ماوه‌یه‌که‌له سه‌ر سایت و ماڵپه‌ڕه‌کان داواکاری ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حیزب ودڵسۆزانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌بینم که به‌کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ، داواله ڕێبه‌رایه‌تی حیزب وبه تایبه‌ت هاوڕێی به‌ڕێزوتێکۆشه‌ر کاک مسته‌فا هیجری ده‌که‌ن که بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دووباڵی حیزب له گه‌ڵ به‌ڕێز کاک خالید عه‌زیزی و سه‌رکردایه‌تی براده‌رانی جیابۆوه ، بکه‌ونه دیالۆگ وڕێگاچاره‌یه‌ک بۆئه ولێک ترازان و جودابونه‌وانه، بدۆزننه‌وه.
شک وگومانم له وه‌دا نیه که ئه‌وهه ڵوێسته له نیاز پاکی و هه ست به به‌رپرسایه‌تی کردنی ئه‌وهاوڕی یانه سه‌رچاوه ده‌گرێت ،به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی حیزب و گه‌له‌که‌مان و خه‌باته دوور‌و درێژه‌که‌مان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌رزی و ڕزگاری.هه ربۆیه،منیش به نۆره‌ی خۆم پشتیوانی له نه‌فسی عه‌مه‌له‌که ده‌که‌م و پێم کارێکی پیرۆز‌و هه ڵوێستێکی شۆرشگێرڕانه‌یه.
به‌ڵام پرسیارێکی زۆر گرینگ و هه ستیار هه یه که وه‌ڵامه‌که‌ی پێویستی به لێکدانه‌وه‌یه‌کی زۆروزانستیانه وهه مه لایه‌نانه‌وه هه یه، ئه‌ویش ئایا به ڕاستی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو باڵی حیزبی دێموکرات،زه‌مینه‌ی به‌کرده‌وه‌ی هه یه؟ئایا کێشه‌یه‌کی ده‌یان ساڵه له نێو دووباڵی حیزب داکه نه‌تیجه‌که‌ی تا به ئێستا سێ ئینشعاب و لێکترازی لێکه‌وتۆته‌وه، هه روابه ئاسانی و به داواکردن و کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ،حه‌ل ده‌بیت؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌و پرسیارانه‌وه زۆر پرسیاری تری پێوه‌ندی دار،پێویسته به خه سارناسیه‌کی زانستیانه له سه‌ر ئینشعابه‌کانی پێشووو ده‌ست نیشان کردنی هۆیه‌کان و هۆکاره‌کان،ده‌سته‌کانی پشتی په‌رده،عه‌واملی زینه‌فع له‌و له‌ت له‌ت کردن وجودابونه‌وه‌انه‌دا، به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا به تاوانبار کردنی یه‌کترو خه‌تابار کردنی ئه‌م وئه‌و و خۆ په‌ڕانده‌نه‌وه و تاوانبارکردنی سه‌دله سه‌دی لایه‌نی به‌رامبه‌رو خۆ شاردنه‌وه‌و هه ڵاتن له ژێرباری به‌رپرسایه‌تی ،هه رکه‌س به خۆی دابچێته‌وه وشه‌هامه‌تی ئه‌وه‌ی هه بیت که پێ له سه‌ر هه ڵه‌کانی خۆی دابنێت.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وکاره بکرێت به بێ گومان،به‌شێکی زۆری کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن وزه‌مینه بۆ دیالۆگ و دانیشتنێکی دۆستانه دا خۆش ده‌کرێت و له نه‌هایه‌تیش دا، ڕه‌نگه ئاکامه‌که‌ی بێته یه‌کگرتنه‌وه وگه‌وره‌تربوونه‌وه‌ی دووباره‌ی حیزبه دێموکرات و دڵخۆش بوونی به ملیۆنان له خه‌ڵکی کوردستا ن و بنه‌ماڵه ی سه‌ربه‌رزو ڕووسوری شه‌هیدان وخه‌مخۆرانی بزوتنه‌وه‌که‌مان.
هیوادارم ،ئه‌وبرده‌رانه‌ی که پێش تر به بێ گوێ دان به ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان که ئێستا زۆر جاران ده‌بیستم که سه‌نگی وان له سینه ده‌درێت و زۆر نابه‌رپرسانه ته‌سلیمی ویستی قودره‌ت خوازی و کورسی په‌ره‌ستی که سانێکی تر بوون و به شانازیه‌وه ده‌ڵێن که حیزبیان له‌ت کرد(هه رچه‌ند من نازانم له‌ت له‌ت کردنی حیزب، چ شانازیه‌کی تێ دایه)،ئیتر ئه‌م جاره‌یان یه‌کجار وبۆ هه میشه به روحێکی کوردانه و حیزبیانه که من دڵنیان له هه ردووباڵی حیزب که‌سانی زۆر دڵسۆز ونیشتمان په‌روه‌ر له رێبه‌رایه‌تی دا هه ن که بتوانن رێگاچاره‌یه‌کی باش و گونجاو بدۆزنه وه به بێ ئه‌وه‌ی هه ڵه‌کانی پێشوو دوپات بکرێته‌وه.
هه رچه‌ند باش ده‌زنم که قازانج په‌ره‌ستان له هه ردوولایه‌ن، ئه‌وانه‌ی له سایه‌ی ئه‌و ئینشعاب و جودابونه‌وه‌یه دا به پله و پایه و نان و نه‌وایه‌ک گه‌یشتوون، ڕه‌نگه کۆستی ئه‌سڵی بن له به‌ر ده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه دا. به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئه‌وانه له ئه‌قه‌لیه‌ت دان ی به‌و درایه‌ت و حیکمه‌ته‌ی که من له به‌ڕێزان کاک مسته‌فا هیجری و کاک خالید عه‌زیزی دا ده‌بینم سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کورسی په‌رستانی پاوان خواز له دوولادا ، زۆر گران و دژوار نابیت.
هه ر بۆیه هه موو ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵیان بۆ دێموکراتێکی یه‌ک پارچه وگه‌وره‌وکاریگه‌ر له سه‌ر ره‌وتی روداوه‌کانی ناوچه‌و ئێران و کوردستان وه‌ک زه‌مانی پێشوو،لێ ده‌دات داواده‌که‌م هه ر که‌س به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆی هه وڵ بدات بۆیه‌کریزی و یه‌کگرتنی هه ردووباڵی حیزب.
به‌و هیوایه‌ی که جارێکی تر خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌ندامانی دڵسۆزی حیزب، چی دیکه پرسیاریان لێ نه کرێت که سه‌ر به کام باڵی حیزبی و ئه‌م جاره‌ش به شانازیه‌وه بڵێن ئێمه ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی یه‌کگرتووین،
به‌و هیوایه.
فه‌رشید 12-12-1388 کوردستان
?>
کاک فه‌رشید ماندوو نه‌بیت و ده‌ستت خۆش به‌رێزه‌که‌م منێس وه‌ک تۆ حه‌ز ئه‌که‌م که جارێکی تر دیموکرات ببێت به یه‌ک و له ده‌ست ئه‌م که‌سه فورسه‌ت ته‌له‌بانه‌ی که ئێستا له بێ که‌سی دا بوون به ده‌م راست لێمان که ته‌نانه‌ت ئاماده نین سڵاوێکی خوشک خاڵی ش له‌و پێشمه‌رگه‌یه بکه‌ن که له سه‌رما و گه‌رما دا نیگابانیان له ده‌ده‌ن.
ده‌ستت خۆش و هیوادارم که دیموکرات ببێت به یه‌ک
..........