ماڵه‌وه‌
په‌یوه‌ندی
ناردنی بابه‌ت
لینک
پێناسه‌
بیره‌وه‌ری
ڕێبه‌ران
کۆنگره‌
ئاگاداریه‌کان
ئه‌رشیف
وێنه‌
سروود
فیلم
هۆنراوه‌
ده‌فته‌ری میوانان
تیرۆر
ترور و جنایت
فارسی
English
Svenska
کتێبه‌کان
‌ساڵه‌‌ نه‌ڵۆسی
وه‌رگێڕ
رادیۆ
 

ئاگاداریه‌کان

 یەكیەتیی ژنان بە بۆنەی 8ی مارس، سمینارێكی بەرێوە برد

رێكەوتی 9ی مارسی 2010ی زایینی بەرانبەر بە 18ی رەشەمەی 1388ی هەتاوی یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس، رۆژی نێونەتەوەیی ژن سمینارێكی لە ژێرناوی دەروونناسیی بەشداریی ژنان لە كۆمەڵگادا پێك هێنا كە بەڕێز دوكتور ناسر سیمایی مامۆستای زانكۆ بەڕێوەبەری باسەكە بوو.
بڕگەی سەرەتای سمینارەكە بە نیشاندانی كلیپێك لە سەر كردەوەی خۆكوژیی ژنان بە تایبەت ئاگر لە جەستە بەردانی خۆیان كە یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەرهەمی هێنابوو دەستی پێ‌كرد. نێوەرۆكی كلیپەكە دەربڕی بەرزبوونەوەی رێژەی خۆكوژیی ژنان لە ئێران‌و كوردستان بوو، پاشان خاتوو ناهید حوسەینی شاعیر‌و ئەندامی كومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هەڵبەستێكی بە هەستی بە ناوی "بیانوو" پێشكەشی سمینارەكە كرد‌و تین‌و گوڕێكی تایبەتی بە كۆڕەكە بەخشی. لە بڕگەیەكی‌تردا دوكتور ناسر سیمایی باسەكەی لە سەر دەروونناسیی بەشداریی ژنان لە كۆمەڵگادا ئاراستە كرد‌و تیشكی خستە سەر باسەكە‌و لە چۆنییەتیی خەمڵانی كەسایەتی مرۆڤ بە پێناسەی زانستی‌یەوە دوا.
لەنێوئاخنی باسەكەی بەڕێز سیمایی‌دا ئاماژە بە شوێندانەریی كۆمەڵگا‌و پێكهاتەی سیاسیی ناو كۆمەڵ لە قەوارە گرتنی شوناس‌و كەسایەتی مرۆڤ كرا.
دوكتور سیمایی تەوەرێكی‌تری باسەكەی لە مەڕ توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان بوو كە ئەنجامی ئەم باسەی رەخنەگرتن لە سیستمی هەڵاواردن‌و پیاوسالاریی ناو كۆمەڵگا بوو كە بە بەرانبەر رەگەزی مێ‌ لە شێوازگەلی توندوتیژی كەڵك وەردەگرێ‌.
لە كۆبەندی ئەو باسەدا جەخت لەسەر باوەڕ بە خۆبوونی ژنان لە خەبات‌و تێكۆشان دژی هەڵاواردن كرا.
سیمایی هەروەها بۆ بە جەماوەری‌تر بوون‌و گشتگیر‌تر كردنی خەباتی ژنان پێویستیی گۆڕانكاریی بنەمایی لە سیستمی سیاسی‌و كولتووریی هێنایە بەرباس‌و لێكۆڵینەوە‌و تیشكی خستە سەر هەستیاربوونی ئەم بابەتە. بوونی هێزی رێكخراوە یی ژنان‌و چۆنیەتیی پەروەردە‌و بارهێنانی كۆمەڵگا لە باسەكەی دوكتور سیمایی‌دا گرینگیەكی تایبەتی پێ‌‌درا.
بڕگەیەكی تری بەرنامەكە بە دەنگی زوڵاڵی هونەرمەندی لاو خاتوو چرۆ سۆهرابی رازایەوە. دوایین بەشی سمینارەكە پرسیار‌و تێ‌بینی‌و روانگەی بەشداران لە پێوەندی لەگەڵ باسەكەی دوكتور سیمایی بوو.
شایانی باسە سمیناری 8ی مارس كاتژمێر 3 ئێوارەی رۆژی سێ‌شەممە، 9ی مارس دەستی پێ‌كرد‌و لە كاتژمێر 5:30ی پاش نیوەرۆ كۆتایی پێ‌هات.
















?>

 
     
  هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌