و باڵاده‌ست به‌تاوانبارده‌زانین و دێمۆکڕاسی نێو خۆی حیزبیش که سه‌روه‌ت و سامانی به‌کاری ڕێکخراوه‌یمانداوه. به دێمۆکڕاسیه‌کی کلاسیکی و به‌دزه‌کردنی بیرۆکه‌ی حیزبی تووده‌یی ئێرانێی ده‌زانین و ئاماده‌نابین بڕیاری زۆرایه‌تی که ده‌سکه‌وته کانی تاکی خسبێته په‌راوێزی ده‌سه‌ڵات لێک قبووڵ بکه‌ین.
پاشان ئاره‌زو‌ی هه‌ریه‌ک له‌ئێمه ئه‌وه بوو که وه‌ک ئێستا کاربکه‌ین، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵتۆزهه‌ڵتۆزو خۆ تێهه‌ڵقورتاندنه‌بۆچی و له پێناو چیدا. تازه زۆردژواره ئه‌و هه‌موو بیروفیکره جیا ودژبه‌یه‌که له نێویه‌ک قه‌واره‌یی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی دا سازمانبدرێن و کاره‌هاوبه‌شه‌کان ڕێک‌بخرێن و به‌ڕێوه‌برێن.
محمد سلێمانی نۆڕوێژ
13.03.10
?>
legel destxoshi bo kaka Suleiman
pem waye kak suleiman ber le wlami hizbekei em wtarei nusiwe, eesta heqe ke wtarekish leser rageindrawi hizbekeshi bnuset bzanin chi delet.
be slawi dubare
Ahmad
.........