ئاگادارن که له دوای 25-07-2009 وه و هاتنه‌کایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له‌سه‌ر ئاستی کوردستان به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانی کوردستان گۆڕانکارییه‌ک له گۆڕه‌پانی سیاسی دروست بوه و زۆر له‌و کۆت و ته‌وقانه شکێندراون و ئه‌و سنوورانه به‌زێندران که له ژێر ناوی فیفتی فیفتی و هاو په‌یمانی ستراتیژی و دابه‌ش بوونی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر دوو حکومه‌تدا و به‌ش کردنی ده‌سته‌لات بۆ دوو فاقی کۆتایی هات . ئه‌مرۆش وه‌ک ته‌واو که‌رێک بۆ هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه به‌سه‌ر چوانه دیسان به هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 7-3 ته‌وژم و تینێکی تر ده‌درێت به به‌ره‌و پێش چوونی ڕه‌وتی سیاسی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کردنی له کوردستاندا . ئێمه‌ی کورد ساڵانێکی زۆرمان به‌ڕێ کرد به قوربانی دان و نه‌هامه‌تیه‌کان و تا ئێستاش برینی هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و ئه‌نفال و وێران کردنی گونده‌کانمان لا سارێژ نه‌بوه و کارتێکه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو مێشک و جه‌سته‌مان ماوه ، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رووی پێشکه‌وتنی شارستانێتیه‌وه بۆ ده‌یان ساڵی گه‌ڕاندینه دواوه ، جگه له‌مانه برینێکی دیکه‌ی ساڕ‌ێژ نه‌بوو که له ڕێگه‌ی شه‌ڕی ناو خۆوه به‌سه‌رجه‌سته‌ماندا هات ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه کارتێکه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه و تا ئێستا لای زۆر لایه‌ن و عه‌شیره‌ت و کۆمه‌ڵ و تاک ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌و قینی تۆله‌سه‌ندنه‌وانه‌ی هێشتوه‌ته‌وه ، به شێوه‌یه‌ک باس کردنی رۆژانه له‌لایه‌ن ده‌یان نووسینه‌وه له‌سه‌ر رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کان باس ده‌کرێته‌وه ، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌وانه مێژوویه‌کی ڕه‌شیان به‌جێ هێشت و ئه‌وکارانه‌ی که به توند و تیژی و به به‌کارهێنانی هێز و سه‌رکوت کردن کران جگه له نه‌هامه‌تی و زیان بۆ میلله‌ت هیچی تریان جێ نه‌هێشت. بابڕوانین بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی که له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆ و په‌سه‌ند نه‌کردنی یه‌کتر و تاوانبار کردنی یه‌کتر دراون چه‌ند زۆرن و بۆچی و له‌به‌ر چی روویاندا ؟
خۆ ده‌کرا له 50 ساڵی ڕابردوه وه کێشه‌کان به شێوازی یه‌کتر په‌سه‌ند کردن و دیموکراسیه‌ت چاره‌سه‌ر بکرایه‌ن تا ئه‌و هه‌موو رۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ش نه‌بونایه‌ته قوربانی .
ئه‌مرۆش جارێکی تر هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رپه‌رشتیار و بڕیارده‌ری ئه‌و شه‌ره‌ناوخۆییانه بوون و رۆڵه‌کانمانیان ڕاپێجی ئه‌و شه‌ڕه خوێناویانه ده‌کرد ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌یه‌کی تر بنێنه‌وه تا له‌ڕێگه‌یه‌وه تۆڵه له سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌نه‌وه و ئه‌و ( حه‌قیقه‌ته ) ڕه‌ت بکه‌نه‌وه که به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌ری کورد هاتۆته کایه‌وه .
ئێمه له کاتێکداین که دوو هه‌ڵبژاردنمان ڕه‌ت کردوه و ئه‌نجامه‌کانیش دیارن ، وه‌ک تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ش به‌ختیارین به‌وه‌ی که ده‌توانین شان به شانی میلله‌تانی جیهان خۆمان ببه‌ین به‌ڕێوه و هه‌ستاوینه سه‌رپێ ، هه‌ڵبژاردن هه‌ر ئه‌نجامێکی هه‌بێت بۆ هه‌ر لایه‌نێک ده‌بێت په‌سه‌ند بکرێت چونکه چۆن هه‌ڵبژاردن شێوازێک یان ( بڕبڕه‌ی پشتی ) دیموکراسییه ، ئاواش په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامه‌کان ده‌بێته ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌و بڕبڕه‌یه . بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته ئێمه هانده‌ر نه‌بین بۆ روودانی هیچ توند و تیژی وپه‌لاماردانێک بۆسه‌ر هیچ تاک و لایه‌نێک و رێگر بین له‌به‌رده‌م روودانی ، با جارێکی تر دوژمانان خه‌ریکمان نه‌که‌ن به کێشه‌ی خۆییه‌وه ، ئێمه کاندیده‌کانمان هه‌موویان بۆ یه‌ک هۆڵی په‌رله‌مان ده‌چن چاکتر وایه هه‌ر له ئێستا وه لانی که‌م گه‌ر هه‌ڵگری یه‌ک ئایدۆلۆژیاش نه‌بن خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کی ساده و دوور له گرژی و یه‌کتر ره‌ت کردنه‌وه بگرنه‌به‌ر ، ده‌نا به‌م رۆحیه‌ته‌ی ئێستاوه هه‌موومان زیانمان پێ ده‌گات و به پیجه‌وانه‌شه‌وه نه‌یارانمان سوود مه‌ند ده‌بن ، ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌کان به تایبه‌ت گۆڕان ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی مۆدێڕنه‌و ده‌یه‌وێت شۆڕسی ئاوه‌دان کردنه‌وه و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی بکات ) په‌نا نه‌باته به‌ر ووشه‌ی توند و تیژ و بریندار کردن و هه‌رچیه‌کیش روو بدات رێگه‌ی یاسایی و دادگای بۆ بگیرێته به‌ر ، ده‌بێت ده‌سته‌ڵات به‌تایبه‌تی یه‌کێتی که وا ده‌زانێت گۆڕان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دروست بوه ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بکات و قۆڵی لێ هه‌ڵماڵی و کار بکات بۆ خزمه‌ت کردنی ووڵات ، چونکه هاو وولاتیان چاو و مێشکیان ده‌خه‌نه کار بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ لایه‌نێک کاریان بۆ ده‌کات ، ده‌کرێت قۆناغ به قۆناغ هه‌ر چه‌ند ساڵێک و لایه‌نێک حوکم ڕان بێت ، ده‌نا مانای دیموکراسی نامێنێت که لایه‌نێک به‌زۆر خۆی بسه‌پێنێت و رێگر بێت له‌به‌رده‌م هاتنه کایه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی تر . ئه‌م بانگه‌وازانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوودا ده‌رده‌کرێن و تیایدا یه‌کتری پێ تاوانبار ده‌کرێت هه‌موویان له خزمه‌تری نه‌ته‌وه‌ی کورد دا نین و زیان به‌خشن .
داوا له نووسه‌ران و رۆشنبیرانی کورد ده‌که‌م که به‌زووترین کات پێگه‌ی خۆیان به‌کار بهێنن تا کار له کار نه‌ترازێت و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که یاسا سه‌روه‌ر بێت و ڕه‌فتاری لابه‌لایی و حوکم دانی که‌س به‌ده‌ر له یاسا نه‌بێت ، گه‌ر بێت و ئه‌م بار‌و دۆخه بمان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕابردووی ڕه‌ش ئه‌وه هه‌موو شت ده‌دۆڕێنین وهه‌رچیمان به‌ده‌ست هێناوه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین به هه‌موو حزب و لایه‌نه‌کانه‌وه ، چونکه دروست بوونی هه‌ر گرژییه‌ک و توند و تیژییه‌ک و به‌کار هێنانی چه‌ک ، ئاگری کوره‌یه‌که که پڕیشکه‌که‌ی هه‌موان ده‌گرێته‌وه . دیموکراسی پێمان ده‌ڵێت به به‌ڵگه‌و یاسا له‌سه‌ر یه‌کتر بدوێن ، دیموکراسی پێمان ده‌ڵێت بیر‌و بۆ چوونی جیاواز له ناو خۆتان په‌سه‌ند بکه‌ن ، دیموکراسی پێمان ده‌ڵێت هه‌رکه‌س په‌نا بۆ زه‌بر و زه‌نگ ببات و چه‌ک به‌کار بهێنێت بۆ سه‌رکوت کردن ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی له‌ده‌ست داوه یان به‌ره‌و له ده‌ست دانی ده‌چێت ، زۆرن ئه‌وانه‌ی له مێژه پیلان داده‌ڕێژن که جارێکی تر ئه‌م میلله‌ته به‌یه‌کدا بده‌نه‌وه ، زۆرن ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئابووری کوردستان تووشی ئیفلیجی بکه‌ن ، ده‌یانه‌وێت وا پیشان بده‌ن که کورد حوکمی خۆی پێ ناکرێت هه‌روه‌کو سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م پێێان ده‌ووتین ، میلله‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌وێت که خزمه‌تی وولات ده‌که‌ن ، با لێگه‌ڕێین و چاوه‌ڕوان بین بزانین له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو لیسته براوه‌کان پێکه‌وه ده‌توانن چیمان بۆ بکه‌ن ، هه‌موو پێک هاته‌کانی کوردستان رۆڵه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن ، هه‌موو خاوه‌نی ئه‌و مێژوه تاڵ و ڕه‌شه‌ین با نه‌هێڵین دوو باره بێته‌وه ، با لووت به‌رزی ڕه‌ت که‌ینه‌وه که زیانی لێ ده‌که‌وێته‌وه ، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ده‌ستمان هێناوه پێویستی به پاراستن و به‌ره‌و پێش بردنیه‌تی ئه‌مه‌ش ته‌نها له ژێر چه‌تری ئاشتی و پێکه‌وه ژیان و ئاسایشێکی توند و تۆڵ دێته دی ، بۆیه به‌تێک چوونی هه‌موو شته‌کان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین .
?>