
|
به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران له کونگره‌ی یارسان
له ستۆکهۆلم پێته‌ختی وڵاتی سوید
له‌سه‌ر بانگهیشتنی فه‌رمی "جنبش دمکراتیک یارسان" هه‌یئه‌تیکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ کومیته‌ی سوید که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان حه‌مید ته‌یموری، حوسێن ئه‌حمه‌دی، مه‌ستووره سولتانی و حامید درودی به‌شداری کونگره‌ی سێهه‌می جنبش دمکراتیک یارسان، که ناوی کونگره‌که‌یان، "گونگره‌ی کیانوش ئاسا" ئه‌و خوێندکاره کورده‌ی که له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له تاران شه‌هید کرا، ناوزه‌د کردبوو.
په‌یامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی سوید له لایه‌ن حه‌مید ته‌یموریه‌وه پێشکه‌ش به به‌شداربوان کرا و له په‌یامه‌که‌دا هاتبوو که وێرای ده‌ست خۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م کۆنگره‌یه له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیته‌ی گشتی حیزب له وڵاتی سویده‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییان به بۆنه‌ی به‌ستنی کۆنگره‌که‌یانه‌وه پيشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی تری په‌یامه‌که هاتبوو که نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا نه‌ته‌نیا له ژێر باری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئاخونده‌کاندا ده‌ناڵێ، به‌ڵکوو له باری ئایینیشه‌وه به‌گوێره‌ی سیاسه‌تێکی داڕێژراو و مانیفستێکی دیاریکراوی ئاخوندی که‌وتوونه‌ته ژێر په‌لامار و هێرشی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێژیمه و به‌شێوازی جۆراجۆر بێحورمه‌تی به داب و نه‌ریت و ئایینه‌که‌یان ده‌کرێ و له سه‌ره‌تایی‌ترین مافی ئینسانی خۆیان بێبه‌شن.
له به‌شی دوایی وتاره‌کدا هاتبوو که له‌م بواره‌دا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وه‌ک ڕێبه‌ر و ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی دیمۆکراتیکی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران‌دا به‌پێی به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی خۆی، هاوکات له‌گه‌ڵ لابردنی هه‌ر چه‌شنه جیاوازییه‌کی ئایینی کولتووری له کوردستانی ئێرانی فیدراڵ‌دا له هیچ پشتیوانێکی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی هه‌موو که‌مایه‌تییه‌کانی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی درێغی ناکا و به پێی سیاسه‌تی واقیع‌بینانه‌ی خۆی ڕێز له هه‌موو بیر و بۆچوونێکی دانیشتوانی کوردستان ده‌گرێ.
هه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوید، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆی له‌و خه‌باته ئایینی و کولتوورییه‌تان داوای سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگره‌که‌تان ده‌کا.
حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیته‌ی سوید
2010-05-28
|
|